?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
دەتەوێت خۆت بنیاد بنیەت لە زانستی شەرعی
بناغەیەکی باش دروست بکەین
ئەمانە بەشێکن لەو زانستانەی کەوا پێویستن بۆ طالب علم
بفەرموون بۆ یوتوبی ژیار https://youtu.be/q-xmUO0vw-Q?si=Wm53Y6zAMHAZO5hy
بەڕێزان بفەرموون بۆ سیمیناری د. ئەیاد
ئەوانەی دوێنێ نەیان توانی ئامادە بن
https://youtu.be/leoHnQ7wFwU?si=FoFgQfkFveR5v1tZ
بسم اللە الرحمن الرحیم
هەشتەم سیمیناری ئۆنڵاینی پێگەیاندنی گەنجان لەلایەن: (د.ئەیاد ئەحمەد )
لەژێر ناونیشانی: (پارێزبەندی فکری).
شەوی یەک شەممە
کاژمێر 8:30ی شـەو
بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی تیلیگرامـی پێگەیاندنی گەنجان
لـینکــی تیلیگرامی پێگەیاندنـی گەنجان:
https://t.me/pikaeandnikanjan
پشتوان بە خوای گەورە دووبارە دەست دەکەینەوە بە سیمینارەکان
ئەم جارە چاوەروانی سیمیناڕێکی ناوازە بن 😇😇🤩🤩
وەک خۆم هیچ گەشبین نیم!
گەشبین نیم چونکە ئەوە نۆ مانگە موسڵمانان دەستەوەستان دانیشتوون.
بەشی زۆری ئاگای لە غەززە هەر نییە!
ئەوەی موتابەعەشی دەکر ئێستا وەڕەز بووە!
بەشی زۆری هەر بۆی گرنگ نییە!
بەشی زۆری دەڵێ: ئەرێ شەڕەکە هەر ماوە؟!
بەشێکی زۆریشی دەڵێ: ئەرێ زۆری نەخایاند!
بەشێکیشی دەڵێ: با وایان نەکردبا عەیبیان چبوو!
بەشێکی دەڵێ: دەوڵەتیان بۆ دروست دەکرا بەڵام لە خۆیان تێکدا!
بەشێکیشی دەڵێ: ئێران پێیان دەکات!
بەشێکیشی دەڵێ: چۆنیان دەستپێکردووە با ئاواش کۆتایی پێ بێنن!
بەشێکیشی دەڵێ: سەرم نایەشێ بۆ پەڕۆی لێ بەستم!
بەشێکیشی دەڵێ: خۆمان کێشەمان کەم نیە جا نۆرەی ئەوانە!
بەشێکیشی دەڵێ: ئەو شەڕەیان بەبەلاش تووشی خۆیان کرد!
بەشێکیشی ......
ئوممەت لەو تاقیکردنەوەیە دەرنەچوو، بە گەورە و بچووکی، بە سەرکردە و گەلەوە لەو تاقیکردنەوەیە کەوت!
ئەو دەرفەتە دەرفەتێکی زۆر گەورە بوو، بۆ شۆڕشی فکری و ڕووحی و ...، بەڵام بەداخەوە وانەبوو!
وای لێهاتووە باسکردنی غەززە بۆتە شتێکی غەریبە!
خوودی باسنەکردنی و گوێ پێنەدانی و تەفاعول لەگەڵ نەکردنی و خۆسەرقاڵکردن بەشتی زۆر لاوەکی نیشانەی ئەوەیە ئەو ئوممەتە ئیللا دەبێ شتێکی زۆر گەورەتر بێت بۆئەوەی بە ئاگای بهێنێتەوە.
دەبوایە ئێستا کەسمان خەو و خواردنمان نەمابایە، هەموومان ئێشکەمان گرتبا بۆئەوەی بزانین چیمان پێ دەکرێ؟ دەبوایە کەسمان شەوقی دونیای تێدا نەمابا، شەو و ڕۆژمان خستبا سەر یەک، بۆئەوەی خۆمان و برا و خوشکمان ڕزگار بکەین، ئەوڕۆ لەوانە بەیانی لە ئێمە، پێش هەمووان برا گەورەکانی ئوممەت و زانایان و ...، بەڵام بەداخەوە، وانەبوو، وانییە! هەمووی بەرامبەر شاشەی مۆبایلەکەیەتی و کوشتن و پارپارچەکردنی برا و خوشکانی لەلا ئاسایی بۆتەوە!
لێرەوە تێدەگەین تاکەکانی ئەو ئوممەتەیان وا لێکردووە تەنها خەمی خۆی بێت، خەمی تێرکردنی ئارەزووەکانی بێت، هەموو ئاواتێکی جنس و خواردن و ... بێت، وایان لێکردووە (ئوممەتی) نەبێت، خۆی بەبەشێک لە ئوممەت نەزانێت، ئەننانی بێت، هەستی دینی و ئینیتمای ئیمانی نەمێنێت، ببێتە ماددە بۆ بەرهەمهێنانی ماددە، ئینجا لەولاوە پارچەپارچەیان کردووە و کردوویانە بە ئاردی ناو دڕوان!
صلاح الدین احمد
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago