فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم ?
کەسێک لە شوێنێک بوو شکی لا دروست بوو مەسافەی دووری ئەو شوێنە دروستە بۆ قەسر کردنی نوێژ یان نا
یان شکی لا دروست بوو ئەو ئیمامەی نوێژی لە دوا دەکا ئایە نوێژەکەی کورت دەکاتەوە یان نا
لە هەردوو حاڵەت نوێژەکەی بە تەواوی دەکا کورتی ناکاتەوە
والله اعلم
سونەتە لەدوای دەست نوێژ شۆرین ئەندامەکانی دەستنوێژ وشک نەکرێنەوە
بۆ ئەوەی ئاسەواری عیبادەتەکە بمێنێتەوە
بەڵام جاری واهەیە واجبە وشک بکرێتەوە وەکو ئیمامی الرملی دەفەرمووێ لە الفوائد المرضية
دەفەرمووێ ئەگەر بێت و جەوەکەی زۆر سارد بێ یان هەر عوزرێکی تر نەئەکرا ئەندامەکانی دەست نوێژ تەڕبن ئەوا واجبە وشک بکرێتەوە
والله اعلم
ئیمامی ابن زیاد المقصري الزبيدي
هیچ کاتێک دانەدەنیشت بۆ دەرس وتنەوە هەتا موتاڵەعەی دەکرد
چەند ڕۆژ خەریکی دەبوو
ئەو ڕۆژەی موتاڵەی نەکردایە وانەی نەدەوتەوە
? النور السافر للعيدروس
ئیمامی ابن رفعة لە موتەئەخیرینی ئەسحابی شافعیە کە زۆرترین تەخریجاتی هەیە لە مەزهەب
حەتا لەبارەی وتراوە : ابن رفعة سێیەکی مەزهەبی شافعی زیاد کردووە
وە ابن تیمیة لە بارەی دەفەرمووێ :
فەقیهێکم بینی مەزهەبی شافعی لە ڕیشی دەچۆڕاوە
ئەو ئاژەڵانەی زەکاتیان تێدا واجبە چوارن
? مەڕ
? بزن
? گا،گامێش،چێڵ ...
?حوشتر
جگە لەم چوارە زەکات لە هیچ ئاژەڵێکی تر نیە ئیلا ئەگەر بێت ببێتە ماڵی بازگانی
واتە کەسێک ئەسپی هەیە ئەو ئەسپە زەکاتی تیانیە ئەگەر هەزار دانەش بێ
بەڵام کڕین و فرۆشتن بەو ئەسپانە بکا ئەوە زەکاتی لێ دەکەوێ بە ماڵی بازرگانی
وە هەروەها ئاژەڵەکانی تریش بەم شێوەیەن
والله اعلم
من ملیۆنێک پارەم هەیە لەگەڵ بیست ئاژەڵی مەڕ لەگەڵ بیست تەنەکەی گەنم ئایە دەبێ هەموویان کۆبکەمەوە بۆ ئەوەی زەکاتی لێ بدەم ؟
وەڵام :
زەکات واجب دەبێ کاتێک دەگات بە ئەندازەی زەکات لەو بابەتانەی زەکاتی تیایە،بەڵام نەگەیشت بە ڕادەی زەکات زەکاتی تیانیە، وە ناتوانین دە مسقاڵ زێڕ لەگەڵ بیست ئاژەڵی مەڕ لێک بدەین بۆئەوەی بگاتە ڕادەی زەکات
چونکە زێڕ بەڕێگای خۆی
وە ئاژەڵی مەڕیش بە ڕێگای خۆی
بەڵام لێرە شتێک دێتە پێش ئەویش ئەوەیە
گەر لە یەک جۆر بوون بەڵام شێوەکەیان جیاواز بوو ئەوا کۆدەکرێنەوە و زەکاتی تیایە
واتە چۆن ؟
بۆ نمونە گەنم چەند جۆرێکی هەیە
وەکو ڕەشگور و قەندەهاری و هیتریش
تۆ هەردوو جۆرەکە بەیەکەوە حساب دەکەی ڕاستە ناویان جیایە بەڵام هەردووکیان هەر گەنمن
کورتەی بابەت
ناتوانین چەند شتێکی جیاواز لێک بدەین بۆ ئەوەی زەکاتی لێ دەر بکەین چونکە هەر یەکەو شتێکە
بەڵام یەک شت بوو بەڵام جۆرەکانی جیاواز بوو ئەوا بەیەکەوە کۆدەکرێتەوە و زەکاتی لێ دەدرێ
والله اعلم
یەکێک لە کتێبە بەهێزەکانی مەزهەبی شافعی
کتێبی الحاوي الصغير ـە
هی ئیمامی القزویني ـە
کە زانایانی ئەوکات زۆر گرینگیان پێ دەدا بەوەی حیفزیان دەکرد و شەڕحیان دەکرد و دەیان وتەوە بۆ تەڵەبەکانیان
کە هەزاران مەسئەلەی فیقهی تیایە
هەتا هەندێک لە زانایانی ئوسوڵی دەیان وت :
هەر کەسێک ئەم کتێبە حیفز(لەبەر بکات) ئومێد دەکرێ ئەو کەسە ببێتە موجتەهیدێک کە زانابێت بە فڕوعی فیقهـ
یەکێک لەو کتێبانەی کە الحاوي الصغیر ـی کورت کردۆتەوە
کتێبی الارشاد ـی ئیمامی ابن المقرئ ـە
وە کتێبی الحاوي الصغیر کراوەتە نەزمیش(شێوازی شیعر)
ئەویش بەناوی بهجة الحاوي ـه
یان بهجة الوردیة
هی ئیمامی ابن الوردي ـە خاوەنی لامیة لابن الوردي
کە ئەم نەزمە ی نوسیەوە زیاتر لە حەفتا هەزار مەسئەلەی فیقهی تیایە
هەروەکو دەفەرمووێ :
زادت على سبعين ألف مسألة
أبكـارهــــا لكــــفئها مســـهلة
لكــنها لــغيـــره محجــــوبــة
محـرم على رؤيتـه المخطوبة
حافزی ابن حجر لەبارەی دەفەرمووێ :
بەهجەی بە نەزم نوسیوە،سوێند بەخوا هەر کەسێک لە دوای ئەو فیقهـ بکا بە نەزم ئیلا نوقسانی تێدا دەکا
وە یەکێک لە بەهێزترین شەڕحەکان لەسەر بهجة کتێبی
الغرر البهیة في شرح بهجة الوردية
هی شیخ الاسلام زکریا الانصاري ـیە
ئەو کەسەی ئیمامە یان نێرە یاخود مێیە یاخود خنثى(نێرەموک)ـە
کێ لە دوای کێ دروستە نوێژ بکات ؟
١ - نێر دەتوانێ لە دوای نێر نوێژ بکا
٢ - مێ دەتوانێ لە دوای نێر نوێژ بکا
٣ - نێرەموک دەتوانێ لە دوای نێر نوێژ بکا
واتە هەرسێ جۆر دەتوانێ لە دوای کەسی نێر نوێژ بکا
٤ - مێ دەتوانێ لە دوای مێ نوێژ بکا
٥ - نێر ناتوانێ لە دوای مێ نوێژ بکا
٦ - نێرەموک ناتوانێ لە دوای مێ نوێژ بکا
واتە مێ تەنها مێ دەتوانێ نوێژی لە دوا بکا نابێ ئیمامەتی بۆ نێر و نێرەموک بکا
٧ - مێ دەتوانێ لە دوای نێرەموک نوێژ بکا
٨ - نێر ناتوانێ لە دوای نێرەموک نوێژ بکا
٩ نێرەموک ناتوانێ لە دوای نێرەموک نوێژ بکا
واتە نێرەموک تەنها دەتوانێ ئیمامەتی بۆ مێ بکات
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم ?