کۆی شێعرەکانی جەمیل محەممەدی

Description
خامەی دەستی شاعیرەکان
چەکی گەلێکی زامداره
دژ بە دەسەڵاتی زاڵم،
دیکتاتۆر و
هەرچی حاکمی زۆرداره...

@sherjamilmohammadi
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 Monat, 3 Wochen her

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 Monate, 4 Wochen her

Last updated 3 Monate, 1 Woche her

1 week, 5 days ago

چ غەریبی...
ـــــــــــــــ
ڕۆحت
برینی هەزار "ایاک نعبد"ی عەرزی پێوەیە و
هیچ تەبیبێک شک نابەی
دەستی "نستعین"ـێکت بگرێ...
چ غەریبی لەوێ
کە باوکێکی
بە ماڵێکی حەوت قاتییەوە
ئاوارەی هەورە ڕێیەکی و
کوڕەکانت
مڵکی قاتیی تۆ بەش ئەکەن؛
تۆیێ کە
دنک دنکی تەسبێحێکی و
ڕۆژێک
به دەستی لەرزۆکی دایکمەوە ئەپچریەی؛
دوعا دوعا دائەکەوی و
"استغفرالله"ـیەک نییە
بە لەرزەلەرز
بتچنێتەوە بەو پەتەی...
چ غەریبی لەوێ
له خەوەنووچکەیێکی شەکەتی
بەر لە نوێژی مەغریبانی باوکم ئەچی؛
هەر کە زڕا
نوێژێ نییە
بتگێڕێنەتەوە بە قەزا...
چ غەریبتری لێرە
         کە کوردێک بی
؛
کە تۆ جەستەت
خاوەرمیانەیێک بێ لە شێرپەنجەی شەڕ و
مەمکی کچەشەڕڤانێکی من ببڕن؛
دەوەرە و
بەم هەموو غەنیمەتی شەڕەدا
قورعانێکی تر بدۆزرەوە و
لە "ئەنفال"ـێک
ئەو گیانانەی قەرزاری پێم، بۆ بگێڕەوە...
تۆیێ کە
ئوروپایێکی بۆ پەناهێنان و
ئێمە "کفوا احد"ـێکی تر شک نابەین بۆ ئیمان،
چ غەریبترین
ئەو کاتەی بە بەلەمەباوەڕێکی شکاوە و
        لە تۆفانەشەوێکی "ئیجە"دا
دیپۆرتی گێژاوێکمان ئەکەی...
چ غەریبی لەوێ
کە کوردێکی
        بێ ئاژاوە و
چ غەریبتری لێرە
کە ئاژاوەت پێ ئەگێڕن...

#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi

1 week, 6 days ago
تۆ

تۆ
ئوروپایێکی بۆ پەناهێنان و
ئێمە "کفوا احد"ـێکی تر شک نابەین بۆ ئیمان،
چ غەریبترین
کە بە بەلەمەباوەڕێکی شکاوە و
        لە تۆفانەشەوێکی "ئیجە"دا
دیپۆرتی گێژاوێکمان ئەکەی...

#جەمیل_محەممەدی
📷#هیوا_شەریفی‌نیا

2 weeks ago
ڕۆحت

ڕۆحت
برینی هەزار "ایاک نعبد"ی عەرزی پێوەیە و
هیچ تەبیبێک شک نابەی
دەستی "نستعین"ـێکت بگرێ...
چ غەریبی لەوێ
کە باوکێکی
بە ماڵێکی حەوت قاتییەوە
ئاوارەی هەورە ڕێیەکی و
کوڕەکانت
مڵکی قاتیی تۆ بەش ئەکەن؛

#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi

1 month ago
***🌹******🌹***

🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi

1 month ago

"مەمدەرەوە"
ـــــــــــ
باویلکەیێکم
لە حافزەی بادا لە بیرچووم و
کۆساڵانێک تەسکە بۆ نیشتنەوەم،
شەرحی عەشقم
"نانەشانێکە بە شانمەوە
کە ناگاتە ئەو ڕۆنە" و
"من هەر لایەلایەت بۆ دەکەم"...
منێ کە بە دەم ڕەشەبای خۆشنەویستنەکانتدا
حەزم لە دڕکێک بوو بە سەختەبەردی دڵتەوە
تا قژم گیربکەی لە پەنجەکانت؛
ببم بە پێشمەرگەت و
نەمدەیتەوە...
دەی سا تۆ باجی عەشقت و
تۆڵەی نیشتمانت لە من بکەوە و
مەمدەرەوە...
لە سیروانی چاوەکانتا بمخنکێنە،
بە دۆڵێکی گۆناتەوە شەهیدم کە
کە من کوردم و
چەک داناخەم
مەمدەرەوە...
من
تیرۆرکراوی خۆشنەویستنەکانی تۆم و
چیــتر
ناچمەوە "ڤییەن"ـی قەتارەی پەلکەیێکی تر؛
  با جامانەیێک بم بە گەردەنەی گەردنتەوە
"تەسلیم"ـم مەکە و
مەمدەرەوە...
با پێشمەرگەت بم
ئەگەرچی بە لووتکەوە نا؛
بمهێڵەرەوە بە بنارێ
با هەر لایەلایەت پیا هەڵبەستم
ئەگەرچی بۆ ژیان، نا...
هەڵم پێکە له فانوسقەیێک
بە نێوقەدی گلۆرتەوە
تا شەوانە بە کەمینی تاشەکوچکی لێوەکانتەوە هەڵزنێم؛
حەزم لە دوایین فیشەکە...
دەی سا لە شەوێکی قژْتدا بمنێژە و
مەمدەروە...

#جەمیل_محەممەدی
ڤییەن: پێتەختی ئوتریش
فانوسقە: فیشەکدان
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi

1 month, 1 week ago
بە پێی گۆڤاری زانستیی "**پراسپکت**"ـی ئینگلیز …

بە پێی گۆڤاری زانستیی "پراسپکت"ـی ئینگلیز کە سەرچاوگەیێکی متمانەپێکراوی تەواوی زانستگا و کۆلیژەکانی دنیایە، #کۆچەر_بیرکار بوو بە باشترین زانا و هزرڤانی ئەم سەدەی دوایییە.
کۆچەر بیرکار یەکێ لەو کەسایەتییانە بووە کە هیچ کات خۆی لێ نەگۆڕاوە و دوای کۆچی بۆ هەندەران، ئەوەی لەودا هەرگیز کۆچی نەکرد کوردبوون بوو و بگرە پترتریش وشەی "کورد"ـی لە مێشکی ئاکادیمیسیەنە جیهانییەکان زەق کردۆتەوە. کۆچەر تەنانەت وەکوو هاوسەر و باوکێک ئەم شوناسەیشی گواستووەسەوە بۆ ناو بنەماڵە و خێزانی.
هەر بۆیە ئەم دەسکەوتە پیرۆزه بۆ هەموو کوردێکی نیشتەجێی ئەم گۆی زەوییە بەرز دەنرخێنین.
🌹نموونەیان زۆرتر بێت🌹

🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi

1 month, 4 weeks ago

بـــاران!! باران!! کام بارانێ!؟ کیژۆڵەیێکی چاوشین بوو وەک ئایشیلێی دادەجوانێی دێهاتی پاییزۆکانێ؛ شەپۆڕە لەچکی دەدووری چیمەن بیدا بەسەر شانێ؛ بێرییێ بوو لە توولەڕێی ئاسْـمانی خەیاڵێکا ببوە "ئەوینی شوانێ" له ڕێژنەماچێکی جێژوان      ون بوو بەناو تۆزی ڕانێ...…

2 months ago

بـــاران!! باران!!
کام بارانێ!؟
کیژۆڵەیێکی چاوشین بوو
وەک ئایشیلێی دادەجوانێی دێهاتی پاییزۆکانێ؛
شەپۆڕە لەچکی دەدووری
چیمەن بیدا بەسەر شانێ؛
بێرییێ بوو
لە توولەڕێی ئاسْـمانی خەیاڵێکا
ببوە "ئەوینی شوانێ"
له ڕێژنەماچێکی جێژوان
     ون بوو بەناو تۆزی ڕانێ...
کام بارانێ؟
ئەڵێن: دڵۆپێ لە پەنجەکانی بەجێماوە
بە کەروێشکەی قژی مەزرای جۆزەردانێ
ڕەنگە بەرخێ خواردبێتی و
جارێ نەتکابێتە گوانێ؛
کام بارانێ!؟
کەی دێتە خەو
لێوی کاگڵیی گوێسوانێ!؟
کەی شێعرێ تەڕ دەنووسێ بۆ
گەلەی کچی خەرامانێ!؟
دێهاتێ چاو
لە عەرز بڕاو
چەشنی هاوینێکی خنکاو 
      بۆی ئەگەڕێن لە هەورانێ؛
کام بارانێ؟
ها بە "هەوری"ی چ شەڕڤانێ
بە تەنافی کام نهۆمی ئاسمانا هەڵخراوە و
پەلکەی قژی
دا بە شانی چ زریانێ؟
با ڕایگوێزێ بەرەو ئێرە
بیگــْرێ
   بۆنی ڕەزانێ؛
بیــدْوێ
باڕەی مەڕانێ؛
کام بارانێ؟
پاییزۆکێ نەزۆکە بۆی
کە بێ و بگری
بە حەوشەی ماڵەباوانێ
خوڕڕەم بکا
بە قەبری گۆیژەڕێزانێ؛
بێت و دیسان
بە گسکێ تەڕ
گوڵ و گەڵای قاڵیی سروشت بتەکێنێ
لە لێزمەیێک هەڵیژەنێ و
دایبچۆڕێتە لێوانێ؛
بێت و
لە شەونمی چاوی چنار
ملوانکەیێکی زیوینی
بچنێ بۆ ملی شوانێ،
بە بن‌میچی دیوەخانە پیرەکاندا
تنۆک تنۆک دابتکێ
   بە تاپۆی ڕۆحی جێوبانێ...
باران! باران!
کام بارانێ؟!

#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi

2 months ago

باران باران
کام بارانێ؟

دەنگ: #ئەیوب_موحەممەدنژاد
شێعر: #جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi

3 months, 3 weeks ago

پاییزەکەم
وەرزی زولفت
پێنووسی هەزار شاعیر شێت ئەکا...

#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 Monat, 3 Wochen her

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 Monate, 4 Wochen her

Last updated 3 Monate, 1 Woche her