نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

Description
کەناڵی فەرمی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى.
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 8 months, 1 week ago

Last updated 3 months, 2 weeks ago

1 month ago
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
1 month ago

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی:

گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان دەکەین ، بەبۆنەی سەرکەوتنی لەسەرەتای یارییەکاندا لەپاڵەوانێتی کەنداوی 26 لەوڵاتی کوێتی برا، ستایشی هەموو هەوڵەکانی یاریزانان و ستافی ڕاهێنەران دەکەین و پشتیوانی بەردەواممان بۆ هەموو پاڵەوانێتییەکان دووپات دەکەینەوە، هەروەها سوپاس هاندەرانی تۆپی پێ و گەلەکەمان دەکەین، کە لە هەموو کۆڕەبەندەکان و لە شوێنە جیاوازەکانەوە پشتگیری شێرەکانی میزۆپۆتامیا دەکەن.

1 month ago
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
1 month, 1 week ago

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی ‏IFC بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد

•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
16ی کانوونی یەکەمی 2024

1 month, 1 week ago

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لەسەر گرنگی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بەغدادی مێژوویى و ڕووخسارە شارستانییەکەی دەکاتەوە
••••••••••

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد، بۆ تاوتوێکردنی ڕێوشوێنە کۆتاییەکانی دەستپێکردنی کارە جێبەجێ کارییەکانی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری مێژوویی بەغداد، کە میحوەری مەیدانی گۆڕەپانی ڕسافی و میحوەری ڕەشید لەخۆدەگرێت، هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەغداد وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی 2025.

بەڕێزیان گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت لەسەر قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە، کە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبووە لەسەر دروستکردنی مێژووی هاوچەرخی عێراق بەبۆنە سیاسی و کۆمەلایەتیەکانیەوە.

بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ هەموو پرۆسەیەکی مۆدێرن کردن و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە دووپاتکردەوە، کە لە پایتەخت بەڕێوە دەچێت، بەتایبەتی لە ناوچە مێژووییەکانی بەغداد و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی نۆژەنکردنەوەیان، بەشێوەیەک کە ببێتە ڕوخسارێکی گەش و شایستەی مێژوو و پێگەی بەغداد بێت.

بەڕێزیان فەرمانی کرد، قۆناغی سێیەمی ئاوەدانکردنەوەکە، دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ گەشتیاران لەخۆ بگرێت، بەتایبەتی کە عێراق ئەمڕۆ چالاکییەکی گەشتیاریی گەورەی نەتەوە جۆراوجۆرەکان بەخۆوە دەبینێت، پاش ڕاگەیاندنی بەغداد وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی 2025، ئەمەش کاريکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری وێنەی وڵات لە دەرەوە و یارمەتی دەر دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئابووری و گەشەپێدان.

•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
16ی کانوونی یەکەمی 2024

1 month, 1 week ago

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بۆ دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی شاری مێژوویی بەغداد، کە میحوەری مەیدان تاکوو گۆڕەپانی ڕوسافی و میحوەری ڕەشید لەخۆدەگرێت.

•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
16ی کانوونی یەکەمی 2024

1 month, 2 weeks ago
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
1 month, 2 weeks ago

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر ئەنجام دەدات سەبارەت بە پرسی سوریا
...
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا و تیشکی خستە سەر بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سوریا و کاردانەوەی بارودۆخی ناوچەکە.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندییە عەرەبییەکان، بۆ دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پاراستنی سەروەری ئەم وڵاتە برایە.

هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کۆدەنگییەکی هاوبەش بوو سەبارەت بە ڕێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی سوورییەکان لە هەمەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و کەلتووری و کۆمەڵایەتی خۆیانەوە، و پشتیوانیکردن لە هەموو ئەو شتانەی کە ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا و ناوچەکەدا بەهێز دەکات.

•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
9ی کانوونی یەکەمی 2024

1 month, 2 weeks ago

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر چەتە تیرۆریستییەکانی داعشەوە، قوربانیدانی شەهیدان و برینداران و یەکڕیزی گەلی عێراق بەرز دەنرخێنێت
••••••••••

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکیدا ئاراستەی گەلی عێراق کرد لە حەوتەمین ساڵیادی سەرکەوتندا بەسەر تیرۆر، کە دەکەوێتە سبەی سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024 و ئەو کاتەی کە تەواوی خاکی عێراق لە پیسی باندە تیرۆریستییەکان ڕزگار کرا.

بەڕێز سودانی ستایشی قوربانییە گەورەکانی شەهیدە قارەمانەکانمان و بریندارە پاڵاوەنەکانمانی کرد و جەختی لەوە کردەوە ئەم ڕۆژە بۆتە وەرچەرخانێک لەڕێپێوانی گەلدا و ڕاستییەک ئێمە بەدرێژایی مێژوو شانازی پێوە دەکەین، ئەمەش لە سایەی قوربانیدانی هەموو عێراقییەکانەوە.

بەڕێزیان پێزانینی خۆی بۆ ئەو برا و دۆستانە دەربڕی کە هاوشانی عێراق بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی بیری لادەر لەبری هەموو جیهان، و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمڕۆ تیرۆر هیچ شوێن و پێیەکی لەخاکی عێراقدا نەماوە و پاشماوەکانی جگە لە شکست لەبەردەم هێزە چەکدارە قارەمانەکانمان هیچی تریان نییە.

بەڕێز سودانی ڕایگەیاند عێراق بەهێز و تەندروست و سەرکەوتوو دەرکەوتووە، و سوورە لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، وئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت بەردەوامە لە کارەکانی بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان.

ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:

🔷مەرجەعییەتی باڵا بە فەتوا پیرۆزەکەی پشتیوانی سەرکەوتنی کرد.

🔷 فەرمانی بەردەوام بوون دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیرۆکە نامۆکان و هەموو ئەو شتانەی کە بەها کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانمان تێکدەشکێنێت، و لەسەر بنەمای باوەڕی ئیسلامی و مرۆڤایەتی لێبوردەییمان دامەزراوە.

🔷 جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی هەموو ئەو کەلێنانە دەکەینەوە کە ڕێگەیان بە تیرۆر دا دزە بکەنە ناوەوە و دەرگای هەڵخەڵەتاندن و درۆ کردن و دامەزراندنی بۆ تاوانباران کردووەتەوە.

🔷 بەردەوام بووین لە پشتیوانیکردن و فراوانکردنی هێزی یاسا، بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، و پشتگیری کردنی خەڵکەکەی و گەڕاندنەوەی هەموو دانیشتووانەکەی بۆ ناوچەکانیان.

🔷 سەرکەوتنی عێراقییەکان بەسەر داعشدا گرنگی یەکڕیزی گەلەکەمان دووپاتدەکاتەوە و شارەکانی عێراق بوونەتە وۆرکشۆپێکی ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتن.

🔷 دەبێت ئاگاداری مەترسی بانگەواز و تۆمەتی گوماناوی بین کە نەخۆشی فیکریی تێدایە.

🔷 هۆشداری دەدەین لە دەرەنجامەکانی پشتگیری کردنی ئەو ململانێیانەی کە وێرانکاری زیاتر و بنکەکانی توندڕەوی و هۆکارەکانی جەنگ بەرهەم دەهێنن.

🔷 بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی سوریا دەکەین و پێویستە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەرپرسیار بن لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری سوریا و سەلامەتی گەلەکەی.

🔷 دەبێت بڕیاردان بۆ گەلی سوریا بەجێبهێڵرێت و ڕێز لە ئیرادەی ئەوان بگیرێت، هاوشانی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پاراستنی هەمەچەشنی و فرەیی نەتەوەیی و ئایینی خەڵکی سوریا.

🔷 سەرکەوتنمان بەسەر تیرۆردا پێویستی بە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەیە کە تێگەیشتنیان هەبێت لە ئاکامەکانی پشتگوێخستنی جووڵەی توندڕەوی و تیرۆر لە هەر شوێنێک دەربکەوێت.

•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
9ی کانوونی یەکەمی 2024

1 month, 3 weeks ago
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 8 months, 1 week ago

Last updated 3 months, 2 weeks ago