?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
*🟨 هاوەڵکاری (ئێستا) و چەند پرسیارێکی گرنگ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1. هاوەڵکاری (ئێستا) لە چییەوە هاتووە؟*
(ئێستا) لە سەرەتادا "ئیسا" بووە.
پێک هاتووە لە: جێناوی ئی + سا
"ئی" بە واتای: "ئەم"
"سا" بە واتای: "کات و وەخت"
ئێستا = ئەم کاتە
2. هاوەڵکاری "ئێستا" چ جۆرە هاوەڵکارێکە؟
هاوەڵکاری کاتە و کاتی بەجێهێنانی کارێک نیشان دەدات. وەک:
ئەوان "ئێستا" نانەکەیان دەخۆن.
من "ئێستا" کچێکی جوانم بينی.
3. ڕوخسارە جیاوازەکانی "ئێستا" کامانەن؟
ئێستاکێ، ئێستاکە، ئێستاکانێ، ئێستەکانێ، ئەمێستا، ئەمێستاکە، ئەمێستاکێ، ئەمێستاکانێ، ئێسا، ئێساکە، هێستاکینێ، ئێستاکونێ، ئێستاکینە، ئێستاکییە، ئیسا، ئیساکە، ئیساکی، ئیسە، ئیسەنە، ئیستە، ئایسە و... هتد
هەروەها چەند شێوازێکی تر هەن وەکوو: ئەلعان، ئەلعانەکە، ئەلعانەتی، ئەلعانێ، ئەلعانۆ، ئەلحان، ئەلئان، ئەلئانە، ئێرنگە و... هتد
4. ئایا ئەو ڕوخسارانەی "ئێستا"، کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا، وەک: ئێستاکێ، ئەمێستا، ئێستاکانێ و... هتد لە زمانی نووسین واتە: نووسینی ستاندارد و پێوەر پێویستن؟ (نە).
لەبەر ئەوەی لە ئاستی هاوەڵکاری "ئێستا"، چەند تەکواژی بۆش پەیدا بوون و ئەم وشەیە بەم تەکواژە بۆشانە دەوری گیراوە کە پێویست ناکات و خودی وشەی (ئێستا) بۆ نووسینی پێوەر شیاو و لەبارە.
🔵 هەندێ لەو تەکواژە بۆشانە ئەمانەن:
🔸 هەندێ جار نووسەران تەکواژی بۆشی (کێ)ی پێ زیاد دەکەن کە پێویست ناکات و "ئێستا" شیاوە. وەک:
ئێستا + "کێ" = ئێستاکێ
"ئێستاکێ" بۆ خوێندنگە دەچم.
"ئێستا" بۆ خوێندنگە دەچم. ✅
🔸 هەندێ جار نووسەران تەکواژی بۆشی (ئەم)ی پێ زیاد دەکەن کە پێویست ناکات و "ئێستا" شیاوە. وەک:
"ئەم" + ئێستا = ئەمێستا
"ئەمێستا" نامەیەکم نووسی.
"ئێستا" نامەیەکم نووسی. ✅
🔴 هەرچەندە لە شیعری شاعیرانی گەورەی گەلەکەمان و هەروەها نالیی مەزنیش وشەی "ئەمێستا" هاتووە و نکۆڵیی لێ ناکرێت بەڵام بۆ نووسینی پێوەر "ئێستا" لەبار و گونجاوە.
هەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
"نالی"
🔸 هەندێ جار نووسەران، هاوکات دوو تەکواژی بۆشی (ئەم) و (کێ)ی پێ زیاد دەکەن کە پێویست ناکات و لە نووسینی پێوەر، "ئێستا" لەبار و شیاوە. وەک:
ئەم + ئێستا + کێ = ئەمێستاکێ
"ئەمێستاکێ" کێ دەزانێت تاوانبار کێیە؟
"ئێستا" کێ دەزانێت تاوانبار کێیە؟ ✅
🔴 هەندێ جار نووسەران، هاوکات دوو تەکواژی بۆشی (کێ) و (انێ)ی پێ زیاد دەکەن کە پێویست ناکات و لە نووسینی پێوەر "ئێستا" لەبار و شیاوە. وەک:
ئێستا + کێ + انێ = ئێستاکانێ
"ئێستاکانێ" خەڵکێکی زۆر، تامەزرۆی فێربوونی زمانی کوردین.
"ئێستا" خەڵکێکی زۆر، تامەزرۆی فێربوونی زمانی کوردین. ✅
🟪 دەرەنجام/
ئەگەر کێشەی ئەم تەکواژە بۆشانە یەکلایی نەکرێتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە لە داهاتوودا وشەیەکی نامۆی وا لە نووسینی نووسەرانی زمانی کوردی ببینین!
"ئەم" + ئێستا + "کێ" + "انێ" = ئەمێستاکانێ❌
لە حاڵێکدا پێویست بە وشەیەکی وا نییە و خودی وشەی "ئێستا" بۆ نووسینی فەرمی و پێوەر، لەبار و شیاوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻**** @renusisaratayi
*🔲 هاوەڵکاری (دیسان) و چەند پرسیارێکی گرنگ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1. (دیسان) چ جۆرە هاوەڵکارێکە؟
هاوەڵکاری دووبارەکردنەوەیە و ئاماژە بە دووپاتبوونەوەی ڕوودانێک دەکات.
بەفری خەم دیسان وڵاتی گرتەوە.
کابرا دیسان* وەڵامی دایەوە.
2. ڕوخسارە جیاوازەکانی "دیسان" کامانەن؟
دیسانەی، دیسانەوە، دیسانەوانێ، هەمدیس، هەمدیسان، هەمدیسانەوە، هەمدیسانەوانێ، هەمیس، هەمیسا، هەمیسان، هەمیسانەو، هەمیسانەوە
3. ئایا ئەو ڕوخسارانەی "دیسان"، وەک دیسانەوە، هەمدیسان، دیسانەوانێ و... هتد لە زمانی نووسین واتە: نووسینی ستاندارد و پێوەر پێویستن؟ (نە).
لەبەر ئەوەی خودی وشەی "دیسان" واتای دووبارەبوونەوەی ڕووداو دەگەیەنێت و پێویست بە تەکواژی بۆش ناکات؛ واتە: پێویست ناکات (هەم) و (ەوە) و (انێ)ی پێ زیاد بکەین؛ چونکە بە لابردنی "هەم" و "ەوە" و "انێ"، نە وشەکە واتاکەی دەگۆڕێت و نە ئەرکە ڕێزمانییەکەشی گۆڕانی بەسەردا دێت؛ بەڵام بەداخەوە دەبینین کە لە زمانەکەماندا، هاوەڵکاری "دیسان"، بەهۆی ئەو تەکواژە بۆشانە، لاواز بووە و دەوری گیراوە.
*🔹 هەندێ لەو تەکواژە بۆشانە کە لەگەڵ "دیسان" دێن، ئەمانەن:*
🔴 دیسان + ەوە = دیسانەوە
(بۆ نووسینی فەرمی "ەوە" زیادەیە و دیسان شیاوە).
دیسانەوە هاتمەوە.
دیسان هاتمەوە. ✅
🔴 هەم + دیسان = هەمدیسان
(بۆ نووسینی فەرمی "هەم" زیادەیە و دیسان شیاوە).
هەمدیسان هاتمەوە.
دیسان هاتمەوە. ✅
🔴 هەم + دیسان + ەوە = هەمدیسانەوە
(بۆ نووسینی فەرمی "هەم" و "ەوە" زیادەن و" دیسان" شیاوە).
هەمدیسانەوە هاتمەوە.
دیسان هاتمەوە. ✅
🔴 هەم + دیس = هەمدیس
(بۆ نووسینی فەرمی "هەم" زیادەیە و "دیس" دەمێنێتەوە کە لە بەکارهێناندا بێواتایە؛ کەواتە "دیسان" شیاوە).
هەمدیس هاتمەوە.
دیسان هاتمەوە. ✅
🔴 هەم + یسان = هەمیسان
(بۆ نووسینی فەرمی "هەم" زیادەیە و "یسان" دەمێنێتەوە و دەنگی (د) گۆ نەکراوە و پێویستە "د"ی پێ زیاد بکەین و "دیسان" شیاوە).
هەمیسان هاتمەوە.
دیسان هاتمەوە. ✅
🔴 دیسان + ەوە + انێ = دیسانەوانێ
(بۆ نووسینی فەرمی "ەوە" و "انێ" زیادەن و "دیسان" شیاوە).
دیسانەوانێ هاتمەوە.
دیسان هاتمەوە. ✅
🔴 هەم + دیسان + ەوە + انێ = هەمدیسانەوانێ
سێ تەکواژی بۆشی هەڵگرتووە کە بریتین لە: (هەم، ەوە، انێ) کە زیادەن و تەنیا "دیسان" شیاوە.
هەمدیسانەوانێ سەرما دەستی پێ کرد.
دیسان سەرما دەستی پێ کرد. ✅
و... هتد
🟧 دەرەنجام
هاوەڵکاری (دیسان):
١- خۆی واتای دووبارەبوونەوەی ڕووداو دەگەیەنێت.
٢- ڕەوا نییە تەکواژی بۆشی پێ زیاد بکەین.
٣- بەبێ تەکواژی بۆش واتاکەی ناگۆڕێت.
٤- بەبێ تەکواژی بۆش، ئەرکە ڕێزمانییەکەی لەدەست نادات.
٥- لە زمانی فەرمیی نووسیندا، پێویستمان بە ڕوخسارەکانی "دیسان" - کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد - نییە و خودی هاوەڵکاری "دیسان"، کۆیان دەکاتەوە و واتای دووبارەبوونەوەی ڕووداوی کار، بەجوانی دەبەخشێت.
٦- ئەو ڕوخسارانەی دیسان، وێ دەچێت کە لە ئاخاوتنی ناوچەکاندا کەڵکی لێ وەربگیرێت و لە نووسینی فەرمی، (دیسان) شیاو و لەبارە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻**** @renusisaratayi
*🟪 [ەوانێ] و چەند پرسیارێکی گرنگ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸ئەڕۆمەوە + (ەوانێ) = ئەڕۆمەوانێ
🔸هاتمەوە + (ەوانێ) = هاتمەوانێ
🔸نایەتەوە + (ەوانێ) = نایەتەوانێ
🔸چوومەوە + (ەوانێ) = چوومەوانێ
🔸خواردمەوە + (ەوانێ) = خواردمەوانێ
🔸ژێرەوە + (ەوانێ) = ژێرەوانێ
🔸*سەرەوە + (ەوانێ) = سەرەوانێ
و... هتد
1. ئەو (ەوانێ)ی کۆتایییە چییە؟
وشۆکە یان تەکواژی بۆشە کە لە هەندێک ناوچەدا دەچێتە سەر پاشگری "ەوە" لە پاشگری دووپاتکردنەوەدا و سیمای یەکبوون هەڵدەگرێت. وەک:
سانا ڕۆیشتەوە. - سانا ڕۆیشتەوانێ.
سانا هاتەوە. - سانا هاتەوانێ.
من دەڕۆمەوە. - من دەڕۆمەوانێ.
2. بۆچی پێی دەڵێن: تەکواژی بۆش؟ چونکە دەنگی هەیە و ڕەنگی نییە؛ واتە: ڕوخساری ماددی هەیە بەڵام هیچ ڕۆڵ و واتایەکی نییە. بە واتایەکی تر، بەکارهێنانی وەک ئەوەیە کە وزە بەفیڕۆ بدەین و باشترە بەکاری نەهێنین. تەنیا پاشگری "ەوە" بەسە و (ەوانێ) زیادەیە:
من هاتمەوە. نەک من هاتمەوانێ.
نموونەی تەکواژی بۆشی وا لە شاری هەولێر و ناوچەکانی دەڤەری هەولێریش هەیە کە:
جێناوی (ێت) دەکەنە (ێتن) و
جێناوی (ات)یش دەکەنە (اتن) کە پێویست ناکات و [ات/ ێت] گونجاوترن.
ئەو دەچێت بۆ خوێندنگە. نەک دەچێتن.
ئەو نان دەخوات. نەک دەخواتن!
3. ئایا پێویستە (ەوانێ) بگاتە زمانی نووسین و بەتایبەت لە نووسینی پێوەر یان ستاندارد کەڵکی لێ وەربگیرێت؟ (نە).
چونکە بەهۆی بەکارهێنانی (ەوانێ)، چەند دەنگێکی لاوەکی دەخەینە سەر (ەوە) کە پاشگری تایبەتییە بەبێ ئەوەی هیچ پاساوێکی بۆ بهێنینەوە؛ لە بەرژەوەندیی زمانی نووسیندایە کە ئەم وشۆکەیە لا ببرێت چونکە هیچ ڕۆڵ و واتایەکی نییە و بەکارهێنانی وزەبەفیڕۆدانە و باشترە هەر لە "ەوە" کەڵک وەربگیرێت.
4. ئایا لابردن و سڕینەوەی (ەوانێ) لەسەر وشەکان، ناڕێزمانییە؟ (نە).
لابردنی (ەوانێ)، نە ناڕێزمانییە و نە دەبێتە هۆی ناڕێکی و کلۆربوونی ڕوخساری پاشگری "ەوە". بە پێچەوانەوە (ەوانێ) ڕوخسارێکی بێواتایە کە لە هەر جێیەکدا پاشگری (ەوە) دێت پێیەوە دەلکێت و تەشەنەی کردووەتە نێو زمانەکەوە و پەرەی سەندووە.
ئەگەر (ەوانێ) بسڕینەوە، وشەکە واتای خۆی دەپارێزێت و هیچ کێشەیەکی نییە کەواتە بەکارهێنانی زیادەیە:
هاتمەوانێ - (ەوانێ) = هاتمەوە.
5. ئایا بەکاربردنی (ەوانێ)، تەنیا تایبەتە بە شاری سلێمانی؟ (نە).
جگە لە شاری سلێمانی، لە شاری بانە و دێهاتەکانی و هەروەها تا ڕادەیەکی زۆر کەمتر، لە هەندێ لە دێهاتەکانی دەڤەری بۆکان و مەهابادیش بیستراوە کە خەڵک لە قسەکانیاندا، (ەوانێ) بەکار دەهێنن.
6. ئایا (ەوانێ) تەنیا دەلکێت بە کارەوە؟ (نە).
(ەوانێ) دەلکێت بە هەموو کەرەستە ڕێزمانییەکان کە پاشگری "ەوە"یان پێوەیە. بۆ نموونە:
*🔺لەگەڵ کار:*
هاتمەوە + (ەوانێ) = هاتمەوانێ.
خواردمەوە + (ەوانێ) = خواردمەوانێ.
*🔺لەگەڵ ئامراز:*
لە + من(ەوە) لە منەوە(ەوانێ) = لە منەوانێ
تێیەوە + (ەوانێ) = تێیەوانێ
لێیەوە + (ەوانێ) = لێیەوانێ
بە + ئەو(ەوە)(ەوانێ) = بە ئەوەوانێ
دەچێت بە/دەچێتە/دەچێتەوە/دەچێتەوانێ
دەچێتە ناخەوە./ دەچێتە ناخەوانێ.
دەچێتە دڵەوە./ دەچێتە دڵەوانێ.
و...
*🔺لەگەڵ هاوەڵکاری شوێن:*
ژێرەوە + (ەوانێ) = ژێرەوانێ
سەرەوە + (ەوانێ) = سەرەوانێ
و...
*🔺لەگەڵ کەرەستەکانی تر:*
دیسانەوە + (ەوانێ) = دیسانەوانێ
*🔴 تێبینی//
دەبێ ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەم ئەویش ئەوەیە کە (ەوانێ)، هەرچەندە تەکواژێکی بۆشە بەڵام دەلکێت بە چەند کەرەستەیەکەوە کە ئەو کەرەستانە بە هیچ شێوەیەک "ەوە" وەر ناگرن؛ بەڵام (ەوانێ) وەردەگرن؛ بۆ نموونە:
ئەمەتا + ەوە ❌
ئەمەتا + ەوانێ = ئەمەتانێ ✅*
ئەوەتا + ەوە ❌
ئەوەتا + ەوانێ = ئەوەتانێ ✅
کوا + ەوە ❌
کوا + ەوانێ = کوانێ ✅
کامەتا + ەوە ❌
کامەتا + ەوانێ = کامەتانێ ✅
ها + ەوە ❌
ها + ەوانێ = هانێ ✅
و...
ئەمەتا = ئەمەتانێ (یەک واتایان هەیە).
ئەوەتا = ئەوەتانێ (یەک واتایان هەیە).
کامەتا؟ = کامەتانێ؟ (یەک واتایان هەیە).
ها = هانێ (یەک واتایان هەیە).
کوا؟ = کوانێ؟ (یەک واتایان هەیە).
کوانێ ئەو پەنجە کە توندی دەگوشی مەمکی توند؟
کوانێ ئەو پێیە کە بۆ ژوانێ دەچوو گونداوگوند؟
کوانێ ئەو چاوە کە هەر جوانی دەبینی و چی دی؟
کوانێ ئەو بیرە کە هەڵدەفڕی بەرەو بەرزی و دوند؟
"مامۆستا هێمن"
*🟩 دەرەنجام
ڕای زۆربەی زمانناسان، ڕێزماننووسان، پسپۆڕان و شارەزایانی زمانی کوردی ئەمەیە کە:
(ەوانێ) 👉 تەنیا لە شێوەزاری ئەو ناوچانەی کە قسەی پێ دەکەن کەڵکی لێ وەربگیرێت و بەکاربردنی لەو ناوچانە سەنگین و ڕەنگینترە.
لە بەرژەوەندیی زمانی نووسیندایە کە ئەم تەکواژە لە نووسینی فەرمی و ستاندارد لا ببرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻*** @renusisaratayi
بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان.
لای خواوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێز خاتوو (بەهار)مان پێ گەیشت. ??
بە نوێنەرایەتی لە دەستەی بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خاتوو بەهار و بنەماڵەی هێژایان دەکەین.
ئینشائەڵڵا ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و خەمی دواییی بەڕێزانیان بێت و سەبووری بدرێت بە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزانیان.
@bahar8536
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
بۆ ئەوەی بە کوردییەکی باش بنووسیت و قسە بکەیت، پێویستت بە سێ شتی سەرەکییە:
ڕێنووس، ڕێزمان و وشە.
ئەم بەستەرانە، باشترین یارمەتیدەرن بۆ ئەو مەبەستە:
بۆ ڕێنووس:
http://diyako.yageyziman.com/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3/#25
بۆ ڕێزمان:
http://diyako.yageyziman.com/%da%95%db%8e%d8%b2%d9%85%d8%a7%d9%86/
بۆ وشە:
http://diyako.yageyziman.com/%d9%88%d8%b4%db%95%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95/
بۆ ئەوانەی ڕێگەیان پێ نەدراوە یان نادرێت بچنە قوتابخانە و خوێندنگەی کوردی:
کتێبەکانی قوتابخانە:
http://diyako.yageyziman.com/%DA%A9%D8%AA%DB%8E%D8%A8%DB%8C-%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95/20/11/2020/
فێرگەی زمانی کوردی
ڕێزمان - فێرگەی زمانی کوردی
ڕێزمان ڕێزمان چییە؟ دیاکۆ هاشمی ڕێزمانی کوردی، نەریمان خۆشناو ڕێزمانی کوردی، پۆلی دوازدەهەمی ئامادەیی ڕێزمانی ئاخاوتنی کوردی، بەپێی لێکۆڵینەوەی لێژنەی زمان و زانستەکانی کۆڕی زانیاریی کورد چەند بابەتێکی ڕێزمانی کوردی، د. ڕەفیق شوانی ئەو وشانەی لە چاوگەوە…
*? غەرقی ئەوین
? مامۆستا میکائیل*
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی مناڵ نەبووم
لە ئێوارەی تەنیاییدا بەدمەست نەبووم خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێباڵ نەبووم
یان هەناری دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بەنەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو، هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە
ئەگەر هاتم پەیامێک بووم لە کانی ڕۆشنتر
وەک پەروانە لەو دیو بەهار بێزمان و غەریبتر
بەڵام حەیف و هەزاران حەیف تۆ سێبەرت دڕک و خار بوو
ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو بیابانی پڕ لە مار بوو
بڕۆ ئیتر تازە هەرگیز نێوی دڵم نادەم بە تۆ
هەرگیز مەلی خۆشەویستی نافڕێنمە باخچەی دڵی تۆ
ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی مناڵ نەبووم
لە ئێوارەی تەنیاییدا بەدمەست نەبووم خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێباڵ نەبووم
یان هەناری دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بەنەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو، هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
? @renusisaratayi
لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟
بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە:
:
١. پێوەندیی جیهانی:
کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە:
دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست.
...
٢. ستانداردە پیشەسازییەکان:
لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک:
"CPU" (central processing unit)
١. "سیپییوو" ( یهكهی ڕێکخهری ناوهندی)
"RAM" (random-access memory)
٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت).
٣. ڕادار (radio detection and ranging).
لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات.
لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن.
٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت:
هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە:
ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد.
٤. کاریگەریی کولتووری:
جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە:
ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد.
بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک:
وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە.
بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت.
بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن.
یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil).
هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە.
لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا".
وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە.
خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە:
ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:
Change.org
This campaign needs you now
Stoppa utvisningen av Narges och Edris Hashemi
شاخێک لە زیبکەبەردێکەوە دەستی پێ کردووە.
لەم سەردەمەی جیهانی میدیاییەدا، بە هەوڵ و تێکۆشانی خەمخۆرانی کورد وەک کاک بۆکان جاف، زۆر کاری بەنرخ کراوە و کوردیش وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت توانیویەتی بێتە ڕیزی ئەو نەتەوانە کە خاوەنی ناسنامەی جیهانین.
ئەگەر دەتانەوێت ئاڵای کوردستان بێتە نێو ڕیزی ئاڵای وڵاتانی جیهان و منداڵەکانتان گریمانەی بێئاڵایی لەسەر دڵیان نەبێتە گرێ، بە دەم ئەم بانگەوازەوە بچنەوە، لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەربگرن لەم ڕێگایەوە ئیرادەی خۆتان بەسەر داگیرکەراندا بسەپێنن کە لە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردن.
ئەم هەڵمەتەی ئێوە هیچ بارگرانییەکی بەسەر شانی هیچ کەسێکەوە نابێ.
هەڵمەتێکە و دەبێ هەمووتان پشکتان هەبێ.
ئەم ئاڵایە لە هەموو شوێنەکان بڵاو بکەنەوە.
"ئەحمەد شێربەگی"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Kurdistan
????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????????
Kurdistan
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
? @renusisaratayi
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago