Unlock a World of Free Content: Books, Music, Videos & More Await!

✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان

Description
وێبلاگی ناوەندی نووسەران
Www.nnkurdistan.blogspot.com

لاپەڕەی ناوەند لە ئینستاگرام
https://instagram.com/nawendi_nuseran?igshid=MzRlODBiNWFlZA==

لاپەڕەی ناوەند لە فەیسبووک
https://www.facebook.com/NNKurdistan?mibextid=ZbWKwL
Advertising
We recommend to visit

💜Assalomu aleykum

✨Har kunlik "nima ovqat qilsam ekan" boshqotirmasining barcha yechimlari bizda⤵️⤵️⤵️

🔷O'zbek milliy taomlari
🔷Shirinliklar, tortlar
🔷Yevropa taomlari
🔷Salatlar
🔷Turk taomlari

💫Reklama uchun: @kanall_admin1 ga murojaat qiling

Last updated 1 month ago

فيس بوك 👇🏻
https://www.facebook.com/hussain7jabbar/
انستگرام👇🏻
www.instagram.com/hussain7jabar
يوتيوب👇🏻
www.youtube.com/channel/UCPYFmB7gd975SOEh7jCQrQA

Last updated 1 month ago

🇺🇸4 american universities Full tuition scholarship
🇰🇷Stony Brook University full-scholarship
🇦🇺Full tuition scholarship

Computer Science💻
Abrorbek‼️

1. 🇺🇿
2.🇺🇸
3.🇬🇧
4.🇨🇦
5.🇦🇺
6.🇰🇷

Reklama bo’yicha👉 @reklamanobleman

@kaccocii

Last updated 1 month, 3 weeks ago

2 months, 2 weeks ago

🌝ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کەڕنەڤاڵی چالاکیی منداڵانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

هاوزمانانی هێژا!
منداڵە چاو گەشەكانی کوردستان!
دایک و باوکانی خەمخۆری زوانی دایک و زمانی نەتەوەییمان!

وێڕای پیرۆزباییی دووبارەمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو خەڵكی کوردستان و کوردزمانان، لە ماوەی کەمتر مانگی ڕابردوودا لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بەبۆنەی ٢١ی فێبرییە (٢ی ڕەشەمە)، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە بانگەوازێکدا داوای لە منداڵە خنجیلانەکانی کوردستان کرد کە بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژە و بەرزڕاگرتنی زمانی دایکی خۆیان و زوانی نەتەوەییمان، ڕستەیەک لەسەر زمانی کوردی یان پیرۆزبایییەکانیان لە ڤیدیۆیەکی کورتدا بۆ لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستانی بنێرن.

بە خۆشحالییەوە ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵانی کوردستان لە زۆربەی شار و شارۆچە و ناوچە و گوندەکانی كوردستان و بە زۆربەی شێوەزارەکانی زمانی کوردیمان، بەپیریی بانگەوازەکەمانەوە هاتن و ڤیدیۆ و وێنە پیرۆزبایییەکانی خۆیان بۆ ئێمە هەنارد.

هاوت لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕۆژی زمانی دایک، خاتوون سوێسن ئیسماعیلنژاد، بەرپرسی لێژنەی منداڵان و ئەندامی دەستەی كارگێڕیی ناوەندی نووسەران، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٢ی ڕەشەمە کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی "بەیان"ی شاری بۆكان بەڕێوە چوو و دیاری و خەڵاتی لێژنەی منداڵانی بەسەر بەشداربووانی خولی فێربوونی ڕێنووسی كوردیدا دابەش كرد .

لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی كوردستان وێڕای ڕێز و پێزانین بۆ سەرجەم دایک و باوک و مامۆستایانی خۆشەویست، چاوی منداڵە چاوگەشەکانی کوردستانیش ماچ دەکەین کە بەو بەشدارییە بەرفراوانەیان دڵی گشت لایەکیان گەشاندنەوە، گومان لەوەدا نییە هەر ئەم منداڵانەی ئەمڕۆ هیوای بنیاتنانەوەی داهاتووی کوردستانمانن.

لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان
٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

https://t.me/mindalanikurdistan

Telegram

🥰کاناڵی منداڵانی کوردستان Kanalî mindalanî Kurdistan 🥰

کاناڵێکی ئەدەبی و هونەرییە بۆ منداڵانی کوردستان و سەر بە ناوەندی نووسەرانی کوردستانە. کاناڵی یوتویوب https://www.youtube.com/channel/UCOde4BxpYRtcSbNXxTf3R6A پێوەندی: @afragrami @FaridRajin93 @swesne @jale\_sefiyari63

***🌝***ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کەڕنەڤاڵی چالاکیی منداڵانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
3 months ago

سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژا، تکایە هەمووتان بڵاوی بکەنەوە و بینێرن بۆ دۆست و هەڤاڵانتان

3 months ago

📌"بەشێو جە شێعرەی درێژەو شاهۆ"

🖊& 🎤شیعر و خوێندنەوە: ئەحسەن ڕەشیدی

🎬 دیمەن و چنین: جونەید هێدایەتی

✍️: @NNKurdist

4 months, 2 weeks ago

لەگەڵ سەرھەڵدانی ئایینی مەسیحی، ناکۆکی و ململانێ لە نێوان میتراییزم و مەسیحی سەری ھەڵدا، بەتایبەت لە سەدەی سێیەمی زاییندا، مەسیحییەکان لە کوردستان تووشی ململانێیەکی ئایدۆلۆژیی توند بوون لەگەڵ پێڕەوانی میتراییزمدا، سەرەنجام بەھۆی بوونی ھێز و دەسەڵاتی سیاسییەوە، بارودۆخەکە بە قازانجی ئایینی مەسیحی کۆتایی ھات، بەڵام مەسیحییەکان بۆ ڕاکێشانی بیری پێڕەوانی میترائیزم بەلای خۆیاندا، یادی لەدایکبوونی ئەو ڕۆژیان کردە یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیح، دیارە بەتێپەڕبوونی کات و دوای چەندین جار دەستکاریکردن و ڕێکخستنی ڕۆژژمێر یادی لەدایکبوونی عیسایان لە نێوان 21ی مانگی 12 گۆڕی بۆ بۆ 25ی مانگی 12 و خۆیان لەگەڵ ئایینی میتراییدا گونجاند، زۆر لە مێژوونووسان لەو باوەڕەدان بەھۆی نزیکایەتیی ئایینی میترایی لە ئایینی مەسیحی، شەوی چلە (یەلدا) بە شەوی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەزانن.

ئەگەر لە کوردستان ئاوڕێکی کورت لە مێژووی شەوی چلە بدەینەوە و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئەم جەژنە لەبەرچاو بگرین، دەبێ بیگەڕینەوە بۆ سەر ڕەچەڵکی ئایین لە کوردستان و دابونەریتی کوردەواری لەسەردەمی کۆندا. وەک دەزانین بنەماکانی ئایین لە مێژووی کورددا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن، ھەر لە سەرەتای پەیدابوونی مرۆڤی کورد و تێکەڵاوبوونی بە دیاردەکانی سروشت و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی مرۆڤی کورد، ئایینیش وەک سیستەمێکی کۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچەیە، دانیشتووانی کوردستان لە سەرەتاوە ھەوڵ و تەقەڵای خۆیان داوە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ژیان.

لە کوردەواریدا شەوی چلە وەکوو جەژنەکانی دیکەی کوردەواری وەک نەورۆز و چوارشەمەسووری و.... نەریتێکی کۆنە، لەم شەوەدا لە کوردەواری خێزان، خزم و کەسوکار لە دەوری یەکتر کۆ بوونەتەوە و بە دابەشکردنی شەوچەرەی نێو دیوەخان و بەسەربردنی چلەی زستان، شەویان گوزەراندووە. بە گێڕانەوەی حیکایەت و چیرۆکە کۆنەکان کە ئازایی و قارەمانی و لەخۆبووردوویی تێدا ڕەنگی داوەتەوە، یان شکست و تێکشکان و نائومێد و تێھەڵچوونەوە و بەرگریکردن شەرمەشقی کارەکان بووە. زۆربەی جار قارەمانانی ئەو چیرۆکانە کچانی شۆخ و شەنگ و لاوانی قارەمانی نەتەوەکەمان بوون کە لە شۆخ و شەنگی و ئازایی و جوامێریدا نموونەیان دەگمەنە، بەرھەمی ئەو جوانی و چەلەنگی و لە خۆبوردووییانە چەندان چیرۆکی وەک: خاتوون زین و کاکەمەم، شیرن و فەرھاد، قەڵای دمدم و دوانزە سوارەی مەریوان و چەندانی ترن.

شەوی چلە ھاوکاتە لەگەڵ کۆتایی ھاتنی گەڵاڕێزان و ماڵئاوایی دوایین ھەڵوەدابوونی سروشت، بەرەو بەفرانبار و باو بۆران و کڕێوە و باکوت و سەھۆڵبەندان، وەک سروشت لەناو مێژووی ئێمەدا لە خۆگرتن و دان بەخۆداگرتن بەئومێد و بڕوایەکی پتەوەوە چاوبڕینە لە داھاتوو. ئەمەش خەسڵەتێکە ھەمیشە مرۆڤی کوردی لە ھەڵخلیسکان و تەسلیمبوون و وابەستەیی بە شتێکەوە، بە گەورە پیشان داوە، ئیتر بەپشوودرێژییەوە لە داھاتوو ڕاماوە و بەو ھیوایەی بەھار ھەر دێ بە بڕوایەکی بەھێزەوە ھەنگاوی بەرەو گەلویستی و ژیاندۆستی ھەڵێناوە و بە چاوکراوەییەوە لە ئاسۆی ڕوانیوە و ھەوڵی داوە بە ھونەر و زانست و مرۆڤدۆستی، کوانوو و ئاگردانی زستانی نەتەوەکەمان بگەشێتەوە. نەتەوەی ئێمە کاروانێکی دوور و درێژی ناھەمواری تێپەڕاندووە و چەندان هەزار شەوی چلەی درێژی بە ھیوای خەونە خۆشەکانی، ڕۆژی کردووەتەوە، ئیتر بەئومێدی ئەوەی وزە و گەرمای بەھاری، بە ژیانی داھاتوومان شادی و خۆشەویستی ببەخشێ.

سەرچاوە: کتێبی میترا و بۆنە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نووسینی: ئەحمەد یاحەقی.
- مێژووی ئۆڵی و فەلسەفەی نەتەوەیی کورد، لە نووسینی: محەمەد حیجازی

4 months, 2 weeks ago

45 ڕۆژی یەکەم بە "چلە بچکۆلە" ناودێر کە جەژنی شەوی چلە دەسپێکی بوو و لە سەرەتای بەفرانبارەوە کە بە شەوی "چلە" ناسراوە دەستی پێ دەکرد و هەتا 15ی ڕێبەندان درێژەی دەکێشا. پاشان بەشی دووەم کە بە "چلە گەورە" ناسراوە، لە پازدەی ڕێبەندانەوە دەستی پێدەکرد و هەتا 15ی ڕەشەممەی دەخایاند کە لەڕووی سەرما و سۆڵەوە بە سەختترین کاتی ساڵ دەناسرا.

بەشی سێیەمی زستان بە "خاتوو زمهەریر" ناسراوە کە کەلە 15ی ڕەشەممەوە دەستی پێدەکرد و هەتا کۆتایی زستان و سەرەتای بەهار و نەورۆزی دەخایاند. لە ئەدەبی زارەکی و ئەفسانە و چیرۆکی کوردیدا جێگەی تایبەتی هەیە. لە چیرۆکی زستاندا وا هاتووە چلە بچکۆلە و چلە گەورە و خاتوو زمهەریر برا و خوشکن و پاشان هەردوو برا بەدوای یەکدا کۆچ دەکەن و دوایی زمهەریر خوشکی بچووکیان لە کۆتایی ساڵدا بە کڕێوە و بەفر و بەستەڵەکی سارد و هاتنی زوقم، شین و شەپۆڕ دەگێڕێت و تۆلەی دوو براکەی دەکاتەوە و دوایی بە "بەفرە پرووشە" ملوانکەکەی دەڕنێت و شیوەنیان بۆ دەکات و هاوکات لە هەندێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە 15 ڕۆژی "خاتوو زمهەریر" (چلەی حاجی لەکلەک)یش دەڵێن، چونکە هێندە سارد دەبێ هێلکەی حاجی لەکلەک دەیبەستێ.

دوایی وردە وردە و بە ئەزموون مرۆڤەکان بۆیان دەرکەوت لە ھەندێک وەرزدا ڕۆژەکان درێژترن و ئەوان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر کەڵک لە ڕووناکیی خۆر وەربگرن بۆ کشتوکاڵ کە بناغەی سەرەکیی بژیوییان بوو. ھەر بۆیە ھێدی ھێدی ڕووناکی و خۆر بووون بە ھێمای ژیان و چاکە، تاریکیش بوو بە ھێمای خراپەکاری و ستەم. گەلانی "ھیند و ئەورووپی" دوای ئەوەی هزری ئایینی بەسەریاندا زاڵ دەبێت، دوایین شەوی پاییزیان وەک شەوی لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی دادەنێن و تەنانەت ڕۆژی یەکەمی زستانیان بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دادەنا، چوونکە لەو بڕوایەدا بوون کە ئەھوورامەزدا بە سەر ئەھریمەندا سەرکەوتووە و بە درێژیی ڕۆژ و روناکی زیاد بووە.

لە "ئاسارولباقیە"ی ئەبورەیحانی بیرونی و لە قانوونی مەسعوودی ئەو رۆژە وەک (خۆرە ڕۆژ)، یان (خوڕەم ڕۆژ) واتە "رۆژی پیرۆز" ناوی براوە. ھەروەک ئاماژەی پێکرا، تاریکی ھێمای شەیتان و ئەھریمەن بووە، دوایین شەوی پاییزیش کە درێژترین شەو و تاریکترین شەو بووە، بە شەوێکی شووم و پڕ نەھامەتی دانراوە، ھەر بۆیە لە کۆنەوە لەگەڵ خۆرئاوابوونی دوایین رۆژی پاییز، خەڵک بە داگیرساندنی ئاگر ھەوڵیان دەدا تاریکی و ھێزە ئەھریمەنییەکان بڕەوێننەوە و لە خۆیانی دوور بخەنەوە.

خەڵک لەو شەوەدا لەلای یەک کۆ دەبوونەوە و بە خواردن و خواردنەوە و گۆرانیوتن و ھەڵپەڕکێ، شەونخوونیان دەکێشا و چاوەڕوانی ھەڵھاتنی خۆر دەبوون. ئەو سفرەیەی لە شەوی چلە بچکۆلەدا دەڕازێنرایەوە لە لای زەردەشتییەکان بە "مەیزەد" ناسرابوو، چەرەزاتەکەش پێی دەوترا "لۆرک". لە نەزرگە و پەرستگەکانی میترایی نزا دەکرا بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بە سەر تاریکی و ئەھریمەندا ئەو نزایەش پێ دەوترا "نی یەد". خەڵک کە بە ئاھەنگگێڕان و شەونخوونی، شەوی چلەیان شەق دەکرد، یەکەم ڕۆژی زستان، خۆرە ڕۆژ، یان جەژنەخۆر، کە لایان پیرۆز بووە، دەیانکردە پشوو.

ئەمە ھاوکاتە لەگەڵ کوودەتای زستان بەسەر پاییزدا، یان گۆڕانی کەشوھەوا، بەم ھۆیەوە ڕۆژ درێژتر دەبێت و شەو کورتتر دەبێتەوە، لەلایەکەوە وەرزی خەزان و ماتەمینی سروشت بەسەر دەچێ، لەلایەکی تریش سەرەتا و دەرکەوتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، بەفر و کڕێوە، بەستەڵەک و سەھۆڵبەندانە. لە کاتێکدا مرۆڤ گیرۆدەی تووڕەیی سروشتە، چاوەڕێی وەرزی بەھار و گوڵ و گوڵزار و سەرلەنوێ ژیانەوەی سروشت و نوێبوونەوەی ژینگە و گیانەوەرە، ھەر لە کۆنەوە ئەم دیاردە سروشتییە لەسەر خەڵکانی کەونارا و پێشینان کاریگەرییەکی قووڵی داناوە و ئەو شەوەیان بەواتای زاڵبوونی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا لەقەڵەم داوە. پیرۆزی و سەرکەوتنی ڕووناکییان بەسەر تاریکیدا جێژن گرتووە، ھەتا سەرکەوتنی مێھر و تێکشکاندنی ئەھریمەن بەچاوی خۆیان ببینن. لەناو زۆرێک لە نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات، ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێت، بەڵام ھەرکام لەو نەتەوانە لەژێر ناوی جیا و بەشێوەی جیاواز یادی دەکەنەوە و بەهۆی هزری مەزهەبی و ئایدۆلۆژییەوە گۆڕانکارییان بەسەر نەریت و ناوی بۆنەکاندا هێناوە. نەتەوەی کوردی خاوەن مێژووی کەوناری دێرینیش لەبەر نەبوونی کیان و دەسەڵاتی سیاسی، هێما نەتەوەییەکانی لێ زەوت کراوە و شێوێندراوە.

جاران لە ھەموو کوردستاندا بە فراوانی یادی شەوی چلە دەکرایەوە و لە ھونەر و ئەدەبی کوردیدا ڕەنگدانەوەی خۆی بوو، شاعیرانی کلاسیکی کورد لە سەردەمی یادکردنەوەی شەوی چلە (یەلدا) بە شێعرەکانیان بەشداریی ئەو شەوەیان کردووە، نالی دەڵێ:
شەوی یەڵدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو/ کە دیدەم، دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو

4 months, 2 weeks ago

شەوى چلە (جەژنەخۆر) و ڕەنگدانەوەى لە مێژوودا
شەریف فەلاح

شەوی چلە، چلە بچکۆلە (یەلدا) درێژترین شەوی ساڵە کە دەکەوێتە نێوان 21 و 22ی کانوونی یەکەمی (دیسەمبەر)ی ساڵی زایینی، ئەم شەوە ھەر لە خۆرئاوابوونی ڕۆژی 30ی سەرماوەزەوە 21ی "کانوونی یەکەم"ەوە تا دەگاتە ھەڵاتنی خۆر لە بەیانیی ڕۆژی 1ی بەفرانبار (22ی کانوونی یەکەم) درێژەی ھەیە، لەو کاتەدا ھەردوو بورجی کاژۆڵە و کەوان لە یەکتری تێدەپەڕن، لە نیوەی باکووری گۆی زەوی بەھۆی ھەڵکەوتەی جوغرافییەوە بە ئاراستەی پێچەوانەی خۆر دەچەمێتەوە، بۆیە ماوەی بەریەککەوتنی تیشکی خۆر دەکەوێتە ئەوپەڕی کەمی، لە دوای ئەمەوە چیتر شەو درێژ نابێت، بەڵکوو دووبارە ڕۆژ بەرەبەرە درێژ دەبێتەوە و تیشکی زێڕینی بەسەر زەویدا پەخش دەکات.

وشەی یەڵدا لە بنەڕەتدا لە زمانی سریانییەوە وەرگیراوە کە یەکێک لە زمانە کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، و بۆ ماوەیەکی درێژ لای نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات زمانی لێتێگەیشتنی گشتی بووە، (یەڵدا) واتە لەدایکبوون، لە وشەی (ولد، یولد)ەوە ھاتووە، دیارە مەبەست لە ناوی (یەڵدا) لەدایکبوون و درێژبوونەوەی ڕۆژە. چونکە شەو چلە، یان جێژنەخۆرە یەکێک لەو جێژنانەیە لە ڕەچەڵەکی ئایینی مێھردا ھەیە و زۆر لە لێکۆڵەران و ڕۆژھەڵاتناسان بە شەوی لەدایکبوونی “میترا”ی ناو دەبەن و پەیڕەوانی میتراییزم ئەم شەوە بەشەوێکی پیرۆز دادەنێن، بۆیە لەو شەوەدا کۆ دەبنەوە و لە دەوری ئاگر کە سەرچاوەی ڕووناکی و وزەبەخشییە ئاھەنگیان گێڕاوە، میتراییەکان بە ڕێوڕەسمی تایبەت شەوی چلەیان بەڕێ دەکرد، تا ڕۆژی ٢١ی مانگی ١٢ جەژن بگرن، چونکە لایان وابوو ئەو ڕۆژە، ڕۆژی لەدایکبوونی خۆرە.

لە ڕۆژگاری ڕابردوودا دانیشتووانی کوردستان بە شێوەیەکی فراوان ئەم یادەیان پیرۆز ڕاگرتووە و تا سەردەمانی دەسەڵاتی سیاسی و فەرھەنگی میرنشیینە کوردییەکان لە ھەموو کوردستاندا یادی شەوی چلە دەکرایەوە، تا ئێستاش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا یادی دەکرێتەوە و ھەندێ دابونەریتی تایبەت بەخۆی ھەیە، لەو شەوەدا شەوچەرە و چەرەزات و جۆرەها میوە کە سەرتۆپی هەموویان هەنارە، بۆ خواردن دابەش دەکرێت. لەگەڵ بەھێزبوونی دەسەڵاتی عوسمانییەکان ئەم یادکردنەوەیە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی شکستی ھێنا و یادی بۆنە و نەریتە کۆنەکان بەناوی نەگونجان لەگەڵ ئایین قەدەغە کران و لەبیر خەڵک چوونەوە.

شەوی چلە یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوبەشە لە نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تری میزۆپۆتامیادا بەڵام سەرچاوە و هەوێنی ئەم جێژنە کولتوور کەونارای کوردە و پاشان لەڕێگەی هزری ئایینییەوە ئیسلام و مەسیحیەت لاساییان کردووەتەوە و بەناوی خۆیانەوە پێناسەیان کردووە. دوایین شەوی پاییز، یان مانگی سەرماوەز، لە نیوەی باکووری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت. لە شەوی چلە بەدواوە درێژیی شەو کەم دەبێت و ڕۆژەکان درێژتر دەبنەوە. فارس و ئێرانییەکان وەک نەریتی هەمیشەییان کە خەسڵەتی شێواندن، داگیرکردنی مێژوو و کولتووری گەلانی دیکەیان هەیە، ویستوویانە شەوی چلەش داگیر بکەن، بۆیە گەرەکیانە وشەی یەلداش بقاپێنن.

وشەی یەڵدا ڕیشەیەکی سریانیی ھەیە بە واتای "لەدایکبوون" و "ھاتنە دنیا"یە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی، یان میترا. ڕۆمییەکان ئەو ڕۆژە بە "ناتالیس ئانایکتوس" یان "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕووناکی" ناو دەبەن. ئەبووڕەیحان بیروونی زانای بەناوبانگ وەک جەژنی "لەدایکبوونی مەزن" یان "میلاد اکبر" باسی لەو جەژنە کردووە ئەوەش ھێمایەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی.

لە کۆندا چلە دوو ڕێکەوت بوو لەناو ڕۆژژمێردا، چلەی ھاوین و چلەی زستان، چلەی ھاوین کە دوایین ڕۆژی جۆزەردان و یەکەم رۆژی پووشپەڕە و بە درێژترین ڕۆژی ساڵ دادەنرێت و چلەی زستان کە دوایین شەوی سەرماوەزە و درێژترین شەوی ساڵە. لە رڕبردوودا کشتوکاڵ بناغەی سەرەکیی ژیانی خەڵکی پێک دەھێنا و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و وەرزەکان، کاریگەریی لەسەر کشتوکاڵ و شێوەی ژیانی ئەوان دادەنا. ھەر بۆیە تەنانەت ڕۆژژمێرەکانیش بەپێی ئەو گۆڕانکارییانە داڕێژراون، ئەگەر سەرنج بدەین، ناوی مانگەکانی ساڵنامەی کوردی و زۆربەی نەتەوەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییەکی نزیکیا لەگەڵ کشتوکاڵ و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا ھەیە، بەو پێیەی درێژی و کورتیی شەو و ڕۆژەکان کاری دەکردە سەر چالاکیی کشتوکاڵ و جووتیاری، ئەوانیش ناچار بوون چالاکی و وەرزی داچاندن، دروێنە و هەڵگرتنەوە و ئاودێری لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەدا ڕێک بخەن.

پێشتر و پێش ئەوەی کە زانستی کرۆنۆلۆژیا (کات و ڕۆژژمێری) پەرە بستێنێ، مرۆڤ لەسەر بنەمای گۆڕانی وەرزەکان و بەپێی ئەزموون، ناویان بۆ وەرزەکان دادەنا و هەندێ کات بۆ تێگەیاندنی زیاتری خەڵک چیرۆک و ئەفسانەیان بۆ ساز دەکرد، بۆ وێنە وەرزی زستان بە سێ ناو دابەش دەکرا.

6 months, 2 weeks ago

*📝ئارمیتا گەڕاوەند، کچی کوردستان*✍️: @NNKurditan

7 months, 3 weeks ago
*****📝*** ژینای کوردستان**

*📝 ژینای کوردستان*

ناوت ڕەمزی بەرخۆدانی نەتەوەی کورد و دێوەزمەی داگیرکەرانە. یادت هەرمان سەرباشقەکەی ژنانی ڕێبازی ژیانەوە و هەوێنی ئازادیی نیشتمان.

نیگار: هێرۆ شێخە

ژن، ژیان، ئازادی

: @NNKurditan

7 months, 3 weeks ago

*📝 چل و شەش ...*🖊: هەڵوێست

لێرەوە بەدووربینی خەیاڵ
لە ڕۆژێکی خۆشی بەهار
دەڕوانمە پێدەشتی سابڵاخ
لەسەر مێزی خڕی مێژوو
کوڕی شاخ و کچی باخ دانیشتوون
لە تەنیشتیانەوە ڕۆژنامەی ئاو لەچاپ ئەدرێ
هەتاوی سبەینێ و پەلکەگیای ئومێدیش لێرەن
مەلی ئەوین لە بان گاشەبەردی حەز و جوانی دەخوێنێ
باڵندەکان هاوڕێن
قسەی خۆش بە کراسێکی سپی و قۆڵکورت
لەو نێوەدا دێ و دەڕوا
کیژۆڵەی نەرم و نیانی ئاشتی و
گۆرانییەکی حیماسی بزۆز، تریقانەوەو ڕمبازێنیانە.
خۆر کە دائەچێ،
کاتێ لەنتەرەکان دادەیسێن
لە بەر هەیوانی ترسێنەری سیاسەت
شانۆیەک بەڕێوە ئەچێ
ئەمجار میری نەورۆزی نا
پێشەوایەک بە شێوەی چیا
دژ بە سێدارە و تەناف
عاشقی گەل و ژ - کاف
بانگی کۆمار و
حیلەی ئەسپەشێکەی هەژار و هێمنی
گڕی ئەشق و ئازادی لە دڵ بەرئەدەن.
دەنگی کیژ و کوڕانی قوتابیشی بەرزە
بانگەوازی یەکسانی ئەکات و
زستان ئەخاتە کووفەکووف و لەرزە
یازدە چرکە و یازدە خولەک و یازدە ڕۆژ و یازدە مانگ
بەخێرایی با و بۆران تێپەڕ ئەبێ
لە پڕدا
چەند قسەی دەمامکدار و
کڵاوێکی شەبکەداری پالەوی و
داس و چەکوشێکی خوێناوی و بێ بەڵێن
پیاوێکی باڵا مێژوویی بە هەڵەدەوان دێنن،
ئەو تاوانباری وەفایە
ئەو کەلەبچەی سیاسەتی جەفایە
ئەو برژاوی مافی نەتەوە ...
ئەو ... ئەو ... ئەو ...
لە بەرچاوی جەماوەر،بە ئیزنی شەو
سێدارە باڵا ئەکات.
مقۆمقۆی دڕدونگی کەوتە گەڕ؛
- باشە بۆ نەڕۆی؟
- باشتر کە ماوە!
-ئیشەڵا وا نەبا ...
-ناحەقی نەبوو ...
-دەکرا! ... نەدەکرا؟...
-چارەی نەبوو ...
ئێستا،
مەلی بێدەنگی لە هێلانەی ترسدا بە هەزار زمان ئەخوێنێ.
خەم ڕەفیقە و دڵان ناشاد.
چاوی نەیار خێچ و خوار
پەردەی شانۆ دێتەخوار.
چاو ماندووە، دووربین لا ئەنێم
چاو دەگڵۆفم
هەملێت لە مێشکما پەنگ ئەخواتەوە؛
"بوون یان نەبوون!؟ کێشە ئەمەیە ..."
قەوانە کۆنێ، گومان ئەشکێنێ،
لەم پەڕ تا ئەوپەڕ دەنگ ئەداتەوە؛
"کەس نەڵێ کورد مردووە ،
کەس نەڵێ کورد مردووە،کورد زیندووە،
زیندووە قەد نانەوێ ئاڵاکەمان ..."

✍️: @NNKurdistan

دەقی هۆنراوە

Telegraph

📝 چل و شەش ...

لێرەوە بەدووربینی خەیاڵ

*****📝*** چل و شەش ...*****🖊***: هەڵوێست
7 months, 3 weeks ago

*📝 دوو بۆچوون لەسەر چیرۆکی سووری تۆخ*🖊: فەرهاد بابۆڵی
🖊: ئاسۆ جەودەت

ئەم بابەتە بۆچوونی دوو نووسەری جیاوازە و بە دوو قەڵەمی جیاواز نووسراوە، بۆچوونی یەکەمیان بە خامەی هاوڕێ فەرهاد بابۆلی نووسراوە و بۆچوونی دووهەمیشیان بە پێنووسی هاوڕێ ئاسۆ جەودەت نووسراوە. هەردوو نووسەر بۆچوونەکانیان تا ڕادەیەک لە یەکتر نزیکە و تیشکیان خستووەتە سەر خاڵە جەوهەرییەکانی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە و لە دەلاقەی تێڕوانینی خۆیانەوە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ چیرۆکی سووری تۆخ کردووە.

بۆچونی یەکەم؛ چەند دێڕێک لەمەڕ چیرۆکی سووری تۆخگێڕەرەوەی چیرۆک یەکەم کەسی تاکە و تەنیا کەسایەتیی ئەکتیو و چالاکی نێو چیرۆکەکەش هەر بۆخۆیەتی. ژنێکی گەنج کە بەدوای نەخۆشکەوتنی هاوژینەکەی و گوشاری ئابووریی بنەماڵەکەیان بەناچارەکی ڕووی لە پەیوەندییەکی نائەخلاقیانە لەگەڵ پیاوێکی دەست‌ڕۆیشتووی بەساڵاچوو کردووە، بەڵام زوو بەو کەتنە ئەخلاقییه دەزانێت و لێی پاشگەز دەبێتەوە. له ئاکامیشدا بڕیاری خۆکوژی و هەڵاتن لەو بارودۆخە قەیراناویەی دا. بەگشتی ئەوەی سەرەوە هەمووی چیرۆکەکە بوو. شوێن کاتی گێڕانەوەکە ماڵی گێڕەرەوە و سەرەوئێوارەیەکی پێش شێوانە کە هەمووی ڕووداوەکە تەنیا چەند کاتژمێرێکی کورتی خایاند.

سەرجەم ڕووداوەکانی ئێستا و ئەو شتانەی کە له ڕابردووشدا ڕوویان داوە، تەنیا له دەلاقەی ڕوانین و خۆوێژیی کەسایەتیی گێڕەڕەوە بۆ خوێنەر دەستەمۆ دەبێت. کات به ڕەوگەیەکی هێڵەکیدا تێپەڕ دەبێت و پەرداختی کەسایەتییەکان جگە له کەسایەتیی یەکەم کەس واتە ڕاوی، کارێکی ئەوتۆی بۆ نەکراوە، ڕەنگە بە هۆی ئەوەی کە بەستێنی گێڕانەوەکە کورتیلەچیرۆکه، بکرێت پاساوی ئەو پەرداختنەکردنەی بۆ بهێنینەوە. جۆری چیڕۆکەکە مژار تەوەره؛ واتە تەواوی کەڵکەڵەی چیرۆکەکە پێشاندانی مژارێکی ئەرزشیانە و ئەخلاقیانەیە کە به ڕووداوێک یان وەسفێک یان کێشانی دیمەنێک پەردەی لەسەر لادەبردرێت و ئاشکرا دەبێت.

ئەوەی له کۆتاییدا شایانی باسە ئەوەیه کە یەکێک له بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی کورتەچیرۆک یان کورتیلەچیرۆکی مۆدێڕن ئەوەیه کە تەعلیقهەڵگرە و بە ئاسانی خۆ بەدەستەوە نادات. وا دەکات خوێنەر تووشی ڕاوەستان بێت و حەولی پێداوچوونەوەی چەندپاتەی دەقی دەکات. خاڵێکی گرینگی دیکە له کورتەچیرۆکی نوێدا کۆتاییی چنینێکی وەستایانە و ئاوەڵایانەیه؛ ئەو کۆتایییە ئاوەڵایانە فکر و تێڕامان بۆ خوێنەر و بەردەنگ ساز دەکات و بە ڕوونی ئاقاری ڕەوایەت دەستەبەر نابێت. هەڵبەت ئەوە به مانای سەرلێشێواندنی خوێنەر نییه، بەڵکوو داهێنانێکی هونەرییە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەق بە لای دروشم و تاکبێژیدا ڕەوانە نەبێت. پەرداختی کەسایەتی بەتایبەت له باری زەینییەوە و چوونە نێو جیهانی هزر و ئەندێشه‌ی کەسایەتی لهلایەن نووسەر و ڕاپێچکردنی خوێنەریش لەگەڵ خۆی، یەکێکی‌ تر له کارە هونەرییەکانی نووسەری چیرۆکی سەردەمی ئێستایه (پاش نەریت).

کات و شوێن و گۆشەنیگا بەردەوام دەگۆڕێن و بۆی هەیه تێکیش بهاڵێن؛ له باری کەش و دۆخیشەوە حەول لەسەر ئاڵوگۆڕی و گوڕانی جیاواز و بەردەوامە. نووسەری دەق پێشتر باسی کردووە کە بەفەرمی کاری شێعر دەکات و کەمتر خۆی له چیرۆکنووسین داوە. بەڵام بۆ ئەزموونە سەرەتایییەکان کارێکی بوێرانەیە و بەدڵنیایییەوە بناغەی تەواوی دەقە سەرکەوتووەکانیش له هەنگاوێکی ئاوادا دەستی پێ کردووە.

هیوادارم هەر وا له نووسین بەردەوام بن، نووسین کلیلی گەشەی زمانەکەمانە.

بۆچوونی دووهەم؛ چەند بۆچوونێک لەسەر چیرۆکی سووری تۆخقسەکانم بە واوێک (Wow) دەست پێ دەکەم، بەپێی ڕێچکەیەکی کە گرتوومەتە بەر، هەر بابەتەی لەگەڵ خۆی هەڵدەسەنگێنم. چیرۆکێکی تەواو فۆرمیک و جوان (هەڵبەت بە چەند دانە تێبینی واتە ڕەخنەوە). ناشمهەوێت چیرۆکەکە بگێڕمەوە، بەڵام بۆ شەرحی باسەکە پێویست دەکات ئاماژە بە لانی کەم وشەکان بکەین.

با سرنج بدەین بە وشە و مەفهوومیگەلی وەک سووری تۆخ، ماتیک، خوێن، ژیان، مەرگ و خۆسازکردن بەواتای ئامادەبوون بۆ موعاشقە یان مەرگ و ... هەم لە باری ماناوه هەم لە باری کارکردی داستانییەوە ...

چیرۆکنووس زۆر بەجوانی ئەو باسانەی لە چوارچێوەی گێڕانەوەیەکدا هۆنیوەتەوە و وەستایانە ئەو هەستەی کە دەبێت ببێت ـ پێت دەبەخشێت، ئێستا و ڕابردوو و داهاتوو لە پلانگەلێکی خێرادا زۆر بەجوانی کاریان لەسەر کراوە ـ تێکچنینی ڕەوایەتەکان هەر وەک باسم کرد، بۆ نموونە سازبوون و موقەدەماتی موعاشقە یان بەرەو مەرگ چوون.

*✍️***: @NNKurdistan

درێژەی بابەت

Telegraph

📝 دوو بۆچوون لەسەر چیرۆکی سووری تۆخ

ئەم بابەتە بۆچوونی دوو نووسەری جیاوازە و بە دوو قەڵەمی جیاواز نووسراوە، بۆچوونی یەکەمیان بە خامەی هاوڕێ فەرهاد بابۆلی نووسراوە و بۆچوونی دووهەمیشیان بە پێنووسی هاوڕێ ئاسۆ جەودەت نووسراوە. هەردوو نووسەر بۆچوونەکانیان تا ڕادەیەک لە یەکتر نزیکە و تیشکیان خستووەتە…

*****📝*** دوو بۆچوون لەسەر چیرۆکی سووری تۆخ*****🖊***: فەرهاد بابۆڵی
We recommend to visit

💜Assalomu aleykum

✨Har kunlik "nima ovqat qilsam ekan" boshqotirmasining barcha yechimlari bizda⤵️⤵️⤵️

🔷O'zbek milliy taomlari
🔷Shirinliklar, tortlar
🔷Yevropa taomlari
🔷Salatlar
🔷Turk taomlari

💫Reklama uchun: @kanall_admin1 ga murojaat qiling

Last updated 1 month ago

فيس بوك 👇🏻
https://www.facebook.com/hussain7jabbar/
انستگرام👇🏻
www.instagram.com/hussain7jabar
يوتيوب👇🏻
www.youtube.com/channel/UCPYFmB7gd975SOEh7jCQrQA

Last updated 1 month ago

🇺🇸4 american universities Full tuition scholarship
🇰🇷Stony Brook University full-scholarship
🇦🇺Full tuition scholarship

Computer Science💻
Abrorbek‼️

1. 🇺🇿
2.🇺🇸
3.🇬🇧
4.🇨🇦
5.🇦🇺
6.🇰🇷

Reklama bo’yicha👉 @reklamanobleman

@kaccocii

Last updated 1 month, 3 weeks ago