عَلَيْڪُم بِالْحَدِيث

Description
عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ، قَالَ:
أُحِبُّ الْمَوْتَ اشْتِيَاقًا إِلَى رَبِّي عز وجل
وَأُحِبُّ الْفَقْرَ تَوَاضُعًا لِرَبِّي،
وَأُحِبُّ الْمَرَضَ تَكْفِيرًا لِخَطِيئَتِي".
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated hace 1 año, 8 meses

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated hace 6 meses, 1 semana

Last updated hace 2 meses, 1 semana

2 months, 4 weeks ago

🤍🤍
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
🤍🤍

2 months, 4 weeks ago

پەروەردگارا لە هەڵەکانم خۆشبە کە بەنەزانی کردوومە، وە زێدەڕۆیی کردنم لە هەموو کارێک، تۆ شارەزاتری بە من ، پەروەردگارا لێم خۆشبە لە هەڵەکانم بە ئەنقەست ،وەبەنەزانی ، بە گاڵتەو گەپ کردوومە ، کە هەمووی لەلای  من کراوە، پەروەردگارا لێم خۆشبە ئەوە لە پێشوو کردوومە ،وە ئەوەی لە داهاتوو دەیکەم، ئەوەی لە نهێنی لە ئاشکرا کردوومە تۆ یەکەمینی  وە تۆ دواهەمینی وە تۆ دەسەڵاتت بەسەر هەموو شتێکەوە هەیە.

3 months ago

.اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت خلقتني وأنا عبدك وأنا على عهدك ووعدك ما استطعت أعوذ بك من شر ما صنعت .

ئەی اللە تۆ پەروەردگاری منی هیچ خوایەک نیە شایستەی پەرستن بێ جگە لە تۆ ، دوورستتکردووم وە من بەندەی تۆم وە من لەسەر ئەو بەڵێنەمە کە بە تۆم داوە بەپێ توانام، پەنات پێدەگرم لەو خراپانەی کە ئەنجامم داوە دان بەوە دادەنێم کە نیعمەت و بەخششت بەسەرم داڕشتووە، وە دانیش بە تاوانەکانم دا دەنێم ، لێم خۆشبە بێگومان کەس لە گوناهـ  و تاوان خۆش نابێ جگە لە تۆ.

5 months, 1 week ago

فەرموودەی 98 بۆلەبەرڪردن

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ " إِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا مَاتَ عُرِضَ عَلَيْهِ مَقْعَدُهُ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ،
إِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ
فَمِنْ أَهْلِ الْجَنَّـــــــــةِ،
وَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ
فَمِنْ أَهْلِ النَّـــــــــــارِ
فَيُقَالُ : هَذَا مَقْعَدُكَ. حَتَّى يَبْعَثَكَ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ " مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ

" بێگومان ئەگەر یەڪێڪ لە ئێوە مرد ئەوە شوێنی خۆی نیشان دەدرێ هەموو بەیانی و ئێوارەیەڪ، ئەگەر مردووەڪە ئەهلی بەهەشت بوو ئەوە شوێنەڪەی خۆی نیشان دەدرێت لە بەهەشت، وە ئەگەر ئەهلی دۆزەخ بوو ئەوە شوێنەڪەی لەدۆزەخ نیشان دەدرێ، جا دەوترێت ئەوە شوێنەڪەتە تا ئەو ڪاتەی اللَّە تَعالَی زیندووت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەت دا ".

واتای وشەڪان
إِنَّ أَحَدَكُمْ  :  بێگومان یەڪێڪ لە ئێوە
إِذَا مَاتَ  :  ئەگەر مرد
عُرِضَ عَلَيْهِ  :  نيشانى دەدرێت، نیشانی مردووەڪە دەدرێ هائەڪە بۆ ماتَ دەگەڕێتەوە
مَقْعَدُهُ  :  شوێنەکەی، شوێنی دانیشتنی، هائەڪە دەگەڕێتەوە بۆ ماتَ
بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ  :  لە بەیانی و ئێوارە
إِنْ كَانَ  :  ئەگەر مردووەڪە بوو
مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ  :  لە دانیشتووی بەهەشت، لە ئەهلی بەهەشت
وَإِنْ كَانَ  :  وە ئەگەر مردووڪە بوو
مِنْ أَهْلِ النَّارِ  :  لە دانیشتووی ئاگری دۆزەخ ، لە ئەهلی ئاگر
فَيُقَالُ  :  جا دەوترێت
هَذَا مَقْعَدُكَ  :  ئەوە شوێنی تۆیە ، ئەوە شوێنی دانیشتنی تۆیە
حَتَّى  :  هەتا، تا ئەوڪاتەی
يَبْعَثَكَ اللَّهُ  :  اللَّە زیندووت دەڪاتەوە
يَبْعَثَكَ  :  زیندووت دەڪاتەوە
يَوْمَ الْقِيَامَةِ  :  ڕۆژی قیامەت.

#١٠٠فەرموودە_بۆ_لەبەرڪردن

5 months, 1 week ago

فەرموودەی 97 بۆلەبەرڪردن

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ يَبْسُطُ يَدَهُ بِاللَّيْلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيْلِ، حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا".

أَخْرَجَهُ: الإِمامُ أَحْمَدُ (19529) وَمُسْلِمٌ (2759) وَغَيْرُهُمَا

" بێگومان الله عَزَّ وَجَلَّ دەستی ڕا دەخات لەشەودا بۆ ئەوەی گوناهباری ڕۆژ تەوبە بڪات، وە لە ڕۆژدا دەستی ڕادەخات بۆ ئەوەی گوناهباری شەو تەوبە بڪات، هەتا ڕۆژ لە ڕۆژ ئاواوە هەڵدێت ".

واتای وشەڪان
يَبْسُطُ يَدَهُ  :  دەستی ڕادەخات
بِاللَّيْلِ  :  لە شەودا، ئەو بائە حەڕفی جەڕە بەواتای في دێت
لِيَتُوبَ  :  بۆ ئەوەی تەوبڪە بڪات و بگەڕێتەوە
مُسِيءُ النَّهَارِ  : خراپەکاری ڕۆژ
وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ  :  وە دەستی ڕادەخات لە ڕۆژدا
لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيْلِ  :  بۆ ئەوەی تەوبە بڪات خراپەڪاری شەو
حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ  :  هەتا ڕۆژ هەڵدێت
مِنْ مَغْرِبِهَا  :  لە خۆرئاواوە، لە مەغریبەوە

دەربارەی ئەم فەرموودەیە

١— بە بەڵگەی قورئان و فەرموودە و ڪۆدەنگی سەلەف الله تَعَالَى دەستی هەیە بەڵام دەستی چۆنە ئێمە نازانین، دەستێڪ شایەن بێت بە گەورەیی و جوانی خۆی.

٢— ڪاتێک بەندە هەڵە دەڪات الله زوو سزای نادات بەڵڪوو مۆڵەتی دەدات تا تەوبە بڪات و بگەڕێتەوە لە تاوانەڪەی.

٣— هەڵاتنی خۆر لە خۆر ئاواوە نیشانەیەڪە لە نیشانە گەورەڪانی قیامەت، ئیتر ڪە ڕۆژ لە ڕۆژ ئاوا هەڵات ئەوە تەوبە لە هیچ ڪەسێـــــــک قەبووڵ ناڪرێت.

? چ ڪارەساتێڪی گەورەیە جولەڪە بڕوای بەوە هەیە ڪە الله دەستی هەیە کەچی ئەشعەری و هاوشێوەڪانیان بڕوایان نیە بەوەی الله دەستی هەیە•

#١٠٠فەرموودە_بۆ_لەبەرڪردن

5 months, 1 week ago

فەرموودەی 96 بۆلەبەرڪردن

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ ؛ فَإِنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى الْبِرِّ، وَإِنَّ الْبِرَّ يَهْدِي إِلَى الْجَنَّةِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَصْدُقُ وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ صِدِّيقًا. وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ ؛ فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ كَذَّابًا } مُتَّفَقٌ عَليه

" پەیوەستبن بە ڕاستگۆییەوە، بێگومان ڕاستگۆیی ڕێنمایی ڪەرە بۆ ڪردەوەی چاڪ، وە ڪردەوەی چاڪ ڕێنمایی ڪەرە بۆ چوونە بەهەشت، وە بەردەوام پیاو هەیە ڕاست دەڵێت و سوورە لەسەر ڕاستگۆیی تا ئەوڪاتەی دەنوسرێت لەلای اللَّە بە زۆر ڕاستگۆیەڪە، وە خۆتان بپارێزن لە درۆ ڪردن، بێگومان درۆڪردن ڕێنمایی ڪەرە بەرەو کردەوە خراپەڪان، وەڪردەوە خراپەڪان ڕێنمایی ڪەرە بۆ چوونە ناو ئاگر، وە پیاو هەیە بەردەوام درۆ دەڪات و سوورە لەسەر درۆ ڪردن تا ئەوڪاتەی دەنوسرێت لەلای اللَّە تَعالَی بە زۆر درۆزنەڪە }

واتای وشەڪان
عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ  :  پەیوەستبن بە ڕاستگۆییەوە، مولزەمبن بەڕاستگۆیی
فَإِنَّ الصِّدْقَ  :  چونڪە بێگومان ڕاستگۆیی
يَهْدِي إِلَى الْبِرِّ  :  ڕێنمایی ڪەرە بۆ کردەوەی چاک، بەرەو ڪردەوەی چاڪت دەبات
وَإِنَّ الْبِرَّ  :  وە بێگومان کردەوەی چاک، البِرّ ناوێڪی ڪۆکەرەوەیە بۆ هەموو خەیر و چاڪەیەک
يَهْدِي إِلَى الْجَنَّةِ  :  ڕێنمایی ڪەرە بۆ بەهەشت ، دەتبات بەرەو بەهەشت
وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ  :  وە بەردەوام پیاو
يَصْدُقُ  :  ڕاست دەڵێت
وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ  :  وە سوورە لەسەر ڕاستگۆیی، ئارەزووی ڕاستگۆیی دەکات
حَتَّى يُكْتَبَ  :  تا ئەوڪاتەی دەنووسرێت، تا ئەو ڪاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت 
عِنْدَ اللَّهِ  :  لەلای اللَّە تَعالَی
صِدِّيقًا  :  بە زۆر ڕاستگۆیی، صِدِّيق لەسەر وەزنی فِعِّیل ییە بۆ موبالەغەو زیادە ڕەوییە ( بۆیەش دەوترا ئەبوو بەڪری صِدِّیق چونکە زۆۆۆر ڕاستگۆ بوو )
وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ  :  خۆتان بپارێزن لەدرۆ، وریابن لە درۆڪردن
فَإِنَّ الْكَذِبَ  :  چونڪە بێگومان درۆ کردن
يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ  :  ڕێنمایی دەڪات بۆ ڪردەوە خراپەڪان، دەتبات بەرەو ڪردەوە خراپەڪان
وَإِنَّ الْفُجُورَ  :  وەبێگومان ڪردەوە خراپەڪان، الْفُجُور ناوێڪی کۆڪەرەوەیە بۆ هەموو شەڕ و خراپەیەڪ
يَهْدِي إِلَى النَّارِ  :  ڕێمایی ڪەرە بۆ ئاگر، بەرەو ئاگرت دەبات ( بۆ ناو ئاگری دۆزەخ )
وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ  :  بەردەوام پیاو
يَكْذِبُ  :  درۆ دەڪات
وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ  :  وە سوورە لەسەر درۆڪردن، ئارەزووی درۆ دەڪات
حَتَّى يُكْتَبَ  :  تاوەڪوو دەنوسرێت، تاوەڪوو بڕیاری لەسەر دەدرێت
عِنْدَ اللَّهِ  :  لەلای اللَّە تَعالَی
كَذَّابًا  :  زۆر درۆزن، كَذَّاب لەسەر وەزنی فَعَّال ییە بۆ موبالەغەو زیادە ڕەوییە { سبحان اللە گەر لەلای خەڵڪی بەدرۆزن ناسراو بی هەندە ناخۆش بێت، ئەی ئەگەر لەلای اللَّە تَعالَی ناوت بە درۆزن نوسرابێت دەبێت چەندە ناخۆش بێت ".

#١٠٠فەرموودە_بۆ_لەبەرڪردن

8 months, 1 week ago

فەرموودەی 1 بۆ لەبەرڪردن

?گەورەیی ئیخڵاص و نیەت پاڪی?

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

{ إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّةِ، وَإِنَّمَا لِامْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ ڪانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ فَهِجْرَتُهُ إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ، وَمَنْ ڪانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا أَوِ امْرَأَةٍ يَتَزَوَّجُهَا، فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْهِ }

أَخْرَجَهُ: الإِمامُ أَحْمَدُ [168] والبُخاريُّ [6689] ومُسْلِمٌ [1907] وغیرهم

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : { هەموو ڪردەوەڪان بەپێی نیەت و مەبەستە – بەپێی نیەت ڪردەوەڪان وەردەگیرێت – وە هەر مرۆڤێڪ چ نیازو نیەتێڪی هەبێت هەر ئەوەی بۆ دەنوسرێت، جا هەر ڪەسێك ڪۆچ ڪردنەڪەی بۆلای اللَّه و پێغەمبەرەكەی صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بێت، ئەوا ڪۆچەڪەی بۆ لای اللَّه تَعَالَى و پێغبەرەڪەیەتی صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وە هەر ڪەسێك ڪۆچ ڪردنەڪەی بۆ دونیا بێت تا بەدەستی بهێنێت یان بۆ ئافرەتێك بێت تا مارەی بڪات، ئەوا ڪۆچەڪەی بۆ ئەوەیە ڪە ڪۆچی بۆلای ڪردووه}.

واتای وشەڪان

إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّةِ  :  دروستییەتی و تەواوییەتی ڪردەوەڪان تەنها بە نییەت و مەبەستە، ئەگەر ڪردەوەڪان نییەتی لەگەڵ دا نەبوو هیچ سوودێڪی نییە
الأَعْمَالُ  : ڪردەوەڪان، الأَعْمَالُ جەمع و ڪۆیە بۆ وشەی عَمَل
بِالنِّيَّة  :  بەنیەتە ، بەنیازی دڵە
لِامْرِئٍ  :  بۆ هەموو پیاوێڪ، بۆ هەموو مرۆڤێڪ، دوو لوغەی تێدایە إمرء و مَرْء
مَا نَوَى  :  ئەوەی نیەتی لێی هەیە
إِلَى دُنْيَا  :  بۆلای دونیا، دەوترێت دُنْیا وە دەوترێت دِنْیا، جەمعەڪەی بریتیە لە( دُنا )
يُصِيبُهَا  :  بەدەستی بێنێت، هَا بۆ دُنْیا دەگەڕێتەوە
امْرَأَةٍ  :  ئافرەتێڪ، دوو جۆرە خوێندنەوەی تێدایە إمرأة و مرأة
يَتَزَوَّجُهَا  :  مارەی بڪات، ئەم (هَا) ـئە بۆ امْرَأَةٍ دەگەڕێتەوە
فَهِجْرَتُهُ  :  ئەوا ڪۆچ ڪردنەڪەی
إِلَى  :  بۆلای
مَا  :  ئەوەیە
هَاجَرَ إِلَيْهِ  :  ڪە ڪۆچی ڪردووه بۆی ( لە دُنْیا و امْرَأَةٍ ).

8 months, 1 week ago

السلام عليڪم ورحمة الله وبركاته بەرێزان
إن شاءالله بەیانی دەست پێ دەڪەین بە حفظ ڪردنی فەرموودەڪان هاوڕێڪانتان ئاگادار بڪەنەوە بارڪ اللە فیڪم.

8 months, 1 week ago

﴿وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا﴾ [النساء: ١٤٢]

- تابعي الحسن البصري لەتەفسیری ئەم ئایەتە ﴿وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا﴾  دەڵێت : لەبەر ئەوە ڪەمە چونڪە بۆ غەیری️ اللّٰه عزوجل ـە.

- تابعي الحسن البصري لەتەفسیری ئەم ئایەتە فەرموی : وە سوێند بە️ اللّٰه ، ئەگەر ڪەمێڪیان بۆ️ اللّٰه بوایە [مەبەست لە نیەتیان] ئەوا️ اللّٰه تعالی قبوڵی دەڪرد لێیان، بەڵام ئەوڪەمەی ئەوان بۆ ڕیاء بوو.

«موسوعة التفسيرالمأثور:مـ٧ /صـ١٥٦»

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی :( بەڕاستی مەترسیدارترین شتێ کە دەترسم توشی ببن بریتیە لە شرکی بچوك، کە "ڕیا" یە) مسند أحمد (39/ 39) (23630)،

ئیمام فضيل ڪوڕی عياض رحمە️اللّٰه دەڵێ :

خۆت ڕازاندەوە بۆ خەڵڪی و خۆت دەرخست
بە شتانێڪ ڪە خاوەنی نیت و
خۆت بۆ خەڵڪی ئامادەڪرد،
بەردەوام خەریڪی ریا و ڕوپامایی بویت
تاوەکو خەڵڪی تۆیان ناسی و وتیان : ئەوە پیاوێڪی چاڪە.
لەبەر ئەوە ڕێزیان گرتی و پێویستیەڪانت یان جێبەجێڪرد، جێگە و مەجلیسیان بۆ فراوان و خۆش ڪردی و بەگەورەیان دانایت،
دەی دەڪ دۆران بەشت بێت.! چەندە خراپە حاڵ و بارودۆخت ئەگەر ئەمە حاڵت بێت.

«حلية الأولياء وطبقات الأصفياء:١١١/٨»

سوفیانی ثەوری فەرموویەتی :ئاگاداری ریا بە بەڕاستی ریا شاراوەترە لەشوێن پێی مێرولە .

- الفضیل بن عیاض ئەیفەرموو :

باشترینی ڪردەوەڪان شاراوەترینیانە، پارێزراوترینە لە شەیتان و دوورترینە لە ڕیاء.

? الإخلاص والنیة لإبن أبي الدنیا : ٣٠

محمد بن أبي منصور ئەڵێ : عابدێڪ لە بەنی ئیسڕائیل الله ـی پەرست بۆماوەی چل ساڵ لە ژورێڪدا، فریشتە ڪردەوەڪەیان بەرزئەکردەوە بۆ ئاسمان قبوڵ نەئەڪرا، فریشتەڪە فەرمووی : بە عیزەتت پەروەردگارمان بەرزمان نەڪردووەتەوە ئیللا شتی شاراوە نەبێت، فەرمووی : ڕاست ئەڪەن فریشتەڪانم، بەڵام ئەو پێی خۆشە ڪە شوێنەڪەی بزانن .

قور بەسەری ئێمە ڪە چەندە بێ ئاگایان ڪەمترین ڪردەوەمان هەیە زۆرترین ئاشڪرا ڪردنمان هەیە بەداخەوە

8 months, 2 weeks ago

لامیەی ابن الوردي

قَالَ ابْنُ الوَرْدِيّ

إِعْتَزِلْ ذِكْـرَ الغَوَاني وَالغَزَلْ
وَقُلِ الفَصْلَ وَجانِبْ مَنْ هَزَلْ

واتاكەی: دوورڪەوە لە باسی ئافرەتان و باسى دڵداری، وە قسەی حەق بڵێ و دوورڪەوە لەو ڪەسەی خەریڪی گەمەو گاڵتە و ڕابواردن و قسەی بێ سوودە.

واتای وشەڪان

إِعْتَزِلْ  :  دوورڪەوە، وازبێنە، إِعْتَزِلْ فیعلی ئەمرە، إِعْتَزَلَ يَعْتَزِلُ إِعْتِزالاً
ذِكْـرَ  :  باس ڪردن، ذِكْـرَ مەصدەرە بۆ ذَكَرَ يَذْكُرُ
الأََغـاني  :  گۆرانیەڪان، جەمع و کۆیە بۆ وشەی أُغْنِيَّة یان أُغْنِيَة
الغَوَانِي  :  جەمع و ڪۆیە بۆ وشەی غَانِيَة، غَانِيَة بەم ئافرەتە دەوترێت هەندە جوانە پێویست بەوە ناڪات خۆی جوان بڪات
الغَزَلْ  :  دڵداری، خۆشەویستی، هەڵدان بەسەر ئافرەتان، باسی جوانییەڪانی ئافرەت
قُلِ  :  بڵێ، قُلْ فیعلی ئەمرە، قَالَ یَقُولُ قَوْلَاً
قُلِ الفَصْلَ  :  حەق بڵێ، قسەیەڪی ڕوون بڵێ، قسەیەڪی یەڪلاڪەرەوە بڪە
جانِبْ  :  دوورڪەوە، جانِبْ فیعلی ئەمرە، جَانَبَ یُجَانِبُ مُجَانَبَةً واتا دوورڪەوتنەوە
مَنْ هَزَلْ  :  لەو ڪەسەی گەمەو گاڵتە و قسەی بێ سوود دەکات، هَزَلَ یَهْزِلُ هَزْلَاً
الهَزْل  :   بەو قسەیە دەوترێ کە هیچ سوودێڪی تێدا نییە

بەس ئەو بەیتە چوار بابەت لەخۆ دەگرێت

بابەتی یەڪەم : دوورڪەوتنەوە لەباس و خواسی ئافرەت، بە تایبەت ئافرەتی جوان

بابەتی دووەم : دوورڪەوتنەوە لە دڵداری و خۆشەویستی و باسڪردنی جوانی ئافرەتان

بابەتی سێیەم : حەق و ڕاستی وتن و قسەی جوان و یەڪلاڪەرەوە کردن

بابەتی چوارەم : دوورڪەوتنەوە لەڪەسی سووڪ و بێ ئەرزش، ئەو ڪەسەی ڪە بەردەوام خەریڪی گەمە و گاڵتە و ڕابواردن و قسەی بێ سوودە

بابەتی یەڪەم : إبن الوردي یەڪەم شتێڪ دەستی پێڪرد باسڪردنی ئافرەتان بوو چونڪە گەورەترین و خەتەرترین شتێڪ لەسەر پیاوان ئافرەتانن، ئاگاداربن ناڵێت لە ئافرەتان دوورڪەونەوە بەڵڪوو دەڵێت لە باسڪردنیشیان دوورڪەونەوە.

اللَّە تَعالَی فەرموویەتی : { زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ } [ سورة آل عمران : 14 ]

واتای ئایەتەڪە : {جوانڪراوە و ڕازێندراوەتە بۆ خەڵڪی حەزو خۆشی ئارەزووەڪان بۆ ئافرەتان و ڪوڕان و زێڕ و زیو و .... }

قَالَ ابْنُ كَثيرٍ { فَبَدَأَ بِالنِّساءِ لِأَنَّ الفِتْنَةَ بِهِنَّ أَشَدُّ } تفسير ابن كثير

ئیبن کەثیر فەرموویەتی : { اللَّە تَعالَی بە ئافرەتان دەستی پێ ڪرد چونڪە بێگومان فیتنە بەهۆی ئافرەتانەوە گەورەتر و ترسناڪترە }.

قالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ :

{ مَا تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : { له دواى خۆم هیچ فيتنەو بەڵايەڪم بەجێ نەهێشتووە گەورەتر و زيانبارتر بێت لەسەر پياوان وەڪوو ئافرەتان،، واتا گەورەترين فيتنه و بەڵا لەسەر پياوان ئافرەتانن }

قالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : { إِنَّ الدُّنْيَا حُلْوَةٌ  خَضِرَةٌ ، وَإِنَّ اللَّهَ مُسْتَخْلِفُكُمْ فِيهَا، فَيَنْظُرُ كَيْفَ تَعْمَلُونَ، فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ، فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِي النِّسَاءِ } رواه مسلم

پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : { بەڕاستی دونیا شیرین و خۆش و سەوزە، وە بێگومان اللَّە تَعالَی ئێوەی ڪردۆتە جێنشین تێیدا، جا سەیرتان دەڪات داخۆ چ شتێڪ دەڪەن، جا خۆتان بپارێزن لە دونیا و خۆشتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونڪە بەڕاستی یەڪەم فیتنەی نەوەی ئیسڕائیل دەربارەی ئافرەتان بوو }

قَالَ اللَّهُ تَعَالَى { وَخُلِقَ الْإِنسَانُ ضَعِيفًا }
[ سورة النساء :28 ]

واتاكەی: اللَّە تَعالَی فەرموویەتی { مرۆڤ دروستڪراوە بەوەی کە لاوازە – و ناتوانی خۆی بگرێت لە زۆر شتان – }

پێشەوا طاوس فەرموویەتی لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا { پیاوان لاوازن دەربارەی ئافرەتان } تفسير ابن ڪثير

پێشەوا وەکیع فەرموویەتی { يَذْهَبُ عَقْلُهُ عِنْدَهُنَّ } تفسير ابن ڪثير

واتاڪەی { پیاوان لەلای ئافرەتان عەقڵ و فڪر و مێشڪیان دەڕوا و نامێنێت }

پێشەوا ئیبن عەبباس فەرموویەتی { لَا يَصْبِرُ عَلَى النِّساء }

واتاڪەی { پیاو ئارام ناگرێ لەسەر ئافرەتان }.

وتراوە شەیتان وتوویەتی { سَهْمُ الَّذي إِذَا رَمَيْتُ بِهِ لَمْ يُخْطِئْ النِّساءُ }.

We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated hace 1 año, 8 meses

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated hace 6 meses, 1 semana

Last updated hace 2 meses, 1 semana