قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 months, 3 weeks ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 5 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 5 months, 3 weeks ago
|•••أهلـ السنة•••?✒️|
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته:
ئەم کەناڵە بە سودانە لای خۆتان زیاد بکەن بارك الله فينا وفيكم..
*****•
» شوێنکەوتەی سوننەت
?: SABR_H13
~•~•~•~•~•~•~•
» حلیة طالب العلم
? : SALAFF_0
~•~•~•~•~•~•~•
» تطمئن القلوب
✍?: KALAMALLAH111
~•~•~•~•~•~•~•~•
» الحنبلیة
✒️: IBNUIHANBALI
~•~•~•~•~•~•~•~•
» طریقنا| ڕێگاکەمان
?: AL_SUNNAH_04
•~•~•~•~•~•~•~•~•
» غراس السلف
?: XIRAS_SALAF
~•~•~•~•~•~•~•~•~•
» ژیانی دونیا کاتیە
⏳: ZHYANY1
~•~•~•~•~•~•~•~•
» الحنابلة
?ALHANABiLA_1
•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
» أم عائیشة الحنبلیة
?: HUD_ATHAR
•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
» وتەی زانایان
?️SALAF_S0:
•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
»التحفة السنیة
✍?TUHFATUSANIA:
•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
» أقال أهل العلم
?ATHARI_SAL AF1
•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
» ژیانەوەی مەنهەجی سەلەف
?MANHAJI_SALAF1
•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
» تمسك بالسنة
?: AL_SUNNAH_99
•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•
» هێندە زانست بەسە وا لە مرۆڤ بکات لە الله تعالى بترسێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ•••
تێبینی: پۆست دوای لیست ناکرێ.
کات: تا 10 ـی بەیانی دەمێنێتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ•••
?٢٧ - والناس مؤمنون في أحکامهم وموارثهم، ولا یدري ماهم عند ﷲ فمن قال إنە مؤمن حقا فهو مبتدع، ومن قال إنە مؤمن عند ﷲ فهو من الکاذبین، ومن قال أني مؤمن باللە فهو مصیب.
وە خەڵڪی ئیماندارن لەڕووی حوڪمدان و میراتگرییەوە، وە نازانین ئەو ڪەسانە لای ﷲ چۆنن هەرڪەس بڵێت من بەحەق ئیماندارم ئەوە بیدعەچییە، وە هەرڪەس بڵێت من ئیماندارم لای ﷲ ئەوە لە درۆزنەڪانە وە ئەوەی بڵێت من ئیماندارم بە ﷲ ئەوە پێڪاوییەتی.
ـــــــــــــ
?ئەهلی سوننە و جەماعە دەڵێن: ئێمە ئیماندارین ان شاءاللە یان ئومێدم وایە ئیمانداربم واتە استثناء (جیاکاری) ئەکەن لەکاتی وتی من ئیماندارم نەک وەک مورجیئەکان بە مطلق (ڕەهایی) ـی بڵێین ئێمە ئیماندارین و ئیمانمان وەک جبرەئیلە.
?ئیمام حرب الکرمانی رەحمەتی الله دەفەرمووێت : لەبیروباوەرەکەی کە إجماعی زانایانی نقل کردووە : استثناء دەکرێ لەئیمان بەبێ ئەوەی شك و گومانت هەبێت لەئیمانەکەت ئەمەش سوننەتێکی تێپەریوە لەلایەن زانایانمان .
ئەگەر پیاوێك پرسیاری کرد : ئایا تۆ ئیمانداری ؟
ئەوە دەڵێی : من ئیماندارم إن شاء الله
یان دەڵێی : ئومێد دەکەم ئیماندار بم
یان دەڵێی : ئیمانم بە الله و مەلائیکەتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانیتی .
?٢٤٨ - چونکە سفیان الثوري و ابن المبارك دەیان وت : خەڵکی لای ئێمە ئیماندارن لە میرات و ئەحکامەکاندا، وە ئێمە نازانین ئەوان لای اللە عز و جل چۆنن، و لەسەر چ دینێكیش دەمرن .
?[الإبانە الصغری]
?چونکە جیاکاری واقعێکە لەسەر ئەوەی لە داھاتوودا دێت؛ لەبەر ئەوەی وتەی بەندە کە دەڵێ : من ئیماندارم ان شاء اللە، واتە : ئەگەر اللە ئیمانەکەمی وەرگرت، وە لەسەری مراندمی، وەکو کەسێكە کە نوێژێكی کردووە، پاشان وتویەتی : نوێژم کرد، و قبوڵ بوونی نوێژەکەم لای اللە ـیە .
?الفضیل بن عیاض دەیووت : ئەی گەمژە چەندە نەزانیت، ئایا ڕازی نیت بەوەی بڵێی من ئیماندارم تاوەڪو نەشڵێیت من ئیمانداری ڪامڵ ئیمانم.؟ نا سوێند بە️ اللّٰه بەندە ئیمانی ڪامڵ نابێت تاوەڪو ئەو فەرزانە بەجێ دەهێنێت ڪە اللّٰه تعالی فەرزی ڪردووە لەسەری، وە ڕازی دەبێت بەو بەشەی اللّٰه تعالی پێیداوە، پاشان هێشتانیش دەترسێت لەگەڵ ئەوەدا لێی قبول نەڪرێت.
?[حلیة الأولیاء]
?٢٦ - ودفع الصدقات من السوائم إلی أولي الأمر، من أئمة المسلمین .
وە پێدانی خەیر و ئەو ئاژەڵانەی ڪەوا زەڪاتیان تێدایە بۆ ڪاربەدەستان ـی موسوڵمانان.
ــــــــــــ
?{دەروازەیەك بردنی زەکات بۆ کاربەدەستان}
?✧ محمد وتی: وە لە وتەی ئەهلی سوننە ئەوەیە کە بردنی زەکات بۆ لای کاربەدەستان دروستە، اللە ئەمەی داناوە لە فەرمایشتی: ﴿أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلۡأَمَـٰنَـٰتِ إِلَىٰۤ أَهۡلِهَا﴾ [النساء: ٥٨].
?✧ وە لە فەرمایشتی بۆ پێغەمبەرەکەی ﷺ: ﴿خُذۡ مِنۡ أَمۡوَ ٰلِهِمۡ صَدَقَةࣰ تُطَهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّیهِم بِهَا﴾ [التوبة: ١٠٣].
?٢٢٢- جابر رضي اللە عنە فەرمووی: عەرەبەکان هاتن بۆ لای رسول اللە ﷺ، وتیان: یا رسول اللە، صەدەقە وەرگرەکان ستەممان لێ دەکەن، فەرمووی: (صەدەقە وەرگرەکانتان ڕازی بکەن، ئەگەر ستەمیشیان کرد)، جابر فەرمووی: جا ڕێگریم لە صەدەقە وەرگرێك نەکردووە لەو کاتەوەی کە گوێم لە رسول اللە ﷺ بوو وای دەفەرموو.
?٢٢٣- لە سھیل بن أبي صالح، لە باوکیەوە؛ کە پرسیار لە عبداللە بن عمر و سعد بن أبي وقاص و أبا سعید الخدري دەکات دەربارەی زەکات: جێبەجێی دەکا لەسەر ئەوەی اللە فەرمانی پێ کردووە یان دەیبا بۆ لای کاربەدەستان؟ فەرموویان: بەڵکو دەیبا بۆ لای کاربەدەستان.
?٢٢٤- محمد بن سیرین وتی: زەکات لە خراپەکار و جگە لەویش دەبرا بۆ لای رسول اللە ﷺ و ئەو کەسەی کە ئەو کاری پێ سپاردووە، وە بۆ لای أبي بکر و ئەو کەسەی کە ئەو کاری پێ سپاردووە، وە بۆ لای عمر و ئەو کەسەی کە ئەو کاری پێ سپاردووە، وە بۆ لای عثمان و ئەو کەسەی کە ئەو کاری پێ سپاردووە، بەڵام کە معاویة و دوای ئەویش ھاتن، خەڵکی جیاوازییان تێکەوت، هەبوو دەیبرد بۆ لای، وە هەبوو دەیبەخشی.
?٢٢٥- مالك وتی: ئەگەر پێشەوا دادگەر بوو، بۆ خەڵکی نیە کە زەکاتەکانیان جیا بکەن، وە واجبە لەسەریان بیبەن بۆ لای ئیمام.
?✧ عبدالملك وتی: جا کە کاربەدەستان دادگەر بوون لە زەکاتەکان، مالك و هاوەڵانی و جگە لەوانیش لە ئەهلی عیلم فەرمانیان دەکرد بەوەی ئەو حەقەیان پێ بدرێ، وە بۆ سەلامەتی بدرێ بەوان، وە ئەگەر ترسی سزایان لێیان هەبوو با بیبەن بۆ لایان، وە ئەو تاوانەی دەیکەن پێیەوە لەسەر ئەوانە، و پاداشتەکەشی بۆ ئەو کەسەیە کە لێی وەردەگرن.
?[اصول السنە لابن ابی زمنین]
?٢٥ - وأن الجهاد ماض منذ بعث ﷲ نبیە إلی قیام الساعة مع أولي الأمر من أئمة المسلمین لا یبطلە شيء، والحج کذلك .
وە جیهاد ڪردن بەردەوامە لەو ڪاتەوەی ڪەوا ﷲ تعالی پێغەمبەری(️ﷺ) نارد تاوەڪو بەرپا بوونی قیامەت لەگەڵ وەلی ئەمری موسوڵمان وە هیچ شتێڪ هەڵیناوەشێنێتەوە، وە حەج ـیش بەهەمان شێوە.
ـــــــــــــــ
?ابن_المبارك_ئەڵـێت:
گەشتم بەخەڵڪانێك لە مەڪڪەو مەدینە و ڪوفه و بەصرەو میصرو خوڕاسان ڪەلەسەر سوننەت ڪۆبووبوونەوە:
(١٠)جیهاد بەردەوامە لەوڪاتەوەی اللە رسول اللەی ﷺ نارد تائەوڪاتەی ڪۆتا ڪۆمەڵ لەگەڵ دەججال جیهاد ئەڪەن ستەمی هیچ ستەمڪارێك زیانیان پێناگەیەنێت.
?[اعتقاد ابن المبارك]
?٢٢٦- رسول اللە ﷺ فەرموویەتی: (جیهاد بەردەوامە لەو کاتەوەی الله منی ناردووە تا کۆتا ئوممەتم دەجەنگن لەگەڵ دەجال، ستەمی هیچ ستەمکارێك و دادەگەری هیچ دادگەرێك بەتاڵی ناکاتەوە).
?[أصول السنە ابن ابی زمنین]
?جیهاد و تێکۆشان دەکرێ لەگەڵ ئەمیری باوەڕداران تا ڕۆژیی دوایی چاکەکار بێ یان خراپەکار واز لە جیهاد ناهێنرێ لەگەڵیدا ، بەڵکو دەبێ گوێڕایەڵ بین و بەشی دەستکەوتەکان و جێبەجێکردنی بۆ دەسەڵاتدارانە ، دواتر پێی هەڵستن تا ڕۆژی دوایی و بۆکەس نیە تانەیان لێبدا و ناکۆکیان لەگەڵ بکات.
بردنی زەکاتەکان بۆلایان ڕێپێدراوە و ئەوەی پێیان بدا پابەندە و گوێڕایەڵە ئینجا چاکەکار بێ یانە خراپەکار ، هەروەها نوێژی هەینی لەدواوە دەکرێ و ، لە دوای ئەو کەسەش کەپێشەوا بەوالی داناوە ، تەواوی دووڕکاتەکە هەریەک دووبارەی بکاتەوە ئەوا موبتەدیعە و وازی لە ئاثار و بەڵگە هێناوە و پێچەوانەی سوننەتە ، هیچ فەزڵێکی جومعەی بۆنابێ گەر نوێژی لێ نەبینرێ لەدوای پێشەوایان ، جاباش بێت یان خراپ ، بەڵکو سوننەت وایە نوێژیان لەگەڵدا بکەیت بەوپەڕی دینداری بێت وابێ تەواوە و هیچ شتێک لە دڵت نەبێ.
?[أصول السنە امام احمد]
?إبن أبي زمنین لە أصول السنة دەڵێ :
حەج و جیهاد لەگەڵ پێشەوای باوەڕداران دەکرێ تاڕۆژی قیامەت ، ئینجا باش بێ یان خراپ.
ئەم کەناڵانە زیاد بکەن ان شاءاللە وتعالی سودی دەبێت بارك اللە فینا وفیکم⬇️:
» هەڵمەت عبدالله
https://t.me/Al_Furqan17
» کاروان کەمال
https://t.me/karwankamall1
»سەلەفی ئوممەت
https://t.me/salafyummat
» الاستقامة في السنة
https://t.me/sunat997
» الحنبلیة
https://t.me/ibnulhanbali
» شەریعەت
https://t.me/al_shareaa
» بیروباوەڕ
https://t.me/Al_Aqida
» طریق النجاة
https://t.me/sunna_h7
» العلم
https://t.me/Al_Elm_Athar
» حلیة طالب العلم
https://t.me/salaff_0
» آثار السلف
https://t.me/sunat_sunat
» والسابقون الاولون
https://t.me/alsunn4h
» اقوال من تراث سلفنا الصالح
https://t.me/sunat111
» ابو معاذ الحنبلي
https://t.me/marwantofiq1
» همام الاثري
https://t.me/Hamam_alathari
» علیکم بالسنة
https://t.me/Alaikumbisuuna
» فێرگەی سەلەفی ئوممەت
https://t.me/FergaySU10
» آیات الرحمن
https://t.me/MercifulAyat
» ڕێگای سوننەت
https://t.me/regay_sunat
» ئاثاری سەلەف
https://t.me/atharisalaf
» دەریایی سەلەف
https://t.me/dareaeSalaf
» مسلم الاثري
https://t.me/athare_al_salaf
» طریق نساء السلف
https://t.me/nissausalaf99
» کتاب السلف
https://t.me/KitabSalaff
» آثار
https://t.me/Lm5A0JXjQYtlZDEy
» اهل العلم
https://t.me/hanabila07
» فقر الی الرحمن
https://t.me/mejd_henbeli
» مەشخەڵی ڕێگا
https://t.me/Mashxaly_Rega
» آدم الحنبلي
https://t.me/adam_alhanbaly
» ئاسەواری سوننەت
https://t.me/sunnat40
» تمسك بالسنة
https://t.me/al_sunnah_99
?٢٤ - ونتبع السنة والجماعة، ونجتنب الشذوذ والخلاف والفرقة .
وە شوێن سوننەت و ڪۆمەڵی موسوڵمانان دەڪەوین، وە دوور دەڪەوینەوە لە ڕاجیاوازی و ناڪۆڪی و پارچە پارچە بوون
ــــــــــــــــــــ
?٢١٤- سوید بن غفلة وتی: عمر دەستی گرتم، فەرمووی: ئەی أبا أمیة من نازانم، لەوانەیە بە یەكتر نەگەین لە دوای ئەمڕۆمانەوە!!! لە اللە بترسە بۆ ئەو ڕۆژەێ پێی دەگەیتەوە، وەکو بڵێی دەیبینیت، وە شوێن ئیمام بکەوە، ئەگەر بێتو بەندەیەکی حەبەشی لێو و لوت و گوێ قرتاویش بێ؛ گەر لێیدای ئارام بگرە، گەر سوکایەتی پێکردی ئارام بگرە، وە ئەگەر فەرمانی پێکردیت بە شتێك لە دینەکەت کەم بکاتەوە، بڵێ: گوێڕایەڵی لە منەوەیە، خوێنم لە پێناو دینەکەمدایە، وە لە کۆمەڵی موسڵمانان جیامەبەرەوە.
?١٢- پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (هەرکەس شتێکی خراپی بینی لە فەرمانڕەواکەی با ئارام بگرێت، چونکە هیچ کەسێك کە لە کۆمەڵی موسڵمانان جیا نابێتەوە و نامرێت ئیللا بە مردنێکی جاهیلی دەمرێ).
?[اصول السنة لابن ابي زمنين]
?١ - ئەوەیە کە اللە عز و جل فەرمانی پێکردووە، و لە کتێبەکەیدا باسی کردووە لە : پابەندبوون بە جەماعەتەوە، و نەھی کردن لە پەرتەوازەیی؛ وە فەرموویەتی :
?﴿وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا﴾ [آل عمران : ١٠٣] .
⚪پاشان ھەڕەشەی کردووە بە سزا لە ھەر کەسێك کە جیا بووبێتەوە لە جەماعەتی موسڵمانان؛ وەکو فەرموویەتی :
?﴿وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَٱخْتَلَفُواْ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ﴾ [آل عمران : ١٠٥] .
?جا اللە تبارك و تعالی فەرمانی کردووە بە کۆبوونەوە لەسەر دینەکەی، و گوێڕایەڵی کردنی .
وە فەرموویەتی :
?﴿وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعْبُدُواْ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلْقَيِّمَةِ﴾ [البینة : ٥] .
?وە فەرموویەتی : ﴿إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِهِۦ صَفًّا كَأَنَّهُم بُنْيَٰنٌ مَّرْصُوصٌ﴾ [الصف : ٤] .
?[جەماعەت واتە کۆمەڵی موسڵمانان ھەتا ئەو کاتەی شوێنی فەرموودەکان و ئاثاری ھاوەڵان دەکەون و لەسەر حەقن تەنانەت ئەگەر تاقە کەسێكیش بوو، واتە بە پێی زۆرینە نیە، ھەر وەکو لە (الباعث علی انکار البدع - ص ٩١) ھاتووە کە معاذ بن جبل فەرموویەتی : جەماعەت ئەوەیە لەگەڵ حەقدا یەك بێ ئەگەر چی بە تەنھاش بوویت .
?**وە الترمذي لە (سنن - ٤٦٦/٤) وتویەتی : وە تەفسیری جەماعەت لای ئەھلی علم ئەوەیە کە ئەوان : ئەھلی فیقھـ، و علم، و فەرموودەن .
?وە البربھاري لە (شرح السنة - ٣) وتویەتی : وە ئەو بنچینەیەی کە جەماعەتی لەسەر بونیاد دەنرێ، ھاوەڵانی محمد ـن ﷺ، ڕەحمەتی اللە لە ھەموویان بێ، وە ئەوان ئەھلی سوننە و جەماعەن، جا ھەر کەس لەوانەوە وەرنەگرێ ئەوا گومڕا بووە و بیدعەی کردووە، وە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە، و ھەموو گومڕاییەك و ئەھلەکەشی بۆ ئاگر] .**
?٢ - وە فەرمانی بە ئیمانداران کردووە بە جودا بوون لەو کەسانەی کە جیاوازن لە بیروباوەڕیان، وە لەوانەی کە پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندۆتەوە، وە توانجیان لە دینەکەیان داوە : بە دوور بوون لێیان، و وازھێنان لە دانیشتن لەگەڵیان، و گوێگرتن لە ھەڵە و وتارەکانیان، وەکو فەرموویەتی :
?﴿وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُواْ مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦٓ إِنَّكُمْ إِذًا مِّثْلُهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْكَٰفِرِينَ فِى جَهَنَّمَ جَمِيعًا﴾ [النساء : ١٤٠] .
?٣ - وە رسول اللە ﷺ دەربارەی ئەو سێ کەسەی کە دواکەوتن لێی [لە جەنگی تەبوك] فەرمانی کرد : بە قسە دابڕین، و جودا بوون لێیان، وە فەرمانی پێیان کرد کە لە ژنەکانیان دابڕێن ھەتاکو اللە عز و جل تەوبە کردنی ئەوانی دابەزاند .
?[ئەوەی کە ھاتووە دەربارەی قسە دابڕین کە دەڵێت لە دوای سێ ڕۆژ حەرامە ئەوەیان بۆ کاروباری دونیایە، واتە قسە دابڕین لەبەر دونیا جائیز نیە، بەڵام دابڕان لە کافران و گومڕایان لە سوننەتەوەیە، بەڵکو خۆ دانەبڕین لێیان دروست نیە بۆ کەسی سوننی].
?[الابانە الصغری]
?٢٢ - ونقیم فرض الجهاد والحج مع أئمة المسلمین في کل دهر وزمان .
وە بەرپا ڪردنی فەرزی جیهاد و حەج ڪردن ئەنجام دەدەین لەگەڵ پێشەوای موسوڵمانان لە هەموو ڪات و زەمانێڪدا .
?٢٣ - ولا نری الخروج علی الأئمة، ولا القتال في الفتنة، ونسمع ونطیع لمن ولآە ﷲ أمرنا، ولا تنزع یدا من طاعة .
وە وای نابینین دەربچین لەسەر پێشەوای موسوڵمان، وە شەڕیش ناڪەین لەڪاتی فیتنەدا، وە گوێگر و گوێڕایەڵین بۆ ڪەسێڪ ڪە ﷲ تعالی ڪردبێتی بە وەلی ئەمر بەسەرمانەوە، وە دەست بەرداری گوێڕایەڵی ڪردنی نابین.
ــــــــــــــــــــ
?٢٦- وە دەرنەچێت لە دژی پێشەوای ئیمانداران ، وە کوشتار نەکەیت لەکاتی فیتنە ، وە گوێرایەڵی ئەمە بیت کەوا اللە ئەمری پێکردووە .
?٢٧- وە نوێژ و حەج و جیهاد لەگەڵ ئیمام بە باش بزانێت وە سەدەقە بدات لە ئاژەلەکانی بۆ ئەوان.
?[اعتقاد ابو حاتم الرازی]
?گوێڕایەڵی کردن بۆ ئەمیری ئیمانداران بە چاک و خراپ ، ئەوەشی خیلافەت دەگرێتە دەست و خەڵکی لەسەری کۆکن و پێی ڕازین بە بەیعەتدان پێی ، هەروەها بۆ کەسێکیش کە بەشمشێر خیلافەتی وەرگرت و ناوی لێنرا ئەمیری باوەڕداران ، جیهاد و تێکۆشان دەکرێ لەگەڵ ئەمیری باوەڕداران تا ڕۆژیی دوایی چاکەکار بێ یان خراپەکار واز لە جیهاد ناهێنرێ لەگەڵیدا ، بەڵکو دەبێ گوێڕایەڵ بین و بەشی دەستکەوتەکان و جێبەجێکردنی بۆ دەسەڵاتدارانە ، دواتر پێی هەڵستن تا ڕۆژی دوایی و بۆکەس نیە تانەیان لێبدا و ناکۆکیان لەگەڵ بکات.
بردنی زەکاتەکان بۆلایان ڕێپێدراوە و ئەوەی پێیان بدا پابەندە و گوێڕایەڵە ئینجا چاکەکار بێ یانە خراپەکار ، هەروەها نوێژی هەینی لەدواوە دەکرێ و ، لە دوای ئەو کەسەش کەپێشەوا بەوالی داناوە ، تەواوی دووڕکاتەکە هەریەک دووبارەی بکاتەوە ئەوا موبتەدیعە و وازی لە ئاثار و بەڵگە هێناوە و پێچەوانەی سوننەتە ، هیچ فەزڵێکی جومعەی بۆنابێ گەر نوێژی لێ نەبینرێ لەدوای پێشەوایان ، جاباش بێت یان خراپ ، بەڵکو سوننەت وایە نوێژیان لەگەڵدا بکەیت بەوپەڕی دینداری بێت وابێ تەواوە و هیچ شتێک لە دڵت نەبێ.
?[أصول السنە امام احمد]
?إبن أبي زمنین لە أصول السنة دەڵێ :
حەج و جیهاد لەگەڵ پێشەوای باوەڕداران دەکرێ تاڕۆژی قیامەت ، ئینجا باش بێ یان خراپ.
?بەربەهاری لەشەرحی سوننە دەڵێ :
حەج و تێکۆشان لەگەڵ ئیمام بە بەردەوامی ، نوێژکردنی جومعە لەدوای ، هەریەک دەرچێ لە گوێڕایەڵی ئیمامێکی موسڵمان ئەوا خەواریجە.
?[شرح السنە للبربهاري/٢٩]
?المزني لەشەرحی سوننە دەڵێ :
گوێڕایەڵیکردنی پێشەوایان و کار بەدەستان ، هەروەها ڕێگری لە دەرچوون و لادان دژیان.
?[شرح السنة للمزني/١٤]
?(جنادة) کوڕی (أبو أمیة) دەڵێ : چوینە سەردانی عبادة کوڕی صامت خوا لێی ڕازی بێت نەخۆش بوو ، وتمان : - خوا چاکت بۆ بکات - فەرموودەیەکمان بۆ بگێڕەرەوە لە پێغەمبەری خوات (صلی الله علیە وسلم) بیستبێ تاسوودی لێوەرگرین ، عبادة وتی : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بانگی کردین و پەیمانمان پێدا ، لەو خاڵانەی کە لێی وەرگرتین بریتیبوون لە : پەیمانمان پێدا لەسەر گوێڕایەڵی و ملکەچی ، لە خۆشیمان و ناخۆشیماندا ، لە تەنگانەو لەئاسودەیماندا ، با فەرمانڕەواکانیش هەندێ مافمان بەرن بۆ خۆیان ، پەیمانماندا کە ململانێ نەکەین لەگەڵ کەسێ کەشایستەی فەرمانڕەوایی بێت ، پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمووی : ( مەگەر کوفرێکی ئاشکرا ببینن و بەڵگەتان لای خواوە هەبێت لەسەری ).
?[البخاري / کتاب الفتن / ٦٦٤٧ و موسلیم ١١٦٧]
?١٢٥ - وە ملڪەچبوون بۆ ئەوڪەسەی اللە تعالی ئەماڕەتی پێبەخشیوە، وە دەستی گوێڕایەڵی هەڵناگرین، وە دەرناچین لەسەر سوڵتان بە شمشێر، وە دەبیستین و گوێڕایەڵی دەڪەین ئەگەرچی بەندەیەڪی حەبەشی بێت، اللە تعالی و نێردراوەڪەی ﷺ بەوە فەرمانیان پێڪردووینە.
?[ڪتاب الٳعتقاد لٲبي عبد الله الزبیري]
#موسڵمانان_و_بەشداری_سەری_ساڵ!!
شەرمە بۆ تۆ کە پێنج فەزڕ نوێژ بکەیت و دە جار سوڕەتی الإخلاص بخوێنی و بڵێی (قل هو اللە احد) پاشانیش بەشداری جەژنی شەوێک بکەیت کە بانگەشەی سێ خوایەتی ئەکەن!! تۆش خۆشی خۆت دەربڕیت لەو شەوەیا!! توخوا ئەوە خۆشی و پێکەنین و هەڵپەڕێکی ئەوێ یان گریان و خەم و خەفەت و تەوبە و استغفار؟!
تۆ ئەڵێی (لم یلد ولم یولد) کەچی ئاگات لەخۆت نیە بەشداری لە جەژنێک ئەڵێن نەخێر کەسی لێبوە!! خوا کوڕی هەیە!! تۆ کە خوا منەتی کردوە بەسەرتا و دینت ئیسلامە کەوایە ئەبێ لە دینەکەت شارەزابیت مانای لاالەالااللە بزانی هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام بزانی...هتد بزانە یەکەم هەڵوەشێنەرەوەی ئیسلام هاوبەش بڕیاردانە بۆ اللە جاهیل مەبە بەدینەکەت دوو سێ نوێژی سارد بکەیت بە جاهیلی تەنها ڕوکەش بیت و کاتێک باسی حەڵاڵ و حەرام و کوفر و شیرکت لاکرا پێی توڕەبیت و پێی تێکچیت بڵێی دە لایبەن بابە هەموومان ئەزانین چی کوفرە و چی حەرامە و چی حەڵاڵە!! کذبت گەر بتزانیبایە بەشداری شەوی سەری ساڵت ئەکرد؟ تۆیەک کە بەخۆت ئەڵێی موسڵمان و شانم وایە و باڵم وایە... لە ئاهەنگ و جەژنی کافر و موشریکان بەژداری و خۆشی خۆت دەر ئەبڕی!! بزانە ئاسودەیی و خۆشی بە حەرام بەدەست نایە چونکە گەر وابکەیت ئەوا ئاسودەیت لێ ئەبێتە حەرام.
وە بیریشت بێت { وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَـٰنُ لِٱبۡنِهِۦ وَهُوَ یَعِظُهُۥ یَـٰبُنَیَّ لَا تُشۡرِكۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِیمࣱ } [سُورَةُ لُقۡمَانَ: ١٣]
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 months, 3 weeks ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 5 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 5 months, 3 weeks ago