Last updated 2 months, 2 weeks ago
ئێمە شکستمان هێنا لە دروستکردنی مرۆڤێک کە بیربکاتەوە، گەلێکمان نەبوو، بەڵکو بینەرێکمان هەبوو، بینەرێکی چەپڵە لێدەر، بینەرێکی جنێوفرۆشمان هەبوو، کە هەندێکجار چەپڵە لێدەدەن، هەندێکجاریش جنێو دەدات... بەڵام بیرناکاتەوە .
-
#إميل سيوران.
https://m.facebook.com/story.php/?id=100009515874073&story_fbid=3371589023168260
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
هەركەسيك پشيلەى خؤش بويت ئةصليكى خيرى تيايە ، ئةوة ئةگەر پشيلەى لةبەر جوانى و جەوهەرةكەى خؤش بويت (نةك لەبەر هةنئ شتى عەرەزى تيايا، وەك ئەوەى ئافرەتى ئەوروپى كە ئەچيتە تەمەنەوە و منالى نابيت دەسەكا بە پشيلە بەخێو كردن ?)
دیموکراسی نەک هەر مرۆڤێک وادەکات باوباپیرانی لەبیر بکات، بەڵکو نەوەکانیشی لێ دەشارێتەوە، و لە هاوچەرخەکانی جیای دەکاتەوە؛ بەردەوام بە تەنیا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، و هەڕەشەی ئەوە دەکات، دواجار، کە بە تەواوی لە تەنیایی دڵیدا بە تەنیا قەتیس بکات. »
ألكسيس دي توكفيل | الدّيمقراطيَّة في أمريكا
#دیموکراسی
ئاین و زانست مومكین نییە بكەونە بەرامبەر یەك و پێكدادانیان لە نێواندا ڕوبدات، ئەمەش بە هۆی هۆكارێكی سادەوە، ئەویش ئەوەیە كە سەر بە یەك بوار نین.
ئاین بوارێكە كە لە حەقیقەتە جێگیر و ئەزەلییە نەگۆڕ و یەقینییەكان دەكۆڵێتەوە، بەڵام زانست بوارێكە كە لە شتانی گۆڕاو و ناجێگیر و نا یەقینی دەكۆڵێتەوە.
ئیمام جینۆ(رموز العلم)
لە كاتێكدا ملیۆنێ ساڵی دی بژین هیچ شتێك ناتوانێت مەفهومی پەرستش یان خودا یان قودرەت و ئیرادە و حەیات....هتد، بگۆڕێت لە حەقیقەتیاندا.
(ئەم جیاوازییە زۆر گەورەیە، خاوەن عەقڵەكان دركی پێ دەكەن).
**پێویستی مامۆستا و جیهانی مۆدێرن.
تێڕوانینێک بۆ چەمکی (چارەسەری دەروونی + گەشەپێدانی مرۆیی و هاندەرە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسیەکان)
لەجیهانێکدا کە تێکەڵی و جەنجاڵی هەموو زانستێکدا ناویەکیەکی تەواوی گرتۆتە خۆی. واتا ساحەی زانست ساحەیەکی فراوان و فرە ڕەهەندە. هەریەکەو لە جێگەی خۆی دەتوانێ بڕیاڕێک بڵاوبکاتەوە. بەناوی حیزبەوە بێت، مەزهەب، فەلسەفە، قوتابخانەی ئەدەبی هتد... هەرچیەک بێت. ئەگەر یەکێک نەبێت باری فێرکردن و ڕێنیشاندان بۆ کەسێک بڕەخسێنێ. لە زەلکاوی گومڕاییدا سەر دەنێتەوە.
چونکە هیچ بیرۆکەیەک، بگرە ئەوەی لە خودی دینەوە فێری دەبیت هیچ وا بچوک نییە لە حەیزی خۆیدا تێیبگەیت. بگرە مەعنایەک کە وەکو وزەیەکی بنچینەیی کاردەکات لە وجودا لەخۆ دەگرێت. هەر بیرۆکەیەک بەو شێوەیە. چونکە بیرۆکە (کە بەشێکی یەکسانە بە = علم). ئیتر هەریەکەو لە مەرتەبەیەک دایە بیرۆکە هەیە. لە مەرتەبەی عەدەمی عەدەمە هەیە لە مەرتەبەی وجودە هەیە لە مەرتەبەی کەثرەیە هەیە لە مەرتەبەی وەحدەیە کە زات و سیفاتی خودای پەروێنەر عزوجل ن. ئیتر هەر بیرۆکەیەک هێزێکە پاڵنەرێکە لە وجودا تا ڕێ بکەیت بەرەو ئەو مەرتەبەی لێیەتی. ئەو بیرۆکەیەی کە دەیبەستیەوە بە بیرۆکەیەکی تر، بەرەو عەدەمت دەبات. هەیە بەرەو عەدەمی عەدەمت دەبات. ئیتر هەر هێزێکی کاریگەر بە ئیزنی خوا لەم دنیایە دەجوڵێتەوە لە مەعنەویات دایە. نەک لە ماددیات. بگرە ماددە تەنها ڕووبەڕێکە کە ئەو مەعنەویاتە تێیدا گەشەدەکات. ئەو گەشەکردنە وادەکات وردە وردە نزیک بیتەوە لەو مەرتەبەیە. (بۆنمونە) ئەوروپا بۆ لە عەدەمیەت نزیکن وەکو لەوەی لە ئایدیالیزم نزیک بن؟؟ لەبەر ئەوەی بیرۆکەی دامەزراندنی ئەو شارستانیەتە بریتیە لەو بیرۆکانەی کە لە مەرتەبەی عەدەمی موطلەق دان. ئیتر ئەوانیش نزیک دەبنەوە لە عەدەمی موطڵەق. ئێ خۆ لە حەقیقەت دا ئەوەی ئەوان باسیدەکەن وەهمە. دەی وەهمیش وجودی نییە و عەدەمە. هەر بۆیەش قوەتی مەعنەوی ئەو کەسە نزیک دەکاتەوە لەو مەرتەبەیە. هەر بیرۆکەیەک نزیکبوو لە ئاژەڵگەرایی لە ئاژەڵ بوون نزیکت دەکاتەوە. ئەگەرچی ئەو بیرۆکەیە بە زمان بڵێی پەیڕەوی ناکەم. تۆ موریدی ئەو بیرۆکەیەی. بۆیە بۆت دەرکەوت کە هەر بیرۆکەیەک ڕاتدەکێشێ بۆ مەرتەبەی خۆی.
ئیتر لێرەوەیە ناکرێت مرۆڤ لەخۆیدا دانیشێت، بیرۆکەخوازی بکات و هەر بیرۆکەیەک لە شوێنێک سەرهەڵدات بۆی. واتا دابنیشێ بۆنمونە بیرۆکەی کانت و ئەفلاتوون تێکەڵکات. دوو بیرۆکەی دژبەیەکن. بێگومان هەریەکەیان بیرۆکەیەکن دەتبەنە مەرتەبەیەک لە مەرتەبەکان. ئێ باشە هەردوو مەرتەبەکە جودان لەیەک. بەمەش کەسەکە دەکەوێتە دژبەیەک و ناماقوڵیەوە. ئیتر هەرکەسەو پێویستی بە مامۆستایەکە تاوەکو یەکانیەتی لە بیرۆکەکانیا دروستبێت.
بگرە ، هەر بۆیەش ئەو هێزەی بە کەسی مۆدێرن دایە لە نوسەرە بەناوبانگەکانەوە وەریدەگرێت. لەبەر ئەوەیە کە هێزە مەعنەویەکەی ئەو لەو مەرتەبەیا قوڵی دەکاتەوە و ناهێڵێ لە حەقیقەتیش جیاببێتەوە. بەمانایە تر ناچاری ئەو مورشیدە مۆدێرنەیە کەوا بچێت حەقیقەت و بیرۆکە عەدەمیەکەی هاوتەریب بکاتەوە. لە بیرۆکەیەک کە ڕات دەکێشێ بەرەو عەدەم حەقیقەتی وجودێکیش هەیە کاردانەوەی تۆ چیەبێت؟ لێرەوە چارسەری دەروونی و کۆمەڵێک خورافیاتی سەردەم دروستبووە. کە مرۆڤ زیاتر لاواز و لاوازتر دەکات و خەیاڵپڵاوتر لە خەیاڵپڵاوی دەکات.
بەڵام کاریگەریشی لەسەرە. سەیرەکەی گۆرانیبێژێ یان هاندەرێکی دەروونی هەوڵدەدات باسی ئەوەبکات چۆن زاڵبووە بەسەر ئەم کۆسپەدا. کاریگەری زۆر زیاترە وەکو لە تێکستە دینیەکان و حەقیقەتە زۆر سادەکان. ئیتر چارەسەر ئەوەیە کە تۆ دەژیت و پێویستناکات بیری لێ کەیتەوە(وەکو نیچە دەیڵێ). ئەوەش کەس قبوڵی نییە. بۆیە ناوەندگیریەک دروست دەبێت لێرەدا ئەو بەها بەرزەی هەوڵدان و باشبوون و چاکبوونە توراسیەی کە لە ڕووحی هەمووان هەیە. زیندووی دەکاتەوە. بەڵام بەشێوەیەک هێشتا بیرۆکە عەدەمییەکان ڕاکێشەرتن بۆ عەدەم. بۆیەش قەت ڕزگارت نابێت.
سەیردەکەین چیتر کاریگەری قسەیەکی بازاڕی کە دەڵێت (خەم مەخۆ دنیا بە خەمان پێک نایەت) لەگەڵ قورئان بۆ ئەو هیچ فەڕقی نییە. ئەوە ئەولیای خوا و گەورەکانن پشانت دەدەن عەزەمەتی مەعنای ئەو فەرمایشتانەی کەلامی خودا چەندە قوڵن دەچنە چەندە جێیەکەوە. کە نە کەلام نە فەلسەفە نە علم نە لۆجیک ناتوانێ بگاتە قوڵایی ئەولیای خودا.
لەو حاڵەتە وزەی ئەولیا دەردەکەوێت کە یەکانیەتی دروست دەکەن و عەدەمیەت لە هاوکێشەکە ناهێڵن. بەڵکو دائیمەن لە خودای واجب الوجودت نزیک دەکەنەوە. نەک لە واجب العدم. ئەمە هێزە حەقیقیەکەیە کە مرۆڤی مۆدێرن هەرگێز ناتوانێ بیچێژێ یان باوەڕی پێ بکات.**
شێوزای تێفکرین و نوسینی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ....
لە وڵاتی ھیند بەپێی یاسا ھەر کەسێک ھەڵسێ بە کوشتنی مانگا سزاکەی بریتیە لە زیندانیانیکردن بۆ ماوەی ١٠ ساڵ !
لەکاتێکدا لە وڵاتە موسوڵمان نشینەکان خەڵک مانگا سەردەبرێت بۆ قوربانی تاوەکو پاداشت و خێری دونیا و دوارۆژی پێ بگات .
ئایا سەربرینی مانگا تاوانە یا خێر و چاکەیە ؟
پێوەری خێر و تاوان لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر لە کۆمەڵگایەک بۆ کۆمەڵگایەکی تر .... ئەگۆرێت.
بۆیە ناتوانی بە عەقڵ دیاریكەی چی خێرە و چی شەڕە
Last updated 2 months, 2 weeks ago