🌹ئاوایی قوڕەبەراز🌹

Description
هاو وڵاتیانی بەڕێز تکایە وێنە و فیلم و قسەخۆشەکانتان بنێرن بۆ ئەو ئایدیە
👇👇👇👇


@Mohammdkord3

@salahkakii

@asad8404
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

1 month, 1 week ago
سەید حیسام شێخ ئەحمەد

سەید حیسام شێخ ئەحمەد
کاک مستەفا کەریمی
کاک حەمەساڵە کاکە سوری

🌹ئاوایی قوڕەبەراز 🌹
@ghorabarz

1 month, 2 weeks ago

هاوارێک بۆ بێدەنگی

ئەمڕۆ لە دڵی ئەم وڵاتەدا گوڵێکی ناسک و بێ‌تاوان ژاکا... مناڵێک بچووک کە چاوەکانی جوانی و زوڵاڵی زەریا‌ بوو و له‌وانه‌یە لە داهاتوویێکی نزیکدا زەردەخەنە‌ی ڕکابەری له‌گە‌ڵ خۆرە‌تاودا بکردایە، ئە‌گە‌ر...!
مە‌خابن زە‌ردە‌خە‌نە‌ی نوقمی تاریکی و گڵ بوو.

ستە‌مێکی زەبەلاح لەو دەستی بچووکانە‌ی کە هێشتا دڵ‌خۆشی جووتێک دە‌ستە‌وانە‌ی بچووکی ڕە‌نگی و بە‌ستە‌یێک ئاوڕە‌نگ و دنیایێک خۆشە‌ویستی بۆ دایک و باوک بوو. "دایک! باوک!"
ئاخۆ دە‌یویست دنیای بێ‌ڕە‌نگمان بە ئاوڕە‌نگە‌کە‌ی بڕە‌نگێنێ؟ بە دە‌ستە‌وانە بچووکە‌کە‌ی ساردیە‌کانی دە‌وری ڕۆح و جە‌ستە‌ی دنیای و دنیامان بتارێنێ؟
نازانم ئە‌و ڕووداوە هە‌رچی بوو، دە‌سدرێژیێکی سە‌یری لە ناو ڕوح و ناخی ئیمە جێ‌هێشت.
  نیان! دوێنێ زۆر حەزی لە یاری‌کردن و شاری یاری بوو. ئە‌مڕۆ لە جیهانێکی تاریکدا، شار و یاری لێ ون بووە!
  ئاوازی خەمناکی با، لە گوێیدا (گوێماندا) بووەتە چیرۆکێکی تاڵ و بێ‌بڕانە‌وە‌ی لە ناخی باخێکی نە‌فرە‌ت لێکراو کە هیچ‌کات خوو بە جوانی و پشکووتنی گوڵە‌کانی ناگرێت و هە‌ر گوڵێکی بە جۆرێک هە‌ڵدە‌پرووزێنێ و دە‌فە‌وتێنێ.

نیان! کچی نازداری بێ‌تاوانم!

چاوت لە چاومدا زیندووە، بویتە باڵندە‌یێکی ڕە‌نگاڵەی پە‌رە‌وازە لە هێلانە‌ی خۆت!
ئە‌و باڵندە‌ی کە پێش هێز‌گرتنی باڵە‌کانی، کە‌‌وتە ژێر چە‌پۆکی چنگاڵی بێ‌بە‌زە‌یی لاشخۆرە‌کانە‌وە.
  چۆن وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە بۆچی ئەو؟ بۆچی کەسێک کە هێشتا هیچ تێگەیشتنێکی لە ئازار و ناخۆشی نەبوو، ناچار بوو ئەم قورساییە قورسە هەڵبگرێت؟
هیوا لە دڵماندا کاڵ بووەتەوە. ئەوەی ماوەتەوە گوناهێکە کە سە‌نگی کەوتووەتە سەر شانی هەموومان. 
  ئێستا دەبێ لە یادی "نیان"دا، لە یادی هەموو کچە بێ‌تاوانەکانی تردا، کە ڕووبەڕووی ڕاستییە تاڵەکانی ژیان بوونەتەوە، هاوار بکەین. ڕەنگە هاوارمان تۆزێک سێبەری قورسی ئە‌م تاوانە سووک بکا.

دەستدرێژی و کوشتنی کچێکی بچووک
  بەڕاستی تۆمەتبار کێیە؟

کاتێک هەواڵی دەستدرێژی و کوشتنی(نیان)م بیست لەناکاو دنیام ڕەش داگە‌ڕا، بێدنگیێکی هێڵنجاوی بۆ چە‌ند خوله‌کێک ناخی داگرتم، هە‌ستی خنکانم بوو.
بەڕاستی کێ تۆمەتبارە؟ ئایا ئێمە وەک تاک هیچ ڕۆڵێکمان لەم کارەساتەدا هەیە؟ یان ئەم دڕندەییە بەرهەمی پێکهاتە زیانلێکەوتووەکانی کۆمەڵگاکەمانە؟

من؟  تۆ؟  کۆمەڵگە؟ یاسا؟

ئێمەی خەڵکی کۆمەڵگا بە بێدەنگیمان لە بەرامبەر نادادپەروەرییەکان، بە پشتگوێ‌خستنی دەنگی ستەملێکراوان و بە پشتیوانی نەکردنی ئەوەی کە پێویستە، بە جۆرێک هاوبەشین. هەر جارێک چاومان دادەخە‌ین، هەر جارێک دەنگی دڵی مرۆڤێکی بێ‌تاوان پشتگوێ دەخەین، لە ڕاستیدا ڕێگە بە تاوانبارە‌کان دەدەین دەست بەسەر چارەنووسی کچەکانمان، مناڵە‌کانمان و مرۆڤە بێ‌دە‌سە‌ڵاتە‌کانی کۆمە‌ڵگاماندا بگرن.
 کۆمەڵگا کە چاوەڕوان دەکرێت پێشەنگی گۆڕانکاری بێت، هەندێک جار لە بەرامبەر ستەمکاریدا بێدەنگە. ئایا مۆدێلێکمان هەیە بۆ پەروەردەی دروستی نەوەی داهاتوو؟ ئایا منداڵەکانمان فێرکردووە ورە‌یان بێت، نە‌ترسن و لەسەر مافەکانیان قسە بکەن؟
هەروەها یاسا کە وەک دامەزراوەیەک دە‌بێ مافی هاووڵاتیان بپارێزێت ڕۆڵی کاریگەری بووە؟ ئایا ئەو سزایانەی یاسا چارەسەری  ئازارە‌کانمان دەکەن؟ ئایا تەنیا ناردنی تاوانبارە‌کان بۆ پشت مێزی دادگا بەسە؟ یان دە‌بێ بگەڕێینەوە بۆ پێکهاتە کۆمەڵایەتی و کەلتووریە‌کان و خە‌سارە‌کانیان بناسین؟
سزای تۆمەتباران لەم دۆسیەیەدا، دە‌بێ له سنووری یاسایی و تاوانکاری سە‌رووتر بێت! (وە‌ک سە‌زایە‌ک ڕاسکۆلینکۆف له "تاوان و سزای"، دۆستۆیۆفسکی‌دا باسی دە‌کا؛ ئە‌و زێروو و ئه‌سپێیانە دە‌بێ هە‌مویان له ناو بچن؛ بێ هە‌ستپێکردنی گوناه و بە‌زە‌یی!)، ئە‌و کە‌سانە دەبێ ڕووبەڕووی گوشاری کۆمەڵایەتی ببنەوە بۆ ئەوەی قسە نەگوتراوەکانی ئەم چیرۆکە تاڵە بدرکێنن؛ گوشارێک کە ببێتە هۆی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و یاساییدا. پێویستمان بە ئیرادەیەکی جددیە کە نەک هەر تۆمەتبار سزا بدات، بەڵکو سووڕی توندوتیژی و نادادپەروەرییش داشکێنێت.
بەڕاستی دەبێ بە کوێ بگە‌ین؟
ئەگەر هەریەکێک لە ئێمە وەک مرۆڤێک بەرپرسیارێتی خۆمان بە جددی وەربگرین و لە بەرامبەر توندوتیژیدا بێدەنگ نەبین، ڕەنگە بتوانین شاهیدی جیهانێکی باشتر بین.

"ئە‌رێ هە‌موومان تاوانبارین!"

📝 ن. نووربە‌خش

1403/11/4

🍀🦋
@nnourbakhsh60
🍀🦋

4 months, 2 weeks ago

?هەتا چاویان کردەوە فەردین چەند گۆڵی چاکی لێدان و زۆرچاکمان بردەوە

"""""""""""""?"""""""""""""""بیرەوەری ۲ ?""""""""""
ئاخرین جار کە لەگەڵ مەرحووم فەردین فوتباڵمان کرد گەرمای پێش نێوەڕۆی  بەهاری  1384  لە زەمینی ساروقامیشی فەیزوڵڵابەگی بوو
یادیان بەخێر مەرحوم?کاک حسەین مرادی و کاکەفەردین?ئەوڕۆژە ئاخرین فوتباڵی خۆیان لە گەڵ من و بۆ تیمی قوڕەبەراز کرد  ئەو ڕۆژە کاک حسەین دیفاع و  من هافبەک و  فەردین حەملە بوو"مامەحسەین وتی خاڵەتەها دەمێکەیە فوتباڵم نەکردووە ئەگەر چاکم نەکردگلەیی مەکە"بەخودا لە بەرخاتری تۆ هاتم دەنا ناتوانم"کوتم خەمت نەبێ  ئاگام لێتەو پوششت ئەدەم"جوان قسەو ئاخافتن و ڕاوێژی خۆم و کاک حسەین وفەردینم لەو بازییەدا لە بیر ماوە  بەڵام بەخاتری ئەوەیکە نەبێتە فرەوێژی و درێژ دادڕی   لە نووسنیان خۆ دەبوێرم" بە یەقینەوە پێموایە ئەوڕۆژەو ئەو فوتباڵە قورسترین بازی ئەو چەندساڵەمان بوو  ئەوڕۆژە حەریفی مستەقیمی فەردین یەکێک لە سمجترین وباشترین وخەشنترین دیفاعەکانی مەنتەقە بوو   بە ئەزموون و قودرەتی و ساز و سمێڵ زل بوو"بەڵام فەردینی 16 ساڵەو بەغیرەت  هەر لە ئەوەڵی یاریەکەوە لە سەر تۆپ وەکوو کەڵە شێر چنگی لە گەڵ هەڵدەخست و کەمی نەدەهێنا"جاروبار بەبزەوە چاوێکی لێ هەڵدەتاکانم و دایدەگرتەوە و  هێواش ئەیوت ئاگات لێیە؟ساروقامیش تیمی چاک بوو  جا بەڕاستی ئاوو هەوای شێرجی و نم وڕتوبەتی مەیدانی زیخی پەنای چۆمەکە فشارێکی یەکجار زۆری بۆهێنابووین و  هەناسەو نەفەسی دەبڕین لە ئاخری بازیدا لە بەرهیلاکی و برسیەتی چاوو ئەژنۆمان ئەلەرزی  بەڵام چونکە لە گەڵ ساروقامیش یەک ۲ساڵێک بوو بڕێک کێشەو ددان چیرەمان بوو حەقی دانانمان نەبوو" لە دەدەقەی ئاخری بازیدا کە ساروقامیش وا ڕژا بوون بەسەرماندا کە فەردینیش لە حەملەوە گەڕابوویەوە دفاع  کە گۆڵی تر نەخۆین بە توندی بەفەردینم کوت"تۆ حەملەی گوڵمان لێت دەوێ مەکشێوە دفاع  ئەم بازییە حەیسیەتیە نابێ دایبنێین " کوتم  هەر تۆپێکم پێگەی  تۆ یەکسەر هەڵێ بۆ دەروازەی حەریف پاست بۆ دەخەم و گوڵی کە"بازیەکە دەتکوت مەیدانی شەڕەو کلکی کەری تێدا دەپچڕا لە پڕ هاشاوڵم برد و تۆپێکم گرت دیتم فەردین وەک ئاهو باڵی گرت و هەڵات بۆ فەزای پشتی دفاعەکان  پاسێکی بەرزم بۆ نارد هەر بەو سورعەتەی کە هەڵدەهات  نەیهێست تۆپ لە عەرز کەوێ وەکوو فەننەر هەستاو    بەکەللە لەسەر دەسی دەروازە بانەوە گوڵێکی سەیرو عەجیبی  کرد" بەجۆرێ کە ساروقامیشیەکان بە خەڵک و یاریزانەکانیانەوه سەریان سووڕماو تاسان  جوان لە بیرمە فەردین ئەوەندە بەرز هەڵفڕی بۆ لێدانی زەربەو و گوڵ"سەری فەردین لە سەر دەس دەروازە بانەوە بوو  باوەڕ بکەن ئەوەندە جوان و حرفەیی بوو کە ئەگەر فیلم و دوربین زەبتی کردایە تا ئەبەد دەمایەوە
"جا بە هەڵەدەوان هات و خۆی حەوا دا باوەشمەوه  کوتی تۆخودا مەهێڵن گوڵمان لێ بکەنەوە   وتم  بژی تۆ گۆڵی خۆتت کرد"دڵنیا بە هەتا بەیانیش بازی درێژەی بێ  نایەڵم ساروقامیش گۆڵ بکەن"
بەڵێ هەر وەکوو عەرزم کردن ئەو فوتباڵە ئاخرین فوتباڵی ئازیزانی جوانەمەرگمان کاک حسەیەن مرادی و کاکەفەردین بوو"
ڕۆحیان شاد و یادیان بەرز و بەڕێز بێ?

""""""""""""""""""""""""?کۆتایی?""""""""""""""""""
بەسپاسەوە?ئێوەخۆش و کوردستان ئاوەدان✌️

4 months, 2 weeks ago

لە پرحەشیمەتی خەڵک بەرەو  جادە سووڕاو ئامبوڵانسی نەحس بە سوڕعەت و ویڕە ویڕ خۆی کرد بە ناودێدا  خەڵک بەرەو ئامبوڵانس هەڵاتن  دەنگی باوەکەڕۆو شین و ڕۆو هاواری خەڵک و خزم وکەس و یارانی فەردینی جوانەمەرگ عەرزو ئاسمانی هەڵگرت و گویی فەلەکی کەڕ دەکرد  بە چاوی خۆم دیتم کە ڕفیقانی فەردین بە ناڵەو لە خۆدان و هاوارەوە بە ئامبوڵانسەکەدا سەردەکەوتن و بۆ هۆی خزی درگاو شووشەی ماشێنەوە دەکەوتنە خوارەوە
هەموو بەکوڵ و دەنگەوە دەگریان وکەس نەیدەتوانی بەکەس بڵێ مەگرێ"
وەک بڵێی ئەگەر  مەرگی فەردینی جوانەمەرگ حەققە"گریان و ڕۆڕۆی ئێمەش حەققە"لە کاتی شتندا لە پێشخانەی مزگەوت کە ویستیان کفنی کەن  بەزەحمەت خۆم گەیاندێ و لەبن دەستی مەلا لوقمان ووەستا مستەفاوە باڵای جوانی فەردینم بینی  بڕواتان هەبێ ئەوەندە شیرین و خۆش قەیافەو باڵاجوان بوو کە لەتاریف نایە"لە گۆڕستان زۆر بەکوڵ و خەمەوە فەردینی جوانەمەرگمان بە خودا و خاکی کوردستان ئەسپارد نامەوێ لەو ساتە تاڵە بدوێم و برینتان زیاتر بکولێنمەوە"بەڵام  کزەبایەکی دەهات و کاتێ  ئەسعەد وکامڕان ئەمینی دۆست ویاری غاری فەردین بەگریان  خۆڵیان دەکرد بەسەر گۆڕو مەیتەکەدا خۆڵەکەش  بەتایبەت ڕاست با دەیکردەوە بەسەر کامڕاندا  دێمەنێکی یەکجار ناخۆش ودڵهەژێن بوو"ئەو شەوە مەلا لوقمان تەڵقینێکی یەکجارچاک وجوان و مێژویی کرد و  کەس لەبیری ناچێ"
کاتێ خەڵک بەرەو ماڵ بوونەوە من ڕاوەستام و گەڕامەوە سەرقەبری فەردین و لە پاش گریانێکی بە کوڵ  کڵۆیەکی گەورەی خۆڵی قەبرەکەی فەردینم هەڵگرت و بردمەوە ماڵێ و لە پەڕۆو نایلونم پێچا"ڕەنگە نزیک دەساڵ ئاگاداریم لەو کڵۆ خۆڵەو لە تۆپە یادگاریەکەی فەردین  کردو  بەداخەوە دوایه مەحوۆ بوون"مەرحووم کاکە فەردین تا ماوەیەک زۆر دەهاتە خەونم و دەهات بۆ گارێزی کوێخا سەوزەو هەموو جارێک دوای ماچ کردن دەیکوت خاڵەتەها بیرم کردووی بۆیە هاتم بۆ لات"ئەیوت کاکە جێگاکەم زۆر خۆشە"  جا بەقسە کردن ڕێگای ماڵەوەمان دەگرت و دس لەدەس و ملان دەهاتین بەڵام هەموو جارێک لای شیوەکەی زەمینی ماڵی کاک محەممەد شاسوار لەمن جودا دەبوویەو ڕووبە قەبرستان دەڕۆی"نەمن دەمپرسی بۆ دەڕۆی نەئەویش دەیکوت بۆ دەڕۆم"لە خەویش دا دەمزانی مردووەو دەبێ بڕواتەوە
""""""""""""" """"""""""فەردین کوڕێکی زۆر باش و دڵۆڤان و مەرد بوو زۆر فوتباڵیەکی پڕ بەهرە بوو  قەولم پێدابوو بەهاری داهاتوو لە گەڵ خۆم بیبەم بۆ تێست و تیمی فوتباڵە مەشهورەکانی ئێران دڵنیام ئەگەر ئەجەل مەودای بدایە دەگەیشتە لوتکەری هەرە بەرزی فوتباڵ"
?بیرەوەری ۱?
جارێکیان لەگەڵ فەردین و کوڕەکانی خۆمان لە یەکشەوە مسابەقەی قورسمان کرد بازیەکە مساوی بوو تۆپە چاکەکە تەقی و تۆپێکی نایلۆنیان هێنا و   تۆپە لە پڕ کەوانەی کردوو بەداخەوە گوڵمان خوارد  زۆر ناڕاحەت بووم  کوتم یەکشەویی بەخودا ئەو تۆپە تەقی وتۆپی نایلۆن فریاتان کەوت  دەنا تا بەیانی نەمدەهێشت گوڵ بکەن  زۆریان لەدڵگران بوو کوتیان   حاە  واتان لێهاتووە؟بە فشەمان گرتوون ئەوە تیمە ئەسڵەکەمان نییە" حەفتەی داهانوو وەرن تیمە ئەسڵەکەمان کۆ دەکەینەوە پیاوانە وەرەن بزانن چۆنتان کون کون دەکەین؟ هەر لەوێ کوتم بەڵێ ڕاستە ئێوە بازیکوننتان زۆرەو ساڵۆنی خۆتانەو ئامادەترن وتیمی چاکترن  بەڵام تازە لێتان کەوتووم بە ڕقا سوێندتان بۆ دەخۆم ئەگەر تەوای یەکشەوەش بڕژێ بەسەرماندا بازی داهووتان لە چنگ دەردێنم وئێمەی قوڕەبەراز لە یەکشەوەی دەبەینەوە"ڕۆژی مسابەقەکە فەردین دیار نەبوو کوتم کوا فەردین بۆ نایە؟  وتیان نازانین قەولی دابوو بێ"چووینە ساڵۆن دیتم  بازیکونە چاکەکانی یەکشەووەو خەڵکێکی زۆریش هاتوون وچاوەڕێین بچین و گوڵبارانمان بکەن  کوڕەکان قوڕەبەراز بڕێک تاسان وکوتیان دەیدۆڕێنین  حەقیان بوو فەردین نەهاتبوو"تەنیا من و فەردین وحسەین سۆفی فوتباڵی ساڵۆنمان باش دەزانی"
کوتم مەترسن کەیفم بێنێ زۆر سمجم "دڵنیابن نایەڵم یەکشەوە بیباتەوە"جا کوتم  کاکە دڵنیام فەردین له هەر کوێ بێ خۆی دەگەیەنێ و دێ "
بازیەکی یەکجار قورس بوو تۆپ ومەیدان بەیەکشەوە بوو"مەلاعەبو دەروازەبانمان بوو"ئێمەش شێرانە دفاعمان دەکرد"بە فڕو فێڵی من و زەحمەتی کوڕەکان نەتیجەی بازی مساوی بوو ئێمە هیلاک و کەمبوودی نەفەرو تەعویزمان بوو  ئەوانیش زوو زوو بازیکونی چاکترو تازەنەفەستریان دەهێنا و فشارێکی یەکجار عەجیبمان لەسەر بوو بەڵام  نەمدەهێشت گوڵ بکەن و بەقەولی خۆیان شێتم کردبوون"پێموایە دە دقیقەی بازی مابوو
کوڕەکانی قوڕەبەرازی لەوانەبوو لە هیلاکیدا چاویان دەرپەڕێ و وەکوو پێشمەرگەبەرخودانیان دەکرد"دڵم ڕۆشن بوو کە فەردین حەتمەن دێ  لەپڕ فەردین بەسەری بەرزەوەو بە غروورێکی پیاوانەو جیدی"خۆی کرد بەساڵۆندا توند قوڵاندم"خیرا خۆت گەرمکەو وەرە بازیەوە"وتی خاڵەگەرمم"وتم تازەنەفەسی بزانم چی ئەکەی؟وتی بەخودا دەیان ماڵم"بڕواتان هەبێ لەو چەن دەقیقەدا بازی هەڵگەڕاندەوەو پەت پەتیەکی سەیری کرد بەدیفاعی یەکشەوە کردو?

4 months, 2 weeks ago

❤️فەردین گیان 19 ساڵە بیرت دەکەین❤️
سەختە زۆر سەختە بتوانم بە ئارامی لەفەردین و کۆچ وکۆستی فەردین گیان بنووسم و نەگریم"بێگومان  ڕۆژی  جەژنی ڕەمەزانی1384/9/12"تاڵترین و لەبیر نەکراوترین ڕۆژی مێژووی قوڕەبەرازە"لە ئێوارە شەوێکی شووم و ساردی پاییزدا کە هەواڵی تەسادوفی  فەردین گیان هات'بەجورئەت دەتوانم بڵێم کە دڵی من و هەمووی خەڵکی  قوڕەبەراز داکەوت"لە گەڵ کوڕەکانی ناودێ هەڵاتین بۆ سەر شوێنی ڕووداوەکەو بە ئاڵۆزی و پەرۆشی  خۆمان گەیاندە بیمارستان"کاک حاجی ناجی و کاک ڕەحمان کە پێشتر فەردینیان گەیاندبووە بازاڕ لەوێ بوون  بە هەڵپەهەڵپ کوتمان کوا فەردین  کوتیان دوکتووری لەگەڵە  لەو وەختەدا مەرحووم کاکەمینە باوکی فەردین هات و کوتی  مەمنوونی هەمووتانم شکور دوکتورەکان خەیاڵیان تەخت کردووم و دەڵێن فەردین حاڵی باشەو جێی نیگەرانی نیە"سیگارێکی هەڵکردوو پووڵی دا بە یەکێک لە کوڕەکان و وتی:بڕۆ چەند پاکەت سیغار بۆ جەوانەکان بکڕە با بیکێشن و دیسان کوتی خودایە شوکرت کە فەردینت پێدامەوە
ڕوو بە خەڵکەکە کوتی"شکوور حاڵی باشە بڕۆنەوە لە جادەش ئاگاتان لە خۆتان بێ
ئەو شەوە لە چەقەخانەی مزگەوتی ئاوایی هەرکەسی بەجۆرێک چۆنیەتی هاتنەوەوی فەردین و ڕوداوەکەیان تەفسیر دەکردوە و دەمانکوت شکور بەخێر گوزەراوە ئیشەڵڵا زوو بە سڵامەتی هەڵدەستێتەوە
قەدیمیان دەفەرموون"ماران گەستە لە گوریس و پەتیش دەترسێ"بۆیە ئەو شەوە منی ۲جار کۆست کەوتە زۆر بەنیگەرانیەوەو به سەختی خەوتم و دڵم دەیکوت ئەمشەوو بەیانیتان ئارام نابێ
شەوەکی ئەو ڕۆژە بەکەیل و کاسیەوە لە خەوهەستام و دڵه خورپە ئۆقرەی بڕیبووم
لە پڕ دەرگایان کوتاو دیتم مەلا عەبوو سۆفی و محەمەممەد کاعەبڵای کەدخودان  سڵاویانم سەندەوەو کوتیان نەچین بۆ یەکشەوە بۆ فوتباڵی ساڵۆن؟بۆ هەوەڵین جار لە ژیانمدا کوتم فوتباڵی چی؟ئەوە نییە فەردین تەسادوفی کردووە؟ڕۆحیەم نیە داکەون ناچین"کوتیان ئێمەش وەک تۆ ناڕاحەتین بۆی بەڵام دوێشەو لە بیمارستان دوکتوور و پرستارەکان کوتیان شکوور چاکە
کوتم دوایە حەواڵەی بیمارستانی ڕەزاییە کراوە ڕەنگە حاڵی خراپ ببێ   کوتیان دوکتوری ڕەزاییە لە بۆکان چاکترن و ئیمکاناتیان زۆرترە و ئیشەڵڵا بەزوویی وبەسڵامەت  چاک دەبێتەوە" خولاسە مەلا عەبوو بەنابەدڵی ڕاکێشی کردم  کەگەیشتینە ساڵۆن کۆڕەکانی یەکشەوە کە هەواڵەکەیان بیستبوو  زۆر بە پەرۆشیەوە پرسیان:ئەرێ تۆخودا فەردین چۆنە؟هەر۲تیم ناخۆشترین سڕترین و ناخۆشترین فوتباڵمان کرد"لەناو تۆپێنەکەش دا  فەردینم لە بەرچاو بوو دەترسام کارەسات بقەومێ
دوای تۆپێنەکە  کە گەیشتمەوە ماڵی لەبەر درگای گاراج خۆمان کاک حاجیب ناجیم دڵپڕو گریان دی کوتم کاکە هەواڵی فەردین؟ بەزەحمەت لێوەکانی گۆی کردو  بە لەرزی لێوەوە کوتی ئەڵێن مردووه?
دنیام بەسەرا ڕووخاو ئەژنۆم چەما"وەک بڵێی جەرگم بڕابێ"وەها بەکوڵ و تاو گریام کە لە ژیانم بۆ هیچکەس و بۆ دایک وباوکیشم وا نەگریاوم"چونکەمن ئاوات وهێوای زۆرم بەفەردین بوو"
ڕۆژە جەژنێکی یەکجار تاڵ بوو  لەبەر مەزگەوت و لە هەموو ماڵێک دەنگی گریان دەهات  بەڕاستی فەردینی مەرد و ڕەند خۆشەویستی خەڵک بوو"کەس نەیدەتوانی دڵنەوایی کەس بداتەوە  ئاخر کۆستی هەموومان بوو"
کەیخوداکان ئەمریان پێ کردین بڕۆن قەبر هەڵکەنن" دەستوورێکی ناخۆش و جەرگبڕ بوو کوتم ڕاوەستن  بەڵکوو هەواڵەکه درۆ بێ  یان بە شۆکی دوکتوور قەلبی بکەوێنتەوە کار  بەڵام کەیخوداکان فەرموویان ڕاستە و لە گەڵ کاری خودا هیچ ناکرێ وفەردین خۆشیەختە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی بوو بەقسمەت"بەدڵپڕی کوتم باشە دەچم بۆ قەبران بەڵام دەسم تێی ناچێ گۆڕی فەردین هەڵکەنم"دەستەی دۆست و برایەرانی فەردین چاو بەفرمێسک وقوڵینگ و پێمەڕە لەشان خۆمان گەیاندە قەبران" هیچمان دەسمان تێی نەدەچوو و هەر جارێک بە بەهانەی  کوا قیبلە؟و بەهانەی تر ڕادەوەستاین و نەقولینگ ونەپێمەڕەمان نەخستە کار"زۆر مەحتەل بووین  لە پڕ دیتم  مەرحووم کاک محەممەد نوربەخش و وەستا مستەفا کاکی تەشریفیان هات  بڕێک ورەمان گرت و لەدڵەوه کوتم مەگەر ئەو پیاوە پتەوو بەسەبرانە  دەنا جەحێڵەکان کەس دڵ و دەسی   گۆ ناگا قەبری  فردین هەڵکەنن"کەیخوداکان بەدڵپڕی کوتیان ئەی کوا؟قەبرتان هەڵنەکەند؟بە منجەمنج تێمانگەیاندن کە نازانین و بۆمان نەکرا" مەرحووم کاک محەممەدنوربەخش و وەستا مستەفا بە وتنی وشەی پیرۆز و بەرزی"بیسمیللا"دەستیان دا بێڵ و قوڵینگ و شێرانە ئیستارتی قەبرو دادڕینی عەرزیان لێدا کوتم بمبەخشن دڵم نایە گۆڕی فەردین هەڵکەنم و هەڵیشم نەکەند"ئەو ۲پیاوە مەزن و قاییم وبەسەبرە لە باتی ئێمە عاڕەقیان دەڕشت و وردە ورد جەحێڵانیش بەڕۆحیەی ئەوانەوە تێوەتلان و قەبر هەڵکەندرا"
تاریکایی داهاتبوو
لەبەر مەزگەوت وەک و شێت وهار دەهاتین و دەچووین  هەر چراو ماشێنێک لە کەلەوە ئەهات"دڵمان دائەکەوت کە نەکا ئامبوڵانسی مەیتی فەردین گیان بێ  پێمخۆش بوو ئەو ئامبوڵانس و کاروانە هەرگیز نەگەنەوە ناودێ و ئەو ڕۆژە ڕەشە نەبینم?

4 months, 2 weeks ago

بەسەرهات و بیرەوریەکی تاڵ و شیرین بە قەڵەمی جوانی کاک تەها(م ئاکام) کە لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی خودا لێخۆشبوو کاک فەردین نووسراوەتەوە.

???????

?ئاوایی قوڕەبەراز ?
@ghorabarz

6 months, 3 weeks ago

لە کاتی شەڕی جیهانی یەکەم کوردستان بە دەست ڕووس و سپای عوسمانی بە سەرکردایەتی "ئەرکان " داگیر دەکرێ و موکریان دە بەر پێ‌یان دا دەچێ، ئەو ساڵە بە ساڵی ئەرکان مەنشوورە. زۆربەی ئەو ئاغا و بەگانەی لەو شەڕەدا لایەنگری ڕووسەکان دەکەن بە دەست ئەرکان دەکوژرێن.
لە بەیتی "خەلیل‌پاشا واتا ئەرکان "دا باس لەوە دەکرێ کە محەممەدحوسێن‌خان، سەیفەددین‌خانی سەقز، محەممەدخانی بانە لەو،ئاغایانەن کە دەکوژرێن.
"خانمەکوردە" نەنکی حەمەحوسێن‌خان سەرداری بۆکانە و ئەگەر مەیتی سەردار دێتەوە ئاوای پێ هەڵدەڵێ:
قاقەزێک بنێرن بۆ خوشکەکانی
دوو دەسرە بێنن بۆ برینەکانی
خوێن تکە‌تکیانە لە چەکمەکانی
مزگێن مزگێن بێ سەردار هاتەوە
قەندی بشکێنن بە نەباتەوە
بیکەن بە ڕێگای عەلییاباتەوە
باسی زەلیلی خۆی بکاتەوە
دایکی سەردار " حوسنی جەهان‌خانم"یش ئاوای پێ هەڵدەڵێ:
کورە نەوەڵڵا خانم کەسی نەمێنێ
لە قەڵای بۆکان پەپوو دەخوێنێ
چ وەختە، وەختی خەو نییە
مەنگوڕ و مامەش نێوانیان نییە
خاکی گشت دنیام بەسەردا مەکە
پچۆ مەنگوڕ و مامەش ڕێک بخە
دایکت بێ بە قوربان
سی و دوو سەماوەر دایمە لە دیوەخانت
کوا بێنە و بگرەی تەختی مەکانت؟
کوا هات و چۆکەی ئی نۆکەرانت؟
کوا دەنگی بازنەی خانم و خێزانت؟
ماپەرەخانم خانمی خانمانت
چی دیمان نەماوە لە قوڕپێوانت
لێمان تێک چووە دەورومەکانت

?ئاوایی قوڕەبەراز ?
@ghorabarz

7 months, 3 weeks ago

چاو لە چاوت که دەکەم  شێعری حەزم دێ بە دەما
وەشەکانم وەکوو پەروانە لە بۆت دێنە سەما

کێش و سەروا دەبنە دۆ لە دەسی خامەکەم و
سروە ئاوازی  ژیان دێنێ بە لێوو بزەما

خۆر لە پاش زیارەتی کوڵمەی گەش و ماچی دەمەکەو
وردە تیرێژێ دەبارێنێ بە ڕۆخساری چەما

شێعری نەمرت کە دەوێ لەم غەزەلەم بڕوانە
نەک لە هەڵبەستی شەل و شێت و لەڕ و بێ بنەما

مەرحەمەت کەیت و به میوانی دڵم ڕازی ببی
سڵی مەرگ و خەمی خاک و خەمە نانم نەدەما

تا کە نگلێی و نەبرژێی لە عەشق " پێناگەی
کێ لە ڕێبازی ئەویندا سەری دانا" ئەوە ما

بەڵێ پەروانە دەسووتێت و دەگریێ لەگەڕا
تکە فرمیسکی دەپڕژێنێ بە سووتمانی شەما

کورد کە عاشق بو پتر هۆگری هەرد و کەژە بێ
بێن حەلی کەن"چیە ئەو ڕازە؟وەکۆ بن عولەما

پشتیوانی گەلی چەوساوەمە شاخ و دژە بۆی
بۆیە کورد چۆکی لە ژێر گورز و ستەمدا نەچەما
ئاکام 
    بەیتی ئاخر (دژە" قەڵایە)

?بارین

«دەنگی دڵ»   

بە خێر بێن بۆ باخچەی
هۆنراوەکانی ئاکام کوردستانی?

https://t.me/+ejkW6hS1GfthMTdk

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago