از صدای سخن عشق ندیدم خوشتر
یادگاری که در این گنبد دوار بماند..💕
ارتباط با ادمین کانال👇
@khodshenasivo_comment
Last updated 1 month ago
Last updated 9 months, 1 week ago
﮼ظاهرا چشم شما میل به کشتن دارد...
شعور داشته باشید، با منبع کپی کنید
Last updated 1 month, 2 weeks ago
پیرەمێرد › شیعری وەسفی › پیرەمێرد لەناو گوڵانا
هەڵسە، وا گوڵان کەوتنە پێکەنین
با ساتێ لەناو گوڵانا بژین
یەکەم (نەورۆز)ە دەرچووە لەخاک
لەعەشقی یاران شێت و یەخەچاک
سێ گەڵای جوانی لەملا و لەولاوە
هەرسی تەڵاقی دڵتەنگی داوە
(ئابی) و (ئاوداری) و (نیلوفەر)ی زەرد
حاشیەی دەوری وەک خاڵی بێگەرد
گوڵە (قەیسەری) بەرزە رەنگاورەنگ
(لالە) و (شەقایق) ئاڵ و شۆخ و شەنگ
(شەوبۆ)ی عەترئامێز خۆشبوی خۆش نەفەس
بۆ بەرگەردنی (مینایی) ئەنفس
گوڵە (سوسەنان) نازک و نازدار
شفایە بۆ دەردە (شەقشەقە) و (بیمار)
(فامیلیا)ی سپی لەپای بەفراوان
لەنجە و لارێتی وەک کۆرپەی باوان
(چنوور) لە دەوری ئەڵقەی بەستووە
پەنجە پێی پیانای بەدی گەستووە
(گوڵە بەڕۆژە) عاشقی تەواوە
ئەسووڕێتەوە روو لە هەتاوە
(نیلوفەر) ئەویش پەروەردەی ئاوە
کە لە ئاو بڕرا بێ ئاو خنکاوە
(وەنەوشە)ی سەرشین لەشوێن هەواران
گەردن کەچی غەم دووری نزاران
(بەڕەزا) بەچین توڕەی تاتاوە
با ئەیشەکێنێ بەملاو بەولاوە
بە شکنجی زوڵف خۆش قوماشەوە
تاتا پەخشانە بەڕووی تاشەوە
(پەردەعروسی) لە پەردەی سوورا
نازو نووزێتی بەسەر چنوورا
گوڵی (بەیبوون) و گوڵی (مفرح)
بۆنیان خۆشترە بە (مسکی) و (قدح)
گوڵی (سنەوبەر) گوڵی (یاسەمەن)
لەگەڵ (نەسرین) و گوڵی (نەستەرەن)
گوڵی (نیسان) و گوڵی (زەردەگوڵ)
پێکەوە ئەڕۆین لەگەڵ (قرنفل)
گوڵی (خاشخاش) و گوڵی (کوهکەن)
گوڵی (پایتۆنیا)، رەونەقی چەمەن
گوڵی (شاپەسەن)، (لالە عەباسی)
(چەشمە خرۆش) و (زوڵفی هەیاسی)
گوڵی (ئەسپەکی) و گوڵی (دووپشکە)
گوڵی (قەتارە) و گوڵی (گوێ مشکە)
گوڵی (ساق سپی) و گوڵی (خەنایی)
(گوڵچینی) و (جەوهەر)، (گوڵە خەتایی)
(خەتمی) و گوڵ (تەبەق) دوو شێوەو دوو رەنگ
باڵا وەک بەیداخ درەخشی رووی جەنگ
(لاولاو) عاشقی نەوبەر نەمامان
تێوە دەئاڵێ سەر تا بە دامان
ئەمانە ئەڕوێن لە خاکەکەمان
کەچی قەومەکەم لە پایەی کەمان
بەهارمان خەزان، پێ هەڵخزانە
بۆ نەونەمامان گەڵا رێزانە
سا خوایە تەنها ئێمەش تۆمان هەی
پەروەردگارا کەرەمت بۆ کەی؟
پیرەمێرد › شیعری وەسفی › تاڤگەی زەڵم
تاڤگەی زاڵم زەڵم، تاڤگەی زاڵم زەڵم
گریەی چاوی چەرخ پڕ لە ناڵەو تەم
زادەی جەرگی کێو، مەوجودی عەدەم
دێوانە ئاسا شەیدای روو لە چەم
سەر لە بەرد ئەدەی تۆش بە سەودای شەم
سرەوتت نیە لەناڵە یەک دەم
لەو کێوە بەرزە ئەکەویە خوارێ
ریزە مرواریت لەدەم ئەبارێ
دیارە عاشقی وا ناڵە کاری
سەحرا نەوەردی پەی جۆیی یاری
پەروانە بەسۆز خۆی دەسووتێنێ
ئاوی ساردی تۆ جیهان ئەژێنێ
ئەم سەر لەبەرد و ئەم هەڵپژانەت
(یاهو یا من هو)ی قودسی تەرانەت
بۆ زیندەگانی شارەزوورمانە
ئاخ میللەتەکەت قەدر نەزانە
باخ و بێستانت لەبەرا ناکەن
تا بەو سایەوە وڵات ئاواکەن
ئەگەر گشت کێڵگەی داچێنرێ دەڵێن
فیرعەونی خاکی میسری پێ ئەڵێن
ئەگەر شارەزوور پیت و ئاوابێ
رۆژی شەطی میسر ئەبێ ئاوابێ
خۆرنەوەزانی شای خان ئەحمەد خان
بوبوە نموونەی ئیرەمی جیهان
ئێستا ئەو شوێنە کەوا وێرانە
بۆ چاوی هیوام بووە بە تانە
از صدای سخن عشق ندیدم خوشتر
یادگاری که در این گنبد دوار بماند..💕
ارتباط با ادمین کانال👇
@khodshenasivo_comment
Last updated 1 month ago
Last updated 9 months, 1 week ago
﮼ظاهرا چشم شما میل به کشتن دارد...
شعور داشته باشید، با منبع کپی کنید
Last updated 1 month, 2 weeks ago