با قسەی خۆش ون نەبێ

Description
ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە.

ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏

.

@terexe57
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

2 weeks, 5 days ago

جەلال خدرزادە ـ بانە

لە دێهاتێکی بانە، سۆفیژن بۆ سەرجێیی لە سۆفی نەبان دەبێ. تا ئەو ڕادەیەی کە سۆفی ناهومێد دەبێ و لە ئەو دوورەپەرێزییەی سۆفیژن دەست بە داوێنی مەلای ئاوایی دەبێت. سکاڵای خۆی بۆ مەلا دەڵێ. دوایەش بانگهێشتی دەکات بۆ خوارنی شێوێک و کەڵەبابێکی بۆ دەکووژێتەوە. ئێوارێ دوای نوێژی شێوان مەلا خۆ بە ماڵی سۆفیدا دەکات. دوای نانخواردن، مەلا ڕوو بە سۆفیژن دەڵێت: سۆفی گلەییی لێت هەیە.
سۆفیژن بێ ئەوە بهێڵیت مەلا هیچی دیکەی لێ بڵێت، دەڵێت: ناکا ئەو کەڵەبابەی بۆیە دەرخوارد داوی؟! دە بە وەڵڵا چاوی پێی ناکەوێت!
سۆفیش لەپەنا مەلا زۆر بەناهومێدی بە مەلا دەڵێت: دە فەرموو مامۆستا، چۆنی  دەگێی بگێ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

2 weeks, 5 days ago

د ـ سلێمانیە، باشووری کوردستان

ئەڵێن زەمانی زوو چەتە و ڕێگر دوو کاروانچی ئەگرن. چەتەیەکیان ئەڵێت: با پووڵەکەیان لێ بستێنین و بیشیانکووژین.
یەکی تریان ئەڵێ: با بیانگێین!
دەمودەست کاروانچییەکیان ئەڵێت: ئەی ڕەحمەت لە بابت؛ بەخوا ئەو برامە خاس ئێژێت!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

2 weeks, 5 days ago

ڕۆژێک جیرانێکی بە مەلانەسرەدین دەڵێ: مەلا کەڵەکەی تۆ لە کەڵی ئێمەی داوە و کوشتوویەتی. تۆڵەی هەیە؟
مەلا وتی: تۆڵەی چی؟ کەڵە و ئاقڵی پێ نەشکاوە و کوشتوویەتی.
وتی ببورە مامۆستا کە چاکم حاڵی نەکردی، ناوەڵڵا کەڵی ئێمە لە کەڵی بەڕێزتانی داوە، بەداخەوە کەڵەکەتان مندار بووە.
مەلا دەستبەجێ وەتی: بەڵێ تۆڵەی هەیە جا چۆن؛ فتوای هێندێک زانا لەسەر ئەمەیە!

وەرگێڕانی لە فارسییەوە، کەماڵ ڕەحمانی ـ پیرانشار

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

3 months ago

دینێ

کابرا دوو ژنی بوو. لە سەفەری دە پازدە ڕۆژەی گەڕابووەوە. هیلاک و شەکەتی ڕێ، پاش نوێژی خەوتنان وەژوورێ کەوت. هەردوو ژنەکەی لەداخی یەک، وەک پەپوولە بە دەوریدا دەهاتن و تەماشیان لە حەیتەکەی نابوو! کابرا لەسەرپشت یەک بەو مەیدانە کەوتبوو و ئەوانیش یەک لای سەرێ و یەک لای خوارێی دەشێلا و جاروبار بە حیلکەیەکەوە ئاوایەکیان لە ئەسپابەکەی دەکرد و شتێکیان دەکوت. مەسەلەن: ئەوە لەکوێ بووی؟ ئەوە بۆ لارەملی؟ دا هەستە بزانم و لەو قسانە. کابراش پێڵووی دەتکوت قوڕقوشمن، داهێزراو، چاوی لە کولاوکەی سەربان بڕیبوو. عاقیبەت ژنێکیان هەڵی‌ دایە: ئەرێ ئەوە بۆ چاوت لەو کولاوکەیە بڕیوە، درەنگە، بۆ هەڵناستی، چاوەڕێی چیی؟!
کوتی: وەڵڵاهی چاوەڕێی ئەوەم یەکێک ئە لەو کولاوکەیەوە بێتە خوارێ، هەرسێکمان بگێ!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

3 months ago

خالید فەرەیدوونی

ڕوحی هەموو لایەک شاد؛ چەند ساڵ لەوەپێش مامۆستا مەلاقادری نێوەژ لە شێوەمێری لە ماڵە مام سەعید میوان دەبێت.
مام سەعید دەڵێت قەلێکی زۆر چاکم دابەستووە بۆ کوشتنەوە، بەڵان بەخودای ڕەشە، بەتەنێ بو تۆی ناکووژمەوە.
مەلاقادر دێتەوە لە میراوێ لەکن دوو مەلای دیکە باس دەکات. دوو مەلای دیکه ساز دەکات بچنە شێوەمێرێ بو قەلخواردن.
مام سەعید دەڵێت: زۆر بەخێرین. وەرن جا با شتێکو بۆ بگێرمەوە. ساڵێکی سەیەکی زۆر خوێڕین هەبوو. بە مەحموودی کوڕم کوت بچوو لەولای پیرانشاری خۆڕاییی که. دوای حەفتەیەک سەیەکە هاتبووەوە و دوو سەی لە خۆی خوێڕیتری لەگەڵ خۆ هینابووه‌وە!
مەلاکان کوتیان: تفوو! هەی سەعید خودا بتگرێ یاڕەببی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

3 months ago

ئەمیر

جارێک لە ئاواییی چەشمەمەنتەش لەیلاخ خەڵک لە مزگەوت ئەبن. چەند کەسێ لەوانە کە خۆیان بە میرزا و خوێندەوار زانیوە بە خوالێخۆشبوو سەی محەمەو- کە مەلای مزگەوت ئەبێ و پیاوێکی هەتا بێژی قسەخۆشیش بووە- ئێژن: ئا سەی، بزانە کاممان باش قورئان ئەخوێنین؟
دانەدانە دەست ئەکەن بە قورعانخوێندنێکی هەڵە و سەقەت. لە ئاخرا ئێژن هی کاممان باش بوو؟
ئەویش وتبووی: ئەو قورعانەی ئێوە خوێندتان هێشتا نازڵ نەبووە، نازانم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

5 months, 4 weeks ago

هەڤاڵ

دەگێڕنەوە: کاتی خۆی کە "ژنبەژنە" باو بووە، زۆر جار لە کاتی بووکگۆڕینەوەدا، لەسەر کێشەیەکی زۆر چکۆلە بووەتە شەڕ و تێکچوون و گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ ماڵەکانی خۆیان و هەڵوەشانەوەی کاتی یان هەتاهەتاییی هاوسەرگیرییەکە هیچ، بەڵکوو کوژراو و برینداریشی لێ کەوتووەتەوە. یەکێک لەو کێشانەی کە شەڕی لەسەر هەڵگیرساوە ئەوە بووە کە لە شوێنی دیاریکراودا، لەپێشدا کێ بچێتە پێش و بەرەوپیلی جەماعەتی بەرانبەرەوە بچێت. دوو قۆڵ گیریان داوە کە نەخێر ئێمە نایەینە پێش و ئێوە دەبێ بێنە پێش.(سەرتاچوونەپێش، بە شکان و عەیبە پێناسە دەکرا.)
جا دەڵێن: ماڵێکی خەڵکی دێی شاڵگەی سەر بە شاری ڕەبەت لەگەڵ شوێنێکی بانە ژنبەژنەی دەکەن. لە شوێنی بووکگۆڕینەوەکەدا، بانەیییەکان دەڵێن دەبێ ئێوە بێنە کن ئێمە. شاڵگەیییەکانیش حەول دەدەن؛ بەڵام بانەیییەکان مل نادەن!
باباغای گۆڵێ(کوڕی محەممەدئاغا کە بە نێوی باوکیانەوە کردبوو و هەر ناسناوی ئەویان دابووە سەر و پێیان دەگوت باباغا)، لەگەڵ جەماعەتی شاڵگەی دەبێت.
ناچار جەماعەتی شاڵگەی سەردەشتێ مل دەدەن و دەچن بۆ لای بانەیییەکان.
بانەیییەکان بووکەکەی خۆیان تێ گەیاندبوو، کە لە کاتی گۆڕینەوەی لەگەڵ بووکی شاڵگەی، خۆی تێ گیرێنێت و بە عەرزی دادات. بووکەش هەر بەو دەستوورەی کرد و کچە فەقیرەی شاڵگەی و بووکی ئەوێ ڕۆژێ دەکەوێت!
باباغای گۆڵێش کە ڕقی هەستابوو و داخی مانگرتنەکەیانیشی هەر لە دڵدا بوو، دەڵێت: جەماعەت خەمێ مەخۆن؛ ئەوی ئازاکە بەر ئێمە کەوتووە و ئەوشۆ بە هەموومان دەیگێین!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

5 months, 4 weeks ago

هەڤاڵ

مەحموودجۆڵای گۆڵێ، خودا لێی خۆش بێت، زۆر قسەخۆش و قسەزان بوو. لە هەمان کاتیشدا لە بواری مادییەوە کەسێکی هەژار بووە. ڕەنگە هەر لەبەر ئەو هەژارییەی بێت، کە لە سەردەشتێ نێوی دەرنەکردبوو.
دەڵێن: ساڵێک مەحموودجۆڵا دەچێتە مزگەوتێ و مامۆستای ئاوایی مەوعیزەی ئەوە دەکات کە «سڵاو» بکەن و بەتایبەت کە سڵاو لە خاووخێزانتان بکەن.
ئەویش کە دەچێتەوە ماڵێ، دەرکەی لێ دەکاتەوە و دەڵێت: سەلاموعەلێک ئامین(ئامین خێزانی بووە).
خێزانیشی لە وەڵامدا دەڵێت: ئەیەڕۆ! ئەو مەکرەت لە کوێڕا هێناوە؟!
(خێزانی مەبەستی ئەوە بووە بۆ قەت سڵاوت نەکردووە و ئێستا دەیکەی)
مەحموودجۆڵاش لە وەڵامدا دەڵێت: ماڵە مەلای بەقوڕێ گیرێت، دەنا ئەمن گووی وا ناخۆم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

5 months, 4 weeks ago

قوولەر

سەبارەت بەو نەقڵەی دوکتور لوقمان، زەمانێک ئامۆزایەکم لەگەڵ کوڕێکی هاوڕێی تیپی موسیقایان بوو و گۆرانیبێژی حەفلەکان بوون.
تازە سەردەمی ئەو گاز لە ماشین کردن و شتە هاتبوو و دەبوو شەوانە دوو ساعەت لە سەفی گاز بووبایەی تا نۆبەت دەهات. ڕەحیمی ئامۆزام لەگەڵ ئەنوەری هاوڕێی، لە حەفلە هاتبوونەوە و لە سەفی گازلێدان بوون. ڕەحیم ئاوای گێڕاوە: کوڕێکی گەنج کە دەستفرۆشیی دەکرد، هاواری دەکرد: وەرە بۆ ئودکوڵۆنی هەرزان و بۆنخۆش.
کوڕە هاتە پێشێ و کوتی: کاکە ئودکوڵۆنتان ناوێت؟
ڕەحیم: ناوەڵڵا بەقوربان.
کوڕە: ئەی قورس؟!
ڕەحیم: هاااا...! قورسی چی؟
کوڕە: قورسی تەئخیری!
ڕەحیم: ئەوە چییە؟
کوڕە: کاکە زەمانەتی، تا یەک ساعەت تەواو نابیت!
ڕەحیم :نا بەقوربان، نامانهەوێت، بڕۆ.
(لێرادا سەرگوێی میرزائەنوەر دەجووڵێت و کرمەکانی ختیلکەی دەدەن)
ئەنوەر: کاکە بەچەندە؟
ڕەحیم:?
کوڕە: پووڵی دوو نۆشابە!
ئەنوەر: دا بێنە بزانم، زەمانەتییە ئیدی؟
کوڕە: ئەرێوەڵڵا!
ئەو ڕۆژە دوای تێکهەڵچونێکی زۆری ڕەحیم و ئەنوەر، قورسەکان دەکڕن و ئەنوەر کە ماڵیان لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان دەبێت، دەگەڕێتەوە و قەراریان وا دەبێت ئەنوەر ئاکامی خواردنی قورسەکە بۆ ڕەحیم بگێڕێتەوە.

سبەینێ ساعەت ۱٠ی بەیانی دەگەنەوە لای یەک:
ڕەحیم: ها ئەنوەر بوا وەڕەزی؟ چی بووە؟
ئەنوەر: کوڕە هیچ، لێم گەڕێ. مەگین ئەو قورسفرۆشە سەگبابەی نەبینم!
ڕەحیم: بۆ چی بووە؟ بڵێ بزانم چیت کرد سەگە؟!
ئەنوەر: کوڕە ڕۆیشتمەوە و هەر لە دەرکاوە کوتم ژنەکە خۆت بگرە بۆ ئەشەو؛ ئەنوەر، ئەنوەری چەلان نییە. خێزانم پێ کەنی و کوتی دەی با بزانین ...
کاکە ساعەت بوو بە یازدەی شەو چووم قورسەکەم خوارد. ئەو توخمی سەگە کوتبووی نیو ساعەت زووتر بیخۆ و کوتم با لەپێشدا کچەکەم بخەوێنم، دوایی عەمەلیات دەست پێ دەکەم!
(ئەنوەر لێرادا بڕێک بێدەنگ دەبێت...)
ڕەحیم: دەی دوایی؟
ئەنوەر: کوڕە ئەگە هەستام حەوتی بەیانی بوو! خێزانم سێ هەزار قسەی پێ کوتم. دەیکوت شەوی ئەوشەو هەرام لێ کردووی، دەتکوت لە حەوت ساڵان ڕاستبوویەتەوە و هەر جوابت نەداوەتەوە. تۆ مەڵی ئەو هەتیوە قورسی خەوی پێدا بووم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

5 months, 4 weeks ago

کەریم کەرپیس

میرزامحەممەد گێڕایەوە: برادەرێک هەوای خانەباغ کڕین لە کەللەی دابوو و خۆی بۆ شووڕای شار ناوزەند کردبوو. تووشی بووم؛ قولێکی کارت بە دەستەوە بوو. بەرێکی تەقمین بوو، بەرەکەی دیش ئەکسێکی خۆی لێ‌ چاپ کردبوو. کارتێکی دامێ و کوڕووزاوە: ئەوەتا فڵانکەس هێشتا بانگەوازی هەڵبژادن دەستی پێ‌ نەکردووە، دوو ملوێنی خەرج کردووە و من لە دوو سەت هەزاری جێژنانە پتر نیمە خەرجی هەڵبژادنی کەم. خۆلاسە کورد کوتەنی، هەم دەیخورا و هەم دەییەشا.
کوتم شتێکت پێ بڵێم، بێ خەرج خەڵک ڕەیت دەنێ؟!
- چییە؟!
- لەبن ئەکسەکەت بنووسە: لە گۆڕی ... بەم!
بێ خوداحافیزی ڕۆیشت. بەقسەی نەکردم و ڕەییشی نەهێناوە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago