?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 5 months, 1 week ago
Last updated 9 months, 1 week ago
چەناڵی سەرەکی کۆگای - SeeYouIOS
گەورەترین کۆگا تایبەت بە بەرنامەی کراك و یاری و بەرنامەی مۆد کراو بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەبێ سیدیا و کۆمپیتەر
https://seeyouios.app
Last updated 4 months ago
♦️ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۷ی٨ی۲۰۲٤) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2023-2024)خولی دووەم.
تێبینی:لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.
⬇️
https://tinyurl.com/Xol2024-2
راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە - لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
?ئەسیلەیی هەموو بابەتەکانی وزاری ئەمساڵی 2023-2024 خولی یەکەم، بـــەبـــێ وەڵام:
https://drive.google.com/drive/folders/1TCIrGjjXwFKrsL0khuYDCm3IvN9ZIYDx
ئامادەکردن: عبدالبصیر
#دانا
هەموو ئەوەی پێویستە بیزانیت دەربارەی بابەتی جوڵەوزە و میکانیکە وزە ⭐️!
ئامادەکردنی / ئەلەند عەلی⭐️ + ئەژی سەنگەر⭐️
کۆمەڵێک خاڵی گرنگ لەسەر بەشی سێ ⭐️
( لەوێ کە نوسراوو سەیری هەڵسەنگاندنی بەشی پێنجەم بکە ببورن ئەوە مەبەسمان بەشی سێ بووە بەڵام هەڵەیە لەوێ ?)
ئامادەکردنی / ئەلەند عەلی ⭐️+ ئەژی سەنگەر ⭐️
وەڵامی چەند پرسیارێك:
١ـ دەوامی زانکۆکان و پەیمانگاکان کەی دەست پێدەکات؟
و/ دەوامی زانکۆکان و پەیمانگاکان، بۆ قۆناغی یەکەم ئەگۆڕێت لە زانکۆیەك بۆ زانکۆیەکی تر و تەنانەت لە کۆلێژێك بۆ کۆلێژێكی تریش فەرقی هەیە، ئێستا خۆتانی پێوە خەریك مەکەن، کەی ناوی خوێندکاران هاتەوە لە زانکۆلاین کە ئیشەکان هەموویان لە دوای خولی دوو ئەنجام ئەدرێت و ئەوسا لەکوێ ناوتان هاتەوە ئەتوانن ئاگاداری سۆشیاڵ میدیا و پەڕە فەرمییەکان زانکۆ و کۆلێژی خۆتان بن، خۆیان ئاگادارتان ئەکەنەوە.
٢ـ ناوی هۆڵی تاقیکردنەوەی خوێندکاران بڵاوکراوەتەوە؟
و/ هێشتا نەخێر بڵاو نەکراوەتەوە لەلایەن وەزارەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆر لە شوێن و هۆڵی خۆتان ئەمێننەوە، و کە گۆڕانکاریشی تێدا ئەکرێت ئەوە وەزارەت وەک خولی یەکەم خۆیان لینکێك بڵاو ئەکەنەوە، تەمەن باقی بێت ئێمەش بۆتان دائەنێین ان شاء اللّە.
#دانا
٣ـ کۆنمرەی بەشەکانی زانکۆ بەرز ئەبنەوە یان دائەبەزن؟
و/ ئەوە پێشتر بە پۆستێك ڕوونم کردەوە کە مەسەلەکە چیە، بەڵام بە کورت و پوختتر ئێستا قەرار نادرێت چۆن ئەبێت، تا خولی دووەم تەواو نەبێت و وەزارەتی پەروەردە هەموو داتا و ڕێژەکان بڵاو نەکاتەوە ( کاتێکیش بڵاو ئەکرێتەوە، تەنها گریمانەیەکی بۆ ئەکرێت و کەس ئەوکاتیش ناتوانێت دڵنیای سەد لە سەد بدات نمرەی بەشەکان چۆنەبێت).
#دانا
٤ـ دەرەکی یەک و دوو بابەتی و تەحسین معەدەل و دەرەکی تەمهیدی ماوە؟
و/ بەڵێ ماون و تا ئەم دەقەیە هیچ بڕیارێك نییە بۆ لابردنیان، تەنها ئەوە نەبێ کە تەحسین معەدەل لە ٢٥بۆ٢٦ نامێنێت، واتا ئەم ساڵی نوێ نا، دوو ساڵی تر نامێنێت.
٥ـ دەوامی قوتابخانەکان کەی دەست پێ ئەکاتەوە؟
و/ ئەگەری زۆرە لە ١٣ـی٩ یان ١٥ـی٩ دەوامی خوێندکاران دەست پێبکاتەوە، و دەوامی مامۆستایانیش لە ١ـی٩ دەستپێدەکات دەبێ بچنەوە قوتابخانەکان و دوای ئەوان قوتابیەکان ئەڕۆنەوە قوتابخانە، هێشتا کاتی دەسپێکردنی دەوامی خوێندکارەکان بە فەرمی دیاری نەکراوە، ئەوە تەنها وەک پێشبینییەكە بە گوێرەیی ساڵانی پێشووتر.
//بەهیوای سوود
ئامادەکردن: دانا عومەر
#دانا
سبەی إن شاءالله ئەوەی بابەتی جوڵەوزەکان لەگەڵ کۆمەڵێک تێبینی زۆر گرنگ بۆ بەشی سێیەم بۆتانی پۆستەکەین ⭐️⭐️
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 5 months, 1 week ago
Last updated 9 months, 1 week ago
چەناڵی سەرەکی کۆگای - SeeYouIOS
گەورەترین کۆگا تایبەت بە بەرنامەی کراك و یاری و بەرنامەی مۆد کراو بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەبێ سیدیا و کۆمپیتەر
https://seeyouios.app
Last updated 4 months ago