Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

وشەی کوردی

Description
پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی.

🔴کۆڕی "وشەی کوردی": @koriwiseykurdi
🔴کاناڵی "پاشەکەوتی وانەکان": @pasekewtiwane
🔴کۆڕی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی": @FerkariyRezmaniKurdi
Advertising
We recommend to visit

🇷🇺 🤝 🇮🇷

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 1 week, 4 days ago

👇❌منبع کتاب های نهایی و کنکور❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 1 week, 3 days ago

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 2 months ago

3 months, 2 weeks ago

🟩تاقکیردنەوەی ژمارە ١:
ناسینەوە و قرتاندنی پیتی هەمزە (ئـ).

بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەدا کرتە لەسەر بەستەری خوارەوە بکەن.👇
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSePs-jEgMOlaOezhI5tVQzFAGIax2CTDB3b_qfnYHkkZ65WXA/viewform

🟢ئامانج لەم تاقیکردنەوەنانە، جەختکردن لەسەر هەندێک خاڵی ڕێنووسی و ڕێزمانی، و هەروەها هەڵسەنگاندێک بۆ فێرخوازان لەسەر ئاستی فێربوونیانە. هەر حەفتەی یەک تاقیکردنەوە بەو شێوە بڵاو دەکرێتەوە.
@wiseykurdi1

4 months ago

*🔆 بە کوردی دەدوێم، بە کوردی دەنووسم.*

♻️ نەخۆشخانە: بیمارستان

♻️ بنکەی تەندروستی: درمانگاە

♻️ تاقیگە: آزمایشگاە

♻️ فریاکەوتن: اورژانس

♻️ نۆرینگە: مطب

♻️ تەندروستی: بهداشت

♻️ وەزارەتی تەندروستی: وزارت بهداشت

♻️ دەرمان، دەوا: دارو

♻️ پسپۆڕ: متخصص

♻️ پزیشکی دەروونی: روانپزشک

♻️ پەرەستار: پرستار

♻️ توێکاریی ئەندام: کالبدشکافی
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆکردنەوەی: ئەسرین

@wiseykurdi1

4 months, 1 week ago

*🔆 بە کوردی دەدوێم، بە کوردی دەنووسم.*

♻️ پەڕتووک: کتاب

♻️ لاپەڕە، پەڕە: صفحە

♻️ زانستە ئەزموونییەکان: علوم تجربی

♻️ ئابووری: اقتصاد

♻️ بیرکاری: ریاضی

♻️ مێژوو، ڕێکەوت: تاریخ

♻️ نووسین: نگارش

♻️ ڕێزمان: دستور زبان

♻️ دەروونزانی: روانشناسی

♻️ زەویزانی: زمین شناسی

♻️ زیندەوەرزانی: زیست شناسی

♻️ ئەندازە: هندسە

♻️ کیمیا: شیمی

♻️ فیزیا: فیزیک

♻️ تاقیگه: آزمایشگاه

♻️ مرۆڤ و ژینگه: انسان و محیط زیست

♻️ بیرکردنەوە و شێوازی ژیان: تفکر و سبک زندگی

♻️ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی: مطالعات اجتماعی

♻️ ئامادەییی بەرگری: آمادگی دفاعی

♻️ کار و تەکنەلۆجیا: کار و فناوری

♻️ قوتابی: دانش آموز

@wiseykurdi1

5 months ago

4⃣خاڵی ڕێنووسی:

[کاری لێکدراو]

🟩کاری لێکدراو کەرت دەبێت، واتە کاتێک کە چاوگی لێکدراو چووە دۆخی گەردانکراو و جێناوی لکاوی گرت، کەرت دەبێت، بە دوو بەش یان سێ بەش دەنووسرێت.

🟢دوو بۆچوونی بەهێز لەپشت ئەو بابەتەوەن:

١- کاری لێکدراو تەنیا تواناییی پێدانی ژمارە و کەسی هەیە و ناتوانێت کەرت ببێت، واتە:
نانمخوارد نەک نانم خوارد.
کارمکرد نەک کارم کرد.

٢- کاری لێکدراو بەر لە پێدانی ژمارە و کەس، تواناییی ئەوەشی هەیە کە کەرت ببێت، واتە:
دەرسم خوێند نەک دەرسمخوێند.
لام برد نەک لامبرد.

*🟢بەپێی بڕیارەکانی ئەکادیمیای زمانی کوردی، بۆچوونی دووەم هەڵدەبژێرین، لەبەر ئەوەی:
ئاڵۆزی لە نووسیندا کەم دەکاتەوە. لە هەندێک کاری سێ یان چواربەشیدا، ئەگەر بەسەریەکەوە بنووسرێت، خوێندنەوە و نووسینی زۆر ئاڵۆز دەکات، بۆ نموونە:
دەربەدەر بووم نەک دەربەدەربووم.
بەدەستم هێنا نەک بەدەستمهێنا.
سەرم دێشێت نەک سەرمدێشێت.
سەرکەوتوو بن نەک سەرکەتووبن.
سەرم خست* نەک سەرمخست.

نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1

5 months, 1 week ago
5 months, 1 week ago
5 months, 1 week ago

*🔆 بە کوردی دەدوێم، بە کوردی دەنووسم.*

♻️ چاپەمەنی: انتشارات

♻️ بڵاکردنەوە: نشر

♻️ بڵاڤۆک: نشریە

♻️ زانیاری: اطلاعات

♻️ دیمانەی ڕۆژنامەوانی: مصاحبەی مطبوعاتی

♻️ هەواڵنێر، پەیامنێر: خبرنگار

♻️ ڕۆژنامەنووس: روزنامەنگار

♻️ پێشکەشکار: مجری

♻️ پێڕست: فهرست، لیست

♻️ پێشەکی: مقدمە
@wiseykurdi1

5 months, 2 weeks ago

*🔆 بە کوردی دەدوێم، بە کوردی دەنووسم.*

♻️ گۆڤار: مجلە

♻️ پەڕتووک: کتاب

♻️ پەڕاو: دفتر

♻️ بابەت، مژار: موضوع

♻️ ڕۆژژمێر: تقویم

♻️ پێنووس: مداد، خوکار

♻️ نووسەر: نویسندە

♻️ لێنووس: کاغذ

♻️ بەرگ: جلد

♻️ ڕۆژنامە: روزنامە
@wiseykurdi1

5 months, 3 weeks ago

🟢بزرۆکە:
[بەشی یەک]

بزرۆکە یان کورتەبزوێن، یەکێک لە فۆنیم(واج)ـەکانی زمانی کوردییە و بە هەشتەمین فۆنیمی زمانی کوردی ناسراوە. ئەم فۆنیمە لەبەر ئەوەی زمانی کوردی بە ڕێنووسی جیاواز دەنووسرێت، لە هەردوو ڕێنووسەکەدا بۆ دوو شێوەی جیاواز دەر دەکەوێت. لە ڕێنووسی ڕاستچیندا به شێوەی فۆنیم دەر دەکەوێت و هیچ پیتێکی نییە و نانووسرێت، بەڵام لە ڕێنووسی چەپچیندا وەکوو پیتێک دەر دەکەوێت و دەنووسرێت.
پیتی (i) لە ڕێنووسی چەپچیندا بۆ بزرۆکە تەرخان کراوە.

ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ڕاستچین ٣٤ پیتن و بە ڕێنووسی چەپچین، ٣١ پیتن.

پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ڕاستچین بریتین لە:
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ ە ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ێ

پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی چەپچین بریتین لە:
Aa, Bb, Cc, Çç, Dd, Ee, Êê, Ff, Gg, Hh, li, Îî, Jj, Kk, Ll, Mm, Nn, Oo, Pp, Qq, Rr, Ss, Șș, Tt, Uu, Ûû, Vv, Ww, Xx, Yy, Zz.

ئەمە هەڵە نەکەین؛
ئەوەی کە دەوترێت (بزرۆکە پیتێکە و شێوەی نووسینی نییە.) بەس بۆ ڕێنووسی ڕاستچین دروستە نەک چەپچین، لەبەر ئەوەی لە ڕێنووسی چەپچین بۆ بزرۆکە پیت تەرخان کراوە!

هەندێک وشە کە بزرۆکە ناگرن:
(سڵاو/Slaw) (باوک/Bawk)
(برا/Bra) (دەشت/Deşt)
(بژییت/Bjîyt) (خەڵک/Xelk)
(بژی/Bjî) (بیست/Bîst)
(وڵات/Wlat) (چرۆ/Çro)
(دەست/Dest) (بەرد/Berd)
(زمان/Zman) (هەشت/Heşt)
(بژارد/Bjard) (دەشت/Deşt)
(ئەسپ/Esp) (شنۆ/Şno)
(سپاس/Spas) (سنە/Sne)
(پیاو/Pyaw)‌ (درۆ/Dro)
(ژیان/Jyan) (چوار/Çwar)
(دیان/Dyan) (دەرد/Derd)
(جوان/Cwan) (درەخت/Drext)
(دایک/Dayk) (بژارد/Bjard)
(شکاند/Şkand) (ترێ/Trê)

درێژەی هەیە....

نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1

7 months, 2 weeks ago

*🔆 بە کوردی دەدوێم، بە کوردی دەنووسم.*

♻️ هەناردە، ناردە، دەرکردە: صادرات

♻️ هاوردە: واردات

♻️ دەوروبەر: اطراف

♻️ بەرزی، بەرزایی، بڵیندایی، بڵندی: ارتفاع

♻️ ڕووبەر: مساحت

♻️ ڕاستەوخۆ: مستقیم

♻️ گەشەپێدان، پەرەسەندن: توسعه

♻️ ژینگە: محیط زیست

♻️ سروشت: طبیعت

♻️ ڕەخنە: انتقاد

♻️ پێوەر: معیار

♻️ بەرژەوەندی: مصلحت

♻️ تاڤگە: آبشار

♻️ شەپۆل: موج

♻️پەلکەزێڕینە، کۆلکەزێڕینە، خۆرەزێڕینە، ئەسپەزێڕینە: رنگین کمان
@wiseykurdi1

We recommend to visit

🇷🇺 🤝 🇮🇷

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 1 week, 4 days ago

👇❌منبع کتاب های نهایی و کنکور❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 1 week, 3 days ago

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 2 months ago