شرح السنة للبربهاري بە کوردی

Description
بۆ هەر ڕەخنەو پێشنیارێک:
@sharh_sunnah_brbhary_bot
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

1 year, 8 months ago

? ١٦١ - قَالَ طُعْمَةُ بنُ عَمْرٍو، وَسُفْيَانُ بْنُ عُيَيْنَةَ رَحِمَهُمَا اللَّە: «مَن وَقَفَ عِنْدَ عُثْمَانَ وَعَلِيٌّ، فَهُوَ شِيعِيٌّ، لا يُعَدَّلُ، وَلا يُكَلَّمُ، وَلَا يُجَالَسُ، وَمَن قَدَّمَ عَلِيًّا عَلَى عُثْمَانَ فَهُوَ رَافِضِيٌّ، قَدْ رَفَضَ آثَارَ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّە ﷺ وَرَضِيَ اللَّەُ عَنْهُمْ، وَمَن قَدَّمَ الأَرْبَعَةَ عَلَى جَمِيعِهِمْ، وَتَرَحْم عَلَى البَاقِينَ وَكَفَّ عَنْ زَلَلِهِمْ، فَهُوَ عَلَى طَرِيقِ الاسْتِقَامَةِ وَالهُدَى فِي هَذَا البَابِ».

? ١٦١ - طمعة ـی کوڕی عمرو و سفیان ـی کوڕی عیینة رحمهما اللّە دەفەرموون: هەر کەسێك لە ئاستی عثمان و علي دا وەستا ئەوە شیعەیە، و کەسێکی عەدالەت نییە وە قسەی لەگەڵ ناکرێت وە دانیشتنیش ناکرێت لەگەڵی، هەر کەسێک علي پێش عثمان خست ئەوا رافضةیه چونکە ئا‌ثاری هاوەڵان و رسول اللَّە ﷺ ـی ڕەتکردۆتەوە رضي الله عنهم، وە هەر کەسێک ئەو چوارانەی پێش خست بەسەر هەموویاندا [واتە ابو بکر پاشان عمر پاشان عثمان پێش علي و هەموو هاوەڵان خست] وە ڕەحمەتی ئەنارد بۆ ئەوانی تر، وە وازی لە باسکردنی هەڵەکانیان هێنا، ئەوا لەسەر ڕێگای سەقامگیری و هیدایەتە لەم باسەدا.

کتاب :? شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ

1 year, 8 months ago

? ١٦٠ - وَبِدْعَةٌ ظَهَرَتْ هِيَ كُفْرٌ بِاللَّەِ العَظِيمِ، وَمَن قَالَ بِهَا فَهُوَ كَافِرٌ بِاللَّە لَا شَكٍّ فِيهِ، مَن يُؤْمِنُ بِالرَّجْعَةِ، وَيَقُولُ: عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ رَضِيَ اللَّەُ عَنْهُ حَيٌّ، وَسَيَرْجِعُ قَبْلَ يَوْمِ القِيَامَةِ، وَمُحَمَّدُ بنُ عَلْيَّ، وَجَعْفَرُ بنُ مُحَمَّدٍ، وَمُوسَى بْنُ جَعْفَرٍ، وَتَكَلَّمُو فِيەِ، وَأَنَّهُمْ يَعْلَمُونَ الغَيْبَ، فَاحْذَرْهُمْ فَإِنَّهُمْ كُفَّارٌ بِاللَّە العَظِيمِ، وَمَن قَالَ بِهَذَا القَوْلِ.

? ١٦٠ - وە بیدعەیەك پەیدا بووە ئەویش کوفرە بە اللَّە العظیم، وە هەر کەسێکیش وابڵێت ئەوا کافرە بە اللَّە بەبێ هیچ گومانێك، هەر کەسێک باوەڕی بە گەڕانەوە هەبێت، وە بڵێت علي کوڕی ابي طالب رضی اللَّە عنه زیندووە، وە دەگەڕێتەوە پێش هاتنی قیامەت، وە محمد کوڕی علي و جعفر کوڕی محمد و موسی کوڕی جعفر [پێی وابێت ئەمانە پێش قیامەت ئەگەڕێنەوە] قسەیان کرد دەربارەی، وە پێی وابێت ئەمانە غەیب دەزانن، ئاگاداریانبە ئەمانە کافرن بە اللَّە العظیم، وە هەرکەسێکیش هەمان قسەی ئەوان بکات.

کتاب :? شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ

1 year, 8 months ago

? ١٥٩ - قَالَ عَبْدُ اللَّەِ بنُ المُبَارَكِ رَحَمَ اللَّە: «أَصْلُ اثْنَيْنِ وَسَبْعِينَ هَوَى أَرْبَعَةُ أَهْوَاءٍ، فَمِنْ هَذِهِ الْأَرْبَعَةِ أَهْوَاءٍ تَشَعَبَت الاثْنَانِ وَسَبْعُونَ هَوَى: القَدَرِيَّةُ، وَالمُرْجِنَّةُ، وَالشَّيعَةُ، وَالخَوَارِجُ».
فَمَن قَدَّمَ أَبَا بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ وَعَلِيًّا عَلَى جَمِيعِ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّە ﷺ وَلَمْ يَتَكَلَّمْ فِي البَاقِينَ إِلَّا بِخَيْرٍ وَدَعَا لَهُمْ، فَقَدْ خَرَجَ مِنَ التَّشَيُّعِ أَوَّلِهِ وَآخِرِهِ.
وَمَن قَالَ: الإِيمَانُ قَوْلٌ وَعَمَلٌ، يَزِيدُ وَيَنْقُصُ؛ فَقَدْ خَرَجَ مِنَ الْإِرْجَاءِ كُلّهِ أَوَّلِهِ وَآخِرِهِ.
وَمَن قَالَ: الصَّلَاةُ خَلْفَ كُلِّ بَر وَفَاجِرٍ، وَالجِهَادُ مَعَ كُلِّ خَلِيفَةٍ، وَلَمْ يَرَ الخُرُوجَ عَلَى السُّلْطَانِ بِالسَّيْفِ، وَدَعَا لَهُمْ بِالصَّلاحِ، فَقَدْ خَرَجَ مِن قَوْلِ الخَوَارِجِ أَوَّلِهِ وَآخِرِهِ.
وَمَن قَالَ: المَقَادِيرُ كُلُّهَا مِنَ اللَّەِ عَزَّ وَجَلَّ، خَيْرُهَا وَشَرُّهَا، يُضِلُّ مَن يَشَاءُ، وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ فَقَدْ خَرَجَ مِن قَوْلِ القَدَرِيَّةِ أَوَّلِهِ وَآخِرِهِ، وَهُوَ صَاحِبُ سُنَّةٍ.

? ١٥٩ - عبد اللّە ـی کوڕی المبارك دەفەرمووێت: بنەمای حەفتاو دوو گرووپەکە چوار ئارەزووە [واتە حەفتاو دوو گرووپە گومڕاکە کە پێغەمبەر ﷺ ئاماژەی پێکردووە هەمووی بەهۆی چوار گرووپیانەوەیە] جا لەم چوار ئارەزووە حەفتاو دوو ئارەزووەکەی لێ بۆتەوە القدریة، والمرجئة، والشیعة، والخوارج.
جا هەر کەسێك ابو بکر و عمر و عثمان و علي رضی اللَّە عنهم پێش خست بەسەر هەموو هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ وە باسی هاوەڵانی تری نەکرد ئیللا بە باشە نەبێت، وە دوعای بۆ کردن ئەوا لە التشیع (رافضة) بوون دەرچووە لە سەرەتا و کۆتاییەکەی.
وە هەر کەسێک بڵێت: ئیمان وتە و کردەوەیە زیاد دەکات و کەم دەکات، ئەوا لە هەموو ئیرجاء دەرچووە لە سەرەتا و کۆتاییەکەی.
وە هەر کەسێک بڵێت: نوێژ کردن لە پشت هەموو چاك و خراپێکەوە پێ درووستە وە جیهادیش لەگەڵ هەموو خەلیفەیەک [واتە جیهاد کردن بەڕەوا بزانێت لەگەڵ هەموو خەلیفەیەکی موسڵمان نەك کافر و موشریك]
وە دەرچوون نەبینێت لە دژی سوڵتان بە شمشێر و دوعای چاکسازیان بۆ بکات ئەوا لە قسەی خەوارج چۆتە دەرەوە لە سەرەتا و کۆتاییەکەی.
وە هەر کەسێک بڵێت: تقدیرەکان هەمووی لە اللَّە وەیە عز وجل، بە چاك و خراپی، هەر کەسێک اللَّە ویستی لێبێت گومڕای دەکات ویستی لە کێش بێت هیدایەتی ئەدات، ئەوا لە قسەی قەدەرییەکان چۆتە دەرەوە لە سەرەتا و کۆتاییەکەی، وە ئەو کەسە خاوەن سوننەتە.

کتاب :? شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ

1 year, 8 months ago

? ١٥٨.- وَلَا يَحِلُّ لِرَجُلٍ مُسْلِمٍ أَن يَقُولَ: فَلانٌ صَاحِبُ سُنَّةٍ، حَتَّى يَعْلَمَ مِنْهُ أَنَّهُ قَدِ اجْتَمَعَتْ فِيهِ خِصَالُ السُّنَّةِ، لَا يُقَالُ لَهُ صَاحِبُ سُنَّةٍ حَتَّى تَجْتَمِعَ فِيهِ السُّنَّةُ كُلُّهَا.

? ١٥٨ - وە حەڵاڵ نییە بۆ کەسی موسڵمان بڵێت: فڵان کەس خاوەن سوننەتە، تاکو نەزانێ هەموو تایبەتمەندیەکانی سوننەتی تێدا کۆبۆتەوە، پێی ناوترێت خاوەن سوننەت هەتا هەموو سوننەتی تێدا کۆنەبێتەوە.

کتاب :? شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ

1 year, 8 months ago

وە ابن عمر رضي اللَّە عنە ڕقی لە موناقەشە کردن بووە، وە مالك کوڕی أنس، و ئەوانەی سەرو خۆی و خوار خۆی هەتا ئەمڕۆ، وە قسەی اللَّە گەورەترە لە قسەی خەڵك، اللَّە تبارک وتعالی دەفەرمووێت: ﴿مَا يُجَادِلُ فِي ءَايَاتِ اللَّەِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُوا﴾ [غافر ٤].
وە پیاوێک پرسیاری لە عمر کوڕی الخطاب کرد رضي اللَّە عنە وتی: وَالنَّشِطَتِ نَشْطًا چییە؟
ئیمامی عمر فەرمووی: ئەگەر سەرت تاشراو بوایە لە گەردنتم دەدا [خەواریجەکان سەریان دەتاشی].
وە پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: ئیماندار موناقەشە ناکات، وە شەفاعەت ناکەم لە ڕۆژی قیامەت بۆ کەسی موناقەشەکار، بۆیە واز لە موناقەشە کردن بێنن لەبەر کەمی خێرەکەی.

1 year, 8 months ago

١٥٧ - وَإِذَا سَمِعْتَ الرَّجُلَ يَقُولُ: إِنَّا نَحْنُ نُعَظِّمُ اللَّە إِذَا سَمِعَ آثَارَ رَسُولِ اللَّەِ ﷺ، فَاعْلَمْ أَنَّهُ جَهْمِيٌّ، يُرِيدُ أَنْ يَرُدَّ أَثَرَ رَسُولِ اللَّەِ ﷺ، وَيَدْفَعَهُ بِهَذِهِ الكَلِمَةِ، وَهُوَ يَزْعُمُ أَنَّهُ يُعَظِّمُ اللَّە وَيُنَزِّهُهُ إِذَا سَمِعَ حَدِيثَ الرُّؤْيَةِ، وَحَدِيثَ النُّزُولِ، وَغَيْرَهُ، أَفَلَيْسِ قَدْ رَدَّ أَثَرَ رَسُولِ اللَّە ﷺ!، إِذَا قَالَ: إِنَّا نَحْنُ نُعَظْمُ اللَّە أَن يَنْزِلَ مِن مَوْضِعِ إِلَى مَوْضِعٍ؛ فَقَدْ زَعَمَ أَنَّهُ أَعْلَمُ بِاللَّەِ مِن غَيْرِهِ، فَاحْذَرْ هَؤُلَاءِ، فَإِنَّ جُمْهُورَ النَّاسِ مِنَ السُّوقَةِ وَغَيْرِهِمْ عَلَى هَذَا الحَالِ، وَحَذَّرِ النَّاسَ مِنْهُمْ.
وَإِذَا سَأَلَكَ أَحَدٌ عَنْ مَسْأَلَةٍ فِي هَذَا الکتَابِ وَهُوَ مُسْتَرْشِدٌ فَكَلَّمْهُ وَأَرْشِدْهُ، وَإِذَا جَاءَكَ يُنَاظِرُكَ؛ فَاحْذَرْهُ، فَإِنَّ فِي المُنَاظَرَةِ المِرَاءَ وَالجِدَالَ وَالمُغَالَبَةَ وَالخُصُومَةَ وَالغَضَبَ، وَقَدْ نُهِيتَ عَنْ جَمِيعِ هَذَا جِدًّا، یُخرِجَانِ جَمِيعَاً مَن طَرِيقِ الحَقِّ، وَلَمْ يَبْلُغْنَا عَن أَحَدٍ مِن فُقَهَائِنَا وَعُلَمَائِنَا أَنَّهُ نَاظَرَ أَوْ جَادَلَ أَوْ خَاصَم.

قَالَ الحَسَنُ البَصْرِيُّ رَحِمَهُ اللَّەُ تَعَالَى: «الحَكِيمُ لَا يُمَارِي وَلا يُدَارِي، حِكْمَتُهُ يَنْشُرُهَا؛ إِنْ قُبِلَتْ حَمِدَ اللَّە، وَإِنْ رُدَّتْ حَمِدَ اللَّە». وَجَاءَ رَجُلٌ إِلَى الحَسَنِ فَقَالَ: أَنَا أُنَاظِرُكَ فِي الدِّينِ، فَقَالَ الحَسَنُ: «أَنَا عَرَفْتُ دِينِي، فَإِنْ ضَلَّ دِينُكَ فَاذْهَبْ فَاطْلُبْهُ».

وَسَمِعَ رَسُولُ اللَّە ﷺ قَوْمًا عَلَى بَابِ حُجْرَتِهِ يَقُولُ أَحَدُهُمْ: أَلَمْ يَقُلِ اللَّە كَذَا؟ وَيَقُولُ الآخَرُ: أَلَمْ يَقُلِ اللَّەُ كَذَا؟، فَخَرَجَ مُغْضَبًا، فَقَالَ: «أَبِهَذَا أَمَرْتُكُمْ؟! أَمْ بِهَذَا بُعِثْتُ إِلَيْكُمْ ؟! أَن تَضْرِبُوا كِتَابَ اللَّە بَعْضَهُ بِبَعْضٍ ؟!» فَنَهَی عَنِ الجدال.
وَكَانَ ابْنُ عُمَرَ اللّە يَكْرَهُ المُنَاظَرَةَ، وَمَالِكُ بْنُ أَنَسٍ، وَمَن فَوْقَهُ، وَمَن دُونَهُ، إِلَى يَوْمِنَا هَذَا، وَقَوْلُ اللّە أَكْبَرُ مِن قَوْلِ الخَلْقِ، قَالَ اللَّەُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى ﴿مَا يُجَادِلُ فِي ءَايَاتِ اللَّەِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُوا﴾ [غافر ٤].
وَسَأَلَ رَجُلٌ عُمَرَ بنَ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّەُ عَنْهُ فَقَالَ: مَا وَالنَّشِطَتِ نَشْطًا [النازعات ٢]. فَقَالَ: «لَوْ كُنْتَ مَحْلُوقًا، لَضَرَبْتُ عُنُقَكَ».
وَقَالَ النَّبِيُّ: «المُؤْمِنُ لَا يُمَارِي، وَلَا أَشْفَعُ لِلْمُمَارِي يَوْمَ القِيَامَةِ، فَدَعُوا المِرَاءَ لِقِلَّةِ خَيْرِهِ».

١٥٧- وە ئەگەر گوێت لێ بوو کاتێ کەسێک گوێی لە فەرموودە دەبێت دەلێت: ئێمە اللَّە بە گەورە ڕادەگرین ئەوە بزانە ئەو کەسە جەهمیە دەیەوێ ئەثەری رسول اللَّە ﷺ ڕەدبکاتەوە بەو وتەیەی.
وە لافی ئەوە لێ دەدات ئەو اللَّە بە گەورە و پیرۆز ڕادەگرێت کاتێ گوێی لە فەرموودەی بینینی اللَّە و دابەزینی اللَّە و جگە لەو فەرموودانەش دەبێت ئایا مەگەر ئەمە ڕەدکردنەوەی ئەثەری رسول اللَّە ﷺ نییە!
کاتێك دەڵێت ئێمە اللَّە بە گەورە ڕادەگرین اللَّە لەوە گەورەرترە لە شوێنیکەوە دابەزێت بۆ شوێنێ تر جا ئەو کەوا دەڵێت ئەوە لافی ئەوەی لێداوە ئەو لە هەموو خەڵکی شارەزاترە بە اللَّە،
بۆیە وریابە لەو کەسانە چونکە زۆربەی خەڵکی لەسەر ئەو بۆچونەن وە خەڵکیان لێ وریابکەوە،
ئەگەر کەسێك لەوان هات لەسەر بابەتێک لەو کتابە قسەی لەگەڵتدا کرد و بەدوای حەقدا دەگەڕا ئەوا قسەی لەگەڵ بکە و ڕێنماییبکە، وە ئەگەر هات بۆ مناقشەکردن لەگەڵت ئەوا وریابه چونکە لە ناو مناقشە مشتومڕ و دەمەدەم کردن و خۆهەڵکێشان و دژایەتی و توڕەیی هەیه، زۆر نەهی لێکراوە لە هەموو ئەوانە، وە هەموو ئەوانە مرۆڤ لەسەر ڕێگای حەق لادەدات، وە پێمان نەگەیشتووە لە هیچ یەکێك لە فوقەهایان و زانایانمان مناقشە و گفتوگۆ و مشتومڕی کردبێت
الحسن البصري دەفەرمووێت: کەسی دانا مشتومڕ ناکات وە موناقەشە ناکات بەڵکو ئەوەی پێیەتی بڵاوی دەکاتەوە ئەگەر قبوڵکرا سوپاسی اللَّە ئەکات وە ئەگەریش ڕەدکرایەوە هەر سوپاسی اللَّە ئەکات.
وە پیاوێک هات بۆ لای الحسن وتی دەمەوێت گفتوگۆت لەگەڵ بکەم لە دیندا الحسن پێی فەرموو: من دینی خۆم ناسیووە تۆش ئەگەر دینەکەت لێ ون بووە بڕۆ بەدوایدا بگەڕێ.
وە رسول اللَّە ﷺ گوێی لە کەسانێك بوو لەلای دەرگای ماڵەکەی دەیانوت: ئایا اللَّە وای نەوتووە؟ وە یەکێکی تریان دەیوت مەگەر اللَّە وای نەوتووە؟
جا رسول اللَّە ﷺ بە توڕەییەوە دەرچوو بۆ لایان و پێیانی فەرموو: ئایا من بەمە فەرمانم پێتانکردووە؟ ئایا من بۆ ئەوە نێردراوم؟ تاکو کتابی اللَّە هەندێکی بدەن بەگژ هەندێکی تریدا ؟!. بۆیە نەهی لێکردن لە گفتوگۆ کردن.

1 year, 8 months ago

دووەم - کەسێکی تر ئامادەی مەجلیسێک ئەبێت کە تۆش لەوێدا ئامادەی، ئەمینی لە نەفسی خۆت، لە مەجلیسەکەدا سەرخەر و یارمەتیدەرت زۆرن، جا کەسەکە قسەیەک ئەکات کە فیتنە و بەڵای تێدایە بۆ سەر دڵی گوێگرەکانی بۆ ئەوەی گومان بخاتە دڵیانەوە، چونکە ئەو خۆی زەیغ لە دڵیدا هەیە شوێنی بەڵگەی متشابه ئەکەوێت بە مەبەستی فیتنە و بیدعە، وە برایانت و ئەهلی مەزهەبەکەت لەگەڵت ئامادەن لە مەجلیسەکەدا گوێ بیستی وتەکەی ئەبن، بەڵام ئەوان هیچ بەڵگەیەکیان لەلا نییە دەربارەی وتەکەی، وە زانستیان نییە بە وتە خراپەکەی ئەو، جا گەر بێدەنگ بیت لێی ئەوا ئەمین نابیت لە فیتنەکەی کە دڵی گوێگرەکان تێک بدات و گومان بخاتە دڵی ئەوانەی بەرچاو ڕۆشنن.
ئەم جۆرە کەسە وەڵامی بیدعەکە و وتە پیسەکەی ئەدەیتەوە، وە ئەو عیلم و حیکمەتەی کە اللّە فێری کردووی بڵاوی ئەکەیتەوە، وە مەبەستت لە قسە کردن مشتومڕ کردن و مونازەرە کردن نەبێت لەگەڵی، مەبەستت لە قسە کردنت دەرباز کردنی براکانت بێت لە تۆڕی ئەو، چونکە مولحیدە پیسەکان تۆڕی شەیتان هەڵئەدەن بۆ ئەوەی ئیماندارانی پێ ڕاو بکەن، وە با ڕووی قسەکانت و بڵاو کردنەوەی عیلم و حیکمەتت و ڕوو خۆشیت و زمان پاراویت لە برایانت و ئەو کەسانە بێت کە لەگەڵتن، ڕووت لەو نەبێت، تاکو وابکەی ڕووی ئەو خەڵکانە لەو داببڕیت، ببە ڕێگر لە بەردەم گوێگرتنی ئەوان لە قسەکانی ئەو، بەڵکو گەر توانیت قسەکانی ببڕیت بە جۆرێک لە عیلم بۆ ئەوەی ڕووی خەڵکی لەسەر ئەو لابەریت ئەوا وابکە.
ابن بطة لە مثنى کوڕی جامع ڕیوایەت ئەکات کە دەفەرمووێت: بیستم پرسیار لە بشر کوڕی الحارث کرا دەربارەی کەسێک لەگەڵ ئەهلی ئەهوا لە شوێنی جەنازە ئەبێت یان لە گۆڕستان ئەبێت، جا ئەهلی ئەهوا قسە ئەکەن، ئایا وای ئەبینیت کە وەڵامیان بدەینەوە؟
بشر کوڕی الحارث فەرمووی: گەر کەسانێکت لەگەڵە کە عیلمیان نییە، ئەوا وەڵامی بدەنەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی عیلمیان نییە وانەزانن کە قسەی ئەوان حەقە، وە ئەگەر تەنها خۆتان و ئەوانن (واتا کەسانی بێ عیلمتان لەگەڵ نییە) قسەیان لەگەڵ مەکەن و وەڵامیان مەدەنەوە.
ابن بطة دەفەرمووێت: ئەم دوو جۆرە کەسە باسی حاڵیانم بۆ کردیت، وە بۆم کورت کردیتەوە کە چۆن قسەیان لەگەڵ ئەکەیت.

سێیەمیان - کەسێکی شومە، دڵی گومڕا بووە، وە پێی لەسەر ڕێگای ڕاست هەڵخلیسکاوە، بەرچاو ڕۆشنی کز و لاواز بووە و سەرخستنی بۆ بیدعە بەهێز بووە، تێکۆشانی بۆ ئەوەیە گومانت بۆ دروست بکات لە یەقین و دینی دروستت لێ تێک بدات.
هەموو ئەو ڕیوایەتانەی هێنامان لەم بابەدا لە پێناوی ئەم جۆرە کەسە و بەهۆی ئەم جۆرە کەسەیە، هیچ شتێک لە دژایەتیکردنی ئەم کەسە وەک ئەوە نییە کە وەڵامی نەدەیتەوە و پشت هەڵبکەیت لە قسە کردن لەگەڵی، چونکە ئامانجی ئەو لە مونازەرە کردنی تۆ ئەوەیە توشی فیتنەت بکات و بە هیلاک بچیت، یان لێت بێ هیوا بووە داخی دڵی بەوە دەردەکات کە شتانێک بڵێت لە دیندا کە تۆ حەز بە بیستنی ناکەیت، جا سوکی بکە بە قسە نەکردن لەگەڵی و زەلیلی بکە بە خۆدابڕاندن لێی.
ئایا وتەی الحسن ـم پێ ڕانەگەیاندنی کاتێک کە کەسێک پێی دەڵێت: باوکی سعید وەرە با مشتومڕت لەگەڵ بکەم لە دیندا،
الحسن فەرمووی: من بەرچاو رۆشنم بە دینەکەم، گەر تۆش دینەکەت وون کردووە ئەوا بڕۆ بیدۆزەوە.
وە وتەی مالك ـم پێ ڕاگەیاندی کاتێک هەندێک لە ئەهلی ئەهوا چوونە لای مالك پێی وت: من لەسەر بەڵگە و بەرچاو ڕوونیم، بەڵام تۆ گومانت هەیە، بڕۆ بۆ لای کەسێک وەک خۆت گومانی هەبێت مشتومڕی لەگەڵ بکە.
ابن بطة دەفەرمووێت: ئایا لە وەڵامدانەوەی کەسی مخالف لە هەموو بەڵگەکان هیچ بەڵگەیەک دێت کە خەفەتی پێبدات فرمێسک لە چاوی بهێنێت و داخ بکاتە دڵیەوە وەک ئەم وەڵامە؟!
ابن بطة لە أيوب السختياني ڕیوایەت ئەکات کە کەسێکی مبتدع پێی دەڵێت: یەک قسەت لەگەڵ ئەکەم، أيوب بە ئاماژە پێی فەرموو: نیو قسەشم لەگەڵ ناکەیت.
وە لە الأعمش ڕیوایەت ئەکات کە دەفەرمووێت: بێدەنگ بوون وەڵامە.

وە لە شبیب بن شيبة ڕیوایەت ئەکات کە دەفەرمووێت: هەر کەسێک ئارام بگرێت لەسەر وتەیەک کە ئەیبیستێ ئەوا وتەکە ئەپچڕێنیت، وە هەر کەسێک وەڵامی وتەکە بداتەوە ئەوا وتەکە زیاد ئەکات. (واتا بەبێ دەنگ بوون ووتەکە کپ ئەکەیتەوە و لەناوی ئەبەیت، بە وەڵامدانەوە برەو بە ووتەکە ئەدەیت و بڵاوی ئەکەیتەوە)

ابن بطة دەفەرمووێت: جا تۆ گەر لەو کەسانەی کە ئیستیقامە و ڕێگای سەلامەتیت ئەوێ، ئەوا ئەمە ڕێگای زانایان و ڕێبازی عاقڵانە، وە ئەوەی بە تۆ گەیشتووە لە عیلم و کرداری ئەوان بۆ تۆ بەسە و هیدایەتی تێدایە.

(الإبانة الكبری في باب ذم المراء والخصومات في الدين والتحذير من أهل الجدال والكلام اثر ٧٠٥ الی ٧١٦)

1 year, 8 months ago

? ١٥٦ - وَلَا تَطْلُبْ مِن عِنْدِكَ حِيلَةٌ تَرُدُّ بِهَا عَلَى أَهْلِ البِدَعِ، فَإِنَّكَ أُمِرْتَ بِالسُّكُوتِ عَنْهُمْ، وَلَا تُمَكِّنْهُمْ مِن نَفْسِكَ، أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ مُحَمَّدَ بْنَ سِيرِينَ رَحَمَە اللَّە: مَعَ فَضْلِهِ لَمْ يُجِبْ رَجُلًا مِن أَهْلِ البِدَعِ فِي مَسْأَلَةٍ وَاحِدَةٍ، وَلَا سَمِعَ مِنْهُ آيَةً مِن كِتَابِ اللَّەِ عز وجل، فَقِيلَ لَهُ، فَقَالَ: «أَخَافُ أَنْ يُحَرِّفَهَا فَيَقَعُ فِي قَلْبِي شَيْءٌ».

? ١٥٦ - وە ڕێگەیەک مەدۆزەوە بۆ وەڵام دانەوەی ئەهلی بیدەعە، چونکە فەرمانت پێکراوە بێ دەنگ بیت لەسەریان، وە زاڵیان مەکە بەسەر خۆتدا، ئایا نەتزانیوە محمد کوڕی سیرین رحمە اللە سەرەڕای ئەو فەزڵەی هەیەتی وەڵامی هیچ پیاوێک لە ئەهلی بیدعەکانی نەدایەوە لەیەک بابەتدا، وە گوێبیستی ئایەتێکی اللە عز وجل ـش نەبووە لەوانەوە، جا پێی وترا [وتیان: بۆچی ئامادە نەبووی گوێی بۆ بگریت].
ابن سیرین فەرمووی: دەترسم مانای ڕاستیەکەی لا بدات و شتێك لە دڵم دروست بکات.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ابن بطة دەفەرمووێت: گەر کەسێک بڵێت: ئاگادارت کردینەوە لە مشتومڕ و دەمەقاڵی و جدال و مونازەڕە کردن، وە زانیمان ئەوەی باست کرد حەقە و ڕێبازی زانایان و ڕێگای هاوەڵان و عاقڵانە لە ئیمانداران و زانایە بەرچاو ڕۆشنەکان، گەر کەسێک هاتە لام پرسیاری لێکردم دەربارەی شتێک لەم بیدعانەی کە دەرکەوتوون، وە ئەو مەزهەبە ناشرینانەی کە بڵاو بوونەتەوە، وە قسەم لەگەڵ ئەکات بە شتانێک چاوەڕێ ئەکات وەڵامی دەستکەوێ لێم، وە من لەو کەسانەی کە اللّە زانستی ئەم شتانەی پێ بەخشیوم، وە بەرچاو ڕۆشنی باشم هەیە بۆ ئاشکرا کردن و ڕوون کردنەوەی ئەم شتانە، ئایا وازی لێ بهێنم چۆنی ئەوێت قسە بکات وەڵامی نەدەمەوە، خۆیی و هەوا و بیدعەکەی واز لێ بهێنم، وەڵامی وتە ناشرینەکەی نەدەمەوە؟
ابن بطة دەفەرمووێت: من بەو کەسە ئەڵێم: بزانە براکەم اللّە رەحمت پێ بکات، ئەو کەسەی کە لەم جۆرەیە توشی ئەبیت لەوە دەرناچێت کە کەسێک بێت لەم سێ کەسە:
یەکەم - یان کەسێکە ئەزانی ڕێبازێکی چاک و مەزهەبێکی جوانی هەیە، وە حەزی لە سەلامەتیە لە بیدعە، وە مەبەستی ڕێگای ئیستیقامەیە، بەڵام گوێی لە وتەی ئەو کەسانە گرتووە کە شەیتانەکان لە دڵیاندا نیشتەجێ بوونە، جا بە جۆرەها کوفر لەسەر زمانی ئەوان دێتە گۆ، وە ئەم کەسە نازانێت چۆن دەرچێت لەو شتەی کە توشی بووە، جا پرسیار کردنی پرسیاری کەسێکە کە بەدوای ڕێنموونی دەگەڕێ دەیەوێ دەرباز بێت لەوەی کە توشی بووە، تینووە بۆ زانستەکەت، پێویستی ئەو بە تۆ وەک پێویستی کەسێکی زۆر تینووە بۆ ئاوی سازگار، وە تۆ هەستت بەوە کردووە کە ئەم کەسە گوێڕایەڵیت ئەکات و ئەمینی لەوەی کە موخالەفەت ناکات، جا ئەم جۆرە کەسە فەرزە لەسەرت کە ڕێنموونی بکەیت و شوبهە لەسەر دڵی لابەریت، وە لابردنی ئەو گومانەی کە تێکەڵی بووە تاکو دەربازی دەکەیت لە تۆڕی مولحیدەکان و فێڵ و تەڵەکەی شەیتانەکان، وە ئەو شتەی کە ڕێنموونی پێ ئەکەیت با قوڕئان و سوننەت و ئاثارە سەحیحەکانی زانایانی ئوممەت بێت لە هاوەڵان و تابعین، وە هەموو ئەمانەش بە حیکمەت و ئامۆژگاری جوان ئەکرێت.
وە خۆت بپارێزە لە زۆر لە خۆکردن لە شتێک کە نایزانیت و گەڕان بەدوای ڕەئی و ڕۆچوون لە بابەتی وورد، ئەم کارەت بیدعەیە ئەگەرچی مەبەستیشت سوننەت بێت، ویستت بۆ حەق بە غەیری ڕێگای حەق باطله، وە قسە کردنت لەسەر سوننەت بە غەیری سوننەت بیدعەیە، بەدوای شیفا مەگەڕێ بۆ هاوەڵەکەت بە نەخۆش کەوتنی خۆت، بەدوای ئیصلاحی ئەو مەبە بە فەساد کردنی خۆت، ئەو کەسەی فێڵ لەخۆی بکات دڵسۆز نییە بۆ خەڵک، وە کەسێک خێری نەبێت بۆ نەفسی خۆی ئەوا خێری نابێت بۆ غەیری خۆی، هەر کەسێک ویستی بۆ اللّە بێت اللّە تەوفیقی دەدات و دەپێکێت، وە هەر کەسێک تەقوای اللّە بکات یارمەتی ئەدات و سەری ئەخات.
ئینجا ابن بطة لە ابن عون ڕیوایەت ئەکات کە دەفەرمووێت: بیستم ابن سیرین نەهی ئەکرد لە جدال کردن ئیللا مەگەر کەسێک قسەی بۆ بکەیت کە هیوات هەبێت بە گەڕانەوەی.
وە ابن بطة لە محمد کوڕی النضر الحارثي ڕیوایەت ئەکات کە دەفەرمووێت: ووتم بە الأوزاعي ئایا فرمان بکەم بە چاکە؟
فەرمووی: کێ لێتی قبوڵ ئەکات؟
ابن بطة دەفەرمووێت: الأوزاعي ڕاستی کرد رحمه اللّە، بە هەمان شێوە علي کوڕی أبي طالب رضي اللّە عنە فەرموویەتی: ئەو کەسەی کە گوێڕایەڵی ناکرێ بۆی نییە فرمان بکات.
ابن بطة دەفەرمووێت: جا ئەگەر کەسی پرسیار کەر ئەمە وەسفەکانی بوو، وە وەڵامی تۆ بۆی بەو جۆرە بوو کە بۆتم شەرح کرد، ئەوا خۆتی پێوە خەریک بکە و کەمتەرخەمی مەکە، ئەمە ڕێبازی زانایان و ئیمانداران و عاقڵانە، وە مەزهەبی پێشەوایانی ڕابردووە ئەوانەی کە اللّە کردوونی بە ڕێ نیشاندەر لەم دینە، ئەمە کەسێک بوو لە سێ کەسەکە.

1 year, 8 months ago

? ١٥٥ - وَقِفْ عِنْدَ مُتَشَابِهِ القُرْآنِ وَالْحَدِيثِ وَلَا تَقِسْ شَيْئًا.

? ١٥٥ - وە لە موتەشابهی قورئان و حدیث [ئەو ئایەتە و حەدیثەی ماناکەی ڕوون نییە] بوەستە وە هیچ شتێک قیاس مەکە [بە عەقڵی خۆت].

کتاب :? شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ

2 years, 1 month ago

? ١٤٧ - وَاعْلَمْ أَنَّ مَن تَنَاوَلَ أَحَدًا مِن أَصْحَابِ مُحَمَّدٍ ﷺ وَرَضِيَ اللَّە عَنْهُمْ فَاعْلَمْ أَنَّهُ إِنَّمَا أَرَادَ مُحَمَّدًا ﷺ، وَقَدْ آذَاهُ فِي قَبْرِهِ.

? ١٤٧ - وە بزانە هەر کەسێک قسەی وت بە یەکێک لە هاوەڵانی رسول اللَّە ﷺ ئەوە بزانە ئەو کەسە مەبەستی لە محمد ﷺ، وە ئازاری ئەوی داوە لە گۆڕەکەیدا.

کتاب :? شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago