? به لینوکس پکیج خوش اومدید
- اینجا براتون کلی دوره و پکیج آموزشی آماده کردیم پس همراهمون باشید
Last updated 2 months, 1 week ago
? **ئایدۆلۆژی
✍** #سێخورمە
ئایدۆلۆژی Ideology لەو چەمکانەیە نزیک بە یەک سەدەیە لە دنیای سیاسەت و ئەندێشە مشتومڕی زۆری لەسەر کراوە و ماناگەلی جۆراوجۆری لێ کراوەتەوە. سەرەتای ئەم وشە بۆ سەردەمی ڕۆشنگەری دەگەڕێتەوە. لە ڕووی وشەوە مانای بیرناسی دەدات، بەڵام بەم مانایە لەکار نەکراوە. لە دنیای سیاسەت زیاتر ڕوانگەیەکی نەرێنی بۆ ئایدۆلۆژی لە ئارادا بووە، تەنانەت وەک جنێو یان وەک دەلالەتێک بۆ دوگمبوونی لایەنی بەرامبەر، وەک نموونەی بیر تەسکی و ئێستبداد لە قەڵەم دراوە. جاران وا باوە کە گوایا کەسی ئایدۆلۆژیک ڕاستییەکان لێڵ و واتاکان دەشێوێنێ و هەقێقەتەکان دەشارێتەوە. بەمبۆنەوە ئەو بۆچوونە زاڵە کە ئایدۆلۆژی، خەڵک تووشی چەواشەکاری و خەڵەتاندن و گەوجاندن دەکا.
یەکێ لە باسهەڵگرترین کەسەکان کە لە مەڕ ئایدۆلۆژیەوە دواوە و زۆر لەسەر ئەم بابەتە کاریگەر بووە، #کارل_مارکسە. ئەم چەمکە زیاتر لە سێ واتادا بەکار براوە: سەرەتا وەک ئاگایی درۆینە و لادەر. پاشان وەک چوارچێوەی ئەندێشە و بیرکردنەوەی باوەڕەکانی چینێک. دواجار چوارچێوەیەکی فکری ئاگاهانە، بە واتای پێکهاتەیەکی دنیاداگر و یۆنێویرساڵی گشتی کە باوەڕ و تێگەیشتن و زانیاریەکانی کۆمەڵگایەکی تایبەت بەرهەم دەهێنێت.
بەڵام ئەوەی لە بەستێنێ ئەدەبیاتی مارکسیستیدا ڕەنگی داوەتەوە، ئایدۆلۆژی بە واتای یەکەم بووە، واتە ئاگایی درۆینە و لاڕێ. بۆیە ئایدۆلۆژی، لە فەرهەنگیی سیاسیی مارکسیدا وەک جنێو سوودی لێ وەرگیراوە.
ڕاشکاوانە دیارە ئەم ڕوانگە نەرێنییە بۆ ئایدۆلۆژی، ناتوانێ گشتی قسەکە و گشتی مەبەستەکە بدرکێنێ. وتویانە گونجاوترین و باشترین پێناسە، ئەوەیە دەڵێ: ئایدۆلۆژی بێژمانێکە لەگەڵ کردەوەی سیاسی و بیری سیاسی پەیوەندی هەیە. بەگشتی لە پێکهاتەی هەموو باوەڕ و بۆچوونەکاندا بەدڵنیایی ئاراستەیەکی ئایدۆلۆژی ئاشکرا یان شاراوە تەیارە. واتە بیچم و پێکهاتەی هیچ باوەڕێک، کردەوە و دژکردەوەی هیچکەسێک ناتوانێ هەڵگری ئایدۆلۆژی نەبێت. هەمووان لە هەناوی ئایدۆلۆژیەکاندا دەژین. دیارە وەک تێئۆری لەوانەیە کەس لەگەڵ ئەم وتە دژایەتی نەکا، کەچی لەوانەیە ڕۆژانە و لە کردەوەدا لایەنی بەرانبەرمان بەوە تاوانبار بکەین کە تۆ کەسێکی دوگم و ئایدۆلۆژیکی! لەملاشەوە خۆمان لەو تاوانە دوور بکەینەوە! بەڵام ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە هەرگیز واقیعی نین و زیاتر خۆ گێلاندنن. ئەگینا چۆن دەکرێ باوەڕ و بۆچوونەکانمان هیچ ئایدۆلۆژیایەک لەخۆ نەگرن؟! ئەوەش گەورەترین کارەساتە ئەگەر لەم واقیعە تێنەگەین؛ چۆنچۆنی دەکرێ کاریگەری سیاسیی کردار و وتن و نووسینەکانمان نەزانین و لە کاردانەوەیان ئاگادار نەبین؟ بۆ ئەوەی بزانین وتەکانی کەسێک هەڵگری کام ئایدۆلۆژین، دەبێ ڕاشکاوانە وتە و کردار و دەربڕینەکانی وردبینانە ڕەخنەکاری سیاسیی بکەین تا بۆمان دەرکەوێ ئەو کەسە ئاگا یان نائاگا لەکوێ و چۆن دەکەوێتە خزمەتی باوەڕ و ئامانجە سیاسیەکان و چۆن بە قازانجی ئایدئاکانی دیکە هەڵویست دەنوێنێ و چۆن دەجوڵێتەوە؟
"بەکورتی ئایدۆلۆژیکبوونی کردەوە یان دەقێک خۆبەخۆ بابەتێکی بایخدارانە نییە. لانیکەم هەموو کردەوەیەکی مرۆڤایەتی لە گۆڕەپانێکی پڕ لە ململانێدا دەستەبەر دەبێ و دواجار سیاسەت و ئایدۆلۆژی تایبەت بەخۆی هەیه، تەنانەت ئەگەر کەسەکانیش ددانی پێدا نەنێن. گرنگ ئەوەیە چالاک، نووسەر، ڕۆشنبیر... سەرەتا بۆ ئاراستەی ئایدۆلۆژیکی خۆی ئەخلاقێک ڕەچاو بکا و ئاراستەکان بناسێ. پاشان پێویستە بزانێ وتە و نوسین و کردەوەکانی، ئاو بە ئاشی کام ئایدۆلۆژی دەکەن؟ دەکەونە خزمەتی کێوە؟ دەبێ بزانین پەرە بە کام گوتار دەدەین. نابێ فێڵ لە بەردەنگ و خوێنەر بکەین، پێویستە ئایدۆلۆژی خۆمان ڕاشکاوانە باس بکەین و ڕوانگە و ئاواتی فکریی خۆمان نەشارینەوە.
? کۆمەڵگای ئێمە بەردەوام دوو هەڵە دەکات: لەلایەکەوە #ئایدۆلۆژی و #دەمارکرژی تێکەڵ دەکا. دەمارکرژی، کە تەژییە لە نائاگایی، جێگای ئایدۆلۆژی- بەمانای چێوارچێوەیەک بۆ بیرکردنەوە - دەگرێتەوە. بۆیە ئەم دۆخە دنیابینی ئێمە تێکدەدات. ناشزانین بیری خۆمان چۆن دەرببڕین، گوزارەکان بۆمان دەروونی نابنەوە. ئەمە لە بواری ئەندێشە و تێئۆریکەوە کۆمەڵگای ئێمە گەلێ هەژار و هەڵۆڵ دەکا.
ئەو هەڵە مەجال بۆ هەڵەیەکی تر دەکاتەوە: واتە کاتێ گوتارەکەی خۆمان نەناسیەوە، زۆرجار نەخوزراو یان لە ڕووی دڵسۆزییەوە لەجیاتی خزمەت بە گوتارەکەی خۆمان دەکەوینە خزمەتی گوتار و ئایدۆلۆژی ئەویترەوە. بەمبۆنەوە زۆرجار لە کۆمەڵگای ئێمە بێسەروبەرییەکی سەیروسەمەرە دێتە بەرچاو، دەمارکرژی بێجێگە، لەگەڵ نەناسینی ئایدۆلۆژی و نەدۆزینەوەی گوتارێک بۆ چۆن بیرکردنەوە و چۆن قسەکردن و چۆن هەڵسوکەوتکردن، کۆمەڵگای ئێمەی تووشی پاشاگەردانی و سەرلەشێواوی کردوە.
?ئێمە لێرەین ↙️
?* @parantez_net ?*??????**
? شــــەڕ
✍د. محەمەد ئیبراهیم باستانی پاریزی
? وەرگێڕ: #پەرانتێز
ویل دۆرانت دەڵێ: "شەڕ یەکێک لە توخمە ڕاوەستاوە هەمیشەییەکانی مێژووە، لە کۆی 3421 ساڵ مێژووی نووسراو کە لە شارەستانیەتی مرۆڤایەتیدا تۆمار کراوە، تەنیا 268 ساڵ بەبێ شەڕ تێپەڕیوە."
بە وتەیەکی تر، هەرگیز ئاشتییەک لە ئارادا نەبووە. ئاشتی شتێک نییە جگە مەودای نێوان دوو شەڕ. بە وتەی "نوویکو" کۆمەڵناسی ڕوس: دووپاتبوونەوەی شەڕەکان پێشان دەدات کە شەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، کێشە ئەوەیە کۆتایی 8000 [پەیمانی] ئاشتی (لە 1700 ساڵ پێش لە زایینەوە تا ئێستا 8000 پەیمانی ئاشتی بەستراوە) سەرلەنوێ تووشی شەڕ بوەتەوە، کەوابوو دەکرێ بڵێین ئاشتیش هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات. ئەگەر مرۆڤایەتی ڕووبه گەشەکردن چووە و ئەگەر بناخەی مێژووی جیهان بەرەو گەشەکردنە، لەبەر ئەوەیە مێژووی ئێمە تژییە لە شەڕ، کەوابوو شەڕ دەبێ یەکێک لە هۆکارەکانی گەشەسەندن و گوورانی شارەستانیەتەکان حەسێب بکرێت.! بە دەربڕینێکی تر خاڵی دەسپێکی گەشەسەندنی هەر شارەستانیەتێک بەرەو شارەستانیەتێکی سەرتر لەسەر سەکۆی شەڕ وەستاوە. واتە شەڕ هەرچەند شارەستانیەتێک دەباتە ژێر خاکەوە، بەڵام وادیارە لەسەر وێرانەکانیدا بنچینەی شارەستانیەتێکی مەزنتر چێ دەکات، هۆکەشی ئەوەیە دۆخی جیهان، پاش هەر شەڕێکی گەورە، لە دۆخی پێش لە شەڕ باشتر بووە.
بەڵام ڕاستییەکی تریش هەیە، ئەویش ئەوەیە زۆربەی ئاڵوگۆڕی ژیار و فەرهەنگی مرۆڤایەتی، ڕووبە گووران (تکامل)، لە ڕێگەی ئەم شەڕەوە وەدەست هاتووە.
کۆمەڵناسەکان لەمەڕ ئەم دیاردەی کۆمەڵگای مرۆڤەوە باوەڕی دژبەیەکیان هەیە، بەڵام شتێک بۆیان سەلمێنراوە کە یەکێک لە هۆکارەکانی گوورانی مرۆڤایەتی شەڕ دەزانن. چون نزیک بە گشتی داهێنانە گەورەکانی جیهان لە گەرمەی شەڕە گەورەکان سەریان هەڵداوە، لە کەڵکوەرگرتن لە ئاگرەوە بگرە تا دۆزینەوەی باروت، لە دروستکردنی مەنجەنیقەوە تا دۆزینەوەی پنیسیلین و ئەتۆم و موشەک و باڵگرتنەوە لە ئاسمانەکان و گەیشتن بە مەریخ...!
نەڵێن باستانی پارێزی بە لایەنگریکردن لە شەڕ هەڵساوە. ڕاستیەکە ئەوە سنوورەکانی ئەمڕۆکانەی ژیاری جیهان شەڕەکانی سەدەکان و ساڵەکان هێڵ کەشیان کردووە.
ڕاستە "شەڕ کێشەی شەڕ چارەسەر ناکات"، بەڵام هەر ئەم شەڕە بووە زۆربەی "کێشەکانی ئاشتی" چارەسەر کردوە.
*? لێرەین ↙️
? @parantez_net
➖**➖*➖➖➖➖➖
? جیاوازی و تازەگەری لە شیعردا
لە پانتای بەرینی ھونەردا ناتوانین باس لە گەشەکردن بکەین. گەشەکردن ئەو چەمک و ڕەوتەیە زیاتر لە دونیای تەکنۆلۆژیا و زانستدا مانای ھەیە. تراکتۆر لە بەستێنی وەرزێڕیدا لە گاوئاسن گەشەسەندووترە، کەوابوو، تراکتۆر لە گاوئاسن باشتریشە. بەڵام گەشەسەندووتر و باشتربوون، قۆناغ قۆناغ و لۆژێکی بەرەوپێشەوە دەڕۆن و بەردەوام لە بوونابوون(صیرورت) دان. زانست دەکرێ لە بەرامبەری وارگەکانی ڕابردووی خۆی ھەڵویستێکی نەبێت؛ کەچی شێعر وەک بەشێکی گرنگ لە جۆغرافیای ھونەر، ناتوانێت لە ئاست مێژووی خۆی بێلایەن بمێنێتەوە و ھەڵویستی نەبێت. لە دونیای شێعر، لە جیاتی گەشەسەندن و باشتربوون دەبێ باس لە «جیاوازی» و لەیەکنەچوون بکەین. چوون شێعر و شاعێر لە سەریان فەرزە، بەردەوام ھەوڵی خۆ جیا کردنەوە بدەن. شێعر پێویستە بەنیسبەت مێژووی خۆی خوێندنەوە و پلانی ھەبێت، ئەڵبەت ئەم ھەڵویستگرتنە بۆ ئێنکارکردن و گالتەپێکردن نییە؛ بەڵکوو، بۆ خۆ جیاکردنەوە و بۆ دووبارە نەکردنەوەیە. چوون یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی شاعێر ئەوەیە ھەوڵبدات لە جیهانەکانیتر نەچێت. بە دڵنیاییەوە جیاوازبوون جەوھەری شێعر پێکدێنێت. شاعێران ھەمیشە لەو ھەوڵەدان شتێک بنووسن کە پێشتر کەس نەینووسیوە. ھەموو شێعرێک بە سەرکەوتوو و ناسەرکەوتووشەوە لە ڕاستیدا ئەم ھەوڵەی بۆ دراوە.
ھەر بەو تەرزەی کە پێشتر گوتم جیاوازی زاتی شێعرە. یەکەم شاعێر لە پێناوی جیاوازیدا شێعری نووسیوە، بە دڵنیایی دواھەمین شاعێریش ھەر بەو خۆزگە و ئاواتەوە شێعر بەرھەم دێنێت. ئەگەر جیاوازی جەوھەری شێعر بێت، دەکرێ وەک یەکەم وارگە و یەکەم ھەنگاو لە ھونەری شێعردا لێی بڕوانین. بەڵام پاش ئەم یەکەم وارگە نۆبەتی دووھەم وارگەیە کە لە بۆچوونی مندا ناوی «تازەگەریی»ە. تازەگەری پلەیەکی ترە لە پرۆسەی بە شێعرکردن، شاعێر بە پێچەوانەی جیاوازییەوە پێویستە بەسەر پلەی تازەگەریدا بەئاگا و وریا بێت. لەوانەیە شاعێرێک بە شێوەی خۆڕسک یان لە ڕووی بەھرەی شاعێرانەوە بتوانێت خۆی جیاکار بنوێنێت، بەڵام تازەگەری زانیاری و خوێندنەوە و خۆماندووکردن و ھەنبانەیەکی زەنگینی پێویستە.
شتێک کە من ھیچ لێی دوودڕنگ نیم ئەوەیە درەختی تازەگەری لە کانیاوی جیاوازییەوە ئاوی پێ دەگات و دواتر پەلوپۆ دەردەکات و ئینجا لەق و چڵێکیتری لێ دەبنەوە. کەوابوو جیاوازی مەرجە بۆ تازەگەری، بەڵام بەس نییە. شێعری سەرکەوتوو نابێ تەنیا بە جیاوازبوون ڕازی بێت. چوون ھیچ جیاوازیەک ناتوانێ بە تاق و تەنیا نوێخوازی مسۆگەر بکات. تازەگەری ھەندێ کەرەستە و ھەندێ شتیتری جگە لە جیاوازی گەرەکە کە شاعێر پێویستە وەچنگیان بخات.
لە ھەوڵەکانی جیاکاریدا شاعێر دەکرێ، ڕابردوو بە لەونێکیتر و بە شێوەیەکی جیاوازتر بەڵام وەک خۆی هەمتر بکاتەوە و پێداگریش بکات و بڵێ من شاعێرێکی جیاکارم. کەچی لە بەستێنی تازەگەریدا ئێمە بۆمان نییە سوننەت و ڕابردوو هەمتر بکەینەوە. ئەڵبەت ئەمە بە مانای ئێنکارکردنی سوننەت و مێژوو نییە. بەڵکوو وەک لیۆتار دەڵێ: سۆننەت نەبۆ ئێنکار دەبێت نەبۆ تێکرار. بۆیە شاعێری نوێخواز نابێ ترادسیۆن جارێکیتر دووبارە بکاتەوە. بۆ نموونە بە باوەڕی من بێسارانی ھەم شاعێرێکی جیاوازە ھەمیش شاعێرێکی نوێخواز؛ بەڵام مەولەوی زیاتر شاعێرێکی جیاوازە تا شاعێرێکی نوێخواز. (دیارە ئەمە باسێکە زۆر ھەڵدەگرێ، با بمێنێ...)
یەکێک لە جیاوازییە سەرەکییەکانی مۆدێرنیتە بەگشتی و سوننەت بۆ ئەم باسە دەگەڕیتەوە کە لە جیهانی سوننەتدا دەبێ ترادسیۆنەکان ھاوشێوەی یەکتر بن و وەکوو یەک دووبارە ببنەوە؛ کەچی لە مۆدێرنەدا ترادسیۆنەکان دەتوانن لە گەڵ یەکتر جیاکار بن. مۆدێرنە خوازیارە، ھەموو ترادسیۆنەکان وەک نەریت بە ھەموو جۆراوجۆرەکانیانەوە لە خۆیدا تۆمار بکات، ئەویش نە بۆ سەرسپاردن، بەڵکوو بۆ تەجاوەزکردن و تێ شکاندن و تێ پەڕاندن. کەوابوو بە زمانێکی سادە تازەگەری بریتییە لەوەی ئەگەر ھاتوو تازەگەریەکانی دوێنێ گەڕانەوە نابێ ھەرگیز دووبارە ببنەوە. ئەمەش مسۆگەر نابێ، مەگەر سیستمی کۆنە بۆ سیستمی تازە بگۆڕین. و....
▫️درێژەی ئەم بابەتە بە ناوی "هەوڵێکی ڕەوا لەپێناو جیاوازی" لە کتێبی "ڕاڤەی پێدەشتەکانی شاخ" بخوێننەوە.
?لێرەین ↙️
? @perantez_net
➖➖➖➖➖➖➖
? ئەندێشەی فیلسوفانە
ئایا فیلسوف تەنیا ئەوانەن فەلسەفەیان خوێندووە؟ یانی ئەم نازناوە تەنیا بۆ ئەوانەیە شارەزای مێژووی فەلسەفە و بیروباوەڕی فیلسوفەکانن؟ من پێم وایە نا. لەوانەیە کەسێک فەلسەفەی خوێندبێت و فیلسوفانە بیر نەکاتەوە. بەڵام بە پێچەوانە دەکرێ کەسێک مێژووی خوێندبێت و فیلسوفانە بیر بکاتەوە. دەکرێ کەسێک وێژەوان و سیاسەتوان و ئەستێرەناس بێت هەروەتر فیلسوفانە تێفکرێت. کەچی زۆربەی جار خەڵک وادەزانن فیلسوف تەنیا ئەوانەن فەلسەفەیان خوێندووە. واش دەزانن هەرکەس فەلسەفەی خوێندبێت حەتمەن وڵامی پرسیارەکانیشی لایە. ئەم ڕوانگە وادەزانێ فەلسەفە هەنبانەیەکە لێبڕاونە وڵامی هەموو پرسیارەکان دەداتەوە. خەڵکی ئاسایی کاتێک تووشی کەسێک ببن هەکە بزانن فەلسەفەی خوێندووە یەکەم پرسیاریان ئەوەیە: ئایا خوا هەیە؟! چون وادەزانن فەلسەفە هەگبەیەکە پڕە لە وڵامی ئامادەی جۆراوجۆر. هەمیشە چاوەڕوانن وڵامەکانیش یەکلاکەرەوە بن، بەتەمان فەلسەفە بەبارێکدا ئەوان دڵنیا بکاتەوە. خەڵک حەوسەڵەی بگرە و بەردەیان نییە. کەچی فەلسەفە لە ڕاستیدا پێشانمان دەدات لە یەک وڵامدا نەمێنینەوە، لێمان دەخوازێ لە نێوان وڵامەکان بەردەوام لە هاتوچۆدا بین. زیاد لە دەرگایەکمان بۆ ڕوانینی جیاواز بەرەوڕوو دەکاتەوە. فەلسەفە بیرکردنەوەیەکی چەند ڕەهەندە لە بوون و لە هەبووش. چۆن ڕوانینە بۆ دیاردەکان و ڕووداوەکان. فەلسەفە بەرلەوەی وڵامێک بە پرسیارەکان بداتەوە، پرسیارەکان فرەتر و هەمەلایەنەتر دەکا. واتە کاری فەلسەفە هەراوترکردن و قوڵترکردنەوەی پرسەکانە. فەلسەفە لە جیاتی ئەوەی تەنیا وڵام بداتەوە، تێ دەکۆشێ شوێن پێی وڵامەکان لەق بکات. فەلسەفە کاری ئەوەیە نیشانمان بدات هەتا سەرلەنوێ لە وڵامە باوەکان بیر بکەینەوە بۆ ئەوەی مانا سەرلەنوێ لە سووچە جیاجیاکانەوە عەیارانە سەربکێشێتە دەرەوە و زیتەڵە خۆی بنوێنێتەوە. هەر ئەمە ڕۆچنەیەکە بۆ ڕزگاری مرۆڤ. هەر ئەو ساتەی مرۆڤ جەسارەت بکات و لە وڵامێک دڕدۆنگ ببێت، لەو ساتەوە وەرەقەی ئازادی خۆی دەگرێ بەدەستەوە، دەتوانێ بەرەو ئاگاهیی، بەرەو ئایندە هەنگاو بنێت. کەوابوو ئاکامی بیرکردنەوەی فیلسوفانە، سەربەستی تاک و مانابەخشینە بە بوونی خۆی، فیلسوفانە بیرکردنەوە خەلاسییە لە دەست کۆنەپەرەستی و خورافەپەرەستی و دەمارگرژی. ئەندێشەی فیلسوفانە مرۆڤ ناچار دەکات لەگەڵ خۆی بکەوێتە وتووێژێکی قووڵەوە. لێرە و لەم خەڵوەتە فکریەدا مرۆڤ لەگەڵ وشەکان دەبێتە هاوڕێ و وەشەکانیش شلشل به پیریەوە دێن. وشەکان لەم خەڵوەتدا ئیتر وەک ڕابردوویان نامێننەوە، ئەوان لە هەناوی خۆیان چەندین دیمەنی ڕەنگاڵەییان حەشار داوە. ئەندیشەی فیلسوفانە ڕێک ئەو بیرەیە دەتوانێ ئەو دیمەنە سیحراویانە بدۆزێتەوە، ئەندێشەی فیلسوفانە دەبێ یارمەتی ئەو دیمەنانە بدات هەتا تەشەنە بکەن. ئەندیشە دەبێ خاکەڕایانە خۆی بسپێرێتە وشەکان، ئەوان دەستی تۆ دەگرن بۆ ئەوەی بیر بکەیتەوە، بۆ ئەوەی ئەویتر بخوێنیتەوە و فامی بکەیت، هەر ئەوانن دەرگای مانایەکی تازەترت بۆ دەکەنەوە، وڵاتێکی تازەترت پێ پێشان دەدەن. تۆ لە ماڵی ئەوان دەخەوێت و ڕۆژ دەکەیتەوە و دووبارە دەحەسیتەوە.
بەستەری ژیان و ئەزموونەکانی ژیان باشترین و هەراوترین خوێندنگان بۆ فەلسەفاندن. لەم خوێندنگایە فیلسوف فێری تێفکرین و فەلسەفەکاری دەبێ. ئەندێشەی فیلسوفانە ئاکامی کرداریشی بە شوێنەوەیە. لەبەر ئەوەی لەو کاتانەی تاکێک لەگەڵ کێشە و پرسەکان دەکەوێتە وتووێژێکی ئاڵۆز و پێچەڵپێچ، پێویسته لەسەرخۆ، هێور هێور لەگەڵ هەموو ئەگەرەکان هەڵسوکەوت بکات، دەبێ بۆ هەموو بیروڕایەک گوێ شل بکات، دەبێت مەجال بۆ هەموو وشەیەک بکاتەوە، چون وشەکان موڵکی کەس نین ئەوان ئازادن لە هەر شوێنێ دەرکەون. نابێ پێشوەخت هیچ شتێ ڕەد بکرێتەوە، چون ئەوە دەبێتە هۆی خنکانی وشەکان. کوشتنی تاکە وشەیەک کارەساتە. بۆیە ئەندیشەی فیلسوفانە ناچارە مەجال بۆ هەندێ بیرۆڕا کە کەمتر ئاوڕیان لێ دراوەتەوە بڕەخسێنێ، چون هەندێ وشە لەوێ قەتیسماون، چاوەڕێی ژیانن دەبێ دەرکەون، دەبێ قەڵافەت بنوێنن. فیلسوف دەبێ جاران هەر خۆی لایەنگرییان لێ بکات، هەر خۆیشی پێویستە ڕاستگۆیانە گوزارشیان لێ بکات هەتا لە ئاست ئەویتردا بتوانن بەربەرەکانێ بکەن. هەر ئەم ئەخلاق و هەڵسوکەوتەیە، فیلسوف ئامادە دەکات هەتا لە کۆمەڵگەشدا بتوانێ لەگەڵ هەموو ئەگەر و لەگەڵ هەموو دیاردەیەک بکەوێتە وتووێژێکی هەمیشەیی و فرە سووچەوە. چون تەنیا ئەو کاتانەیە توانای هێزەکیی کۆمەڵگایەک دەتوانێ خۆی بنوێنێت. پێویستە ڕوانگەکانی هەناوی کۆمەڵگا هەمیشە لەگەڵ یەکدی لە وتووێژێکی نەبڕاوەدا بن بۆ ئەوەی لە پرۆسەیەکدا هەمووان بە ئاگاهییەکی ورد و ناسک بگەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
?تکایە بابەتەکانی کاناڵ بە لینکی کاناڵەکەوە بگوازنەوە. زۆربەی بابەتەکانی کاناڵی پەرانتێز بۆ یەکەمجار لێرە بڵاو دەبنەوە.
?*هاوڕێمان بن ↙️
?* @parantez_net ???????**
? هەڵەیەکی کوردناسیی
... ئەگەر تۆ وەک نەتەوە هەبوونی خۆتت ناسییەوە، ئینجا نەخشەکێشان و پلان دانان لەسەر هێزی بوونت خۆبەخۆ دێتە ئاراوە کە ناوی دەبێتە "ئێرادە". ئیرادەش ئازادانە مەبەستەکان و پرۆژەکان دادەهێنێت. بۆیە ئەگزیستانسیالیستەکان وەک سارتر دەڵێن "ئێمە مەحکوومین بە ئازادی." واتە ئێمه ناتوانین ئازاد نەبین، ئازادی خۆیەتی (زاتی) مرۆڤە. کەوایە دەتوانین کۆژیتۆکەی دێکارت: "من بیر دەکەمەوە کەواتە هەم" ڕێک پێچەوانە بکەینەوە بەوەی "من هەم، کەواتە بیر دەکەمەوە." ڕوانگەی یەکەم ڕوانگەیەکی ئێپستمۆلوژیانەیه، بەڵام ڕوانگەی دووهەم ئۆنتۆلۆژیستییە. ئەوەی دەبێتە بناخەی زانین بوونناسییە نە پێچەوانەکەی، واتە زانین یا ئێپیستمۆلۆژی نابێتە بناخەی ئۆنتۆلۆژی. کەچی سووژەی دێکارتی لەسەر ئەوە دامەزراوە.
لە کوردناسیدا بەجاران لێکۆڵەران تووشی دژوازی دەبن، چون لە زانینەوە واتە ئێپستمۆلۆژییەوە دەست پێ دەکەن و بوونیان فەرامۆش کردووە. هەندێ باس دەورووژێنن دواتر بە ئاشکرا خودی لێکۆڵەر دەکەوێتە دژوازییەوە و ناتوانێت دژوازیەکان چارەسەر بکات. بۆیە پێویسته بەبێ دوودڵی بڵێین ئێمە هەین، پاش ئەوەی باوەڕت بە بوونی خۆتت کرد ئیتر مەجبوور نیت وڵامی زۆر ناتۆرە کە تۆ جنیت یان تورکی شاخاوی یان جوداییخواز بدەیتەوە. ناچار نیت بۆ بوونت بەدووری هەندێ زانیاریەوە بیت. چون کاتێک بوونت بوو، هەبوونی تۆ ناوەڕۆکی تۆ دیاری دەکات. وەک ئاو، کە بوونی دەرکەوت ناوەڕۆکیشی لەگەڵ خۆیەتی. هەمووی ئەم گێرە و کێشانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کورد وەک "بوون" هەم لە لایان خۆیەوە هەمیش بەلای ئەویترەوە فەرامۆش کراوە و دیار نییە باسی چی دەکرێت و ئەم "چییە" لە مێژوودا کێیە؟ بۆیە کوردناسی پێویستە و چارەیەکی نییە هەتا بۆ "کوردبوون" و بۆ هەبوونی کورد بگەڕێتەوە و لەو پارچە پارچە کراویە کە ئێستا سەرپاکی کوردناسیی داگیرکردوە خۆی و ئەم نەتەوەش قوتار بکات. و...
بەشێک بوو لە وتارێک
?لێرەین ?
?* @parantez_net ?*?????**
? به لینوکس پکیج خوش اومدید
- اینجا براتون کلی دوره و پکیج آموزشی آماده کردیم پس همراهمون باشید
Last updated 2 months, 1 week ago