❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
تەمەنێک بەڕێ ئەکەین..
ئەوکاتە لە حیکمەتی دەرگا داخراوەکان ئەگەین🤎..
ڤۆلڤ گانگ گۆتە ..
تەنھا باوک ئیرەیی بەبەھرەی منداڵەکەی نابات ..
مالی خۆمم لەسەر ھیچ بونیات نا بۆیە ھەموو جیھان ماڵی منە ..
مەعریفە بەتەنیا بەس نیە پێویستە پراکتکیشی لەگەل بێت .
دەتوانی جوانی ھەتا لەو بەردەش دروست بکەی کە دەبێتە کۆسپ لەسەر رێگات ...
قولترین بابەت لەمێژووی بەشەریەت ململانێیە لەنێوان گومان و یەقینە ...
ئەگەر گومانت لەخۆت کرد دەبیە کەسێکی وەستاو لەسەر خاکێکی لەرزی و ...
لەگەل مەعریفە گومان گەورە دەبێ ...
پێوستە شتەکان لەسەر حەقیقەتی خۆیان ببینی نەک ئەوەی تۆ دەتەوێ یان ئومێدی بۆ دەخوازی ئاوا بیانبینی ..
دەکرێ ھەموو شتێ لەجیھان رووبدات جگە لەبەردەوامبونی رۆژگاری خۆشبەختی ...
ئەوەی مرۆڤ لەگەنجی دا ئۆمێدی بۆ دەخوازێ لەپیردا بە زیادەوە بەدەستی دێنێ ....
بەرگەگرتنی ئازار .... یان هەست نەکردن بە ئازار
دەستەواژەیەکی هونەری جەنگی کۆنگفۆ هەیە پێی دەوترێ(( هەست نەکردن بە ئازاری دوبارە))
بەواتایەکی تر لەڕێی چەند ڕاهێنانێکی قورسەوە
لە مێشکدا ئەو بەشەی پێی دەوترێ (psychosomatic) کە پەیوەندی دەرونی مرۆڤە لەگەڵ خودی جەستەی خۆی بۆنمونە لە کوردەواری خۆمان کاتێک کەسێک خۆی ئەخورێنێ یان پەتایەک ئەگرێ ، کەسی بەرامبەر بیرکردنەوەیەکی نەرێنی ترس ئامێز ، نا ڕاستەوخۆ کاری تێ ئەکات و ئەویش نەخۆش ئەکەوێ ، نیشانەکانی کەسی توشبوی لێ دەرئەکەوێ
بەم شێوەیە مێشک لەسەر ئازارەکان ڕادێت و هەست بەکەمترین ئازار ئەکات کاتێ ئازارەکان دوبارە ئەبنەوە
نامەوێ زۆر لەسەر ئەمە بڕۆم کورت و پوخت مێشکی مرۆڤ ئەو کردارانەی بەسەری دێت ، هەرجاری یەکەم قورس و ناڕەحەتن ،چونکە نوێیە وە ئەزمونێکە نازانی چۆن مامەڵە بکەیت ، لە ڕوداوی هاتووچۆ لە شکستی سۆزداری ، لە قەرزاری هەرجۆرێکی تر ، جاری دوەم و سێیەم ئاسایترە ، چونکە ئیتر ئەزمونی وەرگرتوە
هەڵبەتە دەرون شتێکی پێچەوانەی جەستەیە ئەویش ئەوەیە ، خەم و ناخۆشیەکانی چەند بارەش ببنەوە
هەر ئازارت ئەدەن ، بەڵام تاکەی تا ئەو کاتەی هەمان ئازار چەند جارێک هەمان ئەنجامی دەبێت ، بارێک لە دەرونی مرۆڤ پەیدا دەبێ پێی دەڵێن ( لوتکەی نائومێدی ، یان بێ شانسی ) کە چیتر وەک جاری یەکەم ئازار ناچێژێ وکاریگەری لەسەر نیە بەڵکو زیاتر بێ باک و بێ منەت دەرئەکەوێ زۆرینەی ئەو کەسانە لەدەست شتێک لەژیان شکستی دوبارەیان هێناوە بێباک ئەبن ، هەندێک جار بەناو هێنانی ئەو ئەزمونەی لەسەری ڕاهاتوە ڕەنگە توڕەبن لەناخی خۆیان یان باسی کەسێکی تریش بێ بیخەنە سەر خۆیان
چاوەکەم ، ئەمەوێ ئەمەت پێبڵێم ، هەر کام لەو شتانەی بەڕاستی ئازارت ئەدەن و هاوار ئەکەیت و پێت ناخۆشە واتای ئەوەیە جارێ نەبونەتە نا ئومێدی
جارێ دەستت لێ نەشۆردوە ، جا تا لە هەمانەکە نەترازاوە
باش باش ئاگاداری ئەو ژینگەیە بە تێکەڵی ئەبیت
ئەو کەسانەی بەدۆستیان دا ئەنێیت، ڕەنگە خۆشیشت بوێن بەڵام کە ژەهری قسەکانیان ڕژاندە ناو دەرونتەوە
زەبر بەر دەرونت ئەکەوێ دواجار دەبیتە مرۆڤێکی نا ئومێد کە خوا دەزانێ چۆن چاک دەبیەوە
ئێمە نەهاتوین هەست بە ئازار و ناخۆشی نەکەین مرۆڤین و سروشتمان وایە کە ئەبێ بیکەین
ڤانکوخ وتەنی خەم و ناخۆشی تا کۆتایی بەردەوامە
بەڵام ئەوەی ئەبێ قبوڵمان نەبێ ئەوەیە
کە بەرگەی ئازارێک نەگرین تا حەدی ئاسایی بونەوە گەر زۆر زۆر ناچاری نەبوو !
لەژینگەیەک نە خۆت نە منداڵەکەت نە خێزانەکەت مەهێڵەوە ، هەموو ڕۆژێک تەزوی قسەی ناخۆشیان
ناڕەحەتت کات ، لە بەرچی قبوڵتە ؟
بە دڵنیایی بە تێپەڕبونی کات نەقصت تیا دروست ئەکات و ئەبێت بە گرێی خۆ بەکەم زانین ...
نوسینی : Haloy Mam Xaled
ژیان هیچ بەهایەكی ڕاستە قینەی نیە ، تەنیا بە هۆی حەزە سێكسیە كان و خەیاڵی پوچەوە بەردەوامە
شۆپنهاوەر
""نازانم چۆن کارمەندی سەرژمێری تێبگەیەنم من و تۆ یەک کەسین نەک دوان""
""بەکارمەندی سەرژمێریەکەم وت تۆمارم مەکە تا یار ئەبێتە سەرۆک خێزانم ""
""بە کارمەندی سەرژمێریەکەم وت بنوسە سینگڵی کاتی ، لەداهاتوو من و ئەو وسەرخڕەکەمان""
""کارمەندی سەر ژمێریەکە وتی لەکوێ نیشتەجێی ، وتم لە دڵی ئەو""
کارمەندی سەرژمێری : تخوا بەجدی ، دە لاکەوە کارتی نیشتمانیەکەتمان بەرێ و سەرمان مە ئێشێنە
Haloy Mam Xaled ?
ئەم قسەیەتان بیستوە کە دەڵێ کەسی باش نەماوە ؟؟
پێش چەن ڕۆژێک بە قەدەری خوا سەیارەکەم کێشای بە سەیارەیەکدا ، زیانی زیاتر بەر ئەوکەوت
خەتاکە لەمن بو ، پاش دابەزین سلامعلیکم براکەم باشیت؟ ئەویش جوابی سڵاوی دایەوەو وتی جەنابتان سەلامەتن عەزێتان پێنەگەشتوە ، هەرلەویا ژمارکەم لێ وەرگرت وتم پاشان قسەکەین لەخزمەتام ، هەرچەند دواتر زۆر هەوڵمدا سەیارەکەی بۆ بژمێرم ، وتی هەر ئەوەی هێندە پیاوانە هاتویتە بەردەم ماڵم سەیارەکەش بەقوربانت بێ
ڕەنگە من سبەینێ لە کەسێک بدەم گرنگ ئەوەیە سەلامەتین ، بیرم کردەوە باشە خەڵکی هەر دەڵێن مرۆڤی باش نەماوە
تۆ ئەزانیت دەیان و سەدان سەرمایەدار هەیە دەستیان بە فەقیر و بێ هاوژین و هەتیوی ئەم وڵاتەیە
دەیان گەنجی خۆبەخشمان هەیە بەزانستەکەی ڤیدۆی نەشیاوی هەڵەی گەنجەکان ئەسڕنەوە ژیانی خەڵک دە پارێزن ، چەندین دکتۆری بەڕێز و بە ویژدان کێشەی دەرونی و جەستەیی خەڵک چارە دەکەن بێ بەرامبەر
ماندو نە ناسانە ، خانم هەیە بە دیار هیچ و پوچێکەوە دانیشتوە کە سور ئەزانێ بەسەر ئەمەوە فەسادی ئەکات ، سۆزی بۆیان نیە ، پیاوی بەڕێزی وامان هەیە
ژنەکەی چەندین ساڵە لەسەر جێیە ، بە میهرەبانیەوە مەردایەتی خۆی نواندوە ،
هێشتا خوشک و دایکانێک ماون بە شەرەفەوە
تەحەمولی دونیای بێ بەزەیی ئەمڕۆ دەکەن
گەرەکمە بێژم پێت هێشتا ئەم نیشتیمانە پڕیەتی لە مرۆڤانێکی باش کە نابیندرێن ، ناڵێم بێ هۆکار مرۆڤێکی باشبە ، باشی زۆرینە لەبەر خودایە
بس کێ وتوێتی ناچارین لە بەر چەند هەرچی و پەرچیەک و ئیعلامی سەقەتی وڵاتەکەمان کە پوچەکانمان بۆ گەورە ئەکات بەچاوێکی کەم سەیری ئەم کەسە باشانە بکەین؟
ناوی هیچ کام لەو کەسانەم نەهێنا کە بەڕاستی مرۆڤانێکن هەقە لە شوێن پێکانیان گوڵ بڕوێت
بەڵام هەقی خۆیەتی بڵێم ئەم نوسینە پێشکەشە بەوانەی نابیندرێن ،پێشکەشی کەن بەوانەی ئەهلی چاکە و خێرخوازین با لەیادمان بن تا
باڵی کەسە خراپەکان مۆڵگەی مێش و مەگەزیان لەناخما نەچێنن
وابزانین کەسی باش نەماوە ...
بمێنن بەخێر ، خوا پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە وتم
شوێن پێکانیان هەقە گوڵ بگرێت ...
Haloy Mam Xaled ?
هەرشتێک جارێ پێی هەڵخەڵەتای جاری دووەم نیشانەی گەمژەیەتیتە ..
هەنێ کچ هەیە هەر بۆ ئەوەی بڵێ داواکارم زۆرە هەر قۆنەرەیەک بڵێ بۆ زەواج قسەو لەگەڵەکەم یەکسەر بڕوا ئەکا ماوەیەک دەسی پێ گەرمەکاتەوەو دوایی دەسی لێبەرەیا ، ئینجا خۆی ئەمە جگە لە سووکێتی کوڕ ئەقڵ سووکی ژنیش پیشان ئەیا کە بۆ هەموو کوڕێک درگای لەسەرپشتە بەشێکیشی خۆشباوەڕی و خەیاڵاتە بەڵام بەشەزۆرەکەی بۆ ئەو تڕە شانازیە بێمانایەیی ناوخەڵکێتی بۆئەوەی باسی کات کە داواکاری زۆرە نازانێت شتی بێنرخ ویستی زۆرتر لەسەرە .. شتی گران (لەکوڕ و کچا) هەر لە دوورەوە کڕیار ئەزانێ لەقیاسی ئەمانییە و پێی هەڵناسوڕێ بەڕێی خۆیا ئەڕوا ، بەس شتی بێنرخ وەک پەڕۆ وایە چوارپێنجێک ئەکڕن بۆ بەردەست ..
#51
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago