Arius Polla☪️

Description
لقد صار قلبى قابلاً كل صورة
فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ

وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ
وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ

أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ
ركائبه، فالحب ديني وإيماني.
Advertising
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 3 weeks, 5 days ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 4 months, 1 week ago

- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 2 weeks, 4 days ago

4 weeks ago
"إنَّ المَرْأَةَ تُقْبِلُ في صُورَةِ شيطَانٍ، …

"إنَّ المَرْأَةَ تُقْبِلُ في صُورَةِ شيطَانٍ، وَتُدْبِرُ في صُورَةِ شيطَانٍ"

ئافرەت لەسەر وێنەی شەیتان ڕوبەڕو دەبێتەوە و لەسەر وێنەی شەیتان ئۆغر دەکات.

حەزرەت(صلی اللە علیە وسلم)
رواە مسلم

*پیاو ئەگەر ئافرەتی کرد بە ئامانجی یەکەمی لە ژیاندا، ئەوا بێ شەك تەسلیم بە شەیتان دەبێت، بۆیە پێویستە شتانی باڵاتر لە جنس و لاشەی ئافرەت ببینێتەوە، تاوەکو لە داوی شەیتان نەجاتی ببێت، لەوانەیە نەفس لەبەرامبەر تەواوی خۆشییەکانی ژیاندا خۆی بۆ بگیرێت بە توانایەکی زۆر کەمتر لەوەی پێویستییەتی بۆ سەرکوت کردنی بەرامبەر شەهوەتی ڕوەو ئافرەت.

یەکێك لەو شتانەی ڕێکارە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی شەهوەتی بەرامبەر ئافرەت، بریتییە لە تەماشاکردنی دنیا بەگشتی بە چاوێکی کەم، هەمیشە تەماشاکردنی کۆتایی شتەکان، بزانە زۆر بە سادەیی(تۆ کۆتایت پێدێ لەم دنیایەدا - تۆ ئەمریت - لاشەت ئەڕزێت - پیر و ناشرین ئەبیت ئەو ئافرەتەشی دەیبینیت بیست ساڵیتر قێزت نایات تەماشای بکەیت - دنیا هەمووی کۆتایدێت - دنیا بێقیمەتە لە خودی خۆیدا - تاکە شتێك تیایدا بەرزبێت ئەوەیە کە بۆ خودی خوایە).

#توراسی_عیرفانی

4 weeks ago

شێخ ئەدەهەم ئەلعاسمی

پیاوی پیاوانە و شێخی مەرد کە بەڕاستی سۆفی و ئەشعەری بێت، کەسی ئاوا مەعزورە و مەسڵەحەتی موسوڵمانانی ویستووە لەژێر سایەی ڕژێمی نوسەیریدا کە پاڵپشتی لێ نەکردون لە ماوەی13ساڵی ئیمامەتیدا بۆ موسوڵمانان، بۆیەش ئەبینیت دوای ڕاکردنی هەموو عەمامە پیسەکان، ئەم پیاوە بەوپەڕی ئازادی و شکۆوە لەنێوان سەربازە موجاهیدەکاندا دێت و دەچێت کە زۆربەیان بەبێ ئەوەی خۆی ئاگادار بێت لەسەر دەستی پەروەردە بوون.

ئائەمەیە نمونەی ئەشعەری عەقیدە نەك زوڕنا لێدەرەکانی دەسەڵاتی نوسەیری.

1 month ago

ئەگەر بوطی بەرگری لە داعس کردبا ئەم خوێنەوارانە بەرگریان لێدەکرد و دەیانوت: ڕەحمەتی خوای لێبێ پیاوی زانا و بۆ خوا سوڵحاو بوو بەڵام نەیپێکا؟!!

داعس سەرەڕای جورمەکانی کۆمەڵانێکی موسوڵمان بوون و وادانێین بە تەواوی مانا خەواریج بوون، لەلای جمهوری فوقەها خەواریج موسوڵمانن.

پاشان ستەمیان لە ئەهلی ئیسلام هەموی کۆ بکەیتەوە چەند ساڵێکی کەم بوو کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت، لەناو ستەمکارەکانیان دەستدرێژی و هەتککردنی ئافرەتی موسوڵمانی تێدا نەبوو، سزای قێزەونیان لە زیندانەکانیان بەسەر زیندانیاندا ئەنجام نەداوە، کۆتا کار کە کردبێتیان کوشتنی دوژمنەکانیان بووە بەشێوەیەکی قێزەون، داوایان لەکەس نەکردووە سەرکردەکەیان بپەرستێت.

بەڵام سوپاکەی بەشار هەموو ئەوانەی بە زیادەوە ئەنجامداوە وەك هەموان ئاگادارن.

جا ئایە ئێستە عوزر بۆ ئەو مەلایانە ئەهێننەوە کە پشتگیری داعسیان کردووە کە لەهەموو ڕوێکەوە خراپەیان لە نوسەیری کەمتر بووە؟، یاخود تف و لەعنەتیان لێ ئەکەن و دەسەڵاتیشیان هەبێت سەری هەمویان پان ئەکەنەوە و هیچ ڕێزیشیان بۆ دانانێن.

هیوادارم هەر دانەیەکیان ئەمە لەخۆی بپرسێت پاشان بەرگری لە بوتی و مەلاکانی دی دەسەڵاتە تاغوتییەکان بکات.

#بوتی

1 month ago

#هەڵوێستە
ساڵی2016 وتم کە داعس بچوك دەکرێتەوە و لەناو نابرێت بە تەواوی، چونکە ئەو کیانە دەتوانرێت لە دژی هەموو لایەنێك بەکار بهێنرێت لە لایەن هێزە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکانەوە، جا بالفعل وابوو، دوای بچوککردنەوەیان لێیانگەڕان لەو بیابانەیا بۆ خۆیان مارمێلکە و بزنمژە بخۆن تا ئەو کاتەی لایەنێك پێویستی پێیان دەبێت و ڕێ دەدات بە دووبارە گەورە بوونەوەیان.

لە ئێستادا کاتی ئەوە هاتووە ئەم کیانە زیندوو بکرێتەوە بۆ گیانی سوننە پاش کۆنتڕۆڵکردنی شاری دیمەشق، لە ئەگەری ئەوەدایە لە ماوەی داهاتودا گوێمان لە قولە قول و هاشو هوشی خەلافەتە کارتۆنییەکەیان ببێت بۆ تێکدانی ئەو دۆخەی ئێستە و سەرقاڵ کردنی شۆڕشگێڕان بە خۆیەوە.

#باسێکی_سیاسی

1 month ago

فیرعەونی سیاسەتبازی: ئەمەی لەسوریا ڕوئەیا پلانی کافرەکانە، بۆ لێدانی ئەهلی ئیسلام.

هامانی تەحلیلات: ئەمە موئامەرەیەکی تورکۆ ئیسرائیلیە لە کورد، بەڵام کورد بەپێی دەقەکان مەهدی لێوە دەرئەچێ، بۆیە ئەمە نیشانەی هاتنی مەهدییە کوردەکەیە.

1 month ago

لە پاش دیمەشق ئامانجی شۆڕشگێڕان لازقییە و تەڕتوسە، هاوکات ئامانجی تورکیا ڕۆژهەڵات و باکوری سوریایە.

1 month, 1 week ago

سوپای بەشار هێڵی بەرگری لە شاری حەمادا داناوە.

ئەمەش مانای ئەوەیە کە نە کودەتای ناوخۆی لە ڕیزەکانیا هەیە نە بەشار دەڕوخێت نە موئامەری دووەلی لە باسەکەدا هەیە بۆ زاڵکردنی شۆڕشگێڕان.

لە ئێستەدا سوپای ڕژێمی سوریا کاری خۆ کۆکردنەوە دەبێت بۆ ئەنجامدانی بەرگری لە ئەوەی ناوی لێناوە(السوریا المفیدة) کە حمص و دیمەشق و ساحلی سوری سەر دەریای ناوەڕاست دەگرێتەوە.

وا دەردەکەوێت کە بابەتەکە لە سنوری ڕێککەوتنە کۆنەکەی تورکیا و ئێران و ڕوسیا دەرنەچێت، بەڵام تورکیا ڕێیدابێت بەو پێشڕەوییە بەهێز و خێرایە بۆ بەهێزکردنی مەوقیفی خۆی و نمایشکردنی هێز لە بەرامبەر لایەنەکانی دی سەر مێزی دانوسان تا لەوێوە ئیمتیازاتێکی زیاتر بەدەستبهێنێت.

#باسێکی_سیاسی

1 month, 1 week ago

#هەڵوێستە
دڵخۆشبوون بە پڕفرۆشی کتێبی ئیسلامی وەهمێکە گەنجانی بێ ئەزمون هێناویانەتە ئاراوە، ئەوەی لە ئێستادا دەخوێنێتەوە بەگشتی کەسانی موتەدەینن، بۆیە شتێکی ئاساییە کە کتێبی دینی پڕفرۆش بێت. لە ئێستادا کتێب ناتوانێت ئەو کاریگەرییەی ڕابردوو دروست بکات، جیلی داهاتوو پەروەردەی ئەنیمەیشنە نەك کتێب.

1 month, 2 weeks ago

#هەڵوێستە
بیرتان نەچێ:
هەزاران خانەوادەی سوری لەناو خێمەدا دەژین لەسەر سنوری تورکیا دوای دەربەدەربوونیان لەسەر دەستی ڕژێمی ئەسەد، سەرما دەچێژن و ناڕەحەت دەبن، تەنها لەبەر ئەوەی موسوڵمانێکی سوننی مەبدەئین و نەبوونەتە پێڵاوی شیعە و نوسەیری، ئازاری ئەوان و ئازاری خەڵکی غەززە لای ئێنە هیچ جیاوازی نییە، حەقی ئەوان بۆ بەرگری کردن لە خۆیان و تەپاندنی ئەو ڕژێمە نوسەیرییە، هاوشێوەی حەقی ئەهلی غەززە دەبینین بۆ دژایەتی کردنی کیانی زایۆنی.

بۆیە؛
نە حەقی خەڵکی سوریایە دژیاتی خەڵکی غەززە بکات لە وەگرتنی یارمەتی لە ئێران بۆ دژایەتی ئیسرائیل، نە حەقی خەڵکی غەززەیە دژایەتی ئەوان بکات لە سەر جەنگیان دژی ئێران و سوپای نوسەیری لەم کاتەدا.
هەر یەکێك دۆخێکی تایبەتی هەیە و لە هیچکام لەو دۆخانەدا دەرهاویشتەی دژایەتی کردنی یەکتری لێوە نابێت بکرێت.
ئێمەش هەردوولا بە خاوەنی حەق دەبینین لەو کارەی کە لەلای خۆیانەوە پێی هەستاون، بەرگریەکە لە مەبدەئی خۆیانی دەکەن کە مەبدەئی ئێمەشە وەك تاکی موسوڵمانی سوننی مەزهەب.

1 month, 2 weeks ago

وەحشێکم لەناو ناخما سجن کردووە و ڕۆژانە بەو دیمەنانەی دەوروبەرم ئەشکەنجەی ئەدەم

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 3 weeks, 5 days ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 4 months, 1 week ago

- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 2 weeks, 4 days ago