?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
اللە ئەفەرمووێ:
(للذین أحسنوا في هذە الدنیا حسنە)
بۆ ئەو ڪەسانەۍ ڪە لەم جیهانەدا چاڪەیان ڪردووە چاڪە دێتەوە ڕێیان😍
ڪاتێڪ ئیمام ٲحمد بە قامچۍ لێۍ ئەدرا خەریڪ بوو ئەو عەبایەۍ ڪە عەورەتۍ داپۆشیبوو بەر بێتەوە و جەستەشۍ بە دەرڪەوێت، دوعاۍ ڪرد و وتۍ یا اللە ئەگەر ئەو بەندەیەت لەسەر حەقە ئەوا ئابڕووۍ بپارێزە. دەڵێ جلەڪان لە شوێنۍ خۆیان نەجوڵان،
ئەمەش ڪەراماتۍ پیاوانۍ بۆ اللە صولحاون
سبحان اللە ئیمام لەم هەموو ئازار و ئەشڪەنجەیەدا بیرۍ لە چۍ ڪردۆتەوە، ڪەچۍ زۆرێڪ لە خەلڪۍ بە ئارەزووۍ خۆیان داوێنۍ پیسۍ ئەڪەن اللە جل جلالە بمان پارێزێت. (البدایە والنهایە)
پسیار: ئیمام چیە وە ڪێیە؟ وەڵام: ئیمام ٲحمد لە اتباع تابعیە واتە ئەو ڪەسانەۍ تابعیان بینیوە تابعیش ئەوانەن ڪە صحابەیان بینیوە، ئیمام ٲحمد بن حنبل زاناۍ سونۍ پارێزەرۍ سوننەت 55 تەفسیرۍ هەیە وە یەڪ ملیۆن حەدیسۍ لەبەر بووە وە لە تەمەنۍ دە ساڵۍ حافز قورئان بووە.
پسیار: بۆچۍ ئیمام دەستگیرڪرا؟ وەڵام: بەهۆۍ فیتنەی جەهمیەڪان ڪە وتیان قورئان مەخلوقە واتە حاشا وەلیلا قورئان وتەۍ اللە نیە ڪە ئەمە ڪوفرێڪۍ ڕون و ئاشڪرایە زۆریان لە ئیمام ٲحمد ڪرد ڪە ئەم ڪوفرە بڵێت بەڵام لەپێناو اللە هەر ئارامۍ گرت و ڪوفرۍ نەڪرد هەرچەندە ڪەسێڪ له ڪاتۍ ئەشڪەنجەدا ڪوفر بڪات لەسەرۍ حوساب نیە بەڵام ئیمام ئەگەر بیوتایە قورئان مەخلوقە ئەوە ئومەتێڪ گومڕا ئەبوو.
پسیار: جەهمیەڪان ڪێن؟، وەڵام: ئەوانەن ڪە شوێن جەهمي ڪوڕۍ سەفوان ڪەوتوون توشۍ علمۍ کەلام و زندقە بوون و ڪوفرۍ ئاشڪرایان دەڪرد وە هەموو ناو و سیفاتێڪۍ اللە یان جێگیر نەدەڪرد هەر چ شتێڪ لەگەڵ هەواو ئارەزووۍ ئەوان بگونجایە قەبوڵیان دەڪرد باقۍ رەتیان ئەدایەوە ئەگەر قورئان و حەدیسۍ صحیحش بێ. پێچەوانەۍ پێشینە چاڪەڪانیان ئەڪرد ڪە زانایانۍ پێشین ناو و سیفاتۍ اللە جێگیردەڪەن، بۆ نموونە اللە جل جلالە بینین و بیستن و دەستۍ هەیە بەڵام ئێمە نازانین بینین و بیستن و دەستۍ اللە چۆنە، هەرڪەسێڪ سیفاتۍ اللە بشوبهێنێ بەهۍ مەخلوقات ئەوە ڪوفرۍ ڪردووە، هەرڪەسێڪش رەدۍ بڪات یاخود تەئویلۍ بڪات هەر ڪوفرۍ ڪردووە، ناو و سیفاتۍ اللە جێگیردەڪرێت بەبێ شوبهاندن بە مەخلوقات.
پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم ئەفەرمووێ لە دونیادا بژین بەڵام وەڪو ڕێبوارێڪ.
وتم دونیا ویست و دونیا پەرست مەبن، حسن بصرۍ ئەیفەرموو هەموو ئومەتێڪ لە پێش ئێوە بتێڪۍ پەرستووە هاوەڵ و شەریڪۍ بۆ خوا قەرارداوە بتۍ ئەو ئومەتەش پارە و سامانە.
واللە چوومە باڪور وەڪ بڵێن ژیان لە پێش چاوم ڕەشبوو نەڪ خەلڪۍ خزمەڪانیشم گشتۍ تێڪچوبوون پارە پارە پارە نازانم رەحم و سۆز و بەزەیۍ ئەم ئومەتە بۆ ڪوێ ڕۆۍ💔
هــەر ڪاتێ دڵ تەنگ بوی
هــــەمــیشە لەبیرت بێت
ئاســمان دوورە?
بەڵام "خــودا" نزیڪە?
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago