❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
لەگەڵم بدوێ
بەرلەوەی زستان
کلوو کلوو دابارێتە تەنیایی
پێش ئەوەی شەقام
مات و بێدەنگ لە قیژەیەکدا کەسیرە بێ
لەگەڵم بدوێ
مەموزینانە
دەستەملان سروودی گڕکانی نەورۆز و
گۆڤەندی هەتاو دەچڕینەوە
☀️ @wetman
لەو ڕۆژەدا
تەنیاییمان
کلوو کلوو
لە خەفەت و ئازار تەنی...
لەو ڕۆژەدا
تەژی زوقم و
پڕی شەختە و
بەستەڵەک بووین...
لەو کاتەوە ئێمەی تەنیا و
زەوی سارد و
بوومەلێڵی بەری بەیان...
☀️ @wetmani
کە شلێرە نوقمی خوێن، عاشق دەبێ
کە پێدەشت و شاخ چاوەڕوانی بەهار
ورشە دەدەن
کە مانگ لە چاوانتدا دەخووسێ و
کارمامزێک سەرمەستی بەیبوون
نێچیر دەبێ،
من بیر لە تۆ دەکەمەوە
ئەی نیشتمانی دڵ بەخەمی پڕ حەسرەت و قەت نەحەساوە...
☀️ @wetmani
ڕەزبەر بوو
بەکاتی ڕەوەز،
ئەو دەمەی چاوەکانم بڵیسەی خەونێکی تاهەتاییان داگیرساند...
من بووم و مەهاباد و
کوردستانێکی بێئۆقرە لە ناخمدا...
☀️ @wetmani
باران، ئەی ناسکسواری ڕێگە دوور
دڵم کێلگەی حزوورێکە
پاک و بێگەرد
پڕ لە سێحر و ڕەمزی خووسان...
☀️ @wetmani
تۆ سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی جیهانی،
منیش هەروا لە لاپەڕەی ڕووداوەکان
دەمێ زامدار،
جارێ کوشتە و
ڕۆژێ سووتاوتم ئەی نیشتمان...
☀️ @wetmani
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago