قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 weeks, 1 day ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 4 months ago
- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 2 weeks ago
يا من ضاع عمره في لا شيء !
استدرك ما فاتك في ليلة القدر
فإنها تحسب بالعمر
بەڕێزان دووبارە ڪتێبی شەرحی سوننەی ئیمامی بەربەهەری رحمە اللە دانرایەوە، ڪە تێیدا ڕوونڪردنەوەی بۆ زیادڪراوە، وە ئەو هەڵانەی ڪە هەبوون گشتیان چاڪمان ڪردووە .
جا ڕەحمەتی اللە بڕژێت بەسەر ئەوڪەسەی ڪە یارمەتیدەر بووە لەگەڵمان تەنانەت گەر بە پیتێڪیش بووبێ، وە اللە بیڪاتە توێشووی قیامەت بەفەزڵی خۆی .
لینڪی ڪتێب :
https://workupload.com/file/EBJUgFg83ke
لینڪی ڪەناڵ :
https://t.me/KitabSalaff
قال عبد الملك الميموني - :
« مـا رأيت أحـداً أنظف ثـوباً ولا أشـد تعاهـداً لـنفسه
فـي شاربـه وشعـر رأسـه وشعـر بدنـه ، ولا أنـقى ثوبـاً وأشـدَّ بياضاً مـن الإمـام أحـمد بن حنبـل رحمه الله »
-
عبدالملك الميموني دەڵێت : هیچ کەسێکم نەدیووە جلەکانی خاوێنتر بێت و گرنگی زۆر بە خۆی دابێت لە سمێڵ و مووی سەر و مووی جەستەی هاوشێوەی پێشەوا احمد وە نەمدیوە جل و بەرگ پاکتر و سپیتر هاوشێوەی پێشەوا احمد
?| الآداب الشرعية (١٤/٢)
الحمد للە هەوڵێکی جدی هەیە بۆ هەرزان کردنی کتوبی شەرعی ، ئەمە مژدەیەکی خۆشە بۆئەو کەسانەی موهتەمن بە خوێندنەوە ، وە هەوڵێکە بۆ سنور دانان بۆ ئەو چەتەیی و قۆڵبڕیەی دەکرێت بە ناوی کتێب فرۆشتنەوە ، ئەم بەرنامەیەش لە مانگی دووەوە دەست بە ئیشکردن دەکرێت لەسەری ، بۆیە با ئەوکەسانەی کە ئەهلی خوێندنەوە و کتێب کرینن پەلە نەکەن لە کڕینی کتێب هەتا هەموو ئەو سعرانە دەزانن کە لە بازاڕدا هەن ، دڵنیابن هەموو ئەو کتێبانەی تا ئیستا کریوتانە خێرێکی زۆرتان لێ سەندراوە و بە جۆریک لە جۆرەکان استغلالی بێ ئاگاییتان کراوە لە نرخی کتێبەکان لە دارەکانی خۆیان .
يقول الحسن البصري رحمه الله:
أدركت أقواماً كانوا على أوقاتهم أشد منكم حرصاً على دراهمكم ودنانيركم .
[شرح السنة ـ ۱٤/۲٥٥] .
الحسن البصري رحمه الله دەڵێت : بە ڪۆمەڵانێك گەیشتم ڪە ئەوان زۆر زیاتر لەسەر ڪاتەڪانیان توندتر بوون وەك لە ئێوە ڪە پێداگرا لەسەر درهەم و دینارەڪانتان .
ئەگەرچی بەڵگەی زیاتر هەن بۆ دەرخستنی گرینگی ڪات، بەڵام ئەوەندە بەسە تا ئیتر لەحەقیقەتی ڪات تێبگەیت .
ڪات
خوێنەران بەهۆی ئەوەی ڪە زۆر بەڪارهێنانی ئینتەرنێت زیان لەڪاتت دەدات، بەپێویستمان زانی باسی گرینگی ڪات و لێڪەوتەڪانی بڪەین، بەتایبەتیش لەئیسلامدا ڪە چۆن باسی لێوەڪراوە .
ڪات بەگرینگ باسڪراوە لەقورئاندا وەك اللە تعالی دەفەرموێت : (وَٱلۡعَصۡرِ)، [سُورَةُ العَصۡرِ: ١]، ڪە اللە تعالی سوێندی بەڪاتی عەسر داوە، وە لەچەندین ئایەتی تریش هاتوون، وەك :
(وَٱلَّیۡلِ إِذَا یَغۡشَىٰ (١) وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ (٢)
[سُورَةُ اللَّيۡلِ: ١-٢] .
(وَٱلضُّحَىٰ (١) وَٱلَّیۡلِ إِذَا سَجَىٰ (٢)، [سُورَةُ الضُّحَىٰ: ١-٢] .
(وَٱلۡفَجۡرِ (١) وَلَیَالٍ عَشۡرࣲ (٢) وَٱلشَّفۡعِ وَٱلۡوَتۡرِ (٣) وَٱلَّیۡلِ إِذَا یَسۡرِ (٤)، [سُورَةُ الفَجۡرِ: ١-٤] .
ڪات بۆ ڪەسانی خاوەن هۆشمەند و وریاڪان مایەی بەختیاریی و سەرفرازیە، بەڵام بۆ ڪەسانی لاواز و نەزان بۆتە مایەی بەدبەختی .
هەروەها پێغەمبەر ﷺ زۆر پێداگیری لەڪات ڪردووە، تەنانەت باسی لەوە ڪردووە بەندە هیچ هەنگاوێ نادات لەڕۆژی قیامەت ئیللا لەچوار شت لێی دەپرسردرێتەوە، یەڪێ لەوانە (عَنْ عُمْرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ) [أخرجه الترمذي (۲٤۱۷)]،
واتە : ئایە تەمەنی لەچیدا بەڕێ ڪرد .
بێگومان تەمەنیش پەیوەستە بەڪاتەوە، تۆ چەندێ ڪاتت بەفیڕۆ بڕوات ئەوەندە تەمەنت بەفیڕۆ ڕۆشتووە، وە بەهەمان شێوە چەندە تەمەنت لەسوود بەڕێ بڪەیت ئەوەندە تەمەنت پڕ سوودبەخش دەبێت .
لەفەرموودەیەڪی تردا هاتووە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : (نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنْ النَّاسِ: الصِّحَّةُ وَالْفَرَاغُ)، [رواەالبخاري] .
واتە : دوو نیعمەت و بەخششی اللە تعالی هەیە زۆرێك لەخەڵڪی لێی بێئاگان [تاوەڪو لەسەری تێدەپەڕن، یا لەسەریان تێ دەپەڕێت]، ئەوانیش : لەش ساغی و دەستبەتاڵیە .
لەش ساغی و دەستبەتاڵی هەردووڪیان پەیوەستن بەڪاتەوە، دەبینیت گەنج لەوڪاتی ڪە لەسەر هێز و توانای خۆیەتی زیاتر دەتوانێ ڪاربڪات، جیاواز لەڪەسێ ڪە چۆتە نێو تەمەنی پیریەوە .
بەهەمان شێوە دەستبەتاڵی، چونڪە ئینسان دەبێ هەندێ دەرفەت بقۆزێتەوە لەژیانی، بۆ نموونە ڪە دەزانیت لەدوای پەیدابوونی منداڵ زیاتر مەژغوڵ دەبیت، ڪەوایە ئێستا لەزۆر بابەت پەرە بەخۆت بدە و بەتاڵیت بەهەل بزانە بۆ پڕبوون ڕۆحت لەزانیاری .
[ئەمە وەك بەرچاو ڕوونی بۆ قۆزتنەوەی دەرفەت، گەرنا جێگیرم نەڪردووە ڪە ئیللا ئاوایە، چونڪە بەپێی تاك دەرفەت دەگۆڕێت] .
ڪات لەلای زانایان چۆن باسڪراوە؟
مجاهد قال : دعا أبو بکر عمر رضي الله عنهما، فقال له: إني موصيك بوصية أن تحفظها، إن لله حقاً لا يقبله بالنهار وحقاً بالنهار لا يقبله بالليل ...)، [ڪتاب الدرر المٲثور تفسیر الآیة ۱٥،۱٦ سورة الٲحقاف] .
مجاهد وتی : ئیمامی ٲبو بڪر الصدیق رضي الله عنه بانگی عمر رضي الله عنه ڪرد فەرمووی : من ئامۆژگاریت دەڪەم بە وەسیەتێك ڪە بیپارێزیت و جێبەجێی بڪەیت، ئەویش ئەوەیە ڪە اللە تعالی چەند حەق و مافێڪی هەیە لەڕۆژدا [ئەنجام دەدرێن] ڪە لەشەودا ناڪرێن، وە چەند حەق و مافێڪی بەسەرمانەوەیە ڪە لەشەودا دەڪرێن و لەڕۆژدا ئەنجام نادرێن .
ئینجا ڪاتێك مافی ڕۆژت لەڕۆژدا و مافی شەوت لەشەودا، ئیتر نەدەستبەتاڵ دەبیت نە ڪاتیشت لەشتی بێ سوود بەفیڕۆ دەدەیت .
معاذ بن جبل رضي الله عنه قال :
ليس تحسّر أهل الجنّة إلّا على ساعة مرّت بهم لم يذكروا الله عزّ وجلّ فيها.
[الوابل الصيب ـ 59].
معاذ بن جبل رضي الله عنه دەفەرموێت : هیچ حەسرەتێك هەڵناڪێشن ئەهلی بەهەشت ئیللا لەسەر ڪاتانێك نەبێت ڪە ڕۆشتووە و یادی اللە تعالی ـیان نەڪردووە .
قال الشافعي رحمه الله :
صحبتُ الصوفية فما انتفعتُ منهم إلاَّ بكلمتين، سمعتهم يقولون: الوقتُ سيفٌ، فإن قطعته وإلاَّ قطعك، ونفسُك إن لم تشغلها بالحقِّ شغلتك بالباطل .
[الجواب الكافي لمن سأل عن الدواء الشافي] .
ئیمامی الشافعي رحمه الله دەڵێت : هاوەڵێت سۆفیەڪانم ڪرد هیچ شتێڪیان سوودیان پێنەگەیاندم ئیللا دوو شت نەبێت : گوێم لێیان بوو دەیانوت : ڪات وەك شمشێرە نەیبڕی دەتبڕێت، وە نەفست گەر سەرقاڵی نەڪەی بەحەق ئەوا سەرقاڵت دەڪا بەگومڕایی و باتڵ .
قال ابن عقيل رحمە اللە :
إني لا يحل لي أن أضيع ساعة من عمري، حتى إذا تعطل لساني عن مذاكرة ومناظرة، وبصري عن مطالعة،
أعملت فكري في حالة راحتي وأنا ـمستطرح، فلا أنهض إلا وقد خطر لي ما أسطره . [ذيل طبقات الحنابلة - ۱/۱٤٥]
ابن عقیل دەڵێت : بۆمن درووست نەبوو ڪە سەعاتێك لەژیانم بەفیڕۆ بدەم، تاوەڪو زمانم لەڪاردەڪەوێت لە خوێندن و مشتومڕی، وە بینینم لە لەخوێندنەوە و مطالعە ڪردن، من بیرڪردنەوەڪانم بەڪاردەهێنا لە ڪاتێڪدا لەپشوودا بووم و پاڵڪەوتبووم، هەستم نەدەڪرد ئیللا مەگەر ئەوەی دەینوسم بەبیرمدا نەهاتبێت .
كێشەی ئێمە زۆرجار نەزانین نییە ، كام لە ئێمە زۆرترین ئیهمالی كردوە بەرامبەر دابەش كردنی كاتەكانی ئەگەر كامێرە و مایكێك بهێنرێتە بەردەمی لەناو بازاردا یان لە مەجلیسێكدا پرسیاری گرنگی كاتی لێ بكرێت قسەی زۆر جوان دەكات دەربارەی كات و گرنگیەتی و بەڕێوەبردنی ، ڕەنگە بڵێت بەسە بۆ گرنگی كات كە الله عزوجل سوێنی پێ خواردوە و بەپێی كات فەرزەكانی بۆ ڕێك خستووین و كذا وكذا … یان بڵێت رسول الله صلى الله عليه وسلم ئامۆژگاری كردووین سوود لە پێنج شت وەربگرین پێش پێنج شت ، ژیانت لە پێش مردنت ، كاتە بەتاڵەكانت پێش سەرقاڵ بوونت ، دەوڵەمەندیت پێش هەژاریت ، گەنجیت پێش پیربوونت ، لەش ساغیت پێش نەخۆشیت ، ئەمانە هەموویان پەیوەستن بەكاتەوە بۆیە كات زۆر گرنگە ، یان ئەوەی كە هەموومان بیستوومانە و دەیزانین ئەم ووتەیە كە دەڵێت كات وەك شمشێر وایە گەر نەیبڕیت ئەوا ئەو دەتبڕێت ، مەفهوومی ئەم ووتەیە بەمشێوەیە الله اعلم كاتێك تۆ لە مەیدانی جەنگدایت بەرامبەر دوژمنەكەت و شمشێرت بەرامبەری ڕاگرتوە ئەوە دڵنیابە گەربێتو تۆ ئەو نەبڕیت و سەرنەكەویت بەسەریدا ئەوا ئەو تۆ دەبڕێت و بەسەرتدا سەردەكەوێت ، بۆیە كێشەی ئێمە زۆرجار ئەوەیە عەمەل ناكەین بەوەی دەیزانین نەوەك هەر نەیزانین ، بزانە الله ڕەحمت پێبكات كات هەرگیز لەبەر تۆ ناوەستێت وە خۆی لەگەڵ تۆدا ناگونجێنێت ئەوە تۆیت ئەبێت خۆت لەگەڵ كاتدا بگونجێنیت و دابەشی بكەیت بەسەر كار و بارەكانی ژیان و قیامەتدا ، هەرگیز ناتوانیت كاری ئەمڕۆت هەڵبگریت بۆ بەیانی و بڵێیت ئەمڕۆ كاتەكەم سەرف ناكەم با سبەینێ ٤٨ كاتژمێرم هەبێت تەواوی ئەكەم نەخێر ئەمڕۆت ڕۆشت ڕۆشت ، بۆیە ئیمام رحمه الله زۆر جوان دەفەرموێت ، يا ابن آدم انما انت أيام فإذا ذهب يومك ذهب بعضك .
بزانە كە تۆ لە ژیان ـتدا دروێنەری ئەوكارانەیت كە دەیانكەیت ، نەوەك ئەو كارانەی كە دەوتوانی بیانكەیت . ولم أر في عيوب الناس عيبا... كنقص القادرين علي التمام.
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 weeks, 1 day ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 4 months ago
- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 2 weeks ago