❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
میراتی عیـلم زیاتــر تـرســانە لە خــوا
بۆیە عیلـم نزیك بوونەوەیە لە خوا و هۆکاری زیاتر ترسانە لە خوا هەروەکو ئیمامی ئەحمەد ئەفەرمووێ:﴿أصل العلم خشية الله﴾ بنچینەی عیـلم ترسـانە لە خوا.
عیـلم پەیوەستە بە ترسان لە خوا ئەوە میراتی پێغەمبەری خوایە️ﷺ وە میراتی زانایان و پیاوچاکانی ئەم ئومەتەیە وە میراتی عیـلم ـیش ئەوەیە ترسـان لە خوا زیاد بکــات
[سەردەمی ئێستا سەردەمی نەرم و نیانی و حیکمەت و داناییە]
شێخ ابن باز ـ رحمه الله تعالی ـ فەرمویەتی :
« سەردەمی ئێستا سەردەمی نەرم و نیانی و ئارامگری و حیکمەت و داناییە نابێ توندی بەکاربێنی زۆربەی خەڵکی نەزانن لەبێ ئاگایی دان ،خەڵک ئێستادونیا پێش دەخات لەکاتێکدا کە دەبێت قیامەت پێش بخرێت بۆیە پێویستە صەبرمان هەبێ و نەرم و نیانی بنوێنین بۆئەوەی ئەو دەعوەیە بەخەڵک بگات و بڵاوببێتەوە بەناوخەڵکیدا تاوەکو فێرببن.... داواکارم لەخوای پەروەردیگار هیدایەتمان بدات » .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری خوای بیپارێزێ ]
◈بە پێی تەقــوا مرۆڤ لە ژیانیدا خۆشی و ڕێنموویـی و استیقــامەی پێئــەدرێــت
بــزانە ئەی بەندەی خــوا
خوای گەورە لە گەڵتایە هەمووکاتێك بە هەموو کار و بارەکانت ئەزانێت هیچ شتـێك لای خـوا شاراوە نیە
بەڕاستی خوای گەورە ئاگـادارە پێــت لە کاتی تەنهایی و لە کاتــی ڕێکردنـت بە بازاڕ و ڕێگـا و شوێنـی کارکردنـت لە سەفەر و لە ماڵ و لە خۆشـی و ناخۆشیـەکانت وە لە لەش ساغیت و کاتـی نەخۆشـیت،بـۆیە کاتێك ئەبینی ئیمانـدار دڵنیـائەبێـت بەو ڕاستـیە گەورەیە ئەوە هەسـت بە چـاودێری خـوای گەورە ئەکــات و لە پەروەردیگاری ئەترسێـت لەبەر ئەوە پابەنـد ئەبێـت بەوەی کە خوای گەورە پێی خـۆشە و پێی ڕازیـە ئائەمەش تەقــوایە.
فَحذَر يا عِبَادَ اللهِ ئاگاداربە ئەی بەندەکانی خوا
دامەزراوی دڵ لەسەر هیدایەت وە جوانی ڕەوشت و جوانی مامەڵەکردن لە گەڵ خەڵکی دوور و نزیك ئا ئەمانە تەقوان لە دڵدا ئیمان زیاد دەڪەن،وە هیچ کەس لە کەس باشترنیە نە بە عیلـم نەبە ڕەنگ نەبە نەسەب نە بەپارە و ماڵ تـەنـها بەتەقــوا نەبێـت،
إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ
طالب العلم ئەبێت لە هەموو کەس زیاتر صەلاوات لێبدات
◀️کاتێک بە شتێک وترا ئەمە سوننەتە زۆر بە گەورەی بزانە ڕەنگە بەهۆی ئەو سوننەتەیەوە بچیتە بەهەشتی نەبڕاوەوە▶️
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago