Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2
Last updated 1 month, 2 weeks ago
👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)
Last updated 3 days, 21 hours ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago
بۆ كێشانی جگەرە ھیچم نییە ،
بەڵام قوتدانەوەی ئەوقسانەی دەتەوێت بیكەیت و نایكەیت ،
زیاتر لەكێشانی جگەرەیەک سینەت ڕەش دەكات …
🌻
هەموو ئەوانەی خۆشبەختی خۆیان بە کەسانی ترەوە بەستەوە لە تەنیاییدا مردن ،
بۆیە باش باوەش بە خۆتدا بكە ، باوەشت
خیانەتت لێ ناکات …
🌻
مرۆڤ پاش توشبوونی خەمێکی قورس یا دوای زریانێک تووشی رۆحی دەبێت ، ھەمیشە حەزی لە خەوتنە ، دەڵێن ئەوانەی سزای گوللەبارانیان بەسەردا دراوە ، لە دواھەمین شەوی ژیانیاندا خەوێکی قورس دەیانباتەوە ،
ھەر دەبێ واش بێت ، ئەمە یاسای سرووشتە ،
ئەگەر نا مرۆڤ بەرگەی دژوارییەکان ناگرێ …
🌻
پێویست بە سەرسام بوون ناکات ،
هەموو شتێک دەکرێت بەسەر مرۆڤدا بێت ، تەنانەت ئەو شتانەی کە لە خەودا نەیدەتوانی وێنای بکات …
🌻
لەهەرچیدایت ئەوەت بیرنەچێتەوە ،
هەموو شتێک دەگۆڕێت و هیچ بارودۆخێک وەک خۆی نامێنێتەوە ، سەختیەکان تەواو دەبن …
🌻
لە هەمووی گرنگتر ، درۆ لەگەڵ خۆت مەکە ، ئەو پیاوەی کە درۆ لەگەڵ خۆی دەکات و گوێ لە درۆکەی دەگرێت ، دەگاتە ئەو شوێنەی کە چیتر ناتوانێت ڕاستیەکان لە ناخیدا و دەوروبەری جیا بکاتەوە ، بەم شێوەیە هەموو ڕێزێک بۆ خۆی و بۆ خەڵکیش لەدەست دەدات …
🌻
سەلام ئەزیزانی نۆستالۆژیا ، هیوادارم ساخ و سەلامەت بن هەر لە خۆشی دا بن ، بە پێویستم زانی پێتان بڵێم بۆ ماوەیەک دوور ئەبم لە سۆشیال میدیا بەهۆی چەند هۆکارێکی تایبەتیم ، إن شاءالله بە پشتیوانی خوای گەورە زوو دێمەوە خزمەتان هیوادارم بم بەخشن ، وە دڵنیا بن ئێوە بۆ من ژمارە نین هەمووتان ئەزیز و خۆشەویستی منن بەخواتان ئەسپێرم …
٢٢ / ٢ / ٢٠٢٤
🌻
ئەگەر نەتوانی لەگەڵ مرۆڤیکی ئازاددا هەڵبکەی ،
وا چاکە سەری خۆت داخەیت و بە ڕێگای خۆتدا بڕۆی …
🌻
حەقیقەت بەردەوام وا لە شوێنی خۆیدا و ناتوانین لێی هەڵبێین ، بەس ژیان ، هەندێ جار زۆر مرۆڤ دەخاتە ژێر گوشارەوە …
🌻
ئەزیزەکەم لە ئێوارەیەکی درەنگی پایز لەگەڵ هەڵوەرینی گەڵای درەختەکان ،
گەڵای ڕۆحی پاکی تۆش وەری و بەهێمنی و سەنگینی ،
ئەو ژیانەی گوزەراندت بە ئارامی گەیشتیتە دوامەنزڵ ..
قەت سارێژ نابێ بەڵکو تابێ قوڵتر دەبێ برینی لەدەست دانی تۆ …
🌻
Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2
Last updated 1 month, 2 weeks ago
👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)
Last updated 3 days, 21 hours ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago