❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
فەرموودەیەکی زۆر بەهێز دەربارەی فەزلی هاوەڵان و گەورەیی تاقیکردنەوەیان رضي الله عنهم
جبیر بن نفیر ئەڵێ:
ڕۆژێک لەلای المقداد بن الأسود (رضي الله عنه) دانیشتین، پیاوێک بەلایدا تێپەڕی ووتی: خۆشی بۆ ئەو دوو چاوەت کە پێغەمبەری الله یان بینیوە صلى الله عليه وسلم، والله خۆزگە ئەخوازین ئەوەمان بینیبوایە کە تۆ بینیت، وە لەو شوێنە بواین کە تۆی لێ بوویت، جبیر ئەڵێ: المقداد توڕە بوو، منیش سەیرم پێهات چونکە پیاوەکە هیچی نەووت جگە لە قسەی چاک، پاشان المقداد ڕووی لەو پیاوەکە کرد ووتی: چی وائەکات لە یەکێک لە ئێوە کە خۆزگە بە شتێک بخوازێت تێیدا ئامادە بێت کە الله لەوێی دانەناوە، نازانێت گەر لەوێ ئامادە بوایە حاڵی چۆن ئەبوو، والله کەسانێک لە سەردەمی رسول الله صلى الله عليه وسلم ئامادە بوون الله بەسەر ڕوویاندا هەڵیدانە ناو دۆزەخ، وەڵامی بانگەوازەکەیان نەدایەوە و باوەڕیان پێی نەهێنا، ئایا سوپاسی الله ناکەن کە ئێوەی لە سکی دایکتان دەرهێناوە تەنها الله ئەناسن و باوەڕتان بەوە هەیە کە پێغەمبەرەکەتان پێی هاتووە، بەهۆی کەسانی ترەوە بەڵا لە کۆڵ ئێوە بۆتەوە، والله پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە سەختترین حاڵدا نێردرا کە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەران تێیدا نێردرا بێت، لە سەردەمی نەبوونی پێغەمبەر و جاهیلیەت نێردرا، خەڵکی پێیان وانەبوو هیچ دینێک لە بت پەرستی باشتر بێت، پێغەمبەر بە جیاکەرەوە هات حەق و باطلی لەیەکتر جیا کردەوە، باوک و کوڕی لەیەکتر جیا کردەوە، یەکێک باوکی و کوڕەکەی یان براکەی بە کافری ئەبینی، الله قوفڵی دڵی کردبوویەوە بۆ ئیمان، ئەیزانی گەر کەسە نزیکەکەی بمرێت ئەچێتە دۆزەخ، جا چاوی ئۆقرەی نەئەگرت لە کاتێکدا ئەیزانی خۆشەویستەکەی لە ئاگردایە، الله دەربارەی ئەمە فەرموویەتی: { الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ }.
(مسند أحمد : ٢٣٨١٠)
بڕوا بوون بە زیاد بوون و کەم بوونی ئیمان ئەبێت بەرهەمی هەبێت لە ژیانی موسڵمانی سوننی، نەوەک تەنها وەکو خیلافێکی عەقەدی سەیری بکات لەنێوان ئەهلی سوننە و مورجیئە
بەرهەمی بڕوا بوون بەوەی کە ئیمان زیاد ئەکات بە ئەنجامدانی چاکە و کەم ئەکات بە ئەنجامدانی خراپە وات لێ ئەکات دوور بیت لە تاوان چونکە تاوان ئەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ئیمان، کەم بوونەوەی ئیمانیش ئەبێتە هۆی دوور کەوتنەوە لە عیبادەت و طاعەتەکان، ئەبینی عیبادەتانێک ماوەیەک ئەنجامی ئەدەیت بەڵام لەگەڵ ڕۆچوونت لە تاواندا ناتوانی ئەم عیبادەتانەی پێشوو ئەنجام بدەیت و لەسەرت قورس ئەبێت کە پێشتر وانەبووی، بە هەمان شێوە زیاد بوونی ئیمان هۆکارە بۆ زیاتر ئەنجامدانی عیبادەت و طاعەتی تر، وە دوورکەوتنەوە لەو تاوانانەی کە پێشتر ئەنجامت ئەدان بەهۆی بەرز بوونەوەی ئیمانەکەت، کاتێک تاوانێک بە خەیاڵت دێت و ئەڵێی بەم تاوانە ئیمانم دائەبەزێت و زیاتر تاوان ئەکەم و دوور ئەکەومەوە لە عیبادەت، یان کاتێک عیبادەتێک ئەکەیت بۆ ئەوەی دوورت بکاتەوە لە تاوان و بەرەو عیبادەتی زیاتر بتبات، ئەوکاتە بەرهەمی ئەم عەقیدەیەی ئەهلی سوننە لە ژیانتدا بە ڕوونی ئەبینیت و ڕاستی عەقیدەکە زیاتر لە دڵت ئەچەسپێ.
زبيد اليامي رحمه الله گەر کوێرێک هاتبوایە پرسیاری لێ بکات ئەویش کەسێکی لەلا بوایە، بە کوێرەکەی ئەووت: گەر ئەتەوێ پرسیاری شتێکم لێ بکەیت ئەوا کەسێک لەلامە.
(حلية الأولياء : ٣١/٥)
یەکێک لە سەلەف ئەڵێ:
چەک ئامرازی جەنگە، گەر هەموو تەمەنت لە کۆکردنەوەی چەک بەسەر ببەیت ئەی کەی جەنگ ئەکەیت ؟! عیلمیش ئامرازە بۆ عەمەل کردن، گەر هەر هەموو تەمەنت لە کۆکردنەوەی عیلم بەسەر ببەیت ئەی کەی عەمەل ئەکەیت ؟!
ووتەکە مەبەست پێی ئەو کەسانەیە کە تەنها خەریکی کۆکردنەوەی عیلمن بەبێ کارکردن بە عیلمەکە، نەوەک مەبەستی زەم کردنی بەردەوام بوون بێت لەسەر عیلم و فێربوون
قورسترن شت لە دونیادا ئیخلاصە، چەند هەوڵ ئەدەم ڕیا لە دڵم ببەمە دەرەوە کەچی وەک بڵێی بە ڕەنگێکی تر لەسەر دڵم ئەڕوێتەوە.
یوسف بن الحسین الرازي
(وَٱعۡتَصِمُوا۟ بِٱللَّهِ هُوَ مَوۡلَىٰكُمۡۖ فَنِعۡمَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَنِعۡمَ ٱلنَّصِیرُ)
نەمدیوە هیچ شتێک وەکو عاطیفە خەڵکی بەرچاو کوێر بکات
بابەتی موالاتی کافران زیادەڕەوی زۆری تێدا کراوە کە ئەتوانم بڵێم هیچی کەمتر نیە لە بابەتی حوکم و تەحاکوم، وە لە هەمان کاتیشدا زۆر ووردەکاری هەیە ئەچێتە بابی موالاتی کافرانەوە کە ڕەنگە زۆرێک لە موسڵمانان بە ئاسانی بزانن و ئەنجامی بدەن ئەگەرچی پلەکەی نەگات بە کوفر، الله ئاسانی بکات بۆمان نوسینی ئەم بابەتە لەسەر عەقیدەی ئەهلی سوننە.
جەژنتان پیرۆز بێت
تقبل الله منا ومنکم
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago