❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 2 weeks ago
بخوێنن
هەوڵی زانین دەن،
جەهالەت دوژمنی کوردە، کەسێ زانا بێ،
هەرگیز دوژمنی خۆی وا بەخێو ناکا ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌸❤️🕊✍
@Skalai_del
***اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ،
وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلَّم، عَدَدَ ما عَلِمتَ،
وَزِنَةَ ما عَلِمتَ، وَمِلءَ ما عَلِمتَ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌸❤️🕊✍***@Skalai_del
إنّ اللَّهَ ومَلَائِكَتهُ يُصَلُّون على النبيِّ ياأيُّها ٱلّذين آمنُوا صَلُّوا ْ عَلَيهِ وسلِّمُوا تَسْلِيمًا
┄┄┅━❀♥❀━┅┄┄
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌸❤️🕊✍
@Skalai_del
┄┄┅━❀♥❀━┅┄┄
**دڵ لە شامی پەرچەمی شەودا بەدایم بێ خەوە
چونکە ئێشکچی لەشەودا عادەتی بێداریە
حیکمەتی پڕمەسئەلەی حوسنت لە بۆ کێ حەل دەبێ
هەر سەحیفە سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جاریە
خاڵی ڕوخسارت هیدایەت بەخشی شەرحی زوڵفەکەت
" قاضی " ئاسا حاشیەی ئەگریجەکانت " لاری "یە
ڕووت وەکوو ئاگر موژەت وەک شیشە ، ئەبرۆت قیمە کێش
میروەحەت زوڵف و کەبابت جەرگی پارەی " ناری " یە
ـــــــــــــــــ#حەزرەتی_ناری ــــــــــــــــــــ
شیش : سیخی کەباب
قیمە کێش : گۆشت کوت ، چەرخی گۆشت
میروەحەت : پەنکە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ?❤️?✍**@Skalai_del
**ئەو ژیانە!کەی ژیانە؟ وەک کەوی بەندی قەفەس
ژێر چەپۆکەی ڕافزی بی و، ژێر دەسەی پیاوی تەرەس
پەت لەمل بی و ڕات بکێشن، هەر وەکووتانجی ومەرەس
نامەوێ ئەم ژینە ، دەک خوا نەیدا بەکەس
٭قەف قەفی کەلەبچەت هەڵبڕە وەک پاڵەوان
خۆت و منداڵت بەکوشت دە، بۆ ڕەواجی کوردستان#مامۆستا_قانع ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ?❤️?✍**@Skalai_del
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ?*❤️*?✍@Skalai_del «غەریبیتان دەکەم»
بەقەد پەڵک و گەڵای داران، غەریبیتان دەکەم یاران
بە قەد خاک و کوچەی شاران، غەریبیتان دەکەم یاران
هەر هەمووتان لە بیرمدان، خاکەلێوی گوڵن بۆ من
هەر هەمووتان هاژەی خوێنن ، یەکە یەکە دڵن بۆ من
سپیدان زوو ، ئێواران دێر ، دڕواننە گەڕانەوەم
بە لێوی وەک خوێن و شەکر ، دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم
خۆزگە تانە ، خۆزگەمانە ، هەناسەمان بە یەک بەخشین
لە نزیک ڕا ، ئەزیزانم ، لە حاڵی یەک ، لە یەک پرسین
کە هاتمەوە لەمن باخچەی پڕ لە مەلی شیعر و جوانی
لە ئێوەیش هەر هاوەڵانم ، سێبەرێ لە تاسە و جوانی
کە هاتمەوە بە مێخەک و بۆنی وڵات ، بۆن خۆشم کەن
وەک تازە یار ، توخوا یاران ، بە ئەوینتان سەر خۆشم کەن#مامۆستا_ئیسماعیل_خورماڵی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ?❤️?✍**@Skalai_del
بەڵی دیارە لە ناو قەومی بەسیتا قەدری سەنعەت کار
وەکو عەکسی قەمەر وایە لە ناو حەوزێکی لینخندا#مامۆستا_گۆران ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ?*❤️*?✍**@Skalai_del
من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆ چییە؟
خەزنەداری گەنجی عەشقی تۆم، دراوم بۆ چییە؟
کەم بە شەمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تێخی تازەساوم بۆ چییە؟
من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ، بانگ و ناوم بۆ چییە؟
من لە تەنیایی گەلێک تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆ چییە؟
بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە راکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم شەراوم بۆ چییە؟
وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم، بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ زەنجیر و داوم بۆ چییە؟
ئەم جیهانە چۆل و هۆڵ و من غەریبێکی نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆ چییە؟
من کە پەیمانم لە گەڵ رۆحی هەتاوا بەستوە
ناز و غەمزەی وردەتیشکی ناو بە ناوم بۆ چییە؟
من مۆریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری رۆخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ?❤️?✍
@Skalai_del
**ئەی ئەو کەسەی دەتپەرستم و لێم ونی
تۆ خودا نی، تۆ خۆشەویستی منی
لە ئاسمان نی تا وێت ڕانەگا دەستم
لە قاف نی کاڵەی ئاسنت بۆ هەڵبەستم
تۆی لە من ون کرد و منی لە تۆ دوور
ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور#مامۆستا_هێمن ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ?❤️?✍**@Skalai_del
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 2 weeks ago