?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
گشت مرۆڤەکان عەقلیان هەیە بەڵام زۆرینە بەکاری ناهێنن
زۆر جار سەیری دەوروبەر دەکەی نازانی شیوەن بگێڕی یان دڵخۆش بیت.
سەیریان دەکەی و بیریان لێ دەکەیەوە سەرگەردانی دونیایەکی کاتی و فانی لە کاتێکدا وادەزانن نامرن!
ئەو پیرە مێردە و بەساڵاچوانە دەبینی ئەوەندەی ئەوان سورن لەسەر پارە کۆکردنەوە گەنجێک ئەوەندە سور نیە، دەبینی خەریکی شتی بێ مانان!
کۆمەڵێک گەنجی ئالودە بوو بە دۆمینەو نێرگەلەو بازاڕەکان کە سەیریان دەکەی و سەیری خۆت دەکەی دەڵێی بەهەشت بۆ من نەبێت بۆ کێیە!
کاتێکیش سەیری هاوەڵان و پیاوچاکان دەکەی لەو ماندبون و عیبادەتەی کردویانە و تەمبەلی خۆشمان کە باڵی بەسەر لاشەی کێشاوین و هێزی لێ بڕیوین بێ ماندو بون دەڵێی بەهەشت بەچاوی خۆم نابینم!!
مرۆڤەکان هاتونەتە دونیا بۆ ئەوەی عیبادەتی اللە بەتەنها بکەن
لەو سەردەمەی پڕ فتنەیە دەبێ زۆر ئاگاداری خۆمان بین
بزانین دۆستایەتی کێ دەکەین
دین لە کێ وەردەگرین؟!
ئاخر ئەوەندە ئاسان نیە مرۆڤ ئێستا موسلمان بێ دوای چارەگە سەعاتێک ببێتە کافر ئێستا ئێمە لەو سەردەمەین
لەبەر ئەوە زۆر پێویستە ڕوو لە اللەبکەین
ڕۆنەچین لە خۆشیەکانی دونیا، ڕوو لە قیامەت بکەین
تکات لێ دەکەم. خۆت فێری شیرک بکە بە اللە قەسەم ساڵ دوانزە مانگ شەو نوێژ بکەیت ڕۆژەکەشی بەڕۆژو بیت و هەموو ساڵێک حەجی ماڵی خوا بکەیتشیرک هەبوو لە عیبادەتدا بە خوا قەسەم لێت وەرناگیرێت و دەدرێتەوە بە ناوچەوانتا قسەی من نییە نەصی دەیان و سەدان ئایەتی قورئانە .
بەخوا قەسەم لە دڵسۆزی خۆمەوە پێتان دەڵێم درۆتان لەگەڵ ناکەم
ئاگاداری ئیمانی خۆمان بین.
یارب عاقیبەت خێربین...
هەندێ کەس گومانیان وایە بۆ ئەنجامدانی شەونوێــژ،
مەرجە زۆرترین ڕکات بـکەیـت،
ڕکوع و سوجدە درێژ بکەیتەوە،
هەربۆیە شەونوێژیـان بەلاوە قورسە و وازیان لێ هێناوە...
لەدەمێکـدا ئەگەر کەسێک سێ ڕکات نوێژ ویتر بکات و
سوورەتی ئیخڵاس و فەلەق و ناس بخوێنێت،
کە دەکـاتـە پانزە ئایـەت،
دوای نوێژەکەیش کـەمێـک دوعا بکات،
لەو کەسانە دەبێت شەویان زیندوو کردۆتـەوە و
لــە بێ ئاگاکـان نابێـت،
چونکە هەر کەسێک لەشەونوێژدا دە ئایەت بخوێنێت،
لە بێ ئاگاکان(غافڵەکــان) هەژمار ناکرێت...
- کۆششێکی کەم و پاداشتێکی مەزن،
بزانە ئەگەر شتێک نەتوانیت هەمووی ئەنجام بـدەیت،
نابێت واز لەو کەمەی بهێنیـت کە دەتوانیت بیکـەیت...
وەگێڕانی: ئەیاد فەهمی
(پاراستنی زمان و دامێن پاداشتەكەی بەهەشتە)
---------------
🔹عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ، عَنْ
رَسُولِ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ:
مَنْ يَضْمَنْ لِي مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الجَنَّةَ.
واتە: هەر كەسێك گرێنتیم بداتێ -لەپاراستنی- نێوان دوو ڕیشەكەی وە نێوان دوو قاچە كانی ئەوا من گرێنتی بەهەشتی دەدەمێ.
📘رواه البخاري ٦٤٧٤.
____
•نێوان دوو ڕیشەكەی مەبەستی نێوان سمێڵ و ڕیشە واتا زمانی.
•وە نێوان قاچەكانی مەبەست پێی دامێنە.
------------------
لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ، وحْدَهُ لا شَرِيكَ له، له المُلْكُ وله الحَمْدُ، وهو علَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ.
سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا، وَرِزْقًا طَيِّبًا، وَعَمَلًا مُتَقَبَّلًا.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ﴾
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago