Last updated 2 months, 2 weeks ago
جەمعی رَجُل(پیاو) دەبێتە رِجال
بەڵام وشەی إمرأة ( ئافرەت) هیچ جەمعێكی نییە.
عەرەب دەڵێ: عجبا لغرور المراءة
حتی باللغة ترفض ان تكون مع غیرها.
عەجەب لە خۆویستی ئافرەت، تەنانەت لە ڕێزمانیشدا ڕازی نییە لەگەڵ ئافرەتێكی تر بێ.
العاقل لایری لنفسه ثمنا الا الجنة
كەسی ژیر هیچ دەستكەوتێك
بەشایەنی خۆی نازانێ تەنها بەهەشت نەبێ.
با هەر عەرەبی نەبێ،
جارێكیش قەصیدەی كوردی بێ..
بسم الله الرحمن الرحیم
موسڵمانان ئێمە تەنها ٣٠٠ عەدەدمان لەم کتابە چاپ کردوە، کە هەر دانەی لەناو چاپخانەکەدا ٢٦ هەزاری تێچوە بەبێ مەسرفی تر کە کراوە لەپێناو چاپەکەیدا، ئەو پارەیەی کۆمان کردوەتەوە دابەشمان کردوە بەسەریدا و بڕیارمان ـدا هەر کتابی بدەین بە ٦ هەزار کەمتر لە سعری چاپەکەی کە دەکاتە ٢٠ هەزار؍
بەڵام ئەوەی مەبەستمانە لەم پۆستەدا داواکاریە لەو موسڵمانانەی کە الله لەڕزقی خۆی کەم تا زۆر پێی بەخشیون، تا لەو ماڵەی الله پێی بەخشیون ببەخشن، چونکە بەڕاستی نامەی زۆر دێت بۆمان لەلایەن ئەو خوشك و برایانەی توانایان نیە ئەم کتابە بکڕن و زۆریش حەزیان لێیەتی، جا بەپێویستم زانی هەڵمەتێکی بەخشین ڕابگەیەن بۆیان تا بێبەش نەبن لەم گەوهەرە بەنرخە، جا هەر موسڵمانێك الله توانای پێ بەخشیوە یارمەتی دەرمان بێت کەم تا زۆر ئەگەر هەزار دیناریش بێت تا بتوانین بۆ هەر موسڵمانێکی نەدار کتێبێك دابین بکەین و ببێتە پاداشتێکی نەبڕاوە لەدوای مردنیش بۆ ئەو کەسەی بەخشیویەتی پێی؍
دڵنیابن موسڵمانان بەبەخشین هەرگیز ماڵ کەم ناکات ئەوە بەڵێنی ئەو پەروەردگارەیە کە ڕزقی تۆ دەدات و دەوڵەمەندە و هەرگیز فەقیر نابێت و ڕەزیل نیە و بەخشندەیە؍
ان شاءالله موسڵمانان لەم ڕێگایانەوە دەتوانن بەخشینەکانتان بنێرن؍
بۆ ناردنی هاوکاریەکانـتان لە ڕێگەی Fast pay و FIB ، بـینێـرن بۆ ئەم ژمارەیە
0750 125 5559
وە لەڕێگەی وەحدەی کۆڕەك و ئاسیاوە بینێرن بۆ ئەم ژمارانە
- کۆڕەك: 07517849809
- ئاسیا: 07764639102
ان شاءالله ئەم بەخشینە تا مانگی 12 بەردەوام دەبێت.
العلم بحر لا نَفَاد لِمائهِ
كم قال لا أدري أُولوا الألبابِ
لا علمٌ عندِي لیسَ عیباً قولهَا
العیبُ ان یُفتی بغیرِ صواب
زانست دەریایە و نییە بۆ ئاوی كۆتاییەك
خاوەن ژیریان چەندە ووتویانە كە نازانن
نییە لە ووتنی نازانمدا هیچ نەنگیەك
نەنگی فتوادانە بەبێ ڕاست ووتن
وهب کوڕی منبە دەڵێت:
بەڕاستی لە عیلمیشدا طوغیان و لەسنور دەرچون هەیە، هەر وەك چۆن لە ماڵ و ساماندا هەیە.
هەر وەك چۆن کاتێك هەندێك کەس ماڵ و سامانیان زۆر دەبێت، بوغرا دەبن و لەسنور دەردەچن و توشی عوجب و خۆبەگەورەزانین دەبن، بەهەمان شێوەش هەندێك کەس کاتێك عیلمیان زیاد دەکات، بوغرا دەبن و توشی کیبر و عوجب دەبن بە جۆرێك ئەم تۆزە عیلمەی کە فێری بوە وای لێدەکات خۆی لێ ببێتە شارەزاترین کەس و شەو ڕۆژ بە شان و باڵی خۆیدا هەڵبدات و بڵێت من وا عالمم و وا ئەخوێنمەوە و وا گەشتوم بە جێژی عیلم وهتد....، ئیتر ئەو خەڵکەی تریش بە نەفام و جاهیل دەزانێت، ئەمەیە گەورەترین بەڵا کە یەکێك لە قورسترین سزاکانی الله تعالی بۆ ئەم جۆرە کەسانەی کە ئاوا توشی کیبر و عوجب بون و خۆیان بەگەورە دەزانن، وەرگێڕانی دڵیانە لە قورئان و ئایەتەکانی اللە تعالی و تێنگەشتن و حاڵی نەبونە لێی.
﴿سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ﴾الأعراف:١٤٦
واتە: ئهو کهسانهی که خۆیان بهگهوره دهزانن و کیبر دەنوێنن لهمهودوا ڕووی دڵیان وهردهچهرخێنم له تێگهیشتنی ئایهت و فهرمانهکانم.
سفیان کوڕی عیینة لە تەفسیری ئەم ئایەتە دەڵێت:
تێگەیشتن و فەهم لەقورئانیان لێ دادەماڵێت، و ڕویان وەردەگێڕێت لە ئایەتەکانی.
تهادوا الحـــب غیبا بالدعاء.
خۆشەویستی بەنهێنی ببەخشنەوە ، بەدوعا..
•
وفي عصر الجمعة اللهم دعاءً مقبولا .
Last updated 2 months, 2 weeks ago