🌷🌷ڪچێڪۍ بانگخواز🌷🌷

Description
قيل بعض السلف :
قُل لِّي مَن صَاحِبُكَ ، أَقُولُ لَكَ مَن أَنتَ.
https://t.me/kcheki_bangkhwaz

هەر رەخنە و پێشنیارێکتان هەیە
https://t.me/dnyasalamali
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

1 year, 7 months ago
لە (أبو سعيد الخدري)ەوە رضي الله …

لە (أبو سعيد الخدري)ەوە رضي الله عنه هاتووە كە پەیامبەری خودا ﷺ فەرمویەتی: «مَنْ قَرَأَ سُورَةَ الْكَهْفِ فِي يَوْمِ الْجُمُعَةِ أَضَاءَ لَهُ مِنَ النُّورِ مَا بَيْنَ الْجُمُعَتَيْنِ»

واتە: هەر كەسێك لە ڕۆژی جومعەدا سورەتی «كەهف» بخوێنێت نورێكی بۆ دەدرەوشێتەوە تاوەكوو جومعەی داهاتوو.

1 year, 9 months ago
🌷🌷ڪچێڪۍ بانگخواز🌷🌷
2 years ago

عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُود رضی اللە عنە عَنِ النَّبِيِّ ﷺ أَنَّهُ قَالَ: المَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ.

واتە : عبدالله‌ ی کوڕی مسعود اللە لێی ڕازیێت دەفەرموێت:
لە پێغەمبەری اللە وە ﷺ فەرمویەتی:
كەسێک مرۆڤێكی خۆش بوێت لە قیامەتیشدا لەگەڵ ئەو دایە.

[رواه البخاري ٦١٦٨ ]

جا بۆیە بزانن کێ ئەکەنە خۆشەویستی خۆتان و کێتان خۆش ئەوێت ولاء ئەدەنە کێ...

2 years ago

**.

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەر کەسێک تاوانێک ئەنجام بدات پاشان دەستنوێژێکی جوان بگرێت، پاشان دوو ڕەکعات نوێژ بکات و داوای لێخۆشبوون لەخوای گەورە بکات، ئیللا خوای گەورە لێی خۆشدەبێت.

(رواه احمد ، والترمذي ، وابن ماجه**)

2 years, 1 month ago

#كێ‌_تامی_ئیمان_دەچێژێ‌

عَنِ الْعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: «ذَاقَ طَعْمَ الإِيمَانِ، مَنْ رَضِيَ بِالله رَبًّا، وَبِالإِسْلامَ دِيناً، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولاً». رواه مسلم ٣٤.

واتا:((تامی ئیمانی چەشتووە ئەوکەسەی کەڕازی بێت الله پەروەردگاری بێت، وەئیسلام دینی بێت، وە موحەممەدیش (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێغەمبەری بێت))

2 years, 1 month ago

~

چی ڕۆژێک بۆ خواپەرستی باشترە؟

کەسێک لە زانایەکی پرسی بــــــۆ خواپەرستی کام ڕۆژ باشترە؟
زاناکــــە فەرمووی: ڕۆژێک پێش «مــــــردن»  کــەسەکە شپرزە بوو!
لەوەڵامــــدا وتی: بەڵام «مردن» کـــەس نــــازانێت کەی دێ؟!!
زاناکە وتی: دەی هەموو ڕۆژێکی ژیان بە ڕۆژی کۆتایی بزانە و خواپەرستی بکە و تۆبە بکە، ڕەنگە سبەی بـــــێت?.

~

2 years, 1 month ago

پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەفەرموێت:

لَا تُصَلُّوا إِلَى الْقُبُورِ، وَلَا تَجْلِسُوا عَلَيْهَا
واتە: ڕووەو قەبر ( گۆر ) نوێژ مەكەن ،
وە لە سەریشی دامەنیشن.

(رواه مسلم)
..??️?..

2 years, 1 month ago

- «ئادابەکانی ڕۆژی جەژن »

١- موسڵمان ئەبێ دڵ خۆشبێ لەو ڕۆژەدا, چونكە ڕۆژی پاداشتی كردەوەكانی ڕۆژووی مانگێك لە مل كەچ بونێتی بۆ یەكێك لە گەورەترین فەرمانەكانی خوای گەورە.
٢-خۆششتن وخۆڕازاندنەوە و لەبەركردنی جوانترین جل وپۆشاك و بۆن خۆش كردن .
٣-خواردنی چەند خورمایەك یا هەر خواردنێكی تر پێش دەرچون بۆ نوێژ .
٤- لەهەر ڕیگایەكەوە ڕۆیشتی بۆ نوێژ بە ڕێگایەكی تر وەرەوە بۆ ماڵ .
٥- كە لەماڵ دەرچوی دەست بكە بە تكبیرات ( الله اكبر الله اكبر , لا الە الا الله والله اكبر, الله اكبر وللە الحمد ) هەتا ئیمام دەس ئەكات بەنوێژ .
٦- هیچ نوێژێكی تایبەت نییە پێش یان دووای نوێژی جەژن .

- «چۆنێتی نوێژی جەژن »
١- هەركە ئیمام دەركەوت نوێژ دائەمەزرێ بێ قامەت و هیچ بانگەوازیەك و بەبێ وتنی الصلاە جامعە .
٢- نوێژی جەژن دوو ڕكاتە و پاشان یەك ووتارێك و بێ هیچ پشودانێك لە لایەن ووتاربێژەوە .
٣- لەدوای تەكبیرەی ئیحرام حەوت تەكبیرە ئەكەیت لە نێوان تەكبیرەكاندا (سبحان الله و الحمدلله و الله أكبر) ئەكەی , لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكاندا دەست بەرز ئەكەیتەوە وەك هاتووە لە (عبدالله)ی كوڕی عومەر (ڕەزای خوایان لێبێت), پاشان سورەتی فاتیحە و سورەتێكی تر ئەخوێنیت پاشان ئەچیت بۆ ڕوكوع و سوجدە وەکو نوێژەكانی تر . لە ڕكاتی دووەم پێنج تەكبیرەی تر ئەكەی دوای هەڵسانەوەت لە سوجود و پێش سورەتی فاتیحە , پاشان وەك نوێژەكانی تر تەواو ئەبی .
٤- پاشان ئیمام هەڵدەستێ و وتار ئەخوێنێ , هەر كەسێك ویستی لێبوو ئەتوانێ بڕوا و هەر كەسێكیش ویستی دائەنیشێت و گوێبیستی وتارەكە ئەبێت .
٥- پاشان موسڵمانان پیرۆزبایی لەیەك ئەكەن بە هەر شێوازێك, كە بەرامبەرەكەی دڵخۆش كات وە هاتووە لە هەواڵانی پێغمبەر ﷺ كە بەیەكیان ئەووت( تقبل الله منا ومنكم)

- «چەند تێبینیەك»
١- وتاری جەژن بەحەمدی خوا دەست پێ دەكات نەك بە تەكبیرات لە لایەن وتار بێژەوە .
٢- ئەگەر لەكاتێ درەنگ زانرا جەژنە , ئەوە لە ڕۆژی دواتر نوێژی جەژن ئەكرێت .
٣- ئەگەر نوێژی جەژنت لە دەست چوو بەهۆیەكی شەرعییەوە ئەتوانی دوو ڕكات لەجیاتی بكەیتەوە .
٤- حەرامە یەكەم ڕۆژی جەژن بە ڕۆژوو بیت

«خراپەكارێكانی جەژن»
١- تەوقەكردنی پیاو لە گەڵ ئافرەتی نامەحرەم و بیانی.
٢- خۆ چواندن بە كافران لە جل و بەرگدا ((من تشبه بقوم فهو منه)).
٣- سەفەركردن بۆ شار و شوێنان بە مەبەستی بەشداری لە ئاهەنگ گێڕانی ناشەرعی.
٤- خۆڕوتكردنەوەی ئافرەت و دەرچونیان بۆ شوێنە گشتییەكان.
٥- خۆ رازاندنەوەی پیاو بە تاشینی ریش و لە بەركردنی پۆشاكێك، كە لە خوار قولەپێوە بێت (شۆڕ بێت).
٦- تایبەتكردنی سەردانی گۆڕستان لە جەژن یان تازەكردنەوەی تەعزێ لە یەكەم رۆژی جەژندا.
٧- ئامادەنەبوون بۆ نوێژی جەماعەت لە جەژندا.
٨- كڕین و فرۆشتنی تەرەقە و دەمانچەی منداڵان كە زەرەر و ترسناكی زۆری هەیە لە سەر کۆمەڵگا..

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago