هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

Description
هۆنراوەکانم پەپوولەن
به شوێن وشەی دڵا ئەفڕن
گەرا، له ناو گیانا ئەخەن
له دەروونا وچان ئەگرن
ئاوێنەی پڕشنگی ئاسۆن
گزنگی دەمەو بەیانن
شەونمی سەر پێلۆی چرۆن
شنەی هەواری کوێستانن

#شێرکۆ_بێکەس




https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A
Advertising
We recommend to visit

کانال فیلم

Last updated 1 year ago

‌( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد ) ‌

‌آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار‌ ‌‌ ‌

‌‌𝘼𝙙𝙨 : @mobsec_ads

𝙎𝙪𝙥 : @sudosup_bot

Last updated 2 months, 1 week ago

رسانه خبری _ تحلیلی «مثلث»

News & media website

تازه‌ترین اخبار ایران و جهان

ارتباط با ما :
@pezhvakads

اینستاگرام 👇
https://instagram.com/mosalas_tv?igshid=MzRlODBiNWFlZA==

Last updated 1 week, 2 days ago

3 months, 1 week ago

دەڵێن دێت
من ئێستا بەردەمی پەنجەرەم گرتووە
نە بەفر و باران قسەیەك دەکات و نە کلوو وشەیەك دەنووسێ
نە هەوا چرپەیەک بەگوێمدا دەکات و
نە ڕێگای ڕۆژهەڵات لەبەر تەم دەبینم!
تەنیاییم وەک شووشەی چاویلکەم هەڵماوی و
ژوورەکەم وا دەنوێ و..
خودایە!
ئەو کەی دێت...!!!!

#شێرکۆ_بێکەس

@chamochya

3 months, 1 week ago

ئه‌وا دیسان پاییز هات، گه‌ڵاڕێزانه‌
هه‌وری په‌ڵه‌، ڕووه‌و شاخ و به‌ره‌و کوێستانه‌
به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟
گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو، به‌چی خۆش که‌م؟
شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک، چۆن ڕۆشن که‌م؟
ئه‌م سه‌ره‌ گێژ و شێواوه‌، چۆن هۆشن که‌م؟
ئه‌ی هه‌وره‌که‌، دایڕێژه‌، سه‌ری تشرینه‌
واده‌ی په‌ڵه‌ و ناشتنی ته‌رمی هاوینه‌
نۆره‌ی تۆیه‌ بگری به‌سه‌ر هه‌موومانا
به‌سه‌ر ئێسک و پروسکی ڕابردوومانا
بیشۆره‌وه‌، باسه‌ر له‌ده‌ستی دیاریی بێ
با قوڕ خه‌ست بێ، بۆ سه‌ری شه‌رمه‌زاریی بێ

"حەمەساڵح دیلان"

https://t.me/chamochya

3 months, 1 week ago

تۆ هەناسەی گوڵی ئەم چاخەی و بێ بۆن نابی

پێکەنینی سەدەیەک دیارە لە رووت، مۆن نابی

یەک دڵۆپ ڕۆحی خودا کەوتە دەماری جوانیت

بۆیە گشت ڕۆژێ دەپشکوێی و لە من کۆن نابی

#ڕەسووڵ_سوڵتانی

@chamochya

3 months, 1 week ago

ئەگەر یاری بە یار و هاوەڵت کەم
ئەگەر خوێنی لە خوێنما تێکەڵت کەم

ئەگەر نا چاوەڕێی خامۆشی نابم
دەمت بێنە چراکەم با هەڵت کەم

#ڕامان_غەفووری

@chamochya

3 months, 1 week ago

هۆنراوەی: #مامۆستا_ئەمین_گەردیگلانی

کە بزەت نەکەی بە کانی، بە چی دامرێ گڕی دڵ؟
کە بڕۆی، بە چی گەرم بێ کەلەوای کڕ و سڕی دڵ؟

لەوەتا ھەتاوی ئەشقت گوڵی زەردە ناگرێ بۆم
سڕە جەستەم و کەسیرەم، نە دەژیم نە دێ قڕی دڵ!

بە شنەی تەڕی سەرنجت لەشی وشکەسۆم بدێرە
بکە مێرگی پڕ لە شەونم زەویی وشک و قاقڕی دڵ

کڕ و تارە بێ ھەناسەت، تەمی نیشتە سەر لە تاسەت
وەرە بیکە جێی پیاسەت، گەڕەکی لە خەم پڕی دڵ

وەرە سەر دڵم سەما کە، لە ژیان ڕوحم ڕەھا کە
کە چەقۆی لە بەر چی ئاوا کول و کۆڵی نابڕی دڵ!؟

دەفڕێ بەرەو ئەوینت، دەگەڕێ لە دەوری باڵات
مەدە لێی بە بەردی تانە کە بەرەو دڵت فڕی دڵ

https://t.me/chamochya

3 months, 1 week ago

#بۆنە
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ژنە پێشمەرگەی کورد خاتوو مەرزیە فەریقی، یادیان هەرمان?

https://t.me/chamochya

6 months ago

کز و زیزی لە کەم مەیلی، عەزیزم
عەیامێکە عەوامی، تەبعی سەرکەش

هەتاکوو ساردوسڕ بوو مەیلی گەرمت
ئەدەم جینگڵ وەکوو ماری سەرئاتەش

#سەیفولقوزات

@chamochya

6 months, 1 week ago

#_ئەحمەد_موختار_جاف

ئەی دڵە بەسیە تەپوکۆ چیتە ئارامت ببێ
تێپەڕی ئەو وەختە ئیتر دڵبەرا ڕامت ببێ

سەرسەری و ئەوباش و بەدئەتواری وەک تۆ چۆن ئەبێ
ببیە پیاوێکی زەریف و شوھرەت و نامت ببێ

بولبولی دڵ تا بەکەی ناڵە و فوغانی بێ سەمەر
زۆر مەحاڵ و موشکیلە شۆخی گوڵەندامت ببێ

چەرخی بەدبەختی وەھای ھێناوە قەت مومکین نییە
دڵبەر و ساقی و شەراب و موتریب و جامت ببێ

چونکە عاشق تۆ شەھیدی تیغی ئەبرۆی دولبەری
حەیفە گەر ترست لە ڕۆژی مەحشەری شامت ببێ

چەندە خۆشە مورغی دڵ بۆ دانەیی خاڵت بچێ
تا ئەبەد مەحبووسی بەندی حەڵقەیی دامت ببێ

بەختەکەی تۆ نووستووە زەحمەت مەکێشە [ئەحمەدا]
غەیری ئیمکانە لە دنیادا دەمێ کامت ببێ

https://t.me/chamochya

6 months, 1 week ago
6 months, 1 week ago

دەی دەی وەرە با جەرگی شەوی ڕەش بدڕێ
وەی وەی کە چ خۆشە بە خەیاڵ دڵ بفڕێ
پەی پەی لە سوراحی دەمەکەت من بمژم
مەی مەی چ مەیێ ئارەقی ماندوو بسڕێ

چز چز هەڵیبرژێنە دڵی پڕ کەسەرم
کز کز نەگڕێ بتکێ بەسەر شەمعی شەرم
خز خز بخزێ ماری کەزێکەت  لە ملم
وز وز کە وزەم هاتە دەرێ ببڕە سەرم

زەم زەم نیە کڕیاری لە حاندی لەبی تۆ
ژەم ژەم کە بنۆشێ خولی ‌‌‌ئاوارە لە کۆ
دەم دەم  وەکوو عیسا بە هەناسێکی ئەویش
کەم کەم وەبزەی دێنی لەبێ چووبێ لە گۆ

شل‌شل خڕی سینەت مەخەدەر زۆر خەتەرە
بلبل لە  گوڵ و خونچە دەبا نەکرێ تەرە
خل خل دوڕی فرمێسکی دوو چاوم دەڕژێ
زل زل کە حەریف بێت و ببینێ زەرەرە

سەڕ سەڕچییە؟ئەو کاتە کە تۆ دەگری غەزەب
مەڕ مەڕچییە؟هەر سینەتە با عەرزی ئەدەب
کەڕ کەڕ لە قسەی دۆنێ نەبووم حاڵی کە تۆ
پەڕ پەڕ گوڵی لێوت بە بزەم هاتە تەرەب

مەل مەل لەشی وەک لۆکەیی تۆم زۆر بە دڵە
پەل پەل گوڵی هیوامە نە ئەو هەرچی گوڵە
چەل چەل کە لە #ئاسۆ دەبی تووڕە و نە بەدڵ
شەل شەل لە بەری پێم دەچەقێ هەرچی چڵە

#مامۆستا_ئاسۆ

@chamochya

We recommend to visit

کانال فیلم

Last updated 1 year ago

‌( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد ) ‌

‌آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار‌ ‌‌ ‌

‌‌𝘼𝙙𝙨 : @mobsec_ads

𝙎𝙪𝙥 : @sudosup_bot

Last updated 2 months, 1 week ago

رسانه خبری _ تحلیلی «مثلث»

News & media website

تازه‌ترین اخبار ایران و جهان

ارتباط با ما :
@pezhvakads

اینستاگرام 👇
https://instagram.com/mosalas_tv?igshid=MzRlODBiNWFlZA==

Last updated 1 week, 2 days ago