قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
الحسن رحمه الله دەفەرموێت : گەر دۆڵچەیەک لە کێمی جەهەننەم بڕژێنرێتە سەر زەوی هیچ کەس لەسەر ڕووی نامێنێت ئیللا دەمرێ.
الله عز وجل لە هەر ووتەیەک و کرادرێکمان ببوورێ هەر پۆستێک بۆ غەیری ڕازی بوونی ئەو کردوومانە ، هەر ئەثەرێک کە وەرمانگێڕاوە مەبەستێکی دیکەی لە پشتەوە بووە لە غەیری خالصا مخلصا لوجه الله ، هەر نامیلەکەیەک بڵاومان کردۆتەوە هەر پرسیارێک وەڵاممان داوەتەوە
بەڕاستی زاڵ بوون بەسەر نەفس و نییەتدا نزیکە لە ئەستەمەوە ، هاوار بۆ ئێمە گەر تەنها مەبەستمان الله سبحانه وتعالی نەبووبێ
بەڕاستی هیچ هیچ فریامان ناکەوێت و سوودمان پێ ناگەیەنێت بەشی غەیری ئەوی تێدا بێت
خاک بەسەرمان ئەو هەموو ناکۆکی و خیلاف و وەڵامدانەوەیە بۆ الله یە عز وجل چی ئەگەر گەشتینە لای الله و فەرمووی : ﴿ وَقَدِمۡنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُواْ مِنۡ عَمَلٖ فَجَعَلۡنَٰهُ هَبَآءٗ مَّنثُورًا ﴾ !
بەو نزیکانە دەزانیت هەی داماو ، دینەکەت بە فیڕۆ دەبەخشیت لە بۆ حەز وئارەزووت ؟
بەڵام بۆ حەقی الله درهەمێک نادەیت ؟
بەو نزیکانە دەزانیت هەی گەمژە اهـ .
الحسن البصري رحمه الله فەرموویەتی.
دەبێ بچێژیت پێویستە بگەیتە ئەندازەی هەڵکێشانی هەناسەکان بە زەحمەت تاوەکو ئەوەی لە بیرت کردووە کە دەبوو لە پێش هەمووان دایبنێیت بیرت بکەوێتەوە
مەجالی تێدا نییە الله ڕەحمەتەکانی ـت لێ دەکاتە زەحمەت ، بە دەیان جۆر تاقیت دەکاتەوە تاوەکو دابڕنرێی لە هەموو شتێک لە هەموو کەسێک تەنانەت لە خۆت تاوەکو متمانەت سەلەبەری بدەیتەوە بە خاوەنە هەر گەورەکەت
خۆت تەسلیمی بکەیتەوە بگەڕێیتەوە بۆ پێش لە خۆ گۆڕان و متمانە دانە دەستی نەفس و خەڵکی ، الله غیرە دەکات لەوەی مەیل بۆ غەیری ئەو هەبێت لە هەر شتێک ، دەبێ چ ئازارێکی بە چێژ بێت بزانیت خوای مەزن غیرەت لێ بکات تاوەکو بگەڕێیتەوە تەنها لای خۆی
الربيع بن خثيم رحمه الله دەفەرموێت : هەر شتێک مەبەست لێی ڕووی الله نەبێت ، لەناو دەچێ و نامێنێت.
بنواڕە چەند سپڵە و بێ ئەمەکیت ، چەندە هیچ لەبەرچاو نەبووی ، چەندە بێ بەڵێن
کوا ئەو هەموو بەڵێن و پەیمانەی داتن بە الله
بیر ناکەیتەوە سەیرێکی خۆت ناکەی تۆ چ مرۆڤێکیت ؟؟
الله ـت لە یاد کردووە لە ژیر زەوی و لە سەروو ئاسمانەوە بەردەوامە لە ناردنی نیعمەتەکانی بۆت بەبێ پچڕان کەچی هیچ هەستت ناجوڵێ کە تۆ خۆت بە چیەوە سەرقاڵ کردووە لە الله
کاتێکیش موسیبەتێکت بۆ دەنێرێ بۆ ڕاست کردنەوەت و بەبیرهێنانەوەی خۆی زیاتر لەبیری دەکەیت و لە خۆتی لێ دوور دەخەیتەوە هێشتاش ناڕەزایەتی دەردەبڕی بۆ حاڵت
ئاخر تۆ کێت هەیە جگە لە زاتی الله سبحانه وتعالی دەشزانیت خۆت کەست نییە و کەس هیچی پێ ناکرێ بۆت کەچی دەڕۆی بیر لە غەیری ئەو دەکەیتەوە هێشتا ؟
لە ڕێگەی غەیری ئەوەوە هەوڵ دەدەی دڵخۆش ببیت بارگرانی لەسەر خۆت هەڵبگری
هیچ ئومێدێکت نییە لە دڵەوە بە هیچ کەس و هیچ شتێک بەڵام لەگەڵ ئەوەش هێشتا الله ـت بیر ناکەوێتەوە
الله بەزەیی بە دڵێکدا بێتەوە ئەمە حاڵیەتی.
پلانە ناوازەکەی شەیتان ڕیا تەنها بۆ پەرستشە مەحزەکان نییە لە وێنەی نوێژ و ڕۆژوو و هتد ، بەڵکو دەڕواتە ناو هەر شتێکەوە نییەتی بۆ الله تێدا بەکار بهێنرێت ئێمە دەزانین هەر عادەتێک هەر موباح و حەڵاڵێکی الله ئەشێ ئینسان لەسەر نییەتەکەی پاداشت وەربگرێ ، هەروەک…
ميمون بن مهران دەڵێ : هەرکەسێک پێی خۆشە بزانێت چی هەیە لەلای الله با بزانێت الله چی هەیە لەلای ، چونکە جۆرە پێشوازی دەکات کە ئەو پێشوازی دەکات اهـ.
واتە : گەر دەتەوێ بزانیت پلە و پێگەت چۆنە لەلای الله بزانە ئەو لە دڵی تۆ چەندە و چۆنە
عمر بن عبد العزيز رحمه الله دەڵێ :
“ باشترین کردەوە ئەوەیە کە نەفس پێی ناخۆشە “.
محاسبة النفس لابن أبي الدنيا
ابن أبي الدنيا دەڵێ : لە پەڕاوی داود بن رشيد خوێندمەوە : حدثني أبو عبد الله ، دەڵێ : عيسی ابن مريم عليه السلام فەرموویەتی :
کەسی دونیا ویست وەک ئەو کەسەیە ئاوی دەریا دەخواتەوە ، چەند زیاتر بخواتەوە زیاتر تینوو دەبێت تاوەکو دەیکوژێت.
الزهد لابن أبي الدنيا
واتە دونیا ویستیش نغرۆ دەبێت لە داخوازی دونیا و تێر نابێت لێی هەر بۆیە بەردەوام دەبێت تاوەکو دونیا لەناوی دەبات.
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago