مدارج السالكين

Description
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

4 days, 21 hours ago

ئەمە کۆمەڵێک وانەیە لە خزمەت ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ، کەمتر بەلای خلافی ئەهلی سیرە و دەقائیقی علمیدا دەچین، لە جیاتی ئەوە لە قەدەر ئیمکان دەچینە خزمەت لایەنی تەزکیە و ئیمان و ئیسڵاح و پەندوەرگرتن.
والله المستعان

تب/ لە وانەکانی داهاتوودا إن شاء الله دەنگ و ڕەنگی ڤیدیۆکە باشتر دەبێ.

5 days, 19 hours ago
وێنەیەك بۆ مێژوو !!

وێنەیەك بۆ مێژوو !!
الحمدالله رب العالمین یارب🤲🏻🤲🏻

1 week ago
ئەی ئەو ڪەسەی ڪە خەڵڪی عەیبدار …

ئەی ئەو ڪەسەی ڪە خەڵڪی عەیبدار دەڪەیت و
خۆشت خاوەنـی هەڵەو عەیبی لە خودا بترسە.!!

باسڪردنی ئابڕووی موسڵمانان چاڵێڪە لە چاڵەڪانی دۆزەخ
موسڵمانە تایبەتەڪانیش ڪە بریتین لە زانایان
ڪەوتنە نێو باسی ئەوانە زۆر گەورەیە.!

برایان و خوشڪانم زانایان گوشتیان ژەهراویه.
هەرڪەسێك زمانی بەردا لە باسڪردنی زانایان بە خراپە
ئەوا خودای گەورە تووشی دڵ مردنی دەڪات
پێش مردنی.!

ئینجا هەیە تووشی تلبیس ٳبلیس بووە
دێت بە دڵی خۆی ڪێی بووێت تبدیع و تڪفیری دەڪات.!
ئینجا لە تلبیسی ابلیس بۆ ئەم خەڵڪە
خۆیلێدەبێتە الـامام احمد، الـامام ابو حاتم، ابو زرعە، الـامام شافعی ..هتدد

سەلەف دەفەرموون؛ڕەحمەتی خودای گەورە لەم ڪەسە بێت ڪە قەدری نەفسی خۆی دەزانێت.!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1 week ago
ئامۆژگاری شیخمان محمد بن محمد الغزالي …

ئامۆژگاری شیخمان محمد بن محمد الغزالي رحمەاللە
بۆ کەسێك کە ڕێگەی علمی شەرعی گرتووە !!

تۆ ئەگەر لە وەرگرتنی زانستدا مەبەستت مونافەسە و شان شانێنی زانایان و خۆ بردنە پێشەوەیە، دەتەوێ ڕووی خەڵکی بەلای خۆتدا بهێنی و ، ناوو شۆرەت و دونیا لەلای خۆت کۆبکەیتەوە، ئەوە بزانە لەسەر ڕێگەی ڕوخاندنی دینداریت و، نەفسی خۆت لە پاشەڕۆژدا بە هیلاک و فەوتان دەبەیت، ژیانی پاشە ڕۆژت فرۆشتووە بە دونیاو، ئەو ڕێکەوتنەت کە لەنێوان نەفست و دونیا کردووتە تیایدا خەسارەتمەندیت و بازرگانیەکەت تۆزە وبەرەو بایەو هیچت بۆ ناهێڵێت،

بدایە الهدایە ئیمام غه زالی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1 week, 1 day ago
مدارج السالكين
1 week, 3 days ago

کۆتا پۆستمان لە 2024
خودای پەروەردەگار کۆتایی هەموو لایەکمان خێرە بکەت یا الرحمن یا الرحیم🤲🏻🤲🏻

1 week, 3 days ago

💢 یادی سەری ساڵ

پێشەوا عومەری کوڕی خطاب اللە لێی ڕازی بێت دەفەرمووێ:

«دوور بکەونەوە لە دوژمنانی خودا کە جولەکە و مەسیحیەکانن لە جەژنەکانیان و ڕۆژی کۆبوونەوەکانیان، چونکە بەڕاستی توڕەیی دادەبەزێت بەسەریاندا، بۆیە دەترسم تووشتان ببێت.»
📚[شعب الإيمان للبيهقي (8940)]

شێخی ئیسلام ئیبنو تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی:

«جەژنی موشریکەکان شوبهە و ئارەزوو و ناحەقی و باتڵی لە خۆ گرتووە، وە هیچ بەرژەوەندییەکی تێدا نییە لە دین، وە هەرچی لەزەتێکی پێشوەختەیی تێدا بێت ئەوا دەرەنجامەکەی بەرەو ئازارە، بۆیە بوو بە ساختە و بوهتان، وە ئامادە بوون تیایدا شایەتی و گەواهی دانە بەو بوهتان و درۆیە »
📚[اقتضاء الصراط المستقيم(1/183)].

1 week, 4 days ago

⭐️ حوکمی پیرۆزبایی و ئاهەنگگێڕانی کریسمس ⭐️

💬 شێخ عەبدولعەزیز تەریفی

🔴 پیرۆزبایی کردن لە نەسرانی (مەسیحی) جایز نییە بە بۆنەی درۆی شاخداری لەدایکبوونی "کوڕێکی خوا"وە، ئەگەرچی ئەو نەسرانییە پیرۆزبایی جەژنی ئیسلامیشت لێبکات، چونکە ئەحکامەکانی خوا گۆڕینەوەی تیا نییە، تۆ بۆت نییە ڕێز لە بتێک بگریت چونکە وەڵا بتپەرستێک لەگەڵتدا هاتووە بۆ مزگەوت.

🔴 لە یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیحدا نەسرانییەکان یادی ئەوە دەکەنەوە کە گوایە ئەو کوڕی خودایە ﴿وَقالُوا اتَّخَذَ الرَّحمنُ وَلَدًا(88) لَقَد جِئتُم شَيئًا إِدًّا (89) تَكادُ السَّماواتُ يَتَفَطَّرنَ مِنهُ وَتَنشَقُّ الأَرضُ وَتَخِرُّ الجِبالُ هَدًّا (90) ﴾ [مريم] واتە: (وە وتیشیان خوای میهرەبان مناڵی بۆ خۆی داناوە * بەڕاستی (ئەی ئەو خەڵکە) شتێکی زۆر قورستان وتووە * ئاسمانەکان خەریکە شەق دەبەن لێی و زەوی خەریکە شەقار شەقار دەبێت و چیاکانیش ورد و خاش دەبن و دادەڕووخێن).

🔴 بە یەکدەنگیی زانایان دروست نییە موسوڵمان ئامادەی جەژنە دینییەکانی موشریکان بێت ﴿وَالَّذينَ لا يَشهَدونَ الزّورَ﴾ [الفرقان: ٧٢] واتە: (ئەوانەش کە ئامادەی "زور=شتی پووچ" نابن) "زور=شتی پووچ" لێرەدا مەبەست پێی جێژنی کافرانە، ئەمە وتەی ئەبولعالیە و تاووس و ئیبن سیرینە لە زانایانی سەلەف

🔴سەحابە ئامادە بوون و پیرۆزبایی لە جەژنی دینیی موشریکان بەجایز نازانن .. عومەری کوڕی خەتتاب دەفەرموێت: (اجتنبوا أعداء الله في عيدهم) رواه البيهقي بسند صحیح، واتە: دوورۆکەون لە دوژمنانی خوا لە جەژنیاندا.

🔴 دیاریکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح نەسەلمێنراوە، تا ئەمڕۆش لەو بارەیەوە ناکۆکی هەیە لە نێوان ئەرتەدۆکس و کاتۆلیکەکان .. ئەوان کتێبەکەی خۆیان نەپاراست ئیدی چۆن ڕۆژی لەدایکبوونی خاوەنی کتێبەکە دەپارێزن!

🔴 حەرامێتی پیرۆزبایی لە نەسرانییەکان بە بۆنەی جەژنەکانیانەوە ئەوە ناگەیەنێت بە توندی ڕووبەڕوویان بیتەوە، بەڵکوو دڵی خەڵکە عەوامەکانیان ڕادەگیردرێت بە بانگەوازێکی نەرم و نیان بۆ تێڕامان لە حەقیقەتی ئەو "خودا لەدایکبووە"!! خوا بەرز و پاکە لە شتی وا.

2 weeks ago
ئەگێرنەوە دەڵێن: کاتێک خەلیفەی موسوڵمانان (مُحَمَّد …

ئەگێرنەوە دەڵێن: کاتێک خەلیفەی موسوڵمانان (مُحَمَّد المَهْدي العباسي) چووە نێو شاری دیمەشق بە مەبەستی سەردانکردنی قودس، سەیرێکی کردە (جامع الأموي) بە نووسەرەکەی خۆی (أبي عبيد الله الأشعري) فەرموو: بەنی ئومەییە بە سێ شت پێشمان کەوتوون: بەم مزگەوتە کە لەسەر زەوی وانازانم هاوشێوەی هەبێت، وە بە زیرەکی و لێهاتووی خەلیفە و کاربەدەستەکانیان، وە بە عومەری کوری عەبدوڵعەزیز کە سوێند بە خوا هاوشێوەی ئەومان تێدا نابێتەوە. ئینجا کاتێک گەیشتە بەیتو ڵمەقدس، سەیرێکی (قبة الصخرة)یکرد، کە عەبدوڵمەلیکی کوری مەروان دروستی کردبوو - بە نووسەرەکەی خۆی فەرموو: ئەمەشیان چوارەمە.(١)
————————————————————————
(١) موسوعة الميسرة في التاريخ الإسلامي لدكتور راغب السرجاني | م:١ - ص:١٧٨.

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago