أَقْوَالُ السَّلَفْ

Description
عن يحيى بن أبي كثير قال:

لا يستطاع العلم براحة الجسد.

📚 جامع بيان العلم ٣٨٥/١.
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 9 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 7 months, 1 week ago

Last updated 3 months, 1 week ago

4 months ago

زۆر بەمان کاتێک ناوی شەیطان دەبیستین لەعنەتی لێدەیکەین و بەدوژمنی خۆمانی دەزانین ، بێئاگا لەوەی کە لەزۆر بەی شتەکانی ژیانمان دا شوێن هەنگاوەکانی شەیطان کەوتوین ،
ڕۆژانە چەن مەعصیەتی ️ اللّٰه دەکەین چەن جار تاوان لەدوای تاوان دەکەین ، خۆمان لەهیچ ناگرینەوە ، ئێ ئەوە شوێنکەوتنی هەنگاوەکانی شەیطانە

اللّٰه تعالی دەفەرمێت :

{ولا تَتَّبِعُوا خُطُواتِ الشَّيْطانِ}

واتە: شوێن هەنگاوەکانی شەیطان مەکەون.

قَتادَةَ دەڵێت :

{ولا تَتَّبِعُوا خُطُواتِ الشَّيْطانِ}: كُلُّ مَعْصِيَةٍ لِلَّهِ فَهِيَ مِن خُطُواتِ الشَّيْطانِ

[ تفسير ابن أبي حاتم -١٥٠٨- ].

واتە: هەموو سەرپێچیەکی ️اللّٰه هەنگاوی شەیطانە.

دەی کەواتە ئێمە دەبێ خۆمان لە گوناهـ و تاوان بپارێزین بۆئەوەی نەبینە کەسێک لەوانەی کەشوێن خطواتەکانی شەیطان کەوتوە.

ئێمە هەموومان شەیطان بەدووژمنی خۆمان دەزانین

ئەی ئایا دەگونجێت بەقسەی دوژمنی خۆمان بکەین ؟! ئایا هەرگیز ئەگونجێت دوژمنەکەمان باشەی ئێمەی بوێت ؟!

بێگومان نەخێر بەڵکو دەیەوێ خوطوە بە خطوە بمانبات لە تاوانە بچوکەکانەوە تاوامان لێدەکات کە تاوانە بچوکەکان زۆر زۆر ئاسای بێتەوە لامان دوای ئەمانبا بەرەو تاوانە گەورەکان دوای وردە ورده ئەمانبات بەرەو کوفر دوای بۆ ئاگر پەنا بە️ اللّٰه .

بۆیە ئاگادارەبە هیچ کات بەکەم سەیری تاوان مەکە ئەگەر بچوکیشبێت.

وەک پێشینانمان دەیان فەرموو :

سەیری بچووکی تاوان مەکه بەڵکو سەیری ئەوەبکە بەرامبەر کێ ئەو تاوانەت ئەنجامدا.

بۆیه زۆر گرنگە بۆئێمەی موسوڵمان کە ئەگەر خەم خۆری دینەکەمان بین زۆر ئاگاداری تاوان بین بەگەورەو بچووکەوە.

داواکارم لە️ اللّٰه بمان پارێزێت لەتاوان و دوورمانکات لە خطواتەکانی شەيطان.

4 months, 1 week ago

اللهم طهر اعمالنا من الرياء و الصمعة

4 months, 1 week ago

تۆ کاتێک کە گومانی باش بەبراکەت دەبەیت تەنها ڕزگارت نابێت لەتاوان ، بەڵکو بەو گومانە باشەت پاداشتیش وەردەگریت.

الله دەفەرمێت:

((يَا أَيهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ))

[ سورة الحجرات ].

واتە: ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە لەزۆرێک لە گومانەکان دوور کەونەوە ، بێگومان هەندێک لەگومانەکان تاوانن.

ئیمامی حسن البصري لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرمێت:

ئەگەر تۆ گومانی باشت برد بەبرا موسوڵمانەکەت ئەوا پاداشتی لەسەر وەر دەگریت.

[ تفسیر یحیی بن سلام ].

بەداخەوە ئیبلیس بەجۆرێک کۆنترۆڵی کردوین هەتا گومانێکی باش بەبرایکمان دەبەین هەزاران گومانی خراپی پێدەین ، بۆیە با هەوڵبدەین ملی ئیبلیس بشکێنین و سەر شۆڕی بکەین و هەموو کات لە هەموو بابەتێکدا گومانی باش بە براکانمان بەرین.

سلمنا الله و إياكم

8 months, 3 weeks ago

ئاهەنگ گێڕان بۆ لە دایکبوونی️ رسول اللّٰه ﷺ:

ئاهەنگێران بەبۆنەی لەدایک بوونی ️ رسول اللّٰه ﷺ جائیزنیە و بیدعەیە ، ئەم کارە نە️ رسول اللّٰه ﷺ نە صحابە نە تابعین نە اتباعی تابعین ئەنجامیان نەداوە .

️ رسول اللّٰه ﷺ ئومەتەکەی خۆی بانگ کردوە بۆهەموو خێرێک وە مامۆستا و ڕێنیشاندەری ئومەتەکەی بووە ، وە ️ اللّٰه ناردویەتی بۆ ئەوەی موژدەدەر و ترسێنەر بێت وە بانگەشە کاربێت بۆ هەموو خێرێک وە ڕێگری کەربێت لەهەموو شەر و خراپەیەک ،

️ اللّٰه دەفەرمێت: { وَمَاۤ أَرۡسَلۡنَـٰكَ إِلَّا كَاۤفَّةࣰ لِّلنَّاسِ بَشِیرࣰا وَنَذِیرࣰا } سورة سبأ -28-

واتە: ئێمە تۆمان نەناردوە ئیلا بۆ ئەوەنەبێت کەبۆ تەواوی خەڵکی ببیتە مژدەدەر و ترسێنەر.

️ رسول اللّٰه ﷺ ئامۆژگاری ئومەتەکەی نەکردوە بەوەی کەیادی لەدایک بوونی بۆبکەن ، وەخۆشی تالەژیاندابوە ئەنجامی نەداوە ، وە ابو بکر وە عمر وە عثمان وە عەلی وە هیچ صەحابەیەک و هیچ کەسێ لە تابعین و اتباعی تابعین ئەمکارەیان ئەنجام نەداوە ، وە بێگومان ئەوان ️ زۆر زۆر زیاتر لەئێمە ️ رسول اللّٰه ﷺ خۆشویستوە ئەگەر ئەم کارە لەدین بوایە ئەوان زۆر لەپێشتر بوون لەئەنجام دانی ئەم کارە بێگومان سەلەف لەکاری خێر هیچ تەمەڵیەکیان نەبوە ئەگەر ئەمەش خێربوایە بێگومان ئەنجامیان ئەیا ، بەڵکو ئەم کارە داهێنراوێکی رەوافیضەکانە وەلەپاش ئەوان هەندێ کەسیش کەخۆیان ئەیەنە پاڵ ئەهلی سونە شوێن ئەوان کەوتون و ئەنجامی ئەدەن.

کەواتە بزانە ڕەحمەتی ️اللّٰه لێبێت هەرکردەوەیەک کەوا ️ رسول اللّٰه ﷺ و صەحابە بەڕێزەکان و سەلەفی ئومەت ئەنجامیان نەدابوو ئەوە بیدعەیە و دین نیە.

قال️ رسول اللّٰه ﷺ:

( من احدث في امرینا هذا مالیس منه فهو رد )

[ البخاري 2697 و مسلم 1718 ] .

واتە: هەر کەسێک شتێک لەم دینە دابهێنێت و بەڵگەی نەبێت ڕەت دەکرێتەوە.

وەدەفەرمێت :

( وایاکم ومحدثات الامور فإن کل بدعة ضلالة )

[ سنن ابن ماجة 42 ].

واتە: ئاگاداری داهێنان بن لەدین بێگومان هەموو داهێنراوێک لەدیندا گومڕاییە.

ابن مسعود دەفەرمێت:

اتبعوا آثارنا ولا تبتدعوا فقد کفیتم.

[ البدع لإبن واضح - 26 - ].

واتە: شوێن ئاثارەکانی ئێمە بکەون و داهێنراو لەدینا مەکە ئیتر بەستانه.

سعید بن جبیر دەفەرمێت:

کل من لم یعرف بدریون فلیس من الدین.

[ جامع باین العلم وفضله ].

واتە: هەر شتێک کە بەدریەکان ( ئەوهاوەڵانەی کەبەژداری جەنگی بەدریان کرد ) نەیزان ئەوە لەدین نیە.

ئێسە ئەگەر بەدریەکان مەولودیان زانیوە بۆ ئەنجامیان نەداوە ، ئایە ئەوانیش حەساسیەتیان بە️ رسول اللّٰه ﷺ هەبوو یان خۆشیان نەویست و ئێوە خۆشتان دەوێت ؟!
ئەگەر ئەشڵێن نەیان زانیوە کەواتە لەدین نیە.

مالکی کوڕی ئەنەس دەفەرمێت:

هەرکەسێ لەم ئومەته شتێک دابهێنێت لەئەمڕۆدا کە سەلەفێکی نەبێ لەوشتەدا ( واتە بەڵگەی نەبێت و ئەوانەی پێش ئەو لەئەهلی سونە ئەنجامیان نەدابێت ) ئەوە بانگەشەی ئەوەی کردوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ خیانەتی کردوە لەو ریسالەی کە پێی دراوە لەبەر ئەوەی ️ اللّٰه دەفەرمێت :

{ ٱلۡیَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِینَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَیۡكُمۡ نِعۡمَتِی وَرَضِیتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَـٰمَ دِینࣰاۚ }

[سورەت المَائـِدَةِ: ٣]

واتە: ئەوا ئەمڕۆ دینەکەتانم کامل کرد و نازو نیعمەتی خۆمم بۆتەواو کردن و ڕازیبووم بەوەی ئیسلام دینتان بێت.

پاشان ئیمام مالیک فەرموو:

ئەوەی لەو ڕۆژەدا دین نەبوو لەئەمڕۆشدا دین نیە.

[ الإحکام في اصول الاحکام ]

ئایە لەوڕۆژەدا مەولود بوونی هەبوو ؟

بۆیە بزانە ڕەحمەتی️ اللّٰه لێبێت کە مەولود بەهیچ جۆرێک شەرعینیە و بیدعەیە.

ابن عمر دەفەرمێت :

کل بدعة ضلالة وان رآها الناس حسنا.

[ السنة للمروزي 82 ]

واتە: هەموو بیدعەیەک گومڕاییە ئەگەر خەڵکیش بەچاک سەیریبکەن.

ابن عباس دەفەرمێت:

ابغض الأمور الی الله البدع.

[ السنة للمروزي 84 ].

واتە: قێزەونترین و ناشرینترین شت لەلای️ اللّٰه داهێنانە لەدین.

بۆیە باخۆمان بپارێزین لەم بیدعەیە ئەمەی ئێمەدەیڵێین مانای ئەوەنیە کەئێمە ️ رسول اللّٰه ﷺ خۆشناوێت ، بەڵکو دەڵێین یادکردنەوەی️ رسول اللّٰه ﷺ بەصەلاوات و دیراسەکردنی سیرەی و شوێنکەوتی سونەتەکانی و دورکەوتنەوە لەنهیەکانیەتی ، نەک بەشتێک کەهیچکام لەسەلەفی ئومەت ئەنجامیان نەداوە ، ئێمەدەڵێین هەموو ڕۆژێک تۆ یادی ️ رسول اللّٰه ﷺ بکە بەصەلاوات و شوێنکەوتنی سونەتەکانی نەک لە ساڵێکدا تەنها یەک ڕۆژ یادی بکەیت ئەویش بە دەف و گۆراین و ڕەقسو تێکەڵاوی پیاوان و ئافرەتان ، پەنادەگرین به️ اللّٰه لەوەی ئەم جۆرە پۆخڵەوات و گەعدانە بدەینە پاڵ دین.

9 months, 3 weeks ago

ئیمامی دەشتی دەفەرمێت:

هیچ کەسێک نیە لەسر ڕوی زەوی کەشارەزای هەبێت بە کتاب و سونەت وەکو ئەهلی حەدیث ، هەر کەسێ پێچەوانیان بکات ، وە ئەوە نەڵێت کەئەوان وتویانە ، وەبیرو باوەڕی وەکو بیروباوەڕی ئەوان نەبێت ، ئەوە موبتدعە و گومڕا و گومڕاکەرە.

[ إثبات الحد للدشتي -147- ].

9 months, 3 weeks ago

قال الربيع بن خيثم :

لو رآنا أصحاب محمد -ﷺ - لقالوا : هؤُلاء لا يؤمنون بيوم الحساب .

[ صفوة الصفوة ].

واتە: ئەگەر هاوەڵانی️ ﷴ ️-️ﷺ- ئێمەیان ببینیایە ،
دەیان فەرموو: ئەمانە باوەڕیان نیە بەڕۆژی لێپرسینەوە.

( ئەم ئیمامە بەڕێزە کە یەکێکە لە گەورە تابیعینەکان وایفەرموە دەبێ ئەگەر هاوەڵان ئێەمە ببینن چیمان پێ بڵێن؟! ).

11 months ago

زۆر بەمان کاتێک ناوی شەیطان دەبیستین لەعنەتی لێدەیکەین و بەدوژمنی خۆمانی دەزانین ، بێئاگا لەوەی کە لەزۆر بەی شتەکانی ژیانمان دا شوێن هەنگاوەکانی شەیطان کەوتوین ،
ڕۆژانە چەن مەعصیەتی ️ اللّٰه دەکەین چەن جار تاوان لەدوای تاوان دەکەین ، خۆمان لەهیچ ناگرینەوە ، ئێ ئەوە شوێنکەوتنی هەنگاوەکانی شەیطانە

اللّٰه تعالی دەفەرمێت :

{ولا تَتَّبِعُوا خُطُواتِ الشَّيْطانِ}

واتە: شوێن هەنگاوەکانی شەیطان مەکەون.

قَتادَةَ دەڵێت :

{ولا تَتَّبِعُوا خُطُواتِ الشَّيْطانِ}: كُلُّ مَعْصِيَةٍ لِلَّهِ فَهِيَ مِن خُطُواتِ الشَّيْطانِ

[ تفسير ابن أبي حاتم -١٥٠٨- ].

واتە: هەموو سەرپێچیەکی ️اللّٰه هەنگاوی شەیطانە.

دەی کەواتە ئێمە دەبێ خۆمان لە گوناهـ و تاوان بپارێزین بۆئەوەی نەبینە کەسێک لەوانەی کەشوێن خطواتەکانی شەیطان کەوتوە.

ئێمە هەموومان شەیطان بەدووژمنی خۆمان دەزانین

ئەی ئایا دەگونجێت بەقسەی دوژمنی خۆمان بکەین ؟! ئایا هەرگیز ئەگونجێت دوژمنەکەمان باشەی ئێمەی بوێت ؟!

بێگومان نەخێر بەڵکو دەیەوێ خوطوە بە خطوە بمانبات لە تاوانە بچوکەکانەوە تاوامان لێدەکات کە تاوانە بچوکەکان زۆر زۆر ئاسای بێتەوە لامان دوای ئەمانبا بەرەو تاوانە گەورەکان دوای وردە ورده ئەمانبات بەرەو کوفر دوای بۆ ئاگر پەنا بە️ اللّٰه .

بۆیە ئاگادارەبە هیچ کات بەکەم سەیری تاوان مەکە ئەگەر بچوکیشبێت.

وەک پێشینانمان دەیان فەرموو :

سەیری بچووکی تاوان مەکه بەڵکو سەیری ئەوەبکە بەرامبەر کێ ئەو تاوانەت ئەنجامدا.

بۆیه زۆر گرنگە بۆئێمەی موسوڵمان کە ئەگەر خەم خۆری دینەکەمان بین زۆر ئاگاداری تاوان بین بەگەورەو بچووکەوە.

داواکارم لە️ اللّٰه بمان پارێزێت لەتاوان و دوورمانکات لە خطواتەکانی شەيطان.

1 year ago