( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
??? : @mobsec_ads
??? : @sudosup_bot
Last updated 2 Monate, 1 Woche her
?گۆرانی :? موژدەی بەهـار?
?بەدەنگی:هونەرمەند خاتوو #فەتانە_وەلیدی
@tapuynusrawe
??????
(- من گـــــــوڵی نەوبەهار نیم
- من بوڵبوڵی خۆشخان نیم)۲
(- من زینەت بەخشی باخ و گوڵشەنم، غونچەی بەهاریم
- منیچ بوڵبوڵم ئاشق بە گوڵم،شەیدای گوڵزاریم)۲
(هاوردم مۆژدەی بەهار
گوڵم خستە ناو گوڵزار
بەهـ بەهـ لە بەهــــار)۲
(بەهار فەسڵێکی خوەشە
هەوای دایم دڵکەشــــە)۲
(هەر بەرگێ گەز شەماڵم
لە دیدارت خوەش حاڵم)۲
(- شەماڵ عەتری من بڵاو ئەکاتەو بە دەشت و کۆسار
- من بۆی تۆم ژنەفت وێنەی دێوانە ڕووم کردە گوڵزار)۲
(ئەشکۆفێم لە وەخت بەیان
نازت ئەکــــــــــێشم بە گیان
بەهـ بەهـ لە بـــــــــــەهار)۲
(بەهار فەسڵێکی خــــوەشە
هەوای دایم دڵکەشــــــــە)۲
(- من گوڵی نەوبەهار نیـــــــم
- من بوڵبوڵی خوەشخان نیم)۲
(- من زینەتبەخشی باخ و گوڵشەنم، غونچەی بەهاریم
- منیچ بوڵبوڵم،عاشق بە گوڵم،شەیدای گوازاریم)۲
(هاوردم موژدەی بەهار
گوڵم خستە ناو گــوڵزار
بەهـ بـــــەهـ لە بەهار)۲
@tapuynusrawe
???????
???????
✅ @tapuynusrawe
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەو، لە پەنجەرەکەوە، تەماشای دەرەوەی دەکرد؛ لە چاوەکانی ئەودا ڕووناکییەک هەبوو کە تەنیا لە هی منداڵێکدا بەدی دەکرێت کاتێ دەگاتە شوێنێکی تازە، یان لە چاوەکانی گەنجێکدا کە هێشتا کاریگەرە، کە هێشتا حەزێکی زانینی بەرامبەر بە جیهان هەیە چونکە تا ئێستا ژیان برینداری نەکردووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
? مۆزەخانەی پاکیزەیی
#ئۆرهان_پاموک
#تاپوی_نووسراوە ?
✅ @tapuynusrawe
???????
? #مەقام
?دەمەوێ لەگەڵت بدوێم و...
✍?شیعری: #سەلاح_موهتەدی
?بە سۆزی دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ـــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە ?
✅ @tapuynusrawe
???
???????
✅ @tapuynusrawe
#وتەی_ناوداران
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەترسن لە ڕۆژێک هەتاو قاش بێت و هەمووان لە سەرمادا بمرین.
بترسن ڕۆژێک بێت
ژنەکان بیانەوێ خۆشەویستیان لە ئێمە پیاوان درێغ بکەن، ئەوکاتە هەمووان لە سەرمادا دەمرین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چارڵی_چاپلن
#تاپوی_نووسراوه ?
✅ @tapuynusrawe
???????
???????
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆشەویستەکەم
دەلاقەی خەونت بکەرەوە
بڕیارم داوە ئەمشەویش بێم!
کراسە پرتەقاڵییەکەت بپۆشە
پۆتینە قاوەیییەکانت ببەستە
قژە قەترانیییەکانت بخە سەر شانت و
بە ڕێگادا بڕۆ...
ئەمشەو دەمهەوێ لە بارسێلۆنا پیاسەیەک بکەم
یان لە فێلۆرانس
لەوانەیە دڵت بۆ بورجی "ئیڤڵ" لێبدات
یان شارێکی دیکە
هەر شوێنێ تۆ حەزت لێیەتی
هەر شوێنێ بوو
ناکرێ لەگەڵ چارەنووس بجەنگین
دەلاقەی خەونت مەبەستە
بیکەرەوە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ن: #عەباس_مەعروفی
و: گوڵستان
#تاپوی_نووسراوە ?
✅ @tapuynusrawe
???????
????
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ههموو شهوێ به نییهتی تۆ سهر دهخهمه سهر سینهی نیشتمان
به نییهتی هاتنی تۆ دهخهوم.
لێرهوه ههموو خهونێ بوو به مهحاڵ و
ههموو گهردێ بوو به ههساره و
ههموو كهوتنێ بوو به جێژوانی
ههڵسانهوه.
وهسفی مهحاڵ به زمان ناكرێ
ژنێ وای لهسهر كهلاوهكانی جێژوان نووسیبوو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
✅ @tapuynusrawe
????
???????
✅ @tapuynusrawe
? کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
پێش ئەوەی بمرم داوام لە خۆم کرد، دوا ئارەزووت لە ژیاندا چییە؟ بیڵێ تا بۆت جێبەجێ بکەم.
لە قووڵاییی ناخمەوە هاوارێک هەستا، ژیان ژیان بە خۆمم وت واز لەو داواکارییەت بێنە بۆ دواجار پێت دەڵێم: دوایین داواکاریت چییە؟
چونکە هەمیشە ئەوانەی حوکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا دەسەپێنن ئەو پرسیارەیان لێ دەکەن. ئەگەر داواکارییەکی ئاساییت هەیە، فەرموو داوای کە.
دیسان لە ناخێکی قووڵتر هاوارێکی بەرزتر، ژیان، ژیان...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
? لە ڕۆمانی: #کەری_تۆپیو
نووسەر: #عەزیز_نەسین
وەرگێڕان:#عەلی_حەمەدی_برایم
ژمارەی لاپەڕە:۷
#تاپوی_نووسراوە ?
✅ @tapuynusrawe
???????
( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
??? : @mobsec_ads
??? : @sudosup_bot
Last updated 2 Monate, 1 Woche her