{بَغداد لا أهوىٰ سواكِ مَدينةٌ}
• تمويل / @alim761
افتحوا الكتم ، القناة مابيها اعلانات⚜️.
Last updated 1 month, 2 weeks ago
يـ بايگني لهـلي ردني .. !
لـ طلب التمويل : @ √
Last updated 1 month, 1 week ago
شەوی ٢٣ ی ڕەمەزان ناسراوە بەشەوی ئەهلی مەدینە چونکە خەڵکی مەدینە باوەڕیان وابوو کە ئەو شەوە شەوی قەدرە .
پێغەمبەر ﷺ تەنها سێ شەو نوێژی تەراویحی بەجەماعەت ئەنجام دا بۆ سەحابەکان، ئەم شەوەیەکێکە لەو شەوانە .
وە مەزهەبی هەندێک لەسەحابەیە کە ئەم شەوە شەوی قەدرە، لەوانە بیلال،
عبداللە ی انیس جهنی: نوێژی عسری بکردایە دەر نەدەچوو لەمزگەوت هەتا بانگی بەیانی، دایکە عائیشە مەزهەبی وابووە دەی فەرموو پێغەمبەر ﷺ لەم شەوانە خەبەری دەکردمەوە، وە ابن عباس دەی فەرموو شەوی قەدر ٢٣ یان ٢٧ .
ئاممان لەدەستی خۆتانی دەر مەکەن
(اللهم اكفنا بحلالك عن حرامك، وبطاعتك عن معصيتك)
«پەروەردگارا، بە حەڵاڵی خۆت بێ پێویستمان بکە لە حەرامت، بە بەندایەتییت لە سەرپێچیت!»
کە ئەمشەو لە نزای ویتردا بیستم، دەستی لە ناسکاییی دڵم دا؛ ئەوەی خوا بە بەندایەتیی خۆی بێپێویستت بکات لە سەرپێچیی ئەو، ئەمە ڕۆزییەکی زۆر گەورەیە!
دەروونی مرۆڤ بەدوای چییەوەیە لە سەرپێچیی دا؟!
بەدوای چێژ، ئارامیی و دڵخۆشیی!
بێنێ پێش چاوت بەندایەتیی ئەم مەبەستانەت بۆ بێنێتە دی، هەر بەندایەتیش بەم مانایەنە ئاوێزانت دەکات.
ئەوەی کە دڵخۆشیت بە گوێڕایەڵیی و حەزت بۆی و بەردەوامیت لەسەری بۆ ئاسان بێت و لات خۆشەویست بێت، بەجۆرێک لە بەندایەتییدا تێر ببیت.
ئەم دۆخە چەن گەورەیە و چەند بەخوداوە دەوڵەمەندبوونی تێدایە. چەند فراوانی و دڵخۆشیی تێدایە.
سا خودایە:
بە بەندایەتییت بێپێویستمان بکەیت لە سەرپێچیت!
مستەفا سابق
«پێغەمبەر ﷺ، بەم قورئانە دڵەکانی دەکردەوە، دوژمنی دەلەرزاند و پیاوانیشی دروست دەکرد!»
شێخ فەرید ئەنساری
"موسڵمان، تاکە بوونەوەرە کە دەتوانێت بە یەک تەوبە، (Delete History_سڕینەوەی مێژوو)
بکات!"
ئەیمەن عەبدولڕەحیم
خەو لە دیدی ئیسلامدا
نووسین: د. موحەممەد ئەلعشری
وەرگێڕان: د. موحەممەد جەببار
نەخشاندن: BRAW AL_NAJJAR
لاپەڕە: ٣٢.
بەرهەمی یەکەم: سەرنج پارێزی
@payekurd
بابەتی خەو و نووستن، یەکێکە لە ژانەرانەی بەشێکی ژیانمانی داگیرکردووە، بگڕە دەگمەنە ڕۆژ و شەوێک تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی باسی خەو بکرێت؛ کەی هەستایت و ئەوەندە خەوتم و بۆ ناخەویت...
ئەمێستاکە و لەم چەرخەی ڕۆژاوا و بەهاکانی زاڵە، خەویش بە مەنی ئەوان دەپێورێت و قسەی ئەوان کات و شێوازی نوستنمان بۆ دیاری دەکات. بە گوتەی وان بێت، دەبێت سێ لەسەر یەکی ڕۆژەکەمان بۆ خەو بێت (٨ کاتژمێر). خۆ ئەمە بۆ مرۆیەکی دونیاپەرست ئاسایییە، وەلێ ئێمەیەکی باوەڕدار، کە هەوڵی ئایین و خەڵک و خاکمان لەسەرە، ئەرکی گەلی گەواهیدەر و هۆشیارمان پێداروە. تاک تاکمان پەیامبەرە و بێداری خەڵکی لە ئەستۆیە، ناکرێت سێ بەشی ژیانی بۆ خەو بڕوات.
لەمەوە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ «تێڕوانینی ئیسلامییانە بۆ خەوتن».
گرنگی خەو زۆرە و زۆریش باسکراوە. تەنانەت لە قورئاندا باسکراوە بەوەی خودا کردوویەتی بە هۆی پشوو کە لە چالاکی ڕۆژ تووشت بووە: { وَهُوَ ٱلَّذِی جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّیۡلَ لِبَاسࣰا وَٱلنَّوۡمَ سُبَاتࣰا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورࣰا }
لە فەرموودە و فەرمایشتی یارانیشدا زۆرێکی لەسەر هاتووە.
بەڵام ئەوەی هەیە لە ئایینی ئیسلامدا، زۆر خەوی کارێکی نابەجێیە و دروست نییە بۆ ڕێبوارێک کە ڕێی لە پێش بێت. بەڵکی لە مەسیحییەت و لە کن فەیلەسووفانی یۆنانی کۆنیش خەو بە گشتی سەرزەنشت کراوە. ڕۆژ و بێداریش بە هۆی کامەرانی و خۆشبەختی دانراوە.
خەو بە برای مەرگ دانراوە لەلای زۆرێک لە زانایان و ئایینەکانیش.
درێژەی نەدەنێ و ئەم نامیلکەیەتان پێکەش بکەین لە پایەوە.
بەرهەمەکە د. موحەممەد ئەلعشری نووسیوویەتی، د. موحەممەد جەببار کردوویەتی بە کوردی.
جا ئیتر ئێمە ئەوەی لەسەرمان بوو کردمان، ئەوەی لەسەر ئێوە ماوەتەوە، جێبەجێکردنی و بڵاوکردنەوەیەتی:
{بَغداد لا أهوىٰ سواكِ مَدينةٌ}
• تمويل / @alim761
افتحوا الكتم ، القناة مابيها اعلانات⚜️.
Last updated 1 month, 2 weeks ago
يـ بايگني لهـلي ردني .. !
لـ طلب التمويل : @ √
Last updated 1 month, 1 week ago