ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 2 days, 5 hours ago
یەک شتی ئەکید دەزانم، ئەویش ئەوەیە مرۆڤ بەبێ سیستەمی موطڵەقیەت و دین هەرگیز ناگات بە جێگیری دەروونی. خەڵک هەموو دەزانن ژیان لە ئەسڵی خۆیدا بێمانایە. کەس گلەیی لەوەنیە. بەڵام بەهۆی چیەوە مانا دەبەخشێ ئەوە گرنگەکەیە. واتا چۆن مرۆڤ لە شێتیەتی رزگاری بێت. دەروونی بچەسپێت بەرامبەر قەدەر. برسیەتی و بی چارەیی مرۆڤ بەرامبەر خودا وردە وردە بەهێزتر دەبێت لەگەڵ دوورکەوتنەوە لەو. بۆیە نەک نامرێ بەڵکو زیندووترینە. ئەوە مرۆڤە مردووە. نە بە کەڵتیەتی هێگڵی نە بە قسەی زلی نیچە ئیسراحەت ناکات. بۆیە نیچە ئەتوانێ ئەو چەکوشەی لەدەستیا بووە بیداتە تەپڵە سەری خۆی*
با موژدەیە بەهێزترتان پێبدەم. بە زانینی بوونی خودا و گەردوون و قیامەتیش دەرباز نابێت. چونکە ئەوەی پێویستە ناسینی خودایە. نەک زانین بە بوونی خودا. زانین بە بوونی خودا ناسینی خودا نییە. بۆیەش ئەوانەی لەسەر ئەساسە مۆدێرنەکەوە خەڵک بە خودا دەناسێنن. هەرگیز ناگەن بە ئەو ئیسراحەتە دەروونیەی کە چاوەڕێی دەکەن.
*پێم عەیب بوو مەبەستە راستیەکەم بنوسم.
پاپا بێندکتی شانزەیەم ڕەخنەگری سەدەی پێشوو لە حەداسە و نیچە
جولیاس وتی لە تەمەنی مندا وڵاتانێکی داگیرکردبوو بە خەونیش داگیری ناکەم.
ڕاستە کە جەنگ دۆزەخە، بەڵام ئەوە زاڵ نابێت بەسەر سروشتی مرۆڤ.
ئیرنس یونگەر
نیچە باش ئاگاداری ئەوەبوو کە دەرئەنجامی دوورخستنەوەی خودا لە مرۆڤ کارەساتە. بۆیە دوای ئەوەی دەڵێت "خودا مرد، ئێمە کوشتمان" دەڵێت : "ئایە چۆن دەتوانین دەروونمان ئارام بکەینەوە و خوێنی خودا پاککەینەوە لە خۆمان؟ ".
ئاماژەی بەوە داوە مەرگی خودا تراجیدیایەکی سەردەمی نوێیە کە سەر دەکێشێ بۆ دروستبوونی موقەدەساتی بێ بنەما وەکو کۆمەنست و فاشیەت و قەومیەت... دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ چیکە ئامانجی خۆی نەزانێت لە ژیاندا. بۆیە نیچە ئەم قسەیە وەکو تراجیدیایەک باسدەکات. تراجیدیایەک کە باجەکەی بەسەر مرۆڤایەتی دا باڵ دەکێشێ. سەیرەکە لەوەدایە نیچە خۆی بانگەشەی چارەسەرێکی بابەتیانە نەکردووە. بەڵکو باوەڕی وابووە چارەسەر بۆ نەمانی خودا لە ژیانی مرۆڤدا و دەستگرتنی میکانیکیەت و ماددیەت بەسەر مرۆڤدا، چارەسەرێکی هەیە لە کەسانێک بۆ کەسانی تر دەهۆڕێت. ئەمەش بەهۆی فەهمێکی ڕێژەگەرایی نیچەویەوە روویداوە. کە حەقیقەتی لە مرۆڤدا کورتکردۆتەوە.
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
عروة الدين تنادي * وا أخنا... وا أخنا
أقبلوا قوموا جميعا * ما لها اليوم... سوانا
نحن أحفاد كرام * أرغموا الكفر ...زمانا
أصدق الناس لسانا * أطيب الناس جنانا
قادة كانوا أباة * في فم الدهر بيانا
ها هنا النصر تجلى * و اعتلى التاريخ شانا
فانهض اليوم عزيزا * شامخا وارفع لوانا
أشرق الفجر وغنى * عمت البشرى ربانا
هلل الكون هنيئا * قد علا الحق وبانا
لن يرى الكفار إلا * فتية تأبى الهوانا
لن يروا الا جلادا * ونصالا و طعانا
نملأ الدنيا شموخا * ننشر العدل أمانا
رحمة للناس ...كنا * وعذابا لعدانا
«حەقیقەت هەمیشە سەردەکەوێت»
«تەکنەلۆژیا تریاکی گەلانە»
ژیانی تەکنەلۆژی ئەوەی فێرکردین کە هەوڵدان هیچ نییە. کە هەموو شتێک ئاسان بەدەست دێت. ئەوەی کە بە نرخی دابنێی لەم جیهانە، بە ماناداری دابنێی، بەیەک کلیک دێتە بەرامبەرت. بۆیەش مرۆڤ بێ ڕووح بوو لەدوای گەشتن بەم تەکنەلۆژیایە. وەیزانی کە ژیان "ئاسانە" دونیاش لە گاڵتەجاڕیەک زیاتر هیچی تر نییە.
بێگومان ئەمانە هەموو وەهمێکن دەربارەی ژیان. هەر دوای ئەوەی ئەنتەرنێتەکەت گوژایەوە، هەموو ئەوەی بە ئاسانی کەوتە ژێر دەستت چیتر وا ئاسان نەما. وەهمی ئاسانی ژیان بە قورسیەتی و بارگرانی و حەقیقەتی ژیان دەگۆڕدرێتەوە.
بۆیە زۆربەمان دوای ئەوەی ئەو موبایلەی دەستمان دائەنێین، واز لە پروپاگەندەی میدیا دێنین. واز لە قسە عاتیفیەکانی تەکنەلۆژیای هۆشبەر دێنین. حەقیقەتە خوێناویەکەی ژیانمان بۆ دەردەکەوێت، چیتر وەکو مناڵ ڕەفتار ناکەین. بەڵکو هەموومان لە ئەو حاڵەتە منداڵانەوە دەگوازرێینەوە بۆ پیاوبوون.
لە پیاوبوونیشەوە بەرەو دینداری، لە دینداریشەوە بەرەو بەرزیەتی. ئنجا دەزانین ئەو ئامانجە ماددیانەی کە ڕۆژانە خەریکی بووین. لە پشتیەوە "هیچ" بوو. هەربۆیەش ناڕەحەت بووین لە قوڵایی وجودەوە ڕومان ئەکردە ژێرەوەی خۆمان کە ماددەیە سارد و سڕی بێ ڕووحە. کە ناوەڕۆکەکەی عەدەمە... ناوەڕۆکەکەی بێمانا و هیچە. کە ئەسڵەن بوونی نییە. وەکو ئەوەی پیاوێک سەیری منداڵێکی شیرەخۆرە بکات. وەهمی ئەوەی بۆ دروست بێت کە ئەیەوێت منداڵەکە بێت! کە ئەیەوێت زەلیل بێت. ئەیەوێت خزمەت بکرێت. کە هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی وەکو منداڵ بژیات، ڕووحی قبوڵ ناکات وا خۆی سووککات.
ئێمەش ڕووحمان بەرگەی ئەو سوکایەتیە تەکنەلۆژیە ناگرێت. بۆیەشە کە نەفسمان "شەیتان" سوورە لەسەر ئەوەی خۆشیەکانی تەکنەلۆژیامان پێ بفرۆشێتەوە. کە ڕووحمان سوککەین بەرامبەر لایک و کۆمێنت و ڤیوەر. هەرگیز ڕووحی مرۆڤ ئەو سوکایەتیە جەستییە قبوڵ ناکات. وەکو چۆن پیاوێک، سوکایەتی ڕەفتارکردن لەگەڵی وەکو منداڵێک قبوڵناکات. ئامادەنیە لە بەهاکانی خۆی دابەزێت.
ڕووح، وەکو پیاوەتی ناخی پیاوەکان، دیکتاتۆرە، زۆردارە بەرامبەر ئەو بەهایانەی دەزانێت بەهادارن. هەرگیز پشت لە بەهاکانی ناکات بۆ چاکەی خۆی. هەرکاتێک کە موبایلەکەت دانا و ئەنتەرنێتەکەت گوژاندەوە و دەستت کرد بە ژیان و دینداری. ئەزانی مرۆڤ چییە. دەنا ڕووحت هەمیشە وا ئازارت دەدات و هاوبەشی بوونی لەگەڵ ئەم جەستەیە وەکو هاوسەرگیری لەگەڵ قەحپەیەک سەیردەکات.
بۆ ئەوانەی باش لەم نوسینە تێنەگەشتن ئەمە ڕوونکردنەوەی زیاتری تێدایە بۆتان :
«ئیسلامۆفۆبیا»
هەندێک چەمک هەیە کە سەرچاوەکەی عەقڵیەتی ڕۆژئاوایە. وەکو گۆڕینی چەمکی عەلمەنە و عەلمانیەت بە «عالەمانیەت». کە لەڕاستیدا، هیچ سودێکی نییە تەنها دڵخۆشکردنی دەروونی شەریعەتخوازانە بەرامبەر "زانست". بەهەمان شێوە چەمکی ئیسلامۆفۆبیا. تەنها چەمکێکە کە ئەگەر داهێندراوی موسوڵمانانیش بێت، بە عەقڵیەتێکی ڕۆژئاواییەوە داهێندراوە. کە زەرەری بەکارهێنانی زۆرترە لە قازانجی.
ئیسلامۆفۆبیا چەمکێکی لیبڕالی پیسە کە، بەرامبەر دژە-ئیسلامە ڕاستگۆکان بەکاریدێنن. تاوەکو موسوڵمانان پاڵنێن بەرەو، هەستکردن بە نیفاق. ئەو چەمکەی دروستکراوی عەقلیەتی ڕۆژئاواییە، کە ئامانجی ئەوەیە، لە ڕێگای ڕاکێشانی عاتیفەی ئیسلامیەکانەوە، عاتیفەمان بەرامبەر ئەوروپا هەبێت و بە ڕەخنەگرتن لە ئەوروپا بڵێن ئەوروپۆفۆبیا. تێبگەن لەوەی چەمکە نزمەکان کە، مۆدێرنخوازەکان بەکاری دێنن، تەنها بۆ ڕاکێشانی کەسانی ئاست نزمە. موسوڵمانان هێشتا ئەو درکەیان بەو ڕادەیە نەکردووە کە بە جەنگی چەمک هەڵنەخەڵەتێن. وەکو وائیل حەللاق ئەڵێت موسوڵمانان زۆر باش لە مۆدێرنە تێدەگەن، بەڵام هێشتا درککردنیان بە مۆدێرنە کونو کەلەبەری زۆری هەیە.
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 2 days, 5 hours ago