ئیسلام پاكترینە

Description
فَإِنّىِ قَرِيبٌ ” من نزیكم ” كورترین رستە زۆرترین ئومێد ...!

Instagram @islam_paktrina
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

1 year, 4 months ago
کاتێکی نادیار

کاتێکی نادیار
ڕۆژێک دەیبینی تورەی خۆیان بەتۆ دەردەکەن ئارام بگرە ئەوەلەبەر خراپی تۆ نیە ئەوەلەبەر ئەوەیە کە دڵنیان تۆسەبریان لەسەردەگری
ڕۆژێک دەبینی بوختانت پێ دەکەن ئەوە لەبەر ئەوەنیە کەتۆ خراپە ت بەرامبەر کردوون ئەمە تەنها لەبەر حەسودیە
زۆرجار دەبینی گاڵتەت پێ دەکەن
زۆر جار دەیانەوێ بەقسەیەکی ڕەق دەتشکێنن
هەرچیان وتو کرد بۆئەوەیانە عەیب ونەقسەکانی خۆیان داپۆشن تۆ مە ڕوخێ تۆ مەوەستە تۆ کۆڵ مەد تۆشایەنی ئەوەی بی بەیتەوە
دواجار هەمیشە خەڵکی دەتوانن لەشتێک بدەن کە خۆی بونی هەیە
بۆیە کە دەیانەوێت لێت بدەن جا لەهەر ڕویەکەوە بێت ئەوە لەبەر ئەوەیە شتێکت تیا دەبینن ئەوان ناتوانن هەیانبێت جا بەرگی جیاواز لەبەر ئەوهەستەیان دەپۆشن هیچ خەم مەخۆ خۆتی ڕاستەقینە لەدەست مەدە
ئەمشەو هەینیە سڵاوتت بیر نەچێت لەسەر نوری جیهان

https://t.me/evrnajat

1 year, 4 months ago

ئێستا کاتی گیرابونی دوعایە ...خوایە لەم کاتە پیرۆزەدا
خودایە ئەوەی منداڵی نیە منداڵی سالحی پێ ببەخشی.
خودایە ئەوەی کێشەی هەیە بۆی چارە سەر بکەیت .
خودایە ئەوە قەرزارە دانەوەی قەرزەکەی لەسەر ئاسان بکەیت.

خودایە ئەوەی هاوسەری نیە هاوسەری باشی بەنسیب بکەیت.
خودایە ئەوەی نەخۆشە خۆت شیفای بدەیت.
خودایە بارانی بەڕەحمەتمان زياتر بۆ ببارێنە.

خودایە نامەی کردەوەکانمان بەدەستی ڕاست بدەیتی .
خودایە لەگوناهی ئیمەو مردوەکان خۆشبە.
خودایە لە ئاگری دۆزەخ بمان پاریزە .
خودایە لە عەزابی قەبر بمان پارێزە .

خودایە بەکردەوەی خۆمانمان لەگەل نەکەی بەرەحمی خۆت رەحمان پێبکەیت
ئیلاهـی بیکەی بە خاتری گەورەی خۆت

هەر كەسێ ئاواتێكی هەیە بۆی بێنە دی

هەر كەسێ ئاژاوە لە ماڵیدا هەیە خودایە هيمنی بكەیتە ماڵی
هەر كەسێ گوناحێكی كردووە لێی خۆش ببە
هەر كەسێ ئێستا دووعا دەكات لێی قبوڵ بكە
هەر كەسێ به ديني ئيسلام شاد نه بووه خودايه بيهێنيته سەر رێي راستى ئيسلام.خودایە سوجدەیەک لەماڵە پیرۆزەکەت
بەقسمەت من و هەموو ئەوانەی بکەیت
کەدەڵین امین ...خوای گەورە ئەوەی بارێکی قورسی لەسەردڵە و دڵتەنگی کردووە یارب بۆی لابەرە و دەرووی خێری لێبکەرەوە
آمین
اللهم امین

1 year, 7 months ago

بسم الله الرحمن الرحیم
مژدەیەک لە فێرگەی زانستەوە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی
فێرگەی زانست بۆ زانستە شەرعییەکان بۆ جاری دووەم هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی بەرنامەی تێلیگرام)ـەوە
ئەم خولە ماوەی دوو ساڵی خوێندن دەخایەنێت کە دابەشکراوە بەسەر چوار قۆناغدا، هەر قۆناغێک ماوەی 6 مانگ دەخایەنێت.
لەم خولەدا بەشداربووان هەشت زانستی شەرعی دەخوێنن کە ئەمانەن:
١- العقیدة (بیروباوەڕ)
٢-التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز)
٣- الحدیث (فەرموودە)
٤- السیرة النبویة (ژیاننامەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم-)
٥- الفقه (زانستی فیقە)
٦- اللغة العربیة (زمانی عەرەبی)
٧- التجوید (جوان خوێندنەوەی قورئان)
٨- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی)
هەموو ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستا و شارەزا لە بواری زانستی شەرعی دەوترێنەوە.
١- مامۆستا خلیل أحمد کەلاری (لە قۆناغی دووەمدا وانە دەڵێتەوە)
٢- مامۆستا دارا جبار کەلاری
٣- مامۆستا سەردار جبار محي الدين
٤- مامۆستا إدریس محمود کەلاری
٥- مامۆستا سەروەت کامەران
کاتی خوێندن
فێرخواز لە هەفتەیەکدا تەنها چوار ڕۆژ وانە دەخوێنێت
لە هەر ڕۆژێکدا دوو وانە دەخوێنرێت (بە پێی خشتەیەک کە دیاری کراوە)
فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ ئەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن.
ئەو پەرتوکانەی کە بڕیاردراوە لە ھەر چوار قۆناغدا بخوێندرێت بە شێوەی PDF:
پەرتوکەکانی قۆناغی یەکەم:
https://t.me/Fergay_Zanst/7
پەرتوکەکانی قۆناغی دووەم:
https://t.me/Fergay_Zanst/15
پەرتوکەکانی قۆناغی سێیەم:
https://t.me/Fergay_Zanst/23
پەرتوکەکانی قۆناغی چوارەم:
https://t.me/Fergay_Zanst/31
ئەم پەرتوکانە بە شێوەیەکی زانستی ورد زانستە شەرعییەکانی خستوەتە ڕوو لە گەڵ باس کردنی بابەتە سەردەمیەکان بە شێوەیەکی ئاسان و ڕون کە بگونجێت لە گەڵ زۆرێک لە ئاستەکان.
مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:
تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (٦٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
خۆتەرخانکردن بۆ خوێندنی ئەم زانستانە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە.
تێبینی: لە کۆتایی ھەر قۆناغێکدا فێرخواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و بڕوانامە وەردەگرێت.
ئەم لینکەی خوارەوە بخوێنەوە کە بەشێک لە وتە و ئەزموونی بەشداربووانی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان سەبارەت بە خولەکە:

https://t.me/Fergay_Zanst/194

  • بۆ ناو تۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەوە:
    https://forms.gle/nm8CwcVoWjN8JTKY8

  • إن شاء الله لە 10/6/2023 خولەکە دەست پێ دەکات و تاوەکو ئەوکاتەش ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت.

  • تکایە داخڵی کەناڵی تایبەت بە خولەکەوە ببە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
    https://t.me/Fergay_zanst_2

  • بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
    07714343407
    07714343408
    یان لەڕێگەی ئەم بۆتەوە لە تەلەگرام ئەتوانن پرسیار بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ تۆمارکاردن و بەشداری کردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعیەکان:

https://t.me/Fezanist_tomar_Bot

بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی زانست ئەتوانن سەردانمان بکە لە کەناڵی فەرمی لە تێلیگرام و پەڕەی فەرمی لە فەیس بووک.
Telegram:  https://t.me/Fergay_Zanst
Facebook: https://www.facebook.com/Fergay.Zanst/
فێرگەی زانست

(موسڵمانی خۆشەویست ھەرکە ئەم بڵاوکراوەیەت پێگەیشت ڕاستەوخۆ بینێرە بۆ کەسانی تر، بالای تۆ ئەم خێرە ڕانەوەستێت).

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago