꧁❀✰﷽✰❀꧂
In The Name Of God
تبلیغات? :
https://t.me/+TJeRqfNn3Y4_fteA
Last updated 2 months, 1 week ago
☑️ Collection of MTProto Proxies
? تبليغات بنرى
@Pink_Bad
? تبليغات اسپانسری
@Pink_Pad
پینک پروکسی قدیمی ترین تیم پروکسی ایران
Last updated 2 months ago
Official Channel for HA Tunnel - www.hatunnel.com
Last updated 6 months ago
🔴ئەگەر سمۆرە باز بەسەر هەر چێشتێکا بدات تامەکەی خۆش دەکات
🔴نییە لە گۆشتی سمۆرە خۆشتر !!!
🔸ئێوەش ئەم ڕستانەتان لەسەر سمۆرە باخەوانی زاگرۆس بیستووە؟؟
⚪سمۆرە باخەوانی دارستانەکانی زاگرۆسە و مانەوەی دار بەڕووەکان و باخەکانی زاگرۆس به مانەوەی سمۆرەوەیە،
−بەڵام بەداخەوە ئێستاش لە سەدەی بیست و یەک لە کوردەواریدا بۆ سمۆرەیەک کە گۆشتی پێوە نییە و بۆ ئەوە ساز نەکراوە کە مرۆڤ گۆشتەکەی بخوات ئەم فەرهەنگە ناشیرینەیان جێخستووە کە سمۆرە بگرن و گۆشتەکەی بخۆن ، یان بەچکەکانی بگرن و بیفرۆشن و بیکەنە کایەی دەستی مرۆڤ ،
✔ساڵانە بە سەدان سمۆرەمان بۆ دێننەوە کە فرۆشراون و دوایی بەزەییان پێیانا هاتووە و ویستوویانە بیگەڕێننەوە بۆ سروشت ، بەڵام نازانن تازە زۆر درەنگە و ئەگەری زیندوومانی نزیک به سفرە و ناتوانێ وەک سمۆرەیەک کە لە سەرتاوە لە دارستان ژیاوە ژیان بکات و بە چکۆلەترین هۆکار لەناو دەچێت و ئەمرێت
جیاوازی نێوان دوو کورتە فیلم ببینە 👇
∎یەکەم وێنەی جەستەی بێ گیانی سمۆرەیەکە کە بۆتە قوربانی مرۆڤی هەلپەرست و بە بڕە پاریەکی کەم ئەم بچکە سمۆرەی فرۆشتووە و دوای ماوەیەک گەڕاندوویانەتەوە بۆ ئەنجومەنی پاژین تا بگەڕێتەوە بۆ ناو سروشت ، بەڵام بەداخەوە تووشی نەخۆشی ئەبێت و ئەمرێت ،
🍀بەشی دووهەم کورتە فیلمێکە لە سمۆرەیەک لە دارستانەکانی بیرمێنگام ئینگلستان کە ئەندامێکی پاژین فیلمی گرتووە بێ ترس و دڵەڕاوکێ سمۆرەکە متمانەیان پێدەکات و خواردنیان لە دەست وەردەگرێ .
هیوادارین ڕۆژێک لێرەش ئاوا ئاژەڵان متمانەمان پێ بکەن .
?۱٤۰۳/۰۹/۰٨
چەن ڕۆژ پێش ئێستا ئەم وێنەیان بۆ کۆمیتەی ڕاگەیاندنی پاژین ناردووە کە نەمامی چەن ساڵەیان لە نیوەشەودا بڕیون و ئەنجومەنی پاژینیش بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە ،
شوێنی ڕووداوەکە پارچە زەوییەکە کە لە کوچەی پشتی دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە شەقامی ساتاوا هەڵکەوتووە ، بە پێی شاهیدی خەڵکی گەڕەک ئەم زەوییە زیاتر لە بیست ساڵە کە ئاوا ماوەتەوە و کاتی خۆی خەڵک نەمامیان لە شارەوانی وەرگرتووە و چاندوویانە و تەنانەت کاتێک مڵکیان کڕیوە پێیان وتوون کە ئەو بەشە مڵکی شارەوانییە و ئی هیچ کەسێک نییە ،
خەڵکی گەڕەک بەوە دڵ نگەرانن کە کەسانێکی ناسراو بە نیوەشەو هاتوون و هەڵیان کوتاوەتە سەر دارەکانی ئەو بەشە و تەواویان بڕیون و هەرەشەیان لە خەڵکی ئەو گەڕەکە کردووە کە ئەوە مڵکی ئەوانە و کەس ناتوانێ دەنگ بکات ،
دوای سپاردنی بابەتەکە بە شارەوانی بەرپرسانی ئەو بەشە ڕاستەوخۆ ڕایان گەیاندووە کە ئەو کەسانەی داوای ئەو مڵکە ئەکەن بەڵگەیەکی کۆنیان پێیە کە بە پێی نووسراوەکانی ئی ئەو مڵکە نییە.
ئەنجومەنی پاژین پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵکی ئەو گەڕەکە ڕائەگەیەنێ و هیوادارین یاسا سەروەر بێت و بابەتەکە ڕوون بکاتەوە .
?۱۴۰۳/۰۹/۰۲
هەر ئێستا هەینی ۲ی سەرماوەزی ۱٤۰۳ی هەتاوی گەیشتنی ۳۳۰۰نەمامی قەزوان ، بەڕوو ، گۆییژ و بادام لە نەمامگەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەریوان بۆ بەڕێوبردنی هەڵمەتی زاگرۆسانە ،
ئەنجومەنی پاژین خەریکی ئامادەکارییە بۆ بەڕێوەبردنی بەشکۆی هەڵمەتی زاگرۆسانە .
دیمەنێک لە بەرگری شەرافەتمەندانەی رۆڵە چاو نەترسەکانی پاژین و خەڵکی ژینگەدۆست لە بەرەی ئاگری کانی بەن/ئاربەبا و سلێمان بەگ .
١٤٠٣/٠٦/٠٧
꧁❀✰﷽✰❀꧂
In The Name Of God
تبلیغات? :
https://t.me/+TJeRqfNn3Y4_fteA
Last updated 2 months, 1 week ago
☑️ Collection of MTProto Proxies
? تبليغات بنرى
@Pink_Bad
? تبليغات اسپانسری
@Pink_Pad
پینک پروکسی قدیمی ترین تیم پروکسی ایران
Last updated 2 months ago
Official Channel for HA Tunnel - www.hatunnel.com
Last updated 6 months ago