?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 6 months, 2 weeks ago
Last updated 1 month, 4 weeks ago
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە ئاراستەکردنی ١٥ مووشەک لە لوبنانەوە بۆسەر جوولەکەنشینەکانی سەربە ناوچەی جەلیل چاودێرکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەیەک لە مووشەکەکان لە چۆڵەوانییەکانی دەوروبەری ناوچەی جەلیل کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام ھێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
پشتر کەناڵەکە ئاماژەی بەوەدابوو، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە لوبنانەوە ئاراستەکرابوو لە جوولەکەنشینی نەھاریا باکووری ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی سایۆلی سلێمانی: لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە چەکێکی ٦٧ ملیار دیناری ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا، دوای تەواو بوونی ڕێکارەیاساییەکان لەنێوان بانکی ناوەندیی هەرێم و بانکی ڕافیدین دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا.
تۆمارێکى دەنگى خەریکە حکومەتەکەى سوودانى هەڵدەوەشێنێتەوە
پاش ئاشکرابوونى تۆمارێک کە چەند فەرمانبەرێکى نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ چاودێریکردنى بەرپرسان دانراون، کێشە لە نێو ماڵى شیعەکان دروستدەکات.
بە گوێرەى زانیارییەکانى ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت، لە دواین کۆبوونەوەیاندا، نورى مالیکى بە ڕوونى داواى لە محەمەد شیاع سوودانى کردووە دەستبەردارى پۆستەکەى ببێت تاکو ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە نەکراوە.
هەر بە گوێرەى زانیارییەکانى ڕۆژنامەکە، سوودانى بە ڕاشکاوى داواکەى مالیکى ڕەتکردووەتەوە و ملى بۆ نەداوە.
خانمێک لە تەکیە؛ تەمەنی ڕێگر نەبووە لەوەی بەشداریی لە تاقیکردنەوەی چلینەی خانمان بکات
"کە وەزیرى نوێ دەستبەکاربوو، دوو ئۆتۆمبێل و چەکى پاسەوانەکان و قاپوقاچاخەکەشم بۆ وەزارەت گەڕاندەوە"
کرێی کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگى ئاب
ئێوە بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا چەند پارەتان بە مۆلیدەکە دا؟
زانیارى نوێ لە بارەى ئاگرەکەى پەروێزخانەوە
پاش تەقینەوەى تانکەرێک و دروستبوونى ئاگرێکى گەورە لە مەیدانى ڕاوەستانى بارهەڵگرەکانى دەزوازەى سنورى پەروێزخان، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
بە گوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان، بە هۆى ئاگرەکەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و لایەنى کەم حەوت کەسیش برینداربوون. هاوکات 14 تانکەریش سووتاون.
پەیامنێرى پەیام: لە ئاگرەکەى دەروازەى پەروێزخاندا شۆفێرى یەکێک لە تەنکەرەکان گیانى لەدەستدا
پرۆفیسۆر د. ئازاد عەلى، مامۆستاى زانکۆى کۆیە و ئەندامی دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوى، بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایی کرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڵگە ڤیدیۆیی دانپێدانانی تیرۆریستیکی داعش بڵاودەکاتەوە کەزیاتر لە (٢٥)لەئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی کردوەتە ئامانج.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 6 months, 2 weeks ago
Last updated 1 month, 4 weeks ago