Last updated 1 month, 2 weeks ago
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
.
ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
.
مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
.
ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
.
لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من
.
بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من
.
بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من
.
چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم
شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم
خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من
.
ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
.
قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ
وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەرەبی بێ
شاهی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ
جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من
.
زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو
شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو
نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
لە سەیرکردنی فیلمدا کە دەگاتە کۆتایی و ناوی ئەکتەرەکان، ئەگەر لەماڵەوە بین یان تەلەفزیۆنە دەکوژێنینەوە یان کەناڵەکە دەگۆڕین.
ئەگەر لە سینەما بین، هەڵدەستین و هۆڵەکە جێدەهێڵین.
لەژیاندا هەرگیز ئەوکەسانە نابینین کە ئەرکە سەرەکییەکەیان لەئەستۆ گرتووە، بەڵکو تەنها ئەوانە دەبینین کە ڕۆڵیان بینیوە بۆمان!
هەرگیز کەسێک لە دڵخۆشییەکانی زەوت مەکە...
ئەم دڵخۆشییانە لەوانەیە:
سەلامێک،
هەواڵپرسینێک،
هەمووکات هەواڵت ئەپرسم،
هەر حەزمکرد هەواڵێکت بپرسم،
ئەم ستایلی جلەت پێ ئەکەوێت،
پیرۆزباییەک،
دەستخۆشییەک،
دڵدانەوەیەک... هتد، بێت.
هاوڕێیەتییەکان بەکەم مەزانن، منداڵەکان بە گاڵتەوە بەردیان دەگرتە بۆقەکان بەڵام بۆقەکان بەڕاستەقینە دەمردن.
مرۆڤەکان بە گاڵتەوە تەعلیقیان لەیەکتر دەدا، بەڵام دڵەکان بە راستەقینە دەشکان.
سەقافەت و رۆشنبیری واتە، قبوڵی بکەین کە بوونی مرۆڤ دوو شتە:
یەکەم: هەندێ شت کە هەڵبژاردەی خۆی نین و خودا پێی بەخشیوە و نابێت گاڵتەی پێ بکەین و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نیە.
دووەم: هەندێ شت کە خۆی هەڵیبژاردون و دیسانەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نیە.
براتراندل راسل.
#وەرمگێڕاوە
لە لەدەستدان مەترسە!
باوەڕبکە هەموو دنیا ناتوانێت شتێک کە هی تۆ بێت لە ناودەستت دەربهێنێت.
باوەڕکە هەموو دنیا ناتوانێت شتێک کە هی تۆ نەبێت بۆت بپارێزێت.
هەموو شتێک سادەیە، ژیان، خۆشەویستی، راهاتن، رۆشتن، هاتن...
بەڵام تاکە شتێک کە سادە نەبێت ئەوەیە کە بڕوات نەبێت بە سادەبوونی ئەمانە.
خەفەت خواردن بۆ رابردووت، شتێکت دەستناکەوێت جگە لە لەدەستدانی ئەمڕۆت.
تۆ تەنها یەکجار هەژدە ساڵیت، یەکجار سی ساڵیت، یەکجار چل ساڵیت، یەکجار هەشتا ساڵیت...
لەهەر تەمەنێکدایت رۆژە بێ وێنەکانت ئەزموون بکە.
هەر رۆژێک لە رۆژەکانی ژیانت چیژی خۆی هەیە، بەو مەرجەی بزانیت چۆن دەژیت.
Last updated 1 month, 2 weeks ago