للتواصل @Gggslbot
مرحبا بكم في قناة مسلسلات نتفليكس الاصلية✅
نقوم في نشر اكثر من مسلسل في اليوم
للاعلانات @PpFFBOT
قناتنا الاخرى للافلام? @Qaflam
لطلب المسلسلات✅ @netflix239bot
القناة الرسمية لمسلسل أبو العروسة الموسم الثالث علي تيليجرام?
- بوت تحميل من الأنستا ومن جميع مواقع التواصل الإجتماعي: ✅ .
- بوت التحميل من التيك توك: @EEEBOT
بوت التحميل من الأنستا: @xxzbot
- بوت التحميل من اليوتيوب: @EMEBOT
- ? ? .
- للتمويل: @NNEEN
أهل الحديث
حلاوة الحديث والمذاكرة خير من حلاوة الوزارة
أبا الحسين بن فارس اللغوي دەڵێت گوێم لە ابن العمید بو « کە یەکێکە لە کار بەدەستان » دەیوت :
« وا گومانم نەبردبو لە دونیادا خۆشی هەبێ خۆشتر بێ لە گرتنە دەستی دەسەڵات و ئەو وەزارەت و پۆستەی کە منی تێدام ، هەتا ئەو کاتەی کە بینیم لە مذاکرە کردنی حدیث لە نێوان سولەیمانی کوڕی احمد الطبراني ، لە گەڵ ابي بكر الجعابي ،
لە مذاکرە کردنەکەدا حازر بوم بینیم طبرانی زیاتر پێش دەکەوت بەسەر جعابیدا بە زۆری حیفظەکەی بۆ حدیث ،
وە جعابي پێش دەکەوت بەسەر طبرانی دا بە فطنە و زیرەکێکەی ، تا بینیم سەوت بەرز بویەوە و نەیان دەتوانی یەک ببەزێنن لە مذاکرە ،
لەو کاتەدا جعابی وتی : حدیثێکم لە لایە لە دونیادا ئەو حدیثە لای هیچ کەسێک نیە تەنها لای من نەبێ ،
طبرانیش دەڵێت : ئادەی حدیثەکە بێنە
الجعابي دەڵێت : حدثنا ابو خلیفة حدثنا سلیمان بن ایوب و حەدیثەکە دەگێڕێتەوە
ئا لەو کاتەدا طبراني رحمه الله وتی : من سولەیماني کوڕی ئەیوبم لە سەنەدەکەدا وە ابو خلیفة لە منۆ حدیثەکەی بیستوە ،
دواتر طبراني پێی وت حدیثەکە لە منەوە ببیستە و سەماعی بکە بۆ ئەوەی ئیسنادەکەت عالی ببێت ، تۆ ڕیوایەتو کرد لە ابو خەلیفە ئەویش لە منەوە ،
ابن العمید کار بەدەستەکە دەڵێت : لەو کاتەدا جعابی توشی شەرم هاتو طبراني غەلەبەی هەبو بەسەریا و بەزاندی
لەو کاتەدا ابن العمید دەڵێت : لەو جێگادا تەمەنای ئەوەم ئەکرد نە وەزارەت و نە پلەو پۆست هی من بوایە و هیچ شتێکم بە دەست نەبوایە ، بەس تەنها من طبراني بومایە و بە هاوشێوەی دڵ خۆشێکەی طبراني دڵ خۆش ببومایە لە بەر مذاکرەی حدیث و حدیث کە دڵخۆشی کرد .
الجامع لأخلاق الراوي
« سؤر الأسد »
محمدی کوڕی خالیدی الضبي لەقەبی { سؤر الأسد } ي پێدراوە واتا پاشماوەی شێر
حاکم دەڵێت : پێی دوترا { سؤر الأسد } پاشماوەی شێر لە بەر ئەوەی شێر پەلاماری دابو لێی خواردبو لە دوای ئەوەش هەر لە ژیان ماوە .
تهذيب الكمال
ئەهلی حدیث لەسەر جرح و تعدیل خیلاف و جیاوازیان تێدایە ، وەک باقی زانستەکانی دیکە فێرخواز دەبێ نەفسی ڕابهێنێ لە سەر ئەوەی ئەم زانستە هەم جرحە هەم تعدیل ناکرێت تۆ تەنها بەوە بڕیار بدەیت خۆت دەتەوێ و دڵت پێی مورتاحە ، دەکرێ طائفەیەک لە ئەهلی حدیث تعدیلی کەسێکیان کردبێ لە بەرانبەردا جرح یش کرابێ
أبي عيسى الترمذي دەڵێت
« جیاوازی و خیلاف لە نێوان پێشەوایان هەیە لە ئەهلی عیلم ، لە تضعیف کردن و بە لاواز دانانی رجالي فەرمودەکان هەر وەک چۆن لە عیلم زانستەکانی دیکەدا ئیختلاف و جیاوازی هەیە »
المنذري دەڵێت
« جیاوازی لە نێوان فەرمودە ناسان لە جەرح و تعدیل هەیە ، وەک ئیختیلافی فوقەهایان ، هەر یەک لەمانە بڕیار دەدات لەسەر اجتهاد » « هەر یەک لە ئەهلی حدیث هەوڵ ماندو بون دەکات تا دەگات بەوەی بڕیار لەسەر ڕاوی ناو سەنەدەکان بدات ئایا جرحی دەکات یاخود تعدیل »
شرح علل الترمذي ، أسئلة في الجرح والتعديل
« جیاکاری لە نێوان پێشەوایانی ئەهلی حدیث و طبقاتی متساهلین و متشددین بە یەک جار سەپاندنی ئەم ناوە بە سەر ئەهلی حدیثدا هەڵەیە ، بێگومان تێیاندایە توندە و تێیاندایە مام ناوەندە وە متساهل بەڵام بەو ڕەهاییە دەوترێت فڵان امام لە هەمو بابە جیا جیا کان و لەسەر ڕاوێکان متساهلە هەڵەیە »
المعلمي دەڵێت :
« ئەوەی دەوترێت و بڵاوە فڵان امام لە پێشەوایان لە ئەهلی حدیث ، متساهلە یاخود متشددە ، ئەمە بەم ڕەهاییە ناوترێت ، بەڵکو تێیاندایە جاری وا هەیە متساهلە لە سەر ڕاوی و جاری واش هەیە متشدد ، بە پێی حاڵەکان دەگۆڕێت »
« متساهل واتا سەهلە لەسەر بڕیار دانی لەسەر ڕاوی و توند نیە » « متشدد بە عەکسەوە واتا توندە لە بڕیار دانی لەسەر ڕاوی »
ئەهلی ئیسلام تێکڕا دەبێت وەفایان هەبێت بۆ ئەهلی حدیث و لانی کەم لە کاتی ناو هێنانیان « ترحم » رحمه الله یان بۆ بنێرن لەبەر ئەو دڵسۆزێی هەیان بوە بۆ فەرمودە ، و ئەم دینەیان پاراست لە هەر لێڵ بون و پیس بونێک تا بە پاکژی گەیشتوە بە ئێمە بە پاک و بێگەردی « زۆر ئاسان بوە لایان جرحی باوک و برا و خوشک خزم و دراوسێ و ڕەفیق بکەن تەنها بۆ ئەوەی ئەم ئیسلامە بپارێزن لە هەر لێڵ بون و پیس بونێک »
« تەنها بیربکەوە الله جل جلاله ئەم پیاوە گەورانەی نەکردبا بە سەبەب بۆ ئەم پاکژی و پاک ڕاگرتنە ئێستا من و تۆ لە بچوک ترین ئاداب مان لەسەر بیدعە و گومڕای دەبوین دەی ئەم پلە و پێگەیە وا دەکات هەر کەس ڕقی لە ئەهلی حدیث بو تسمیە بکرێت بە زەندەقە و مبتدیع »
أیوب السختیاني دەیفەرمو :
« دراوسێیەکم هەیە ئەگەر بێو شاهێدی بدات لە لای من لەسەر دو دنک خورما وا نابینم شاهێدی دانی دروست بێت » « واتا حدیث مەگێڕنەوە لێی »
مسلمة بن قاسم دەربارەی « ابن شاصونة » دەڵێت : هاوەڵ و ڕەفیقمە ابن شاصونة ، بەڵام حدیثەکانی لاوازن و ریوایەتی لێوە مەکەن .
الذهبي لە ترجمەی « یحیى بن أبي أنيسة » هێناوێتی ، عبدالله بن عمرو دەڵێت :
« زەیدی کوڕی أبي أنیسة پێی وتم : فەرمودە لە براکەم وە مەنوسەرەوە و وەری مەگرە ، لەبەر ئەوەی درۆزنە »
ابن أبي الحاتم لە ترجمەی « جریر بن عبد الحميد و أنس بن عبد الحميد » هێناوێتی دەڵێت گوێم لە باوکم بو دەیوت : گوێم لە یحیی بن المغیرة بوە دەیوت :« پرسیارم کرد لە جریر دەربارەی ئەنەسی برای بۆ ئەوەی فەرمودەی لێوەر بگرم ، لە جوابدا وتی : فەرمودە ڕیوایەت مەکە لێیوە ، لەبەر ئەوەی درۆ دەکات لە قسە کردن لە گەڵ خەڵکی »
أبو عروبة الحراني دەربارەی خاڵی دایکی « حسين بن أبي السري » دەڵێت : خاڵی دایکمە و درۆزنە .
ميزان الاعتدال ، الجرح والتعديل ، مقدمة « صحیح مسلم »
لەم قەناتەدا ئەوەی بکرێ و بتوانرێ خزمەت بە لایەنی حدیث دەکرێ و باس و خواسی ئەهلی حدیث و فضل و پێگەیان و سیرەت و ژیانیان دەخرێتە ڕو
لەگەڵ ئەمەدا قەواعید و ظوابتی ئەهلی حدیث لەسەر حدیث و تعامل کردنی ئەهلی حدیث لە گەڵ حدیث و رجال دا
وە زۆرێک لە مسطلح دەربارەی رجال دەخرێتە ڕو لەو مسطلحانەی لە پێشین بە کار هاتوە
گرنگی ناردێت بە مسطلحي حدیث بە جۆرێک لە ئێستا گرنگی پێدەدرێت سەیربکەین لە سەلەف چەند مسطلح ێکی کەم بە کار هاتوە بەڵکو عەمەلەی مسطلح رجال کە بە کاریان هێناوە ڕەنگی داوەتەوە لە مسطلح حدیثدا ،
واتا وتویان فلان متروك الحدیث یاخود منكر الحدیث ، هاتون عەمەلەی ئەم رجالەیان لەسەر سەنەد و متنەکان جێبەجێ کردوە
وەک ئێستا نەبوە هەمو ترکیز بخرێتە سەر متن و واز لە صناعەی سەنەد بهێنرێت
توانیمان رجال بناسین و حوکمیان بزانین ئەوکات حوکم دان لە سەر حدیث ئاسان دەبێت ، بەڵام بەو تفصیلەی سەلەف جیاکاری بکرێت بەو شێوە سطحیە نا لە ئێستادا هەیە کە یان فەرمودەی رجالەکە وەر دەگیرێ یاخود نا ، بەو جۆرە نەبوە لە لای ئەهلی حدیث ئەگەر زانستی فەرمودە بەو شێوە بێ لە ئێستا بانگەشەی بۆ دەکرێ ئەوا زۆرێک لە خەڵکی پێی دەگەیشتن .
والله أعلم
ابن لهيعة و سوتانی کتێبەکانی !؟
ابن طهمان دەڵێت :
گوێم لە یحیی بن معین بو دەیوت : کتێبی ابن لهیعە نەسوتاوە ، ابن طهمان وتی خەڵکی دەگێڕنەوە کە کتێبەکانی سوتاوە ، فەرموی : هیچ ئەصڵێکی نیە پرسیارم کردوە دەربارەی لە مصر ڕاست نیە .
روایة ابن طهمان
الآجري دەڵێت ، أبو داود دەیوت :
ابن أبي مریم وتویەتی : ابن لهیعة نە کتێبەکانی سوتا نە نوسراوەکانی ، بەڵکو ئەوان دەیان ویست کە ئەمیری مصر بەخشندە و نەرم بێت لە گەڵی ، ئەمیری مصر پێنسەد دیناری بۆی نارد .
سؤلات الآجري
نیعمەت و هیدایەتی الله لە مجالیسی ئەهلی حدیث دایە
خليل بن أحمد الفراهيدي رحمه الله
الآجري دەڵێت گوێم لە ابو داود بو دەیوت ،
حمادی کوڕی زید دەیفەرمو : خەلیلي کوڕی أحمد لە طائفەی الإباضیة بو هەتا الله تعالى منەتی خۆی دا بە سەریدا بە مەجالیسی ئەیوب .
أبو داود دەڵئ : کەسێک وتی پێم ، الإباضیەم نەدیوە بەو ڕێژە زۆرەی کە لە ناشتنی دایکی خەلیلي کوڕی أحمد ئامادە بوبون .
سؤلات الآجري
الإباضية تاقمێکی گومڕان سەر بە خەواريجن نسبەت دەدرێنە لای عبدالله بن إباض التميمي
ئایا حدیثی { " الْأَنَاةُ مِنَ اللَّهِ، وَالْعَجَلَةُ مِنَ الشَّيْطَانِ ". } صحیحە ؟
ئەم حدیثە امامی الترمذي ریوایەتی کردوە لە جامع خۆی دەڵێت { هذا حدیث غریب } لە سەندەکەی عبد المهيمن کوڕی عباسی کوڕی سهلی کوڕی سعدی الساعدي تێدایە ، واتا حدیثە دەگەڕێتەوە بۆ سەر باپیری کە هاوەڵی بەڕێز سهلي کوڕی سعد الساعدي ە رضي الله عنه
أبو حاتم دەربارەی عبد المهيمن دەڵێت : منکر الحدیث
النسائي دەڵێت : متروک الحدیث
بوخاري دەڵێت : منکر الحدیث ، صاحب المناکر
دار القطني دەڵێت : لیس بالقوي .
وە لە ڕێگەی أنس کوڕی مالك رضي الله عنه
الخرائطي لە مکارم الأخلاق ، بیهەقی لە سنن الکبری لە ڕێگای اللیث لە یزید کوڕی ابی حبیب لە سعد بن سنان لە أنس
سعد بن سنان لاوازە
امام احمد دەڵێت : تەرکی حدیثەکانیم کرد ، لە بەر ئەوەی اضطرابي تێدا بو
وە دەیفەرمو ، پەنجا حدیثی ریوایەت کردوە منکرە گشت حدیثەکانی هیچ حدیثێک ناناسم تێیاندا .
النسائي دەڵێت : منکر الحدیث
الدارقطني لە طبقەی ضعفاء باسی کردوە
لە ڕێگەی أبي هریرة رضي الله عنه ، الطبراني لە مسند الشاميين تخریجی کردوە و صحیح نیە
وە لە ڕێگەی ابن عباس رضي الله عنهما البیهقی و ابن حبان و أبو الشیخ لە ڕێگای محمدی کوڕی سواء لە سعیدی کوڕی سماکەوە
أبو حاتم الرازی دەڵێت سعید بن سماك متروك الحدیثە
وە بە مرسلی لە حەسەنی بصري لە مکارم الأخلاق الخرائطي بە سەندێکی لاواز هێناوێتی
ئەوەی هەیە ، لە امام مالك دەفەرموێ : «كان يقال الْأَنَاةُ مِنَ اللَّهِ، وَالْعَجَلَةُ مِنَ الشَّيْطَانِ »
دەوترا پەلە نەکردن لە الله وەیە ، پەلە کردنیش لە شیطانەوەیە .
کەواتە ئەمە حدیث نیە نه بە مرفوعي و نه بە مرسل یش هەر لاوازە
والله أعلم
للتواصل @Gggslbot
مرحبا بكم في قناة مسلسلات نتفليكس الاصلية✅
نقوم في نشر اكثر من مسلسل في اليوم
للاعلانات @PpFFBOT
قناتنا الاخرى للافلام? @Qaflam
لطلب المسلسلات✅ @netflix239bot
القناة الرسمية لمسلسل أبو العروسة الموسم الثالث علي تيليجرام?
- بوت تحميل من الأنستا ومن جميع مواقع التواصل الإجتماعي: ✅ .
- بوت التحميل من التيك توك: @EEEBOT
بوت التحميل من الأنستا: @xxzbot
- بوت التحميل من اليوتيوب: @EMEBOT
- ? ? .
- للتمويل: @NNEEN