?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
دەتوانیت بە ئاوی سارد خۆت بشۆیت🥶؟
بۆچی زۆربەى وەرزشکاران دەچنە ئاوی سەهۆڵاوەوە؟
بەکارهێنانی ئاوی سارد بۆ خۆ شۆردن و دەم و چاوو لەش شۆردن زۆر گرنگە چونکە
🔴برینەکانی جەستە لەئاوی سارددا زوتر چارەسەردەبن
🔴ماسولکەکان خێراتر خاو دەبنەوە
🔴خوێن خێراتر دەسورێتەوە
🔴هەوکردنی ماسولکەکان ناهێڵێت
🔴بۆ دابەزاندنی کێش سودی هەیە
🔴قەلەقی و دودڵی کەم دەکاتەوە
🔴کەئابە کەم دەکاتەوە
خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا باسی لێوە دەکات کاتێک شیفای بۆ ئەیوب پێغەمبەر نارد علیە سلام لە ڕێگەی ئاوی ساردەوە بوو کە پێی فەرمو(( أرْكـضْ برجْـلك هـذا مُغْــتسلٌ بــاردٌ وشــراب))
ئەی ئەیووب هەستە بەوئاوە ساردە خۆت بشۆ دوای ئەوەی 18ساڵ ایوب لەجیگا کەووتو لاشەی کرمی هەڵدەهینا
تەندروست بن
Mr. Omer Q. Hamad
teacher at sharwet school , RTVI and UOR
MSc. at bioanalytical chemistry
زانیاری گرنگ لەسەر metformin 💊
ناوی بازرگانی:
(Glucophage, Glumetz, Orabet)
گروپی دەرمان:
biguanides
• بهكاردێت بۆ چارهسهرکردنی نهخۆشی شهكره و دهبێته هۆی كهمكردنهوهی ڕێژهی شهكر، ھەروەھا بۆ کەمکردنەوەی کێش و کیسی ھێلکەدان بەکاردێت.
• کاریگەری لاوەکی:
( ڕشانهوە - بێتاقهتی - سکچوون - تێكچوونی ههستی تامكردن - ئازاری ماسولکە )
• بڕ و شێوەی دهرمان:
250mg, 500mg, 750mg, 850mg,1000mg وەک حەب
هەروەها بەشێوەی (XR)’هەیە کە جیاوازی لەگەڵ سادەکە ئەوەیە درەنگتر ئیش دەکات بەڵام بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە لەناو لەشدا
جیاوازی نێوان هەڵامەت لەگەڵ ئەنفلەوەنزا
کە لەم وەرزەدا زۆر لە خەڵکی توشی دەبێت
🤧😷
هەوکردنی پووک Gingivitis
ئەو بەشەی شانە راگرەکانی ددانە کە دەوری بەشی تاجی ددانیانداوە لە ئەنجامی دروستبونی چینی پلاگDental plaqueکە بریتیە لە کۆبوونەوەی بەکتریای ناو دەم و خۆراک ولیک بە تێپەربوونی کات)کە دەلکێن بەسەر رووی ددانەکانەوە
هۆکاری نەخۆشیەکە
🔸کێشانی جگەرە ،نێرگەلە
🔸 نەخۆشی شەکر
🔸تێکچوونی باڵانسی هۆرمۆنی
🔸نەشۆردنی دەم و ددان
🔸خواردنی زۆری دەرمان
🔸ددان پڕکردنەوە ئەگەر بەجوانی پڕنەکرابێتەوە
🔸پیربوون
چارەسەر بەدەرمان
①Clavulanic acid or potassium + Amoxicillin(Augmentin ,Julmentin, Amoclan)Tablet & Suspension & Vial
②Amoxicillin(Glomox, Largopen)Tablet & Capsule & Suspension & Vial
③Cephalexin(Keflex , Lexin)Tablet & Suspension
④Cefixime(Suprax,Winex, Cefix)Tablet & Capsule & Syrup
⑤Metronidazole(Flagyl ,Nidazole, Negazole)Tablet & Suspension
⑥Metronidazole+Spiramycin(Rodogyl, Dentagyl, Spiradent)Tablet
⑦Ceftriaxone(Mesporin ,Samixon, Enoxirt)Vial
دوو جۆر غرغرە بۆ هەوکردنی پووک بەکاردێن
Kin Gingival Chlorhexidine Mouthwash
Higeen Povidone iodine Gargle
✍️Mr.Omer
teacher at UOR , RTVI & Sh-HSc
شروبی كۆڵدین Coldinچیە؟
شروبی كۆڵدین لە تێكەڵەی چەند مادەیەك پێك دێت كە ئەمانەن:
✅paracetamolo 120mg
✅chlorpheniramine 2mg
✅pseudoephedrine HCl 15mg
✅Vitamin (C) 50mg
🔵بەكاردێ بۆ ئەم حاڵەتانە:
🔸كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەڵامەت و سەرمای وەرزی
🔸پژمین
🔸ئاو حەساسیەتی چاو
🔸هەوكردنی جیوب
🔸سەرئێشە تا و ئازار
🔸گیران و ئاوی لوت
🔸هەوكردنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە
🔴دۆسی پێدانی شروبی كۆڵدین بە پێی تەمەنەكان:
🔹خوار 1 ساڵ 2.5 مل
🔹خوار 6 ساڵ 5 مل
🔹خوار 12 ساڵ 10 مل
#Pharmacy
#Coldinsyrub
@Chro
جۆرەکانی پایۆدۆڵ💊
1🔸پایۆدۆڵیcold and flu هەر حەبێک لەم دەرمانە 500mgپاراسیتۆڵ5mg (phenylphrine HCl) و 25 ملیگرام کافاین لەخۆدەگرێت. بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەڵامەت بەکاردێت. کافاینی تێداییە کە دەبێتە هۆی ئەوەی چالاکبین.
2🔸پایۆدۆڵیcold هەر حەبێک لەم دەرمانە500mg پاراسیتۆڵ، 5 ملیگرامphenylphrine HCl و 2 ملیگرامchlorphenriamine maleateتێدایە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و نیشانەکانی هەڵامەت بەکاردێت،کەسەکە هەست بە گێژی و خەواڵووی دەکات
3🔸پایۆدۆڵیAdvanceهەر حەبێک لەم دەرمانە لە 500mg پاراسیتۆڵ پێکدێت و بۆ کەمکردنەوەی ئازار و تا بەکاردێ
4🔸پایۆدۆڵیExtra لێرەشدا هەر حەبێک لەم دەرمانە لە 500mg پاراسیتۆڵ و 65mg کافاین پێکدێت. بۆ کەمکردنەوەی ئازار بەکاردێت وکافاینی تێداییە وادەکات لەش بەچالاکی بمێنێتەوە و هەست بە خەواڵووی نەکەین
5🔸پایۆدۆڵیNight هەر حەبێک لەم دەرمانە لە 500mg پاراسیتۆڵ و 25 ملیگرامdiphenhydramine HClپێکدێت. بۆ کەمکردنەوەی ئازار و نیشانەکانی هەڵامەت بەهۆی بوونی پێکهاتەیdiphenhydramine HClەوە وادەکات کەسەکە هەست بە خەواڵووی بکا
ئامادەکردنی :- ئاکار ابوبکر حسێن
خوێندکاری بەشی دەرمانسازی
هەندێ وشەی گرنگ لە بواری دەرمانزانیدا کە پێویستە بیانزانیت:-
1-Indication(pharmacological use)
بەکارهێنانی دەرمان واتە ئەم دەرمانە بۆ کێ بەکاردێت وە بۆ چ حاڵەتێکی نەخۆشی بەکاردێت.
2-Side effect
واتە کاریگەری لاوەکی ئەم دەرمانە چیە یاخود چ زیانێکی هەیە، چونکە وەک ئاشکرایە هیچ دەرمانێک نییە بێ زەرەر و زیان بێت.
3-Contraindication
واتە ئەم دەرمانە بۆ کێ بەکار نایەت، بەواتای ئەوە دێت ناتوانین هەموو دەرمانێک بۆ هەموو کەسێک بەکاربهێنین بۆ نمونە ڤۆڵتارین بۆ کەسێک بەکارنایەت کە زەختی خوێنی هەبێت یان بۆ کەسێک برینی گەدەی هەبێت
4-Dose
بریتیە لەو بڕە دەرمانەی کە پێویستە بدرێتە نەخۆش بۆ نمونە بڕی ۳۰ملگم بۆ هەرکیلۆیەک لە پێدانی ڤیالی Amoxicillin.
5-Composition of drug
واتە ئەم دەرمانە لەچی پێکهاتووە.
6-Pregnancy and lactation
ئەمە بەواتای ئەوە دێت ئایا ئەم دەرمانە بۆ ئافرەتی دووگیان و دایکی شیردەر دەگونجێت.
کە دەرمانەکان دابەش دەکرێن بەسەر چەند کەتیگۆری(جۆر)ێکدا.
👉category A:
لەو حاڵەتەدا سەلمێنراوە کە دەرمانەکە هیچ زیانێکی نییە.
👉category B:
لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە زیانی نەبووە لەسەر کۆرپەلە بەڵام لەسەر مرۆڤ تاقینەکراوەتەوە٬
بۆیە پێویستە بە وریاییەوە بەکاربهێنرێت.
👉category C:
لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە زیانی هەبووە لەسەر کۆرپەلە بەڵام لەسەر مرۆڤ تاقینەکراوەتەوە٬
بۆیە ئەم دەرمانانە کاتێک بەکاردێن کە پێویست بێت و هیچ جێگرەوەیەک نەبێت هەروەها سوودەکەی زیاتر بێت لە مەترسییەکەی.
👉category D:
ئەم جۆرەیان مەترسی هەیە لەسەر لەناوچوونی کۆرپەلە تەنها لە حاڵەتێکدا بەکاردێن کە ژیانی دایکەکە بپارێزن.
👉category X:
بەکارنایەت لەکاتی دووگیانی.
7-mechanism of action
واتە ئەم دەرمانە بە چ شێوازێک ئیش دەکات.
8-Drugs interaction
واتە ئەو دەرمانەی دەدرێتە نەخۆش لەگەڵ کام دەرمانی تر ئەگەری هەیە کارلێک بکات و کاریگەریەکی ئاڵۆز دروست بکات بۆ جەستە.
9-Onset of action
ئەو کاتەیە کە کەسێک دەرمانێک دەخوات تا ئەو کاتەی کە کاریگەرییەکەی دەردەکەوێ.
10-bioavailability
بریتییە لە ڕێژەی دەرمانی بەردەست لە سوڕی خوێن.
دەرمانە ئازار شکێنەکان چەند کاتژمێر ئازار دەشکێنن
Paracetamol💊➔ 5کاتژمێر
Celecoxib 💊➔12 کاتژمێر
Ibuprofen 💊➔4_6 کاتژمێر
Naproxen 💊➔8_12کاتژمێر
Diclofenac 💊➔10_15 کاتژمێر
م.عــمـــر قـــادر
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago