پایە

Description
پایە: پلەپلە بەرەو پایەیەکی ڕۆشنبیریی ئیسلامیی پتەوتر و باڵاتر.
We recommend to visit

{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }

- تواصل ، إعلان، @alim761

Last updated 1 month, 2 weeks ago

مرحبًا وحُبًا بكم في عالمنا .

Last updated 1 year, 4 months ago

اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤

‏𖤐| صور📷.
‏𖤐| عبارات🗞.
‏𖤐| خلفيات كيوت🧸.
‏𖤐| ستوريات سوداء🖤.

• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏

Last updated 1 month ago

1 week, 6 days ago

لێرەش درێژەی بابەت دانراوە، بۆ هەر بەڕێزێک بییەوێت بیخوێنتەوە.

1 week, 6 days ago
پایە
1 week, 6 days ago
پایە
3 months, 1 week ago
3 months, 2 weeks ago

مەولەوەی لێرەیا دەڵێت:
ئەگەر دەربەسی قیامەت و شەرمەزاری خۆت نایەیی، بیرێ لەوە بکەوە لەو ڕۆژەیا ئەو سەروەرە ﷺ دێنن دەڵێن: ئەمە سەر بە ئوممەتی تۆیە ئەم هەموو تاوانەی هەیە؟!
ئەویش بە شەرمەوە سەر دادەخات لەبەر خراپی و زۆری تاوانم، کە منیش ئەوە دەبینم لە حەسرەتان ئاخۆ کام قوڕ بکەم بە سەری خۆما!

3 months, 3 weeks ago

لەم دیو:
لەبەر بارانیت و شەستە دەکات. تەڕ دەبیت و خۆت دەکەیت بە دوکانێکا، یان ژێر پاساری دیوارێکا، یاخۆ خۆت دەکەیت بە مۆڵێکا و دەست لێک ئەخشێنی تا وزەیە گەرمیت پێ بگەیە.
چەترێ دەکڕی، یان خێرخوازێ پێتی دەدات و دێیە دەرەوە.

بە هەشتتاو بەرەو ماڵ دەکەوییە ڕێ. ڕێت دوورە و باران و سەرما تەنگت پێ هەڵەچنن؛ کزەبا بارانەکە یاری پێ دەکات. گیانت تەڕ دەبێت. خەمی پارە و مۆبایلەکەتە و بەرزی دەکەیەوە؛ دەرقاچە تەڕ، پێڵاویش کامل بۆیاخ، خۆم خۆش—با هەر تەڕ بێت، گرنگ خۆمە و ڕێبڕینە.
خۆت لە چڵکاو و قوڕاو نابوێری. پێی تێ دەخەیت و مل دەنێیت. لەڕێیا تەکسییەک «دید»ێکت بۆ دەکات و، بێسەلام و نرخ پرسین، خۆت دەکەیت بە ژوورا. ئاهێ هەڵەکێشی و سەلام و پاشان: کاکە! تا فڵانە شوێن بمبە!

هەمووی سووچی ئەم بارانە و سەرمایە. کردووتی بە شۆڕەبی تەڕ، تەڕ-تەڕ بوویت و کاری لەپێشینەت پاراستنی خۆت و جلک و مۆبایلتە. هەڵوەداتە تۆزێ زووتر بگەیە ماڵەوە و خۆت گەرمکەیەوە. خۆ ڕێ بەر ڕێدار ناکەوێت؛ هەمووی حاڵی بە حاڵی تۆیە.
گەشتیت و بێ یەک و دوو، کرێی ڕێت دا (کە ٢ هەزار لە ڕۆژانی ئاساییی زیاتربوو.)

خۆت کرد بە ماڵدا و چەترت فڕێدا.
یەکسەر: ئا ئەو هیتەرە پێکەن. دوو کڵۆ دۆینەش بخەنە سەر! چایەکەش دەمکەن.
خۆتگۆڕی و سەروملت هیشک کردەوە و دانیشتیت لەپاڵ هیتەر و دەنگوباسی ڕێت دەگێڕایەوە بۆ ماڵەوە؛ دایک و خێزانت و منداڵ. مۆبایل دەر دەهێنیت و «کرت-کرت...»؛ کاکە چۆنی؟ ئەھ ماشەڵڵا چ بارانێکە؛ کونەی سەردەمەوخوارە!
دووبارە ملی لێ دەنێیتەوە و بە بزە و حەنکەوە، بەزمی تەڕبوون و خلیسکان و هەڵلەرزینی خۆت دەگێڕییەوە!
سناپ و ستۆریەک و «باران بارانەی» کاک ئەحمەدی موفتیزادە، دوو کەوچک شۆربا دۆینەی و چایە ڤڕ دەکەیەت.

____
لەو دیوەکەی تر:
بارانێکە تۆز ئەکا!
بە شەلەشەل بەبەر بارانا ئەڕوا. خواخوایەتی بگەیەتە ئاوەدانییەک. بوخچەیەکی لەشانە؛ بڕێ شڕوشیتاڵی تیایە. مۆبایلێکی لە گیرفانە؛ خۆ ترسی تەڕبوونی نییە. چون کاری پێی نییە!
ستارەی خانوویە، بەلەکۆنەیە، شوێنپاسێک، شتێک نییە خۆی بخزێنێتە ژێری. خۆ سەرما کاری خۆی هەر دەکات.

باڵاخانە و خانووی چی برا؟! هەموو بووە بە سووتەک! ئاداری بەسەر پادارییەوە نەماوە!
خۆیو بەختی، پارچە لایلۆنێکی دۆزییەوە، دایە سەریدا؛ چەتری چی! ترۆمبێلی لیمۆزینیشی ناگەیە.
برینی قاچی هەر دەکولێتەوە و کزەی دێ؛ بارانەکە نەرمی کردووەتەوە.
بیری کەوتەوە تۆزێ پارەی پێیە، دەستی دایە، هەموو تەڕ و لۆچ و لکاو. خۆ سوودیشی نییە زۆر، پێخۆرێ پەیا ناکا بەم ئاوی بارانەوە بیخۆی!

تینی دایە خۆی و هەنگاوی زیاتر نا، تا زووە بگەیەتە جێ. هیچ نەبێت بەشکوو نانێ گەرمی دەستکەوێت.
دڵی داخورپا! خەمی ماڵەوەیەتی. ڕەنگی زەینی شێوا بێت.
بەخوا ڕەنگە هێندە باپێچ کێشابێتی بە سەروچاویا، هێندەی نەکێشابێت بە ڕووی دوژمندا؛ دڵنیام لە خۆی دەپرسێت، تۆ بڵێی ئەم ئاو و هەوایە، منیان لێ گۆڕابێت و نەمناسنەوە؟ بە بێگانەم بزانن؟
خۆ ئەبێ جارجارە سەیرێ بەرپێی بکات و تا ئەژنۆ قوڕاوییەکەی ئەبینێت، وەلێ گرنگ نییە! ملی لێ دەنێت و گرنگ گەشتنە.

ڕێ چۆڵە. تاک و ترا لە دوورەوە ئەمئاسا ڕێی ماڵیان گرتووەتە بەر.
وا نزیک بوویەوە و ڕەشایی ماڵی دیت.
ئەوا گەشت؛ خوایە شوکر. چمکێکی ڕەشماڵی هەڵدایەوە و چوویە ناوی. هەر بە بێدەنگ جلی خستە ئەولاوە. ناشوکری نەبێ شتێ نییە بگڕێ. سرتە و خورتەیە لەماڵیش نایە؛ هەموو بە بۆمب و هاژەک، یا تۆقیون و یان پارچەپارچەبوون.
لەوەشە لەژێر داروپەردوودا گیانیان دەرچووبێت؛ خۆ دوور نییە.

جلی قوڕاوی گۆڕی بە جلێ شڕ و سێ چوار ڕەنگ.
سەیرێ دەرەوەی کرد، باران تۆزێ خۆشی کردووە. لە هەر لایە دەڕوانێت، هەر دراوسێیە و حاڵی بە حاڵی ئەم باشترە، یان خراپتر. خۆ ژێر چادریشیان پێ ڕەوا نابینن. ناهێڵێن لێرەش بحەسێنەوە.
بۆ نانێکی گەرمیش مەپرسە! عەشتەبا شک نابەن.
خۆ تەلفوونیش سوودی نییە، پەیوەندی بە کێوە بکەن؟ کەس ماوە جا؟!
زرم! ئەوەش شێوا!

ئەو دیمەنانەی لە غەززە و، شوێنەکانی تری جیهان دووبارە ئەبێتەوە بەردەوام لەم زستانە.

#فەلەستین
#یەک_ئوممەت
#پایە
@payekurd

3 months, 3 weeks ago

١- ئامرازەکانی پەیوەندیی نوێ، پرۆسەی پەیوەندی دەپچڕێنن یان خراپی دەکەن؛ هەر کێشەیەک لە نێوان تۆ و هاوڕێیەکت، تۆ و هاوسەرەکەت، تۆ و براکەت ڕوو بدات، ڕاستەوخۆ بچۆ لای، ئەمە زیاتر لە ٥٠٪ی کێشەکە چارەسەر دەکات، ئەگەر زیاتریش نەبێت.

٢- لەم سەردەمەدا ٨٠٪ی کاتت بۆ خزمەتی خۆت و کەسوکارت تەرخان بکە؛ ئەمە بۆ دین و دنیات باشترە.

٣- خۆت ڕابهێنە، پاشان خۆت ڕابهێنە، پاشان خۆت ڕابهێنە لەسەر وتنی: نا، چونکە "نا" زیاتر لە ٨٠٪ی سەرکەوتنی تۆ و خێزانەکەت پێک دەهێنێت.

٤- خۆت ئامادە بکە بۆ گۆڕانی دڵەکان، ئەوەی ئەمڕۆ زێدەڕۆیی لە خۆشەویستیت دەکات، لەوانەیە سبەی زێدەڕۆیی لە ڕقت بکات، چونکە خەڵک دڵیان هەیە و، دڵیش هەردەم لە گۆڕان و وەرچەرخانە.

٥- پێنجەم و دوا خاڵ، دەست بگرە بەوەی کە دڵی خۆی بە ئەمانەت دایە دەستت، چونکە ئەوەی کلیلی دڵی خۆی پێ دەدەیت، شوێنێکی گەورەی لە ناخی خۆیدا پێ بەخشیویت، کەواتە مافی دڵەکان بدە و کەمی مەکە.

عەممار سولەیمان

#پەیوەندییەکان
#پایە
@payekurd

3 months, 3 weeks ago
6 months, 1 week ago

د. عەبدولکەریم بەککار لە دوای ٧٣ ساڵ تەمەن و، ٤٠ پەڕتووک وا دەڵێت.
باش وایە ئێمەی گەنج لە ئێستەوە دەست پێ بکەین و ئەوەی ئەو فەرمایشتەی ئەو جێبەجێ بکەین.

We recommend to visit

{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }

- تواصل ، إعلان، @alim761

Last updated 1 month, 2 weeks ago

مرحبًا وحُبًا بكم في عالمنا .

Last updated 1 year, 4 months ago

اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤

‏𖤐| صور📷.
‏𖤐| عبارات🗞.
‏𖤐| خلفيات كيوت🧸.
‏𖤐| ستوريات سوداء🖤.

• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏

Last updated 1 month ago