دین ئامۆژگاریە

Description
قال رسول اللە ﷺ 📚{بَلَّغُواْ عَنّيِ وَلَوْ أيَة}
لەمنەوە بیگەیەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت
ئامانجمانە
بەندەکان لە بەندایەتیکردنی بەندە دەربهێنین
بۆ بەندایەتیکردنی اللەی بەندەکان
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 Monat, 1 Woche her

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 Monat her

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 5 Tage, 7 Stunden her

1 month, 4 weeks ago

💫خەڵاتی 90 عومرە بۆ بەژداربوانی خولی لەبەرکردنی تەواوی قورئانی پیرۆز لە کۆمپانیایای بەرزەخ بۆ حەج و عومرە

🔸ناوی خول : ⬇️
خولی درێژخایەنی کۆمپانیای بەرزەخ
بۆ لەبەرکردنی تەواوی قورئانی پیرۆز

🔸ناساندنی خولەکە ⬇️
خولەکەمان پێک هاتوە لە 5 قۆناغ
⬅️هەر قۆناغێک ماوەی یەک ساڵ دەخایەنێت لە هەر قۆناغێک 18 عومرە دەکرێتە دیاری

💫واتە بۆ لەبەرکردنی تەنها 6 جزء لە قورئان ماوەی یەک ساڵ لەبەردەستایە

💫واتە بۆ لەبەرکردنی تەنها 1 جزء لە قورئان ماوەی دوو مانگت لەبەردەستایە

💫واتە بۆ لەبەرکردنی تەنها 10 لاپەڕە ( وجه) لە قورئان ماوەی یەک مانگت لەبەردەستایە

💫بەشێوەیەکی گشتی و پوختی لە شەمە تا جومعە تەنها 2 لاپەڕەو نیو واجی سەرشانە کە دەکاتە یەک ربع لە حیزبێک

🤗کاتی دەستپێکی خولەکە بەرواری 28/12/2024 ڕۆژی شەمە ان شاءالله

ناونوسین تا بەرواری 20/12/2024 دەبێت
بارک اللە فیکم
⬇️💫لای خۆتان بڵای بکەنەوە 💫⬇️

لینکی کەناڵەکەمان ⬇️
https://t.me/Barzakh_travel7171

✍️✍️✍️بۆ ناو نوسین
پێویستە ناوی سیانی خۆت لە کۆمێنتی ئەم ریڵە بنوسێت
⬇️****
https://www.instagram.com/reel/DBZ1FdwIXJP/?igsh=amFqczJ4ZXdhYzVz

بۆ ئەوانەی انستاگرامیان نیە لە فیدێۆی فەیسبوک بینوسن ⬇️
https://www.facebook.com/share/v/7N6WpnbEaRQYwtsp/

3 months ago

أول مرة أتدبر القرآن (دليلك لفهم وتدبر القرآن من سورة الفاتحة إلى سورة الناس )

4 months, 3 weeks ago

یەکێک لە باسە تێرو تەسەلەکانى (إبن فضلان) لەبارەى ڕووسەکانەوە، کولتورى مامەڵەکردنیانە لەگەڵ مردوودا. لەلاى ڕووسەکان ئەگەر کەسێکیان مرد دەیسوتێنن. هەڵبەتە مامەڵەکردنیان لەگەڵ مردوودا بەپێى چینایەتیی کەسە مردووەکە دەگۆڕدرێ. ئەگەر کۆیلە بوو، ئەوا بە تەنیا جێیدەهێڵن تا سەگ و باڵندەی گۆشتخۆر بیخۆن. ئەگەریش هەژار بوو، بەلەمێکی بچووکی بۆ دروست دەکەن و لاشەکەی تێدەخەن و بەلەمەکە دەسوتێنن. بەڵام ئەگەر کەسێکی دەوڵەمەند بوو، سەروەت و سامانەکەی کۆدەکرێتەوە و دابەش دەکرێت بەسەر سێ بەشدا. یەک لەسەر سێی دەبەخشن بە خزمەکانى و بە یەک لەسەر سێی جل و بەرگی بۆ ئامادە دەکەن. یەک لەسەر سێشى دەدەن بە شەراب .
إبن فضلان، باس لە چۆنیەتى سوتاندنى یەکێ لە کەسە گەورەکانى (ڕووس) دەکات، لەسەر رووبارى (ڤۆڵگا)کە خۆی ئامادە بووە. ئەویش کردومانەتە(١٠) قۆناغ:
قۆناغی یەکەم: ناشتنى مردووەکە، تا ئەو کاتەی لە بڕین و دورینی جلەکانی تەواو دەبن.
قۆناغی دووەم: هەڵبژاردنى کەنیزەکێک بۆى، تاوەکو لەگەڵیدا بیسوتێنن.
قۆناغی سێیەم: دانانى کەژاوەیەک لەسەر بەلەمەکە، تاوەکو مردووەکە و کەنیزەکەکەى بخەنە ناو.
قۆناغی چوارەم: هێنانە دەرەوەى مردووەکە لە گۆڕەکەى و بردنى بۆ ناو کەژاوەکە.
قۆناغی پێنجەم: قوربانیکردن، لە هەموو جۆرە ئاژەڵ و پەلەوەرێک، وەک: سەگ، مانگا، کەوێشک، مریشک.
قۆناغی شەشەم: هێنانى کەنیزەکەکە، بۆ ناو کەژاوەى بەلەمەکە، کە لەلایەن پاسەوانى کەژاوەکەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر.
قۆناغی حەوتەم: سێ جار بەرزکردنەوەى کەنیزەکەکە، پێش ئەوەى لەلایەن ئەو پیرەژنەوە بکوژرێت کە ناویان ناوە (مەلەکولمەوت).
قۆناغی هەشتەم: کەنیزەکەکە، دەبەنەوە ناو کەژاوەکە و بە دار دەکێشن بە قەڵغانەکانیاندا، تاوەکو کەنیزەکەکانى تر گوێیان لە ساتى خنکاندنى نەبێت و بترسن لە ئەنجامدانى ئەو کارە.
قۆناغی نۆیەم: دەستدرێژى دووەم و خنکاندنى، شەش پیاو دەچنە کەژاوەکەوە و هەموویان دەستدرێژى دەکەنە سەر، پاشان هەردوو دەست و قاچی دەبەستنەوە و پیرەژنەکەش (مەلەکولمەوت) پەتێک لە گەردنى دەبەستێت و دەیداتە دەست دوو کەسەوە تا دەیخنکێنن..
قۆناغی دەیەم: سوتاندنى مردووەکە، نزیکترین کەسى مردووەکە، دێتە پێشەوە و ئاگر بەردەداتە پێش و دواى بەلەمەکەوە و خەڵکەکەش دارەکان دەخەنە بەر ئاگرەکە و لە ماوەیەکى کەمدا تەواوى کەشتى و دارەکان دەسوتێن. پاشان لە شوێنی بەلەمەکە، گردێک دروست دەکەن و لە ناوەڕاستیدا دارێکی گەورەی تەبریزی دادەنێن و ناوی کابرا و ئەو کەسەى لەسەر دەنووسن

رحلة ابن فَضلان
______

4 months, 4 weeks ago

شاری "بغداد" لەسەردەمی عەبباسییەکاندا گەوورەترین شاری جیهان بووە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 2,000,000کەس بووە و ناوەندێکی گرنگی زانست و هونەر و فەلسەفە و وێژە بووە...
خانەی ڕۆشنبیری "بیت الحکمة" لە شارەکەدا ناوجەرگەی داهێنان و پێشکەوتنی زانستی و نووسین بووە لە جیهاندا.

شەقامەکانی شار لە شەودا ڕووناك بوون و هەر لەو سەردەمەشدا مسوڵمانان داهێنانی گرنگیان ئەنجام دا لە زانستی پزیشکیدا، هەروەها نوێگەرییان کرد لە کشتوکاڵ کردندا، لەگەڵ ئەوەشدا لەوە تێ گەیشتن کە هەموو جەستەیەك لە بوونەوەردا هێزی کێشکردنی هەیە و ڕووناکیش خێراییەکی دیاریکراوی هەیە و بەشێوەی شەپۆل دەگوازرێتەوە.
بە شێوازێکی سەرسووڕهێنەر گەیشتن بە هەموو ئەو دۆزینەوە زانستییانەی کە مرۆڤایەتی بۆ جاری دووەم و لەدوای عەبباسییەکان لە سەدەی ڕابردوو پێی گەیشت، لەوانە:
- مسوڵمانەکان لەو سەردەمەدا بۆ یەکەم جار یاسای یەکەم جووڵەیان دۆزییەوە لە زانستی فیزیادا، کەچی دواتر دۆزینەوەکە بەناوی (نیوتن)وە ناسێندرا.
- زانا مسوڵمانەکان لە سەردەمی عەبباسیدا ڕێسایەکی زانستییان داهێنا، بە ماوەی 600ساڵ پێش داهێنانەکەی زانای ڕۆژئاوایی (فرانسيس بيكون - Francis Bacon)، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە مسوڵمانان خاوەنی ئەو داهێنانەن و ئەو ڕۆژئاواییە هیچ داهێنانێکی نەکردووە، کەچی کراوە بە خاوەنی داهێنانەکە.
- مسوڵمانەکان داهێنەری یاساکانی جووڵەی هەسارەکانن، کە لە ئێستەدا بە 'یاساکانی کپلێر' ناسراوە.

سەرچاوە:
? Roy Casagranda / Austin Community College .

T. Abdulrahim²⁸⁷
#خیلافەتی_عەبباسییەکان
_______
#شارستانییەتی_ئیسلامی_الحضارة_الإسلامیة

5 months ago

وهب بن منبه - رحمه الله - دەڵێت :-

" اﻟﻤﺆﻣﻦ ﻳﺨﺎﻟﻂ ﻟﻴﻌﻠﻢ، ﻭﻳﺴﻜﺖ ﻟﻴﺴﻠﻢ، ﻭﻳﺘﻜﻠﻢ ﻟﻴﻔﻬﻢ، ﻭﻳﺨﻠﻮ ﻟﻴﻐﻨﻢ ".

" ئیماندار تێکەڵی دەکات تاوەکو فێرببێت، وەبێدەنگ دەبێت تاوەکو سەلامەت بێ، وە قسە دەکات تاوەکو تێبگات، وە گۆشەگیری دەکات بۆ کۆکردنەوەی پاداشت ".

[ العزلة لابن أبي الدنيا 47 ]

We recommend to visit

Last updated 1 Monat, 1 Woche her

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 Monat her

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 5 Tage, 7 Stunden her