قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
عبدالله ی کوڕی مەسعود دەفەرموێت :- ڕقم لە کەسێکە کە بیبینم بە بێکاری ، هیچ شتێک نەکات نە لە کردەوەی دنیا لە کردەوە بۆ دواڕۆژ.
📚الزهد لأحمد بن حنبل
ابن ملقن لە کتێبی التوضيح دەڵێت :- عطاء بن أبي رباح کابرایەکی حەبەشی رەش و چاوێکی کوێر بوو لوتی لار بوو گۆج بوو شەل بوو خێزانی نەبوو لە کۆتایی تەمەنیدا چاوەکەی تریشی لەدەست دا.
بەڵام زانست و کارکردن بەو زانستە، پلەی بەرز کردەوە.
تا ئێرە قسەی ابن ملقن بوو، بەڵام وەرن پێکەوە تێ ڕا بمێنین چی ئەم کەسەی گەیاندە ئەو پلە ماڵ و سەروەت و سامان و جوانی یان ڕاستگۆی لەگەڵ اللە تعالی دا بۆیە با دەست بگرین بە زانستەوە کردەوەی پێ بکەین تا لەڕیزی پیاو چاکاندا بین.
اللهم اجعلنا من الذين آمنوا بالله وبرسوله وعملوا الأعمال الصالحات
قال أبو بكر المروذي :
سمعت أبا العباس أحمد بن يزيد الخزاعي يقول:
(الحب إذا لم يكن في الله يزول).
أبو بكر المروذي دەفەرموێت گوێم لە أحمدی کوڕی یەزیدی خەزاعی بوو دەیفەرموو (خۆشەویستی ئەگەر لەبەر خودا نەبێت نامێنێت)
📙 أخبار الشيوخ ٣٧٤.
وجوب طلب العلم على المرأة
ئایا ئافرەت پێویستە خۆی فێری زانستی شەرعی بکات؟
ئافرەتیش هاوشێوەی پیاو تەکلیف لێکراوە لەسەر فێربوونی زانست.
واجبە لەسەری کە داوای زانست بکاتئ یەکێکە لەواجبەکان کە لەسەریەتی، بۆ ئەوەی بتوانێت بەجوانی کردەوەکانی ئەدا بکات لەسەر یەقین دوور لە گوومان، ئەگەر باوک و برا و هاوسەر یان مەحرەمێکی هەبوو ئەوا با فێری فەڕائیزەکانی بکەن و ئاشنای بکەن بە چۆنیەتی ئەنجامدانی واجبەکان، ئەوەندەی کە پێویستیەتی.
ئەگەر ئەوکەسانەی زانیاریەکی وایان نەبوو ئەوا با بپرسێت و خۆی فێر بکات لای ئەم کەسانە بەم لە بەندیەی زانایان باسیان کردوە
لای ئافرەتێک خۆی فێر بکات ئەگەر ئافرەتی دەست نەکەوت ئەوە لای ئەو کەسانەی کە تەمەنیان هەڵکشاوە بەڵام خەلوە دروست نەبێت و سنوردار بێت قسە کردنەکان، ئەگەر باسی شتێکی بۆ کرا لێی تێ نەگەشت ئەوا با پرسیاری دەربارە بکات و شەرم نەکات لە پرسیاری شەرعی، بەڕاستی اللە شەرم ناکات لە حەق.
لەبارەی چۆنیەتی ڕوخساری پێغمبەر صلى الله عليه وسلم بۆتان دەدوێم دوای کۆکردنەوەی ئەو فەرموودانەی لەسەری هاتوون دەمەوێت چەند خاڵێکی کورت و پوخت بخەمە ڕوو کە زۆر بە سادەی شێوازی خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم بخەینە ڕوو.
1ـ خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم نە باڵای زۆر بەرز بووە نە کورت بووە باڵای مامناوەند بووە تۆزێک زیاتر چووە بەلای بەرزیدا.
2ـ پێستی سپی بووە بەڵام سپیەکی زۆر نا لەحەدی ئاسایی دەرچوبێت.
3ـ ئێسقانی قایم بووە و نێوان شانەکانی پان بووەو نێوان پەنجەکانی بڵاو بووە.
4ـ نەقەڵەو بووە نە ضعيف لە نێوان هەردوکیان دا بووە.
5ـ قژو ڕیشی بە هەموویەوە 20 تەڵی سپی تێدا نەبووە.
6ـ چاوەکانی گەورە بوون و پێستی ناسک بووە.
جابری کوڕی سەمورە دەفەرموێت پێغەمبەری خودام بینی صلى الله عليه وسلم لەشەوێکدا مانگە شەوبوو سەیری پێغەمبەرى خوام دەکردو سەیری مانگەکەم دەکرد هەتا بزانم کامیان جوانترو گەشاوە ترە. پێغمبەر صلى الله عليه وسلم جوانتر بوو لەلام.
مردنی الخرقي بەهۆی چیەوە بوو؟
الخرقي بغدادی جێهێشت بەهۆی ئەوەی لەناو خەڵکیدا جنێو بە صحابة زیاد لە حەد تەشەنەی کردبوو، چووە دیمەشق لەوێ نەهی لە خراپە کرد بەهۆیەوە لێیدراو وەفاتی کرد لەساڵی (334هـ) الله يرحمه ويغفر له ويسكنه فسيح جناته.
لە کتێبی حلية الأولياء هاتووە
مەیمونی کوڕی مهران دەفەرموێت :- نەفست بە سێ شت تاقی مەکەوە: مەچۆ لای سوڵتان ئەگەر وتت ئەمری پێدەکەم بە گوێڕایەڵی اللە، مەچۆ لای ئافرەت ئەگەر وتت فێری قورئان خوێندنی دەکەم، گوێ مەگرە بۆ خاوەن هەواو ئارەزوو، لەبەرئەوەی تۆ نازانیت کام لەوانە کاریگەری لەسەر دڵت دروست دەکات.
تایبەتمەندیەکانی وەرگرتنی کردەوە کامانەن؟
سەعیدی کوڕی یەزید دەفەرموێت :- پێنج تایبەتمەندی هەن تەواوکاری کردەوەکانن، بریتیە لە ناسینی اللە و ناسینی حەق و کردەوە بە ئیخلاسەوە بۆ اللە و کردەوە کردن لەسەر سوننەت و خواردنی حەڵاڵ، ئەگەر یەکێک لە مانە نەمێنێت کردەوەی بەرز ناکرێتەوە (پاشان دێت هەمووی باس دەکات دەفەرموێت ناسینی خوای گەورە بێ ناسینی هەق سودت پێ ناگەیەنێت............ هەتا لە کۆتایدا دەفەرموێت ئەگەر هەر چوار سیفاتەکەت تێدا بێت بەڵام لە حەڵاڵ خۆران نەبیت سودت پێ ناگەیەنێت)
تێبینی :- ئەوەی ناو کەوانەکە کوەتم کردۆتەوە
وَقُل رَّبِّ زِدۡنِی عِلۡمࣰا
داواکردنی زانستی شەرعی پێویستی بە داوا کردنە لە خوای گەورە هەتا ئاستەنگ نەهێڵێت لەبەردەمتدا
لە کتێبی حلية الأولياء هاتووە کە سوفیانی ثەوری دەفەرموێت :- کاتێک ویستم کە طەلەبی زانست بکەم وتم ئەی پەروەردگار! زانست پێویستە بۆم لە بژێوی ژیانم، ئەمبینی زانست بەرەو نەمان دەچێت ، وتم خۆم بۆ داواکردنی زانست یەکلا دەکەمەوە، داوام لە خودا کرد کە بەس بەداواکردنی زانستەوە سەرقاڵم بکات، هەتا ئەمڕۆ تەنها ئەو شتەم بینیوە کە پێم خۆش بووە.
سوفیانی کوڕی عوییەینە دەفەرموێت :- ئەگەر خوای گەورە سەتری نەکردینایە کەس لەگەڵمان دانەدەنیشت.
?شعب الإيمان للبيهقي (٢٩٠/٦)
ئای بەحاڵی ئێمە کە پێشینی ئێمە ئەوە قسەیان بێت، ئێمە نەک کەس لامان دانەدەنیشت بەڵکو کەس بێزی نەدەهات سەیریشمان بکات.
اللهم اجعلنا من الذين آمنوا بالله وبرسوله وعملوا الأعمال الصالحات
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago