هاوسانی :: Hawsani

Description
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هاوسانی:
https://linktr.ee/hawsani

ئەدمینی کەناڵ:
https://t.me/AliQubadi
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

1 week ago
هەینیتان پیرۆز

هەینیتان پیرۆز

اللهم صل على محمد و على آل محمد

1 week, 1 day ago
1 week, 1 day ago

ئەوەیشی ئێژێت با کەس گوێم لێ نەگرێت، گوێبیستێکی گەرەک. هەر قسەکردنێک -چ بە زمان بێت، یا نووسراو و یانیش ناوەکی- مادام قسەکردنە، ڕووی لە گوێگر و وەرگرێکە، جا یەکێکی وەک خۆی، یان یەکێک کە لە خۆی باشتر لێی حاڵی بێت. ئەوەی بەڕاست پێویستی بە گوێگر نییە، کەسێکە قسەیەکی بۆ وتن پێ نییە. گەر یەکێک قسەیەکی زۆر لە قوڕگیدا گیریان خواردبێت و لای وا بێت لە گوێگر بێنیازە، هیی ئەوەیە ڕێی لە گوێگرێکی باش نەکەوتووە.

#هاروون_ماهووتی

1 week, 5 days ago
ئەڵقەی سێیەمی «گفتوگۆی هاوسانی» بە میوانداریی …

ئەڵقەی سێیەمی «گفتوگۆی هاوسانی» بە میوانداریی د. ئەنوەر فەرەج کار و ئامانجی دەوڵەتی مۆدێرن https://www.youtube.com/live/EK-5u-cNIuQ?si=11zTjTQpo7N_Dl0z

1 week, 6 days ago
[‌](https://kurdistanbot.com/lkener/?key=Lzp/w2SpqNb37sgDJ8O/IA==) بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بە بەهێزی …

بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بە بەهێزی و ڕەوشتی جوانەوە پەروەردە بکەین، پێویست دەکات خێزان و منداڵەکانمان ئەولەویەتی ژیانمان بن، هۆکاری شکستی پەیوەندی لە نێوان هاوسەر و منداڵ، نەبوونی گرنگیدانی تەواوە بە خێزان، وەک دەبینین زۆرێک لە خەڵکی، دوای کار و هیلاکی، ئینجا خێزان و منداڵەکانی دەکەوێتەوە بیر و بە هیلاکییەوە دەڵێن: ماندووین و کاتمان نییە. ئەی ئەگەر خێزان گرنگترین خاڵی ژیان نەبێت، چی لە خێزان گرنگترە؟

تۆ لە دەرەوە خزمەتی کارەکەت و سیاسەت و یاساکان بکە و مناڵەکانیش بهێڵە بۆ دایەنگەکان ئاگایان لە منداڵەکانت بێت، سەرپەرشتیی مناڵ و ژیان و کاروباری ئەوانی تر بکە لەسەر حسابی خێزان و مناڵەکانت، ئەگەر دایک بەیانی تا ئێوارە لە دەرەوە کار بکات، ئەی منداڵەکان لە کوێ هەست بە ناز و خۆشەیستی بکەن؟ کێ هەستی متمانەبەخۆبوون و باوەڕبوون بە تواناکانیان پێ ببەخشێت؟ 

ئارامترین و گونجاوترین شوێن بۆ پاراستن و پەروەردەکرنی منداڵ، باوەشی خێزانە. بۆیە پێویستە دایک و باوک هەوڵی تەواو بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز بۆ منداڵەکەیان بدەن، کەسایەتییەکی بەهێز لەپێش چاکبوونی منداڵە، نابێ لەبەر بێوەیبوونی منداڵەکە، کەسایەتییەکی لاوازی هەبێت، ئەگەر چاکبوونی منداڵ لەسەر حسابی لاوازی کەسێتییەکەی بێت، ئەوا لە هەر کاتێکدا بێت تێکدەشکێت، کاتێک مناڵەکەت بە بەهێزی بونیاد دەنێیت، لەناو کۆمەڵگا و سەرکێشییەکانیدا لێی مەترسە، ترسی ئالوودەبوونیت نەبێت، چونکە کەسایەتییەک لەسەر بەها ئەخلاقییەکان چێ کرابێت، منداڵێکی بەڕەوشت، شەرمی ڕێگەی پێ نادات سەیری دیمەنی خراپ و نەشیاو بکات، شکۆی ڕێگەی ئەوەی پێ نادات.

بۆیە بەهێزیی کەسایەتی لەسەر سێ خاڵ بونیاد نراوە، ئەویش شکۆ و شەرم و لێبووردنە.

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
إِنَّ لِكُلِّ دِينٍ خُلُقًا، وَخُلُقُ الْإِسْلَامِ الْحَيَاءُ.
واتە: هەموو ئایینێک ڕەوشتێکی هەیە و ڕەوشتی ئیسلامیش شەرمکردنە. بۆیە شەرم خاڵێکی گرنگە لە بەهێزیی کەسایەتیدا. 

تاوەکو مرۆڤ لێبووردە بێت، کەسێکی بەهێزە، ئەو کەسەی کە نابوورێت کەسێکی لاوازە.

ڕوانینی ڕۆژاوا بۆ کەسایەتییەکی بەهێز، هێزی جەستە یاخود مادەیە، ڕوانینی ئێمەی ڕۆژهەڵاتییش لە ئەوانەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام هێزی هەست لای ئێمەی موسڵمانان بەهێزترینە.

وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
(وما زاد الله عبدًا بعفوٍ إلا عزًّا: خودا کەسی لێبوردە شکۆدارتر دەکات.)

پێغەمبەر ﷺ 22 ساڵ بە دەستی قوڕەیشییەکان بۆ یەک دەقەیش ئاسودە نەبوو جگە لە ساڵی کۆتایی کە نەخۆش بوو. لە کۆتاییدا پێیانی فەرموو: (اذْهَبُوا فَأَنْتُمْ الطُّلَقَاءُ: بڕۆن ئێوە ئازادن).

بۆیە لێبوودرن کاری بەهێزەکانە.

#هۆشیاریی_پەروەردەیی
#مستەفا_ئەبووسەعد
وەرگێڕان: #نوها_ئەمیر

2 weeks ago
2 weeks, 5 days ago

١٠ دەقیقەی دیکە گفتوگۆی هاوسانی دەست پێ دەکات، بۆ پرسیارکردن بە دەنگ و ڕەنگ تکایە ئەم بەستەرە بەکاربێنن لە بەشی پرسیار و وەلامەکاندا.

https://studio.restream.io/esy-lmbx-zzm

2 weeks, 5 days ago
زایۆنییەکان بە هەموو ڕەنگ و جۆرێک …

زایۆنییەکان بە هەموو ڕەنگ و جۆرێک هەن و بە هەموو زمانێکیش دەدوێن. چۆن داعش کرا بە دوژمنی هەموو جیهان، ئێستایش زایۆنیزم دەبێت بە هەمان شێوە بناسێنرێت و ڕۆڵی هەموو تاکێکی موسڵمانە، بەتایبەت چالاکوان و میدیاکاران کە زایۆنیزم بخەنە هەمان ئاستی داعش وەکو فیکر و ڕەوتێکی دژ بە مرۆڤایەتی.

ئەمەی سەرەوە ئەو زایۆنییەیە کە لە ئەڵمانیا خۆی کرد بەناو بازاڕی کریسمسدا و ئەوەی کۆمپانیا میدیاییەکان نایکەن، دەبێت ئێمە بیکەین.

#ئاریان_ستار

2 weeks, 5 days ago
«تەماشای قیمەتی عیلم بكەن، لە دیدی …

«تەماشای قیمەتی عیلم بكەن، لە دیدی خواوە نێچیری سەگی فێركراو حەڵاڵە لەبەر عیلمەكەی، دەستكوژی موشریكیش حەرامە لەبەر جەهلی.»

#مەلای_گەورە
#تەفسیری_مەلای_گەورە

3 weeks, 5 days ago
«دایکێکی عەبابەسەر لەناو خانووە ڕووخاوەکانی غەززە …

«دایکێکی عەبابەسەر لەناو خانووە ڕووخاوەکانی غەززە تەنها قاچی پەڕیوی منداڵەکەی دۆزییەوە، ختووکەی ئەدا و بەگریانەوە ئەپاڕایەوە، ئەیوت هەرکەسێ تەرمێکی دۆزییەوە پێئەکەنی ئەوە مناڵەکەی منە.»

#تەڵعەت_تاهیر

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago