?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
خۆش بەحاڵی ئەو کەسەی الله تعالی لەبیر مەخلوقاتی بردۆتەوە و ناوبانگی تەقوای دەرکردووە لای ئەهلی ئاسمان
نامەی أحمد بن عاصم بۆ إسحاق بن عبدالمؤمن
إسحاقی بن عبد المؤمن الدمشقي ئەلێت : احمد بن عاصم الأنطاکي بۆی نوسیبوم لە نامەیەکدا : ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین خەڵکی توشی سەر لێشێواوی و حیرە بوونە، لەسەردەمێکدا دەژین شەپۆڵی سەر لێشێواوی بەناوماندا دێت و دەچێت بە زاڵ بوونی هەوا ، عالم و زانا و جاهیل و نەزان وەك یەکن و سەریان لێ تێك چووە ، ئەوانەی کە زانان لە ئێمە هەڵ خەڵەتاوە بە دونیا و توشی فیتنە بووە لەگەڵ ئەو عیلم و زانستەی لایەتی و بانگەشەی بۆ دەکات ، وە جاهیل و نەزانەکانیش عیشق و خۆشەویستی دونیا چۆتە دڵیانەوە دڵییان پڕ بووە لە فیتنەی زانا و عالمەکان کە دەستیان گرتووە بە دونیاوە ، ئەو کەسەیە بەشی کەمە لە دونیا قەناعەتی نیە ، وە ئەو کەسەشی کە بەشی زۆری هەیە لە ماڵ و سامان لە دونیادا تێر نابێت ،هەموومان شەیطان دڵەکانمانی مەژغوڵ کردووە بە ترسان لەفەقیری پەنای خۆم و تۆ دەگرم بە الله لەوەی کە دڵمان وەعدی ابلیسی قەبوڵ بێت کە ترسانە لە هەژاری وفەقیری ، وە وازبهێنێت لەوەعدی رب العالمین کە دابینکردنی رزقی هەموو مرۆڤەکانە ، دەی براکەم هاوەڵێتی و هاورێیەتی هیچ کەسێك مەکە الا ایماندارێکی بەتەقواو خۆپارێز نەبێ بەکاروکردەوەکانی ئامۆژگاریت بکات وە بە ڕاستگۆی قسەکانی ئامۆژگاریت بکات ئەگەر هاتوو هاوڕێیەتی کەسانی ئیماندار نەکەیت هاوڕێیەتی غیری ئەوان بکەیت ، ئەوا لە دینداریتدا دایم بەرەو ساردبوونەوە و کەمبوونەوە دەچییت ، خۆڕەوشتت ناشیرین دەکەن و کارەکانت تێک دەدەن ، ئامان ئاگاداربە سور نەبیت لەسەر بە دەست هێنانی دونیا وڕەغبەت بۆی ، لەبەر ئەوەی پێداگریت لەسەر دونیا و ڕەغبەت بۆی قەناعەت و رازی بوونت بەبەشی الله لێوەردەگرێتەوە و نای هێلێت ، ئامان مەیلت نەبێ بۆ هەواو ئارەزووەکانت لەبەر ئەوەی لات دەدەن لە حەق و ڕاستی ، ئامان ئاگاداربە کەلای خەڵکی وا پیشان بدەیت کە تۆ کەسێکی لە الله دەترسی بەڵام ناخ و دڵت کەسێکی فاجر و خراپەکاربێت ، ئامان ئاگاداربە شتێک لە ناخ و دڵت نەشاریتەوە کە ئاشکرای بکەیت لەلای خەڵکی ئەوا فضحت بکات سوکت بکات ، وە ئەگەر ئەو شتانەت تیا بوو وە شاردتەوە ئەوا لە کۆتایدا تیات دەبات و بەهیلاکت دەبات ، والسلام .
| ذم الدنیا ابن ابي الدنیا |
لە شوێنێک خوێندمەوە نوسرا بوو
-حیکمەتی سەردەمی فیتنە :
فێربوون و تێگەشتن پاشان دووربوون و ونبوون
پێشنیار ئەکەم مانگی جارێك بەدڵ ئەم کتێبە بخوێننەوە ، با تەنها خوێندنەوەی سەر زارەکی نەبێت بەلکو هەولبدەن ڕووحتان تێکەل بە ئەسەرەکان بێت ، ئەوکات تام و چێژێکی تری هەیە ، کە کەم کەس هەست بەو تام و چێژە ئەکات لەخوێندنەوەدا..
بێ دەنگی داناییە بەڵام کەم کەس کاری پێ ئەکات!!
صالح بن ابي الأخضر ئەلێت : بە ایوب السختیانيـم وت ئامۆژگاریم بکە ، فەرمووی : قسەکردن کەم بکەوە .
عمار بن یاسر ئەلێت : کەم قسە بکەن و زۆرر بێ دەنگ بنن .
محمد بن النضر الحارث ئەلێت : زۆر قسەکردن شکۆ ناهێلێت .
وە الأوزاعي ئەفەرمووێت : ئیماندار کەم قسەئەکات و زۆر کردەوە ئەنجام ئەدات ، بەڵام مونافیق قسە زۆر دەکات و کردەوەی کەمە.
| من اخبار السلف الصالح |
ابو الدرداء ئەفەرمووێت : خۆتان فێرە بێ دەنگی بکەن هەروەکو چۆن خۆتان فێرە قسە و گفتوگۆ ئەکەن ، چونکە بەڕاستی بێدەنگی شتێکی زۆر گەورەیە ، وە بە شێوەیەك بە زیاتر سوربیت لەسەر ئەوەی گوێبگری لە چاو ئەوەی قسە بکەی ، سا قسە لە شتێک مەکە کە پەیوەندەی بە تۆوە نیە ، وە مەبە بەکەسێک کە زۆر پێبکەنێ بەبێ ئەوە توشی سەرسامبونیش بێ بەخۆت وە مەبە بەکەسێکی زۆر گەڕۆک بێ ئەوەی پێویستت بە دەرچوون بێت .
| مکارم الأخلاق للخرائطي |
محمد بن کثیر هەواڵی پێداین لە الأوزاعي ـەوە لە عبدة بن أبي لبابة ـەوە وتی : گوێبیستی زر بن حبیش بووم وتی : هەر کەسێک کۆتایی سورەتی الکهف بخوێنێتەوە بە مەبەستی ئەوەی لە کاتێکی دیاریکراوی شەودا بەخەبەر بێت ئەوە بەخەبەر دێت .
عبدة وتی : تاقیمان کردەوە بۆمان دەرکەوت کە وایە .
محمد بن کثیر وتی : ئێمەش زیاتر لە جارێك لە سەرایاکاندا تاقیمان کردەوە ، جا هەڵئەستام لەو کاتەی کە ئەمویست وە دەستم پێ ئەکرد لە فەرمایشتی : « إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَانَتۡ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلۡفِرۡدَوۡسِ نُزُلًا » هەتا کۆتاییەکەی
?فضائل القرآن لـ الإمام أبي عبید القاسم بن سلام
موژدە بدەن بە طلب الحدیث
إبراهیم الحربي دەی گوت ؛ ڕۆژێکیان ابو یوسف القاضي دەرچوو دەر ، وە هاوەڵانی فەرموودە لەسەر دەرگابوون ، وتی : لە زەویدا چاکتر نیە لە ئێوە ئەوە نیە دێن و گوێ لە فەرموودەی رسول اللە - صلی اللە علیە وسلم - دەگرن .
| شروف أصحاب الحدیث للخطیب |
قال اللیث بن سعد : أنتم إلی یسیر الأدب أحوج منکم إلی کثیر من العلم .
اللیثی کوری سعد ئەی فەرموو : ئێوە بۆ کەمێك لەئەدەب زۆر پێویست ترن وەک لە زۆرێک لە علم .
| شروف اصحاب الحدیث |
ئەو بیدعانەی کە لە ئێستادا زۆر زۆر باون :
-تحلیة لمصاحف (جوانکردنی موصحەفەکان)
-زخرقة المساجد(ڕازاندنەوەی مزگەوتەکان)
-تطویل المنابر(بەرزکردنەوەی میبمەرەکان)
| الابانة لاصغری |
| إمام الجهمیة : الجهم بن صفوان ١٢٨هـ |
- امامنا امام احمد بن حنبل دەربارەی الجهم بن صفوان دەڵێت : قورئانی تەفسیر کرد بە تەفسیرێکی تر کە لەشوێنی خۆی نەبوو، وە فەرمودەی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ بە درۆ زانی، وە پێی وابوو هەر کەسێك اللە وەصف بکات بەو شتانەی کە لە قورئاندا پێی وەصف کراوە یان پێغەمبەر ـ صلی اللە علیە وسلم ـ لە فەرموودە وەصفی کردووە ئەوا کافرە، وە کەسێك بوو لە المشبهة، جا بەهۆی ووتەکانی کەسانێکی زۆری گومڕاکرد، وە کەسانێك شوێنی ووتەکانی کەوتن لە هاوەڵانی ٲبو حنیفة و عمرو بن عبید لە بەصرە، وە دینی جەهمی داهێنا.
| الرد علی الجهمیة والزنادقة |
- محمد بن عوثمان ئەليت : گوێم لە عبد الرحمن بن المهدي بوو، سهل بن أبي خدویه پرسیاری لێکرد، دەربارەی قورئان؟ فەرمووی : ئەی باوکی یحیی تۆ چیت داوە لەم بابەتانە، ئەم بابەتانە هی هاوەڵانی جەهمە، نییە لە نێو هاوەڵانی هەوا و ئارەزوودا خراپتر لە هاوەڵانی جەهم .
فەرمووی : لە دەوری ئەوە دەسوڕێنەوە بڵێن : هیچ شتێك لە ئاسماندا نییە، والله وای دەبینم هاوسەرگیریان لەگەڵدا نەکرێت و میراتیان لێنەگیرێت .
- أبو حسن بن القطار محمد بن محمد، ئەلێت : گوێم لە أبا نعیم فضل بن دکین بوو ئەیوت : باسکرا لە لای ئەوەی کە دەڵێت : قورئان مەخلوقە فەرمووی : والله هیچ شتێك لەمەم نەبیستبوو، هەتا ئەم پیسە دەرچوو : جهم
- مروان بن معاویة بە ابا عوام المستملی ئەلێت : جەهم -٤٠ - دانە بەیانی مایەوە نوێژی نەکرد وتی : نازانم پەروەردگارم عزوجل چۆنە ( لا أدري کیف ربي عزوجل )
- إسماعیل بن عبید بن ابي کریمة ئەلێت گوێم لە یزید بن هارون بوو ئەیوت : لەعنەتی اللە لە جەهم بێت وە ئەوەشی قسە دەکات بە قسەی ئەو کافرێکی نکۆلیکار بوو - ٤٠ - دانە ڕۆژ وازی لە نوێژ هێنا وای گومان ئەبرد کە ئەو دوو دڵی هەیە لە دیندا لەبەر ئەوەی گومانی لە ئیسلام هەبوو .
یزید فەرمووی : سلم بن احوز کوشتی لەسەر ئەم قسەیە .
| سەرچاوەی هەموو ئەو قەولانە السنة امام عبداللە بن احمد بن حنبل |
-ابن شوذب ئەلێت : جهم بن صفوان تەرکی نوێژی کرد بۆ ماوەی -٤٠- ڕۆژ لەبەر گومان .
وەکاتێک ویستی بروات بۆ شام ، لێیان پرسی بۆ کوێ ئەرۆیت ؟ وتی ( أطلب ربا أعبدە ) ئەرۆم بە دوای پەروەردگارێک ئەگەرم تا بیپەرستم ، جا ئیتر چەند تاقم لە تاقمە گومراکان لە دوای ئەو ئەم وتەیان دووبارە کردەوە .
-هاوەڵانی جهم بن صفوان لعنة اللە لعنة واسعة :
بشر المریسي ، والمردار ، وأبو بکر الأصم ،وإبراهیم بن إسماعیل ابن علیة ، وابن أبي دؤاد ، وبرغوث ، وربالویە ، والأرمني ، وجعفر الحذاء ، وابو شعیب الحجام ، وحسن العطار ، وسگل الخراز ، وابو لقمان ..
-سەرانیان لە قەدرییەکان :
معبد الجهني ، وغیلان القدري ، وثمامة بن أشرس ، وعمرو بن عبید ، وابو الهذیل العلاف ، وابراهیم النظام وبشر بن المعتمر ..
-وە سەرانیان لە رافیضەکان :
المغیرة بن سعید ، وعبداللە بن سبأ ، وهشام الفوطي ، وابو الکروس ، وفضیل الرقاشي ، وابو مالك الحرضمي ، وصالح قبة .
| الابانة الصغری |
جهم لەسالی -١٢٨هـ - لەسەر دەستی سلم بن أحوز ئەکوژرێت اللە گۆری پڕ ئاگر بکات آمین ، بۆ زانینی زیاتر لەسەر عقیدەی جهم و شوێنکەوتوانی ئەوان بینەری پۆستەکانی ئەم کەنالە بن .
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago