💫ژیان لـەگـەڵ ئیسلام💫

Description
﴿ وَمَا خَلَقتُ ٱلجِنَّ وَٱلٳنسَ ٳلاَّ لِیَعبُدُونِ ﴾


﴿ وَلَا تَدعُ مَعَ ٱللَّەِ ٳِلَـٓهاََ ءَاخَرَ لَآ ٳِلٓەَ ٳِلَّا هُوَکُلُّ شَیءِِ هَالِكُ ٳِلَّا وَجْهَەُ لَەُ ٱلحُڪمُ وَٳِلَیْەِ تُرجْعَوُنَ ﴾ ﴿﴿القصَص﴾﴾ ئایەتی ٨٨ ــ٨٧
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

1 Monat, 3 Wochen her

🔹السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه‌🔹**

🔴پێمان باشە لەسەر بابەتێک بدوێین کە زۆر بڵاو دیارە لە نێو جلوبەرگ و ڕەفتاری خوشکانی موسڵماندا.

⚫️ئەویش ئەبینین کە الحمد للّٰه زۆر ئافرەتی موسڵمان هەڵەسن بە کردنی جلوبەرگی شەرعی نموونە (عەبا ، نیقاب ، خیمار ، هتد ...)

جا بەداخەوە ئەبینین کە لەگەڵ لەبەرکردنی ئەم جلوبەرگانە زۆر مەرجی حیجابی شەرعی تیایە نییە ، نموونە قاچی بەردەوەیە یان دەستەکانی بەدەرەوەیە یان هەندێ ڕەفتاری تیایە کە لە ئافرەتی باڵاپۆش ناوەشێتەوە.

⚫️جا لەم نێوانەدا ئەبینین کە ئێکسسواڕات و ملوانکە و کەلوپەلی کەشخە لەگەڵیا بەکاردێنن یان جلێکی کوردی لەبەرکەن کە زۆر مەرجی حیجابی شەرعی تیایە نییە ..

⚫️ئێ خوشکی موسڵمان کە بڕیار ئەدەیت حیجاب شەرعی بکەیت پێویستە مەرجەکانیشت تیایە بێت تاوەکو الله پاداشتەکەیت بە کامڵی بداتێ وە نیەتت الإخلاص نەوەکو بۆ ڕازیکردنی کەسێک بیکەی یان بۆ خۆدەرخستن یان وەسفکردن لەلایەن کەسانی بەرامبەرەوە .

⚫️ئەمە قسەی تیایە نییە گشتمان دڵنیاین لەوەی کە حیجابی شەرعی فەڕزە لەسەر هەموو ئافرەتێکی ئیماندار ، جا ئەو ئافرەتەی هەڵەسێت بە کردنی پێویستە هەوڵبدات قەناعەت بەخۆی بهێنێت کە ئەم کارەی ئەیکا بۆ کەس نییە جگە لە الله کەواتە ناشبێت لەبەر قسەی کەس لایبەرێت ، بەداخەوە زۆرێکمان بینی کە دەسی کردە لەبەرکردنی ئەم جلوبەرگانە بەڵام دواتر وازی لێهێنا بەهۆکاری ئەوەی قسەی برادەر یان قسەی ئەملا و لا یان قسەی خێزانەکەی .

⚫️کەواتە لێرە دەرەکەوێت بۆمان کە پێویستە سەرەتا بڕیارێکی کۆتایی بدەی کە تۆ بۆ الله ئەیکەی ، دواتر مەرجەکانی شەرعی ملکەچی بیت و پابەندی بیت دواتر گرنگترین شت ڕەفتارتە کە زۆر زۆر گرنگە گرنگی پێبدەی و ئیهمالی نەکەی ، حیجاب کردن هەر ئەوە نییە عەبایە بدەیتە خۆتا و لەچکێکی کامڵ ببەستی و تەواو گرنگی بەهیچی نەدەی بەڵکو نەخێر پێویستە ڕەفتاریشت چاک بکەی.

⚫️نموونە ناکرێت تۆ بە حیجابی شەرعیەوە لە دەرەوە لەنێو خەڵکیدا تێکەڵاویت هەبێت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەرا یان لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر پێکەنین و قاقا بتگرێ و وەکو وابێ براتە بەرامبەر ، یان دەنگی خۆت ناسک بکەیتەوە ئەمانە ئەبینین لەنێو حیجابەکان بەداخەوە پێویستە تەرک بکرێ وازی وە لێبهێنرێ.

⚫️ دواتر یان بەکارهێنانی موکیاج کە بەهیچ شێوەیەك دروست نییە ، زۆرێک ئەبینین چاوی ڕەش کردووە یان موکیاجێکی تۆخ تۆخی کردووە ئاخر ئەمەت لەچی حیجابەکەت لەچی ؟

ئەبێت بزانی ئەو حیجابە بۆ ئەکەی ؟! بۆ ئەوە ئەیکەی کە جوانیەکەت بشاریتەوە نەوەکو لەبان حیجابەوە یەک کیلۆ موکیاجت کردبێت ئەمانە سەرنجت رائەکێشن ئەجری حیجابەکەت کەم ئەکەنەوە ، باشە ناترسی بەهۆی ئەم کارانەتەوە حیجابەت لێ وەرنەگیرێ و هیچ ئەجرێکت دەسنەکەوێ ؟ تەنها ئەوەبووبێ خۆت هیلاک کردبێت و هیچ ئەنجامێکی نەبێت ؟

⚫️جا ئاگاداری ئەمانە بن زۆر شتی تریش هەیە پێویستە بگۆڕدرێت و تەرک بکرێ زۆربەی شتەکان ڕوونە وە کەسێک نەسیحەتی کردیت زانیت بەکردنی ئەو کارە ڕەزامەندی خودات دەسەکەوێت ڕەتی مەکەوە و لووت بەرز نەبێت لە ئاستی حەق ، چونکی دڵنیابە ئەو تاوانەی بە بچووک ئەیبینی زەرەرێکی زۆر ئەدات لە قیامەتت.**

2 Monate, 1 Woche her

♦️دوعـــای دەرچــوون لـەمـاڵ♦️

«بِسْمِ اللهِ ، تَوَكَّلْتُ عَلَى اللهِ ، وَلا حَوْلَ وَلا قُوَةَ إِلاَّ بِاللهِ».

واته‌: (به‌ناوی خودا ده‌چمه‌ ده‌ر له‌ ماڵ، پشتم به‌ خودا به‌ست و هیچ هه‌وڵ و هێزێكیش نییه‌ جگه‌ له‌و توانا و هێزه‌ی، كه‌ له‌ لایه‌ن خوداوه‌یه‌) .

2 Monate, 2 Wochen her

ئەڵێم بۆ ئەوەنە چاو ئەگێڕی و نەزەڕ ئەکەی !؟

دەڵێت : ئەمەوێ بزانم خزم و ناسیاو نییە !؟ کێ ناڵێ خزمێکم نییە برا !؟

ئێ باشە جا با خزمت بێت چییە مەسەلە !؟ یانی درووستە چاو ببڕیتە ناو چاوی خزم و ڕایبگریت و .... !!!!
مەگەر ئەوەی خوشک و برای شیری یان ھەر عوزرێکی دیکەی شەرعی ھەبێت ئەویش بە مەرج و ڕێنمای خۆپارێزی خۆی ئەبێ تێکەڵی بکرێت .

ئێ کاکە ئەوەتا دەفەرموێت : یەکەم نەزەڕ ھی تۆیە و دووەم حەرامە و نابێت و .... . خۆ من ھەر یەک جار سێرم کردووە .

ئێ کاکی من تۆ بە یەکەم جارەکە ئەشیعە بۆ ھەموو جەستەی دەگریت و جوان ورد دەبیتەوە لێی !!!! ئەوە بۆ کاتێکە کە قەدەرەن چاوت بکەوێتە سەری و خێرا چاو لابەیت .

تەرکیزی بردیت ئیتر ئەوە نەزەڕە گەر بۆ ٥ چرکەش بێت .

4 Monate, 2 Wochen her
4 Monate, 2 Wochen her

**‏ إبن عباس رضي الله عنهما دەیفەرموو :
ذهب الناس وبقي النسناس

○قيل له : وما النسناس ؟

○قال : الذين يشبهون الناس وليسوا بالناس .

●واتە: ئینسانەکان ڕۆشتن و بەس نەسناس ماونەتەوە لەسەر زەوی

●لێیان پرسی :نەسناس چین؟!

●فەرمووی: ئەوانەن لە ئینسان دەچن بە شێوە بەڵام بە مامەڵە نا

● ابن عبدالهادي لەسەر ئەم ووتەی ئیبن عەبباس دەفەرمێت: ئەوە لەسەردەمی ئەواندا بوو ئەگینا ئەمڕۆ تەنها پیس و پۆخڵەواتەکان ماونەتەوە دڵ پڕ لەبوغز و حەسودی و شەیتان ئاسا ئاژاوە گێڕ و دوبەرەکی خواستەکانن لە نێوان خەڵکیدا

●جا ئەگەر بگەشتنایە بەم سەردەمەی ئێمە چیان دەوت؟!

?صب الخمول على من وصل أذاه للصالحين ،ابن عبدالهادي**

4 Monate, 4 Wochen her
7 Monate her
7 Monate her

پێغەمبەری خودا علیە سلام ئەفەرموێت ...

باشترین نزاو پاڕانەوە، نزای ڕۆژی عەرەفەیە
ھەروەھا باشترین نزایە، کە من و پێغەمبەرانی پێش خۆم فەرموویانە:

لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ ..
واتە: ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، موڵک و سامان و ستایش بۆ ئەوە و بەسەر ھەموو شتێکیشدا بە توانا و بە دەسەڵاتە.

فه‌رمویه‌تی : ( ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة) . رواه مسلم .

واته‌ : هیچ ڕۆژێك نیه‌ زیاتر خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌كانی تیادا ڕزگار كردبێت له‌ئاگر وه‌ك ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ .

وصل اللهم وسلم علی نبینا محمد ...

7 Monate her


خير الدعاء دعاء يوم عرفة
(رسول الله ﷺ)

باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە!

?

7 Monate her
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago