❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
**دوعای نوێژی بەیانی
رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ
پهروهردگارا له دنیادا خێرو چاکهو نازو نیعمهتمان پێ ببهخشهو، له قیامهتیشدا له نازو نیعمهتهکانی بهههشت بههرهمهندمان بکهو، له سزای ئاگری دۆزهخ بمانپارێزه.
اللهم ئامین یارب العالمین 🤲🏻
.🤎**
**پڕۆژەی لەبەر کردنی ناوەکانی خوای گەورە
شەوی پانزەیەم
١٦شعبان ١٤٤٦کۆچی
شەوی شەممە
.🤎**
وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۚ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا (٣٦) سورة الإسراء
مەکەوە شوێن شتێکی وا کە نازانی چییە و چۆنە، چونکە گوێچکە و چاو و دڵیش، گشتیان پرسیاریان لەسەرە.
پێشەوا_سەفارینی_فەرموویەتی(رحمە الله) :
بێبەش بوون لەزانست لەشەش ڕووە وە دەبێت:
① پرسیار نەکردن .
② باش گوێ نەگرتن وگوێ پێنەدان .
③ خراپ تێگەشتن .
④ لەبەر نەکردن .
⑤ بڵاو نەکردنەوە وفێرنەکردن ، هەرکەسێك زانستەکەی گل بداتەوە وبڵاوی نەکاتەوە ، الله توشی لەبیرچونەوەی دەکات ، پاداشتێکی گونجاوە لەگەڵ کردەوەکانی.
⑥ کردەوە پێنەکردنی ، چونکە کردەوە کردن بەزانست بەبیرهاتنەوە ، ولێ ڕامان ، وەڕێز گرتن ، وە سەیری کردنی پێویست دەکات ودەخوازێت ، ئەگەر کردەوەی پێنەکرد لەبیری دەچێتەوە .
'غذاء الألباب (1 /44)'
دوامردنوناشتنی هەرمرۆڤێک
دووفریشتە دێـن بەناوویــی ﴿ مـــنكـــر نكير ﴾ وە سێ پـرسـیارت لێـدەکەن!!!♡
١:- خـوودات کێیه!! ؟
٢:- دینـت چـییە!! ؟
٣:- ئـەووپەیام بەرە کـێیە کەهاتووە بـۆت!! ؟
پاشان فیتنەی ناو گۆڕ دەست پێئـەکات بۆئـیمان دارێک ﴿٧ ﴾ ڕۆژە بۆ کافرێک ﴿٤٠ ﴾ ڕۆژە پەنابەخوودا.......♡
ووەڵام ئـەدەیـتەووە بەئـەووەی باووەڕت پێی بـووە هەندێک جار ئیماندار لەناو گۆڕ سسزا ئـەدرێت هەتا نەچێتە جـەهەنم خودا بمان پارێزێت ﴿ سوڕەتی السجد الملک کەخودا ئـەفەرمووێت شەووان بیخووێنن لەعەزابی ناوو گۆڕ پارێزراووەبیت﴾
کەواتە بواوەی دوربیت لەسزای ناوگوڕ
لەگەڵ مان بەژداربە شەوانە?
ماموستا :بیگەرد
کات :9شەو
ئیمان ئەکرێت بە سێ جۆر
ئەسڵی ئیمان، ئیمانی واجب، ئیمانی موستەحەب
٭ ئەسڵی ئیمان: هەموو ووتە و کردارێك ئەگرێتەوە کە وازلێهێنانی کوفرە، ئەنجامدانی ئەبێتە ئەسڵی ئیمان
نموونە بۆ ئەمە: وازهێنان لە نوێژ کوفرە، بۆیە ئەنجامدانی ئەسڵی ئیمانە .
وە هەر ووتە و کردارێك ئەنجامدانی کوفر بێت، وازلێهێنانی ئەسڵی ئیمانە .
نموونە بۆ ئەمە: جوێندان بە اللە تعالی کوفرە بۆیە وازلێهێنانی ئەسڵی ئیمانە .
٭ ئیمانی واجب: ئەو کردارانە ئەگرێتەوە کە ئەنجامدانی حەڕامە، بەڵام وازلێهێنانی لە ئیمانی واجبە
نموونە بۆ ئەمە: دزی کردن حەڕامە بۆیە ئەنجام نەدانی ئەچێتە واجباتی ئیمانەوە .
وە ئەوکردارانەی وازلێهێنانیان حەڕامە، ئەنجامدانیان ئەچێتە واجباتی ئیمانەوە
نموونە بۆ ئەمە: چاکە کردن لەگەڵ دایك و باوك وازلێهێنانی حەڕامە بۆیە ئەنجامدانی ئەچێتە واجباتی ئیمانەوە .
٭ ئیمانی موستەحەب: لە دوای دوو جۆرەکەی تری ئیمانەوە دێت، هەر کردارێك وازلێهێنانی بێزراو - مکروه - بێت ئەنجامدانی لە ئیمانی موستەحەبە ـ حەزپێکراو -
نموونە بۆ ئەمە: سیواك کردن .
ئیمان دەکرێت بە چەند بەش؟
ئیمان لای ئەهلی السنة ووتە و کردارە، وە زیاد و کەم ئەکات، بە گوێڕایەڵی اللە زیاد ئەکات بە پێچەوانەوە بە سەرپێچی کردن کەم ئەکات .
احمد - ۲٤۱هـ - ئەڵێ: پێم گەشتووە کە - مالك و ابن جریح و فضیل ـ ووتویانە: ئیمان بریتییە لە ووتە و کردار .
مسائل ٲبي داود ١٧٦٠
سفیان الثوري - ۱٦۱هـ ـ ئەڵێ: ئیمان زیاد ئەکات و کەمیش ئەکات .
الإبانة الكبری ۲/۸٥۲
ووتە و کردار ئەبێتە چوار خاڵ...
١- ووتەی دڵ: بریتییە لەوەی مرۆڤ بە عەقڵ و دڵ پەیامەکانی اللە کە بۆ نێردراوەکەی ناردووە بەڕاست بزانێت .
٢- کردەوەی دڵ: بریتییە لەو پەرستشانەی لە دڵدا ئەکرێن، وەك: اعتقاد، ترس و ئومێد بە الله، ئیخڵاس و خۆشویستنی اللە، وە کردەوەکانی تر کە لە ناوەوی مرۆڤ ئەنجام ئەدرێن بە دڵ .
۳- ووتەی زمان: ئەو بیروباوەڕی مرۆڤ هەیەتی ئەبێت لە ڕێگای شایەتومانەوە بە زمان دانی پیا بنێت .
٤- کردەوەی لاشە: بریتییە لە ئەنجامدانی پەرستشەکان، ئەوەی لە دڵدا مرۆڤ باوەڕی پێی هەیە و بە زمان دانی پێداناوە پێویستە بە کردەوە بیسەلمێنێت، ئەمەش هەموو ئەو پەرستشانە ئەگرێتەوە کە بە لاشە ئەنجام ئەدرێن.
پێغەمبەری خواﷺ دەفەرموێت:(من سلك طریقا یلتمس فیە علما سهل اللَّە لە بە طریقاً الی الجنە)
"رواهُ أَبُو داود والترمذيُّ"
واتە:هەرکەسێک ڕێگایەک بگرێتە بەر تا ئەوەی عیلمی لێوە فێربێت و علمی دەستکەوێت تێیدا، خوای گەورە ڕێگای بەهەشتی لەسەر ئاسان دەکات.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago