🎀بـــــالــقـــرآن نـــحـــیآ📖🤍

Description
••

إذا أردْت أن لا تنْـدم على شيءٍ فافعل كلّ شيءٍ لوجه الله !!!
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

1 month ago

[ ئەبێ بۆ ئەم ڕۆژووانە  لەشەوەوە لە پێش فەجرەوە نیەتەت هەبێ ]

« بۆ ڕۆژوی  ڕەمەزان و قەرزو ڕۆژانی شەوال و پێنج شەممەو دووشەممە و عەڕەفە و  شەعبان واتە ڕۆژە تایبەتەکان ئەبێ لە شەوەوە پێش فەجر نیەتت هەبێ ئەوفەرمودەیەش کە پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والسلام ـ بە عائیشە ئەیوت چیمان هەیە بۆ خواردن  دوایی ئەیوت بەڕۆژووم  ئەوە صەومی تەتەوعی متڵەقە ».
[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ مذاكرة العلم ]
@muhamadkalary

1 month, 1 week ago

#گوڵێک_لە_گوڵزاری_هاوسەران

چۆن وا بکەین هاوسەرانمان لە ماڵێکی ئارامدا پشوو بدەن ؟!🤔

🟩ھەموو ڕۆژێک بە نامەیەک پێی بڵێ خۆشم دەوێیت💙، ئەگەر ھەموو ڕۆژێک نەبوو، لانی کەم ھەفتەی دوو جار نامەیەکی✉️ بۆ بنێرە و هۆنراوەیەکی بۆ بنووسە📜، ھەستەکانتی بۆ دەرببڕە... با لە خۆتەوە بیبینێت و بیبیستێت، نەک بە پۆستەکانی فەیسبوک و سناپ، ھەستی پێ بکات.

🟥 ئێواران بەر لە ھاتنەوەی، بە تەلەفۆن📱یاخود نامەیەک✉️ ئەو پێویستیانەی کە پێویستتە پێی بڵێ بۆتی بھێنێت؛ بەڵام، بە شێوازێکی جوان و قسەی شیرین.☺️
مەڵێ، بیھێنە یان، دەتوانیت؟!
با وا ھەست نەکات ئەمری پێدەکەیت یاخود، متمانەت پێی نییە،
بەڵکو، وشەی (دەکرێت) بەکاربھێنە.
بۆ نموونە:- حەزم لە میوەیە، دەکرێت بیھێنیت؟🍉
پیاز و تەماتەمان نەماوە، دەکرێت بیھێنیت؟🍅
بەو شێوەیە مەجالێک بە ھاوسەرەکەت دەدەیت🤚 بۆ ھەر وەڵامێک کە ھەیبێت.

🟨بەر لە ھاتنەوەی، دەرگاکە کلیل بکە 🗝🚪بۆ ئەوەی کە ھاتەوە، خۆت بڕۆیت پێشوازی لێ بکەیت، نەک مەشغوڵی ئیش بیت و نەزانی کەی ھاتۆتەوە، جلێکی ناسک بکەو قژت ڕێک بکە👩،و بۆنێکی خۆش بدە لەخۆت. گرنگی بە بۆنی خۆشی ناو ماڵ و ڕازاندنەوەی خۆت بدە! نەک بۆنی پیاز و چێشتت لێبێت!😏 تۆ ڕەواندنەوەی هەموو هیلاکیەکی بۆی...😊💐💐💐

🟦پاشان بەخێرھاتنەوەی بکە، و پەرداخێک ئاو🥛 یان شەربەتی🍹 بۆ ببە، بەخێرهاتنەوەکەت بە ڕوویەکی خۆشەوە ☺️ زۆر ماندوویەتی بۆ ئەو دەڕەوێنێتەوە.
زەردەخەنەکەت جوانترین ئارایشتە!😊
.
.
.
.
.
.
.
.
.
چاوەڕوانی بەشی سێیەم بن🤗
.
.
.
.
.
نووسینی: شنیار جمال

1 month, 1 week ago

#گوڵێک_لە_گوڵزاری_هاوسەران

چۆن وا بکەین هاوسەرانمان لە ماڵێکی ئارامدا پشوو بدەن؟!

یەک لەو ڕێگایانەی کە پێویستە هەموو خاتوونێک بیزانێت، بۆ بەدەست هێنانی ماڵێکی ئاسوودە...👇

🟠بەیانیان زوو لەخەو هەستە، و خواردنی بەیانی ئامادەبکە🍽️، بە شێوەیەکی جوان و نەرم و نیان بانگی بکە و بە خەبەری بێنە.

🟢سفرەکەت بڕازێنەرەوە، مەرج نییە خواردنی زۆری لەسەر بێت🍱، بەڵام سەلیقەت هەبێت لە ڕێکخستنی سفرەکەت، چونکە پیاوان حەزیان بە سفرەی جوان و سەرنجڕاکێشە...

🔵کاتێک کە ڕۆیشت، خواحافیزی لێ بکە👋و تا دەرگای دەرەوە لەگەڵی بڕۆ، مەڵێ خەوم یەت و پێویست ناکات😠، یەکتری بە بیر بهێننەوە بۆ زیکرەکانی بەیانیان، دەتوانیت مۆبایلەکەت بخەیتە سەر زیکرەکان، تاکو دێتە سەر سفرەی نانخواردن.

🔴کە چووە سەر کارەکەی، نیوەڕۆ پەیوەندیی پێوە بکە🤳، یان بە نامەیەک هەست و خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕە و بڵێ کە بیری دەکەیت، با ڕەفتارت خۆشەویستانە بێت نەک وەک چاودێرێک بەسەریەوە! دەبێت لێزان بیت لە وتەکانتدا...

🟡هەوڵ بدە ئەو خوانەی بۆ ئامادە بکەیت کە حەزی لێیەتی🍛.
هەموو ڕۆژێک برنج و شلە و خواردنی دووبارەی بۆ ئامادە مەکە🤚، هەوڵ بدە ببیت بە کابانێکی باش و خواردنی نوێ فێربە🍲، بە خواردنی خۆش و نوێ سەرسامی بکە و تێبینییەکانی بە گرنگ وەربگرە.
.
.
.
.
چاوەڕوانی بەشی دووەم بن 🤗.
.
.
.
.
نووسیـنــــــــی: شـنــیـــار جمـــال
#گوڵێک_لە_گوڵزاری_هاوسەران
#ڕێکخراوی_نوری_دڵان

2 months, 3 weeks ago

وەڵاهی ئەگەر پێگەی کچتان دەزانی لەدڵی باوکیدا،
هیچ ئافرەتێک لەلای مێردەکەی سووکایەتی پێ نەدەکرا،
هیچ شەوێک بەدەم فرمێسکەوە و بەدڵشکاویەوە نەدەخەوت،
کچ پارچەیەکە لەدڵ ئەگەر هەمووی نەبێت،
ئەو چڵە نەرمەیە کە بە ئاوی دڵ ئاودێری کراوە،
ئەو پەراسوە لاوازەیە کە بە پێڵوی چاو پاسەوانی کراوە،
ئەگەر سوننەتی ژیان و
ئەو فیترەتە نەبوایە کە خودا مرۆڤەکانی لەسەر ئافراندووە،
هیچ باوکێک کچەکەی نەدەدا بە کوڕێک گەرچی بەڕێزترین کەسیش بوایە!

جیابوونەوەکەی غوربەتە، دووریەکەی ماندووییە،
کە ماڵ چۆڵ دەکات سامناکە،
بەڵام ئەمە ژیـانە، بەمە ڕاست دەبێت،
هەندێ جیابوونەوە هەر دەبێت ڕووبدات،
ئەگەر تیر لە کەوان دەرنەچێت ئامانج ناپێکێت!

- ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیاد فەهمی

4 months ago

**ابن القیم فەرموویەتی :

" هەرچەنە بەندە سوور بێت لەسەر داوایەك و زۆر داوا بکات لە خوای گەورە ، زیاتر خۆشی دەوێت و لە خۆی نزیك ئەخاتەوە و پێی ئەبەخشێت. "**[ حادي الارواح : 91 ]

4 months, 3 weeks ago

بە نەفسـی خـۆت بـڵێ: هێشـتا جەنگەکەم نەدۆڕاندووە ! بێئومێد مەبـه، بە سوجدەیەکی پاک و ڕاست، خۆت بونیاد بنێرەوە!
بەو پەنجانەی تاوانت پێکردووه، یادی خودای پێ بکە! بەو چاوانەی حەرامت پێ دیووە، قورئان بـخوێنە!
خاترجەم بە، گریانی تۆبەکاران لای اللە، وەک موناجاتی پیاو چاکان وایە...!

.?

5 months ago
5 months ago

﴿وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ﴾
ئەی پەروەردگارم،
بەپەلە هاتـم بۆ ئەوەی لێم ڕازی بـیت...

کابرایەک گوێی لەم ئایەتە بوو، وتی:
خودایە لەم بەنـدەیە خۆشبـە،
کە لە هاتن دواکەوتووە...??

و: ئەیاد فەهمی

6 months ago

ئاییی دڵێکی بەهێزی ئەوێت بەرگەی ئەو وتانە بگرێت و نەگری ??
بەقوربانت بم پێغەمبەری رێ نیشان دەرم صلى الله عليه وسلم
خوایە گیان لەدونیا بێ بەش بووین لەبینی لەقیامەت بێ بەش نەبین یارەبی ??

بەیانی ئەو رۆژە دڵ تەزێنەیە کە تاوەکو یەک مانگ مەدینە دەنگی نرکەو گریانی لێوە ئەهات
ئەی ئەهلی مولود بەیانی چۆن شرینی لەقورگتان ئەچێتە خوارەوە ؟؟؟!!!!!

8 months, 3 weeks ago

وهب دەڵێت : پەروەردگار تبارک وتعالى دەفەرمووێت : گەر عەبەدەکەم تەوەکول بەمن هەبێت(پشت بەمن ببەستێت)،تەنانەت گەر ئاسمانەکان و زەوی بدەن بەیەک دا، لەنێوانیاندا ڕێگایەکی دەربازبوونی بۆ دەکەمەوە.

[الزهد للإمام أحمد (٢٩٣)]

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago