پەیامەکانی نوور

Description
سەرجەم پەیامەکانی نوور دانانی بەدیعوززەمان مامۆستا سەعید نوورسی ١٨٧٨-١٩٦٠
https://t.me/Peyamekani_nur/2
Advertising
We recommend to visit

We post unlimited (12PB, 24PB, 1920PB) personal keys for Warp+ and other Proxy / VPNs every day to keep freedom of information of the entire world!

Bot to generate keys: @generatewarpplusbot

📢 Buy ads: @totoroterror

Developer's channel: @akamemoe

Last updated 2 weeks, 3 days ago

کانال اصلی کصشر نیو

Last updated 1 day, 8 hours ago

2 months, 2 weeks ago

"پۆستەچيیانى نوور"

بەدیعوززەمان هەشت ساڵ لە "قەستەمۆنى" مایەوە..
لەو ماوەیەدا بە چەندین هۆکارى جۆراوجۆر و بازدان بەسەر ئەو چاوانەدا کە چاودێریى جموجووڵیان دەکرد، پەیامەکانى لەگەڵ قوتابىیەکانیدا دەگۆڕییەوە، چونکە ئەم کارە بە نهێنى ئەنجام دەدرا.
ئنجا بە نووسینەوەى "دەستى" لەبەریان دەگیرایەوە و، پاشان بەسەر گوند و ناوچە و شارە نزیکەکاندا دابەش دەکران. بەم کارەش "پۆستەچییانى نوور" پێکهاتن، کە ئەرکى سەرشانیان بریتى بوو لە گواستنەوەى پەیامەکان گوند بە گوند و شار بە شار.
هەروەک کارى لەبەرنووسینەوەى پەیامەکانیش ڕێکوپێک کرا و بەهێز بوو. هەندێ قوتابیى نوور هەبوون کە هەر تەنها خۆیان زیاد لە هەزار دانەیان لە پەیامەکان نووسییەوە!
ئیتر بەم ڕێگایە شەش سەد هەزار نوسخە بە نووسینەوەى دەستى لەبەر پەیامەکان گیرانەوە و، وردە وردە لە سەرانسەرى تورکیادا بڵاوبوونەوە و، بەسەر سوپاى تاریکیدا سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و، ڕایان گەیاند کە هەرگیزاو هەرگیز لە توانادا نییە نوورى ئیسلام بکوژێنرێتەوە!
ئەو نامە و پەیامانەى کە خوێنەران بۆ چەند وردە لایەنێکى "فیقهى بانگەواز" ئاراستە دەکەن و، چەند بابەتێکى وردى "ئیمان" لەخۆ دەگرن، هەموویان لە ژێر ناونیشانى "پاشبەندى قەستەمۆنى"دا کۆکرانەوە.

ژیاننامەى بەدیعوززەمان سەعیدى #نوورسى

2 months, 3 weeks ago
[#قورئان](?q=%23%D9%82%D9%88%D8%B1%D8%A6%D8%A7%D9%86)...

#قورئان...
سەرجەمى پەیامەکانى نوور - Sercemî Peyamekanî Nûr

2 months, 3 weeks ago

‎بزانە کە "سەردەم" و "شوێن" دەورێکى گەورە و گرنگیان لە دادوەریى ژیرییەکاندا هەیە. جا ئەگەر حەزت لەم چەشنە دادوەرىیە هەیە، ئەوا فەرموو با پێکەوە بڕۆین بۆ باشترین سەدە و چەرخى بەختەوەریى پێغەمبەرێتى، تاکو -با بە ئەندێشەیش بێت- بە خزمەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شاد و بەختەوەر ببین، لە کاتێکدا کە لەسەر کارەکەى بەردەوامە و لە ئەنجامدانى ئەرکى سەرشانیدا کار دەکات. کەواتە چاوت بکەرەوە و بڕوانە..
‎یەکەم شت دەیبینین ئەوەیە کە:
‎کەسێکى لەعادەت بەدەر، دیمەنێکى لەڕادەبەدەر جوانى لەگەڵ ڕەوشتێکى لەڕادەبەدەر بەرزدا هەیە، ئەوەتا کتێبێکى خاوەن ئیعجازى بەنرخى بە دەستەوەیە و وتارێکى ئەزەلى ڕادەگەیەنێت کە بەسەر هەموو گرۆى ئادەمیزاددا، بگرە بەسەر هەموو جیننى و ئینس و، تەنانەت بەسەر هەموو بوونەوەرانیشدا دەیخوێنێتەوە.
‎چەندە سەرسووڕهێنەرە! ئایا لەم وتارەدا چى دەڵێت؟
‎بەڵێ، شتێکى گرنگ دەڵێت و، لە هەواڵێکى گەورە دەدوێت. چونکە ئەو مەتەڵە حەل دەکات کە لە نهێنیى بەدیهێنانى جیهاندایە و، ئەو گرێکوێرە و تەلیسمە داخراوەش دەکاتەوە کە لە نهێنیى حیکمەتى بوونەوەراندا هەیە و، لە بارەى ئەو سێ پرسیارە گرنگ و قورسەوە دەدوێت و وەڵامیان دەداتەوە کە ژیریى مرۆڤیان تێدا مات و سەرسام بووە، چونکە هەر ئەو سێ پرسیارەن کە هەموو بەدیهێنراوان دەیانکەن و، دەڵێن: تۆ کێیت؟.. لە کوێوە هاتوویت؟.. بەرەو کوێ دەڕۆیت؟

‎بەدیعوززەمان سەعیدى #نوورسى
#وتەکان
‎سەرجەمى پەیامەکانى نوور - Sercemî Peyamekanî Nûr

2 months, 3 weeks ago

لە بارەی ئەرکەکانی حەزرەتی مەهدییەوە
ئەو کەسەی کە نەتەوەی ئیسلام چاوەڕوانیەتی و لە ئاخر زەماندا دێت، سێ ئەرکی گرنگی لە ئەستۆدایە. گرنگترین و مەزنترینی ئەم ئەرکەش بریتییە لە “بڵاوکردنەوەی ئیمانی تەحقیقی” و “ڕزگارکردنی ئیمان” لە دەست گومڕایی..
ئەرکی دووهەمیشی بریتییە لە جێبەجێکردنی “شەریعەتی خاوێن و پیرۆزی ئیسلام”..
لە کاتێکدا کە ئەرکی یەکەم پشت بە هێزی ماددی نابەستێت، بەڵکو پاڵپشتەکەی تەنها هێزێکی مەعنەوییە کە لە “ئیخلاس” و “وەفا” و “هێزی باوەڕ” پێکهاتووە، کەچی ئەم ئەرکەی دووهەم پێویستی بە هێزێکی ماددیی هێندە مەزن هەیە کە مایەی ترس بێت بۆ دوژمنانی و، دەستەڵاتێکی بەتواناشی هەبێت هەتا بتوانێت ئەم شەریعەتە خاوێنە جێبەجێ بکات.
ئەرکی سێهەم بریتییە لە خزمەتی ئیسلام لە ڕێی “ڕاگەیاندن و دامەزراندنی خەلافەتی ئیسلامی”یەوە. ئەمەش بە پشت بەستن دەبێت بە یەکێتیی موسڵمانان و ڕێککەوتن لەگەڵ نەصرانییە رۆحانییەکاندا کە لە پێناوی خزمەتی ئیماندا پاڵ بە موسڵمانانەوە دەدەن. ئەم کارمەندی و ئەرکە بەهۆی دەستەڵاتێکی مەزن و هێزێکی گەورە و ملیۆنەها گیانفیدای خۆبەختکارەوە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
ئەرکی یەکەم بە چەندین پلەی زۆر لە هی دووهەم و سێهەم بەرز و بڵندترە، بەڵام ئەم دوانەی تر، لەبەر ئەو جازیبییەتەی تیایاندایە، لە پێش چاوی خەڵکیدا، بەتایبەت چینی عەوام، درەخشانتر و فراوانتر دەردەکەون!
پوختەی ئەم قسانە:
بەکارهێنانی ناوی “مەهدی” بۆ هەر کەسێک لەم سەردەمەدا، یەکسەر هەر سێ کارمەندییەکە پێکەوە بە زەینی مرۆڤدا دەهێنێت و، لەمەشەوە هەڵە ڕوودەدات و، لەوانەشە ئیخلاسی مرۆڤی پێ زامدار ببێت و، تا ڕادەیەکیش هێز و تینی “ڕاستییەکان” بە لای چینی عەوامەوە لاواز دەبێت و، ئەو ڕاستییە یەقینییانەش کە لەسەر بناغەی بەڵگە دامەزراون لە بەرچاویاندا وەک “ظەننی غالیب”ی کێشە قبوڵکراوەکانی لێ دێت. ئەو کاتەش ئیماندارە سەرسامەکان ناتوانن بە تەواوی سەرکەوتن بەسەر گومڕایی و زەندەقەی سەرکەشدا بەدەست بهێنن و، ئەهلی سیاسەتیش ترس و گومان دەوروژێنن و، هەندێکیش لە زانایان دەست دەدەنە ڕەخنە و ئیعتیرازگرتن.
#بەدیعوززەمان_سەعيدی_نوورسی
#سەرجەمی_پەیامەکانی_نوور

5 months, 2 weeks ago

کلیات رسائل النور

سەرجەم پەیامەکانی نوور بە زمانی عەڕەبی

بديع الزمان سعيد النورسي الكردي

ترجمها إلى العربية: إحسان قاسم الصالحي

@Peyamekani_nur

5 months, 2 weeks ago

الشعاعات

بديع الزمان سعيد النورسي الكردي

ترجمها إلى العربية : إحسان قاسم الصالحي

@Peyamekani_nur

5 months, 2 weeks ago

صيقل الإسلام

بديع الزمان سعيد النورسي الكردي

ترجمها إلى العربية : إحسان قاسم الصالحي

@Peyamekani_nur

5 months, 2 weeks ago

لە کاتى "مەغریب"یشدا: کە چەند شتێکى گرنگمان یاد دەخاتەوە، وەک: ئاوابوونى ئەو بەدیهاتووە ناسکۆڵە و جوانانەى جیهانى هاوین و پایز، لە گەنجینەى ئەمانەتەکان لە سەرەتاى وەرزى زستاندا..
هەروەها وەک: یادخستنەوەى ڕۆشتنى مرۆڤ بۆ ناو گۆڕ لە کاتى مردندا و، جودایى و لێکدابڕانى بەسۆ و ئازارى لە گشت خۆشەویستانى..
هەروەها وەک: یادخستنەوەى مردنى دنیا بە گشتى و گواستنەوەى دانیشتووانى بۆ چەند جیهانێکى تر..
هەروەها وەک: یادخستنەوەى کوژانەوەى چراى تاقیگەى ئەم دنیایە..
"کاتى مەغریب" وەختى ئاگادار کردنەوە و ڕاپەڕاندنى گشت ئەو کەسانەیە کە تا ڕادەى پەرستن، شەیداى ئەو شتانەن کە لە پشت ئاسۆى "نەمان"ەوە ئاوا دەبن!
جا لەبەر هەموو ئەمانە، ئەو مرۆڤەى کە خاوەنى "گیان"ێکى پاکى بێ گەردى وەک ئاوێنەیە و، بە سروشت تاسەمەندە بۆ موتاڵا کردنى درەوشانەوەى جوانیى خواوەندى هەمیشەیى و باقى.. ئەم مرۆڤە، بۆ بەجێهێنانى نوێژى شێوان لەم کاتەدا، ڕوو دەکاتە عەرشى گەورەیى ئەو خوایەى کە هەر بووە و هەر دەشبێ، ئەو خوایەى کە هەرچى کاروبارى گەورە و ئاڵوگۆڕى ئەم جیهانە مەزنە هەیە هەر تەنها ئەو سازیان دەکات و هەڵیان دەسووڕێنێت.
بۆیە بە دەنگێکى زوڵاڵ هەموو دەوروبەرى خۆى دەلەرێنێتەوە و لە ڕووى گشت بوونەوەرە فانيیەکاندا "ألله أکبر" دەڵێت و دەستى لە هەموویان دادەتەکێنێت. ئنجا لە بەردەم کەماڵى بەرز و جوانیى بێ وێنەى خواى گەورەدا دەستەونەزەر ڕادەوەستێت، تاکو بە وتنى: ﴿الحمدُ لله﴾ ستایشى میهرەبانیى نەبڕاوەى ئەو بکات و، پاشان بە وتنى: ﴿إِیاکَ نَعْبُدُ وإِیاکَ نَسْتَعین﴾یش بەندایەتى و پشت بەخوابەستنى خۆى بخاتە بەردەم پەروەردگارێتى و خوایەتیى ئەو خوایەى کە پێویستى بە یاریدەدەر و هاوەڵ و وەزیر نيیە و نیشیەتى. ئیتر ئەو مرۆڤە، هاودەم لەگەڵ سەرجەمى بوونەوەراندا، دەچێتە "ڕکووع"ەوە و، بە وتنى: "سبحان ربی العظیم وبحمده" بێ دەستەڵاتى و لاوازى و هەژاریى خۆى لە بەرامبەر گەورەیى هەمیشەیى و دەستەڵاتى نەبڕاوە و عیززەتى بێ کەموکووڕیى خواوە، دەردەبڕێت.
پاشان کڕنووش دەباتە بەردەم جوانیى زاتى ئەو خوایەى کە نەمانى نىیە و، ئەو سیفەتە پیرۆزانەى کە گۆڕان ڕوویان تێ ناکات و، ئەو کەماڵە هەمیشەییەش کە هەرگیز ناگۆڕێت. بەمەش واز لە پەرستنى غەیرى خوا دەهێنێت و خۆشەویستى و بەندایەتیى خۆى –بەوپەڕى ڕێز و خۆنەویستى و سەرکزيیەوە- بە وتنى: "سبحان ربی الأعلى" دەردەبڕێت، چونکە لە بریى هەموو شتێکى فانى و بڕاوە، جوانێکى هەمیشەیى و خاوەن میهرەبانيیەکى بەردەوامى دۆزیوەتەوە. بەمەش خۆشەویستى و بەندایەتى و ڕێزلێنانى لە خواى خۆى بەوپەڕى توانەوە و خۆنەویستىیەوە ڕادەگەیەنێت، ئەو خوایەى کە بەرزە بەسەر هەموو نەمانێکدا و پاکە لە هەموو کەموکووڕيیەک.
پاشان بۆ "تشهد" و خوێندنى "تەحیات" دادەنیشێت و، لەو ڕێگایەوە سڵاوى پیرۆز و سڵاواتى پاک و بێگەردى هەموو بوونەوەران پێشکەش دەکات بە بارەگاى ئەو خوا خاوەن جوانيیەى کە بووە و، ئەو خاوەن گەورەییەى کە هەر هەیە.. هەروەها پەیمان لەگەڵ پێغەمبەرى خۆشەویستدا ﷺ تازە دەکاتەوە بە سڵاو لێ کردن و دەربڕینى گوێ ڕایەڵیى فەرمانەکانى..
لەم کاتەدا ڕێک و پێکیى بە دانست نەخشاوى ئەم کۆشکەى گەردوون دەبینێت و دەیکات بە شایەت لەسەر "یەکتایى" بەدیهێنەرى شکۆمەند و، بەمەش ئیمانى خۆى نوێ دەکاتەوە..
پاشان شایەتمان بە شانى ڕاگەیەنەر و پێناسەرى پەروەردگارێتیى خواى گەورە و ڕوونکەرەوەى ئایەتەکانى کتێبى گەردوون دەهێنێت کە حەزرەتى محەممەد پێغەمبەرە ﷺ.
ئنجا بڕوانە بۆ بەجێهێنانى نوێژى مەغریب بەم ناوەرۆکە بەرزە و، بزانە کە چەندە فەرمانبەريیەکى بڵند و پاک و بێ گەرد و شیرینە و، چەندەش بەندایەتيیەکى بەتام و جوانە و، چ ڕاستيیەکى ڕەسەن و مەزن و بەرز و باڵایە!
دەبینین ئەنجامدانى نوێژى مەغریب -بەم شێوە و واتایە- هاودەميیەکى بەوەفایانەیە و دانیشتنێکى پیرۆز و نەبڕاوەیە لە میوانيیەکى بڕاوەى وەک ئەم دنیایەدا.
ئایا ئەو کەسەى لەمە تێنەگات، خۆى بە مرۆڤ دەزانێت؟

بەديعوززەمان سەعيدى #نوورسى
#وتەكان
سەرجەمى پەیامەکانى نوور - Sercemî Peyamekanî Nûr

We recommend to visit

We post unlimited (12PB, 24PB, 1920PB) personal keys for Warp+ and other Proxy / VPNs every day to keep freedom of information of the entire world!

Bot to generate keys: @generatewarpplusbot

📢 Buy ads: @totoroterror

Developer's channel: @akamemoe

Last updated 2 weeks, 3 days ago

کانال اصلی کصشر نیو

Last updated 1 day, 8 hours ago